نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر
ئه‌و که‌سه‌ی
که ئیتر شوێنێکی نیه بۆ مانه‌وه، له نووسیندا ماڵ ئه‌کاته‌وه.
"تیۆدۆر
ئادۆرنۆ"
تێبینی: ئەم بابەتە درێژەی زەنجیرە وتارێکە
بەناوی "چێژی نووسین" کە لەمەڕ ئەدەبیاتی گێڕانەوە و نووسەر و رۆڵی
نووسەر لە دنیای ئەمڕٶدایە. وەک پێویست پێم باش بوو کە کورتەیەکی لێ بڵاو بکەمەوە.
ئۆکتایوپاز
ده‌ڵێ: "هه‌ر ژوورێک، ناوه‌ندی جیهانه". به‌م دێڕه سه‌ر ده‌ده‌ین له
بابه‌تێکی هه‌ستیار و
پڕ کێشه له نووسیندا. نووسینه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ر. به‌ر له‌وه‌ی
به‌م په‌یڤه پێ بنێینه دنیای نووسه‌ر و جیهانی ده‌ورووبه‌ریی، پێویستمان به
پشوویه‌کی درێژ هه‌یه، پێویسته بڕۆینه ناو خه‌ڵک و به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانا بگه‌ڕێین،
چاو بکه‌ینه‌وه و بیرمان فراوانتر بکه‌ین. له چایخانه و قاوه‌خانه‌کاندا دا
دانیشین، و بۆ ساتێک بیر له ره‌وت و هاتووچۆی خه‌ڵک بکه‌ینه‌وه. بیر له گریان و
پێکه‌نین، بیر له هونه‌ر و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندیشه وردیله‌کانی کۆمه‌ڵگا
بکه‌ینه‌وه که ده‌بنه هه‌وێنی ئه‌ندیشه مه‌زنه‌کان. بیر له کون و قوژبنه‌کانی
ژیان و ئه‌سته‌مه‌کانی، هه‌ژاریی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی و ... هتد بکه‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆژانه
بۆ ئه‌وه‌ی بنووسین، ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ ژیانی سات به ساتی خه‌ڵکی هه‌بێت و نیگامان بکه‌ینه په‌نجه‌ره‌ی روانین. نهێنیی
گه‌وره‌ی نووسین ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌داوی چیرۆکه‌که‌مان له‌م گه‌شته‌دا بدۆزینه‌وه.
هه‌واڵ به زۆری "گشتی"یه. هه‌واڵی کشانه‌وه
و شکست له شه‌ڕدا له رسته‌یه‌کدا ده‌رده‌بڕدرێ، و خه‌ڵک له رادیۆ ده‌یبیستن یان
له رۆژنامه ده‌یخوێننه‌وه، و رۆژنامه‌کانیش به ده‌م باوه ده‌ڕۆن. به‌ڵام ئه‌م
هه‌واڵانه نابنه چیرۆک. ئه‌و هه‌واڵانه ئامیان و که‌ره‌سته‌کان و گه‌ڵاڵه‌ی
چیرۆک پێک ده‌هێنن و به‌کگراوه‌ندێکی واقعییانه به چیرۆک و گێڕانه‌وه ده‌ده‌ن.
ته‌ماشای گۆشه‌نیگای روانینی همێنگۆی له رۆمانی ماڵئاوایی له چه‌ک، بکه‌ن، تێده‌گه‌ن
نووسه‌ر چه‌نده ورد و هێمن، که‌ش و هه‌وای شه‌ڕمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
"همێنگۆی کشانه‌وه و شکستی جه‌نگ تێکه‌ڵ به قوڕو
چڵپاو و مه‌کینه‌ی به‌رگدووری و باران وێنا ده‌کات. ئه‌و راپۆرتی شه‌ڕه‌که
نانووسێته‌وه، به‌ڵکوو رۆمان و چیرۆک ده‌خوڵقێنێت:
"شه‌و زۆرێک له گوندنشینه‌کان تێکه‌ڵ به
کاروانه‌که بوون، له کاروانه‌که‌دا عاره‌بانه‌گه‌لێک هه‌بوون که شت و مک و
پڕتاڵی ماڵیان هه‌ڵگرتبوو، ئاوێنه‌کان له به‌ینی دۆشه‌که‌کانه‌وه به‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌وه
شه‌وقیان ده‌خست، مریشک و سۆنه‌کانیش به عاره‌بانه‌کانه‌وه هه‌ڵواسرابوون. به‌رده‌م
عاره‌بانه‌که‌ی ئێمه، مه‌کینه‌یه‌کی به‌رگدوورین له ژێر باراندا بوو، گوندنشینه‌کان
به‌نرخترین شت و مکی ناوماڵیان له‌گه‌ڵ خۆیان بارکردبوو و هێنابوویان. له‌سه‌ر هه‌ندێک
له عاره‌بانه‌کانی ژێر باران، ژنه‌کان سه‌ریان کردبوو به ناو یه‌کدا و ئه‌وانی
دیکه له‌گه‌ڵ عاره‌بانه‌کان، تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان کرابایه خۆیان ده‌خزانده
پاڵیانه‌وه و به پێ ده‌ڕۆشتن. ئێستاکه له کاروانه‌که‌دا سه‌گه‌لێ هه‌بوون که
له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌دا له ژێری عاره‌بانه‌کانه‌وه ده‌ڕۆشتن. جاده‌که قوڕی هه‌ڵگرتبوو.
جۆگه‌کانی پاڵ جاده‌که لێوان‌لێو ببوون له ئاودا، له پشته‌وه دارستانێک به که‌ناری
جاده‌که‌دا باڵایان کردبوو، زه‌وی پتر له‌وه‌ی که ته‌ڕ و قوڕاو بوو که ده‌توانرا
لێی ده‌رباز بیت. له ماشینه‌که دابه‌زیم و که‌مێ چوومه پێشتره‌وه، به دوای شوێنێکه‌وه
بووم که بتوانم پێشه‌وه باشتر ببینم و تووله رێگایه‌ک په‌یداکه‌م تا له ده‌شتاییه‌وه
تێپه‌ڕێت. ئه‌مزانی که تووله رێگاکان زۆرن، به‌ڵام رێگایه‌کم نه‌ده‌ویست که به
لارێ‌دا بمبات ... " (به‌شێک له "ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ چه‌ک"، وه‌رگێڕانی
نه‌جه‌ف ده‌ریا به‌نده‌ری)".
په‌یامی
گه‌وره‌ی ده‌قه نه‌مره‌کان ئه‌وه‌یه که هیچ نووسینێک له ده‌ره‌وه‌ی جیهان و
ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی نایه‌ته بوون و به‌دی ناکرێت، چونکه نووسین به‌ده‌ستی مرۆڤ
ده‌نووسرێته‌وه. "گابریل گارسیا مارکیز رۆمانووسی به‌ناوبانگ ده‌ڵێ:
"ئه‌گه‌ر
قه‌رار بێت نووسه‌رێکی گه‌نج، ئامۆژگاریی بکه‌م، ده‌ڵێم: له‌باره‌ی شتێکه‌وه
بنووسه که بۆی رووی داوه، زۆرجار باشتر ده‌توانرێ دیاری بکرێت نووسه‌رێک له‌باره‌ی
رووداوه‌کانی خۆیه‌وه بنووسێ یان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی که ده‌یناسێت و
بیستوویه‌تی. هه‌میشه گوتوومه، قسه‌ی سه‌ره‌کیی من وه‌کوو کار یان رۆژنامه‌وانێکه.
شتێک که سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌وانی پێم خۆش نه‌بوو، بارودۆخی کارییه‌که‌ی بوو.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بوایه حه‌ز و بیرکردنه‌وه‌شم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌دا رێک بخه‌م.
ئێستاکه وه‌کوو رۆمان نووس کارم کردوه و به سه‌ربه‌خۆیی ماڵیی گه‌یشتووم یان به
دڵنیاییه‌وه ده‌توانم نیوه‌رۆکێ که پێم خۆشه هه‌ڵبژێرم و بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم.
له هه‌ر حاڵ‌دا هه‌میشه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره‌دا، واته رۆژنامه‌وانیی ته‌واو،
چێژم بردوه". راست ئه‌مه‌یه که له ژیانی تۆی نووسه‌ردا روو ده‌دات و هێدی
هێدی قووڵ ده‌بیته‌وه بۆ ژیانی ده‌ورووبه‌ری خۆت و هه‌ست به ده‌ورووبه‌ری خۆت ده‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کولتووری وڵاتان و خه‌ڵکانی دنیا بناسین، ته‌نیا به خوێندنه‌وه‌ی
مێژووه‌کانیان نایناسین، به‌ڵکوو دنیای نووسینیان ئه‌مانباته ناو خه‌ڵک و
کولتووره‌که‌یان. ئه‌وه‌نده نزیک ده‌بینه‌وه لێیان که خۆمان تێدا ده‌بینینه‌وه.
کاتێ چیرۆکه‌کان چیخۆف، همێنگوای، ماکسیم گورکی، مارکیز ، جه‌ک له‌نده‌ن، کافکا و
هه‌رمان هێسه و ... ته‌نانه‌ت چیرۆکه خه‌یاڵاوییه‌کانی هێری پاتر ده‌خوێنینه‌وه،
تێده‌گه‌ین ژیانی ئه‌و دیوی سنووره‌کانی وڵاتی ئێمه چۆنه و چی تێدایه و چه‌نده
به‌رفراوانه. به خوێندنه‌وه‌یان بیرمان فراوانتر و تێڕوانینمان قووڵتر ئه‌بێت.
تۆلستۆی ده‌ڵێ: " ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ی بنووسینه‌وه که ره‌نگه زۆر له خه‌ڵکی
دیکه هه‌ستیان پێکردوه و ده‌یزانن، به‌ڵام غیره‌تی باسکردن و نووسینه‌وه‌یان ته‌نانه‌ت
بۆ خۆشیان نیه". ئه‌گه‌ر ئێمه نووسین به واتای نووسینه‌وه‌ی جیهانی ده‌ورووبه‌ر
قبووڵ بکه‌ین، ئه‌وکاته شوێن پێی رێچکه‌یه‌ک ده‌گرینه به‌ر، دوورتر له‌و خه‌یاڵه‌ی
که له خه‌ونه‌کانماندا شکڵی گرتوه. کۆمه‌ڵگاو دیارده‌کانی دورووبه‌ری به‌رده‌وام
رووداوی تازه و دیارده‌ی تازه ده‌خوڵقێنێ، که‌واته له هه‌ر گۆشه‌یه‌ک، له هه‌ر
شه‌قام و کۆڵانێک، له سه‌ردێڕی هه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤارێک و به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌کانی ماڵپه‌ڕه ئه‌نترنێتییه‌کاندا، ئێمه جیهان له نزیکه‌وه ده‌بینین.
زۆربه‌ی نووسه‌رانی جیهان هه‌موو ژیانی خۆیان به نووسینه‌وه ته‌رخان نه‌کردوه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ نووسین دا ژیاون. لیوتۆلستۆی، وه‌رزێر، چالاکی سیاسی و نیزامی بووه.
چێخۆف، پزیشک بووه. گابریل گارسیا مارکیز، رۆژنامه‌وان بووه. سنت ئاگزۆپری
فڕۆکه‌وان و مه‌کانیکی فڕۆکه بووه. همێنگوای شۆفیری ئامپۆلانس، رۆژنامه‌وان و
راوچی بووه. مارک تواین کاپیتانی که‌شتی بووه، هه‌رمان هێسه وه‌ستای سه‌عاتساز
بووه. جه‌ک له‌نده‌ن، وه‌رزێر، گه‌ڕۆکی دوای ئاڵتون، کۆنسروساز بووه و ... هتد.
هه‌موو نووسه‌ران به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان دووپات کردۆته‌وه که هه‌رکاتێ چیرۆکێک ده‌نووسن،
ده‌رگایه‌کی نوێ به‌رووی دنیادا ده‌کرێته‌وه. به گوته‌ی ساراماگوا "حه‌شیمه‌تی
جیهان زیاد ده‌کات". "له ئه‌ده‌بدا عه‌وداڵیی و خۆزگه‌خوازی و ته‌مه‌ننا،
عه‌وداڵبوون و خۆزگه‌هه‌ڵکێسان و ته‌مه‌ننایه له پێناو به ده‌نگهێنانی ئه‌و
شتانه‌ی ده‌نگیان نیه و گه‌روویه‌کیان نیه بۆ خۆ ده‌ربڕین، شته کپ و بێ زمانه‌کان،
به‌ڵام ئه‌ده‌ب جوانیی خۆی له‌وێدایه ده‌پارێزێت که هه‌موو شتێ نه‌ڵێت و گشت
نهێنییه‌کی خۆی ئاشکرا نه‌کات. "
له خۆڕا
نیه، که‌ڵکه‌ڵه‌و په‌رۆشییه‌کانی نووسه‌ر له چیرۆک و ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان به
چه‌شنێک به‌رجه‌سته ده‌بن که به‌رهه‌مه‌که ده‌به‌نه ته‌شقی شاکارێکی ئه‌ده‌بی.
هیچ کات وا مه‌زانن که نووسه‌ر ده‌بێ ته‌نیا بێت تاکوو بنووسێ، نووسه‌ر له ناو
واقێعدا ده‌نووسێ، خه‌یاڵ ده‌نووسێ، به خه‌یاڵی که‌سێکه‌وه ئه‌ژی و له‌گه‌ڵ
واقعییه‌ته‌کانی ژیاندا ده‌ژی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که نووسه‌ری چیرۆکه عیلمی و
خه‌یاڵییه‌کانن، که‌ڵکه‌ڵه‌کانی ژیانی مۆدێڕن ده‌نووسنه‌وه، که‌واته نووسه‌ر به‌تاڵ
نیه له ژیان، هه‌رچی ده‌نووسێت، خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی واقیع له ژیانی مرۆڤ دایه.
راسته نووسه‌ر له ژاوه‌ژاو و هه‌رواو هوریای ژیانی رۆژانه‌ی سه‌رشه‌قام و
چایخانه و ... هتد دا ناتوانێ شاکار بخوڵقێنێ و ته‌نانه‌ت بنووسێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی منی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌یه که ئه‌زموونی ژیان و مه‌رگ و که‌ڵکه‌ڵه‌کانی
مرۆڤ، جه‌نگ و ئاشتی له نێو بازنه‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگادا روو ده‌ده‌ن و ره‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌یه، که‌واته نووسه‌ر ده‌بێت جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ژووری نووسینه‌که‌ی بناسێت.
مارکیز ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس نه‌بوومایه، نه‌مده‌توانی رۆمانی "راپۆرتی
مرۆڤ رفاندن" بنووسم. "مرۆڤ به‌شێکه له گه‌ردوون، به ناچار په‌یوه‌سته
به هه‌موو هه‌بوونه‌وه و به‌رده‌وام پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه. ده‌توانین
بڵێین پێوه‌ندییه‌کی تێکئاڵاویان هه‌یه. ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی که مرۆڤ به سروشته‌وه
گرێ ده‌دات، چوون له جه‌سته (ئۆرگانیزم) ره‌نگده‌داته‌وه، پێی ده‌ڵێن "زه‌ین". له‌م روانگه‌وه شۆڕ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌م
پێناسه‌یه که : نووسین بریتیه له ئاگایی. ئاگایی له گه‌ردوون و جیهان. که‌واته
ده‌توانین بڵێین: ئاگایی بریتییه له : ناسینی هه‌ست و ناسینی لۆژیکی یان مه‌نتقی.
تێڕوانینی نووسه‌ر بۆ پرسه گشتییه‌کان، به‌تایبه‌تی بارودۆخی ژینگه و شێوه‌ی
ژیان. له پاڵ ده‌نگ و شێوازی ده‌ربڕینێک که هه‌یه‌تی، خوڵقێنه‌ری شێوازی نووسه‌ره.
هزر و بیر و ته‌نانه‌ت بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی له قۆناخی ژیانی نووسه‌ردا،
شوێندانه‌ره.
هیچ نووسه‌رێک
جیهان وه‌ک هێلکه‌ی پاککراو له به‌رده‌ست دانه‌نراوه‌که هه‌موو کون و قوژبنه‌کانی
بنووسێته‌وه، به‌ڵکوو نووسه‌ر به درک پێکردن به هه‌سته‌کانی و به ئه‌زموونی
خۆی ئه‌م جیهانه نائاشنایه ئه‌نووسێته‌وه. "هۆکاری ئه‌وه‌ی که هه‌ر
چیرۆکێک لۆژیکی خۆی هه‌یه ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م: هر چیرۆکنووسێک له چیرۆکی
تایبه‌ت دا، له‌گه‌ڵ چوار ره‌هه‌ندی "کات، شوێن، هۆکار و زمان" هه‌ڵسووکه‌وت
ده‌کات که ئه‌و چیرۆکه له هه‌موو چیرۆکه‌کانی خودی نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی
دیکه جیا ده‌کاته‌وه، دووهه‌م؛ ئه‌و بۆ چه‌ند کاراکتێری چیرۆکه‌که‌ی، مێژوویه‌ک
ئه‌نووسێته‌وه که به پێی ئه‌و مێژووه، ره‌وگه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و فراژووبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی
کاراکتێره‌کان پاساوهه‌ڵگرن و، به پێی لۆژیکی تایبه‌تی چیرۆک، خۆی
بنوێنێت". ئه‌م چوار ره‌هه‌ندی
"کات، شوێن، هۆکار و زمان" نووسه‌ر په‌لکێش ده‌که‌ن بۆ ناو رووداو و سه‌ربورده‌کانی چیرۆک،
به‌ڵام له واقیعدا، نووسه‌ر ته‌نیا به چاوی وشه و دێڕ و خه‌یاڵه‌وه ته‌ماشای
ره‌وت و داهاتووی کاراکتێره‌کانی ده‌کات، هه‌ندێک جار ئه‌وه‌نده له رووداوه‌کان
نزیک ده‌بێته‌وه که ئه‌بێت به به‌شێک له چیرۆکه‌که. له بایۆگرافی نووسینه‌وه‌دا
رۆماننوس هه‌موو که‌سه‌کانه و که‌سیشیان نیه چونکه وه‌ک ئاپدایک ده‌ڵێ:
"هونه‌رمه‌ند شتێک له جیهاندا ده‌ئافرێنی که پێشتر بوونی نه‌بووه و هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م کاره بێ کاولکردنی شتێکی دیکه ده‌کات، تا به ئێستاش چێژی هونه‌ر له‌م بنه‌ماوه
سه‌رچاوه ده‌گرێ". " همێنگۆی رێبوارێکی بێده‌نگه که له پاڵ چیرۆکه‌وه
تێده‌په‌ڕێ و وه‌کوو نووسه‌رێک له دیمه‌نی چیرۆکدا ده‌سڕێته‌وه. هه‌رچی زۆرتر ده‌نووسێ،
ده‌قه‌که‌ی ساده‌تر ده‌بێت. یه‌کێ له کورتترین چیرۆکه باشه‌کانی جیهان میراتی ئه‌وه.
چیرۆکێک که هیچکات فه‌رامۆش ناکرێت:
"شه‌ش
وه‌زیری کابینه‌یان کاتژمێر شه‌ش و نیوی ده‌مه‌و به‌یان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌دا
تیرباران کرد. له حه‌وشه‌که‌دا له چه‌ند لاوه ئاو مه‌نگ و وه‌ستابووه‌وه. به‌سه‌ر
فه‌رشی حه‌وشه‌وه ته‌رمی گه‌ڵاکان ته‌ڕ و بڵاو بووبوونه‌وه. وه‌شته باران بوو،
هه‌موو په‌رده کڕکڕه‌کانی نه‌خۆشخانه‌یان بزمارڕێژ کردبوون. یه‌کێ له وه‌زیره‌کان
نه‌خۆشی که‌وته‌یی "حصبه"ی هه‌بوو. دوو سه‌ربازه‌که‌ی له هێنایانه
خواره‌وه بۆ به‌ربارانه‌که. هه‌وڵیاندا بیهێننه ژێر پاساریی دیواره‌که‌وه، به‌ڵام
ئه‌و له‌ناو ئاوه‌که‌دا دانیشتبوو. پێنج وه‌زیره‌که‌ی تر زۆر له‌سه‌رخۆ له ژێر
دیواره‌که‌دا وه‌ستابوو. له ئاکامدا ئه‌فسه‌ره‌که گوتی هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌رپێ وه‌ستاندنی
هیچ سوودێکی نیه، کاتێ یه‌که‌م ته‌قه‌ی فیشه‌که‌کان که کرا ئه‌و دانیشتبوو و سه‌ری
نابوو به ئه‌ژنۆیه‌وه". "نجف دریابندری" وه‌رگێڕی به توانای
به‌رهه‌مه‌کانی همێنگۆی له پێشه‌کی "پیره‌مێرد و ده‌ریا"دا ده‌نووسێ:
"شتێک
که ئه‌م وه‌سف و گێڕانه‌وه‌یه تایبه‌تی ده‌کات، نادیاریی نووسه‌ره له دیمه‌نه‌که‌دا.
نه باسێک، نه ده‌ربڕینێک، نه ته‌نانه‌ت ئاوه‌ڵناو یا ئاوه‌ڵکردارێک که ده‌ربڕی
بیر و زه‌ینی نووسه‌ر بێت. نزیکترین وشه‌کان به ئاوه‌ڵناوی زه‌ینییه‌وه،
"ته‌ڕ"بوونی ته‌رمی گه‌ڵاکان و "توند"بوونی بارانه. که ئه‌مانه‌ش
به‌ته‌واوی به‌رهه‌ستن". نووسه‌ر ئه‌بێ له‌گه‌ڵ جیهاندا بکه‌وێته جه‌نگێکی
بێ کۆتایی، ئه‌و کاته‌ی ئه‌و جه‌نگه کۆتایی دێت که نووسه‌ر له ناو واژه و دێڕه‌کاندا
خۆی ده‌بینێته‌وه. فاکنر ئه‌یتوانی به وشه، هه‌موو شوێنێک وێران بکات. چیرۆکی
زۆر هه‌یه بۆ نووسین، هه‌ر گۆشه‌یه‌ک له ژیان، هه‌ر سووچێک و له هه‌ر زه‌مه‌نێکدا،
خاوه‌ن چیرۆک و خه‌یاڵی خۆیه‌تی، نووسه‌ر ته‌نیا که‌شفی ئه‌و خه‌یاڵه ده‌کات و ده‌ینووسێته‌وه
و گیانێکی زیندوو ده‌کات به به‌ر خه‌یاڵدا. هیچ کات خه‌یاڵه‌کان، ئاره‌زوو و گۆشه‌نیگاکان
کۆتای‌یان نایه‌ت، نووسین به‌رده‌وامه، هه‌ر ژانرێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به‌رده‌وام
گۆشه‌نیگای نوێ، روانگه و به‌رجه‌وه‌ندی نوێ ده‌خوڵقێنن و ئافرێنه‌ری نووسینێکی
نوێ و جیهانبینییه‌کی نوێن. له‌م تێڕوانینه بۆ دنیای نووسین به‌م ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین
که نووسین له‌سه‌ر سێ بنه‌مایه:
ـ هونه‌ری
جوان هه‌ست پێ کردن
ـ هونه‌ری
جوان بیرکردنه‌وه.
ـ هونه‌ری
جوان نووسین.
ژنه‌كه‌ی
تۆلستۆی له سه‌روه‌ختی پاكنووسكردنی (شه‌ڕ و ئاشتی)دا، ده‌كه‌وێته ئه‌تمۆسفێرێكی
هێنده شاعیرانه‌وه، پێی وا ده‌بێت، ئه‌وه ڕۆمانه‌كه نییه كه هێنده جوانه،
به‌ڵكوو ئه‌وه خۆیه‌تی كه هێنده زیره‌كه. نووسینی جوان، كارێكی تا بڵێیت سه‌خت
و ئه‌سته‌مه، بۆیه هێنده كاریگه‌ره، سه‌رنجی هه‌ر دێڕێك یان په‌ره‌گرافێك له
نووسینێكی جوان بده‌یت، وا هه‌ست ده‌كه‌یت، نووسه‌ره‌كه‌ی به باشترین شێوه
دایڕشتووه و هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكت به خه‌یاڵدا نایه‌ت، له‌وه‌ی نووسه‌ر باڵاتر
بێت. ترس، دڵه‌راوکێ، شادی، بزه‌ی سه‌رلێو، خه‌م و په‌رۆشی، ته‌نانه‌ت هه‌ستی سێکس
و ... له کاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆمان یان چیرۆکێک‌دا که خوێنه‌ر هه‌ستی پێ ده‌کات،
به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌ستپێکردنی نووسه‌ره که گومانی تێدا نیه سه‌رچاوه له
تێڕوانینی قووڵی نووسه‌ره بۆ ژینگه و جیهانی ده‌ورووبه‌ری. به یه‌ک رسته:
جیهانی نووسین، جیهانی نووسه‌ره، که‌واته نووسین بۆ جیهان، ئاڵقه‌ی دانه‌بڕاوی
جیهانی نووسه‌ره.
هونه‌ری
نووسین هه‌میشه و هه‌موو ده‌م یار و هاوڕێی مرۆڤ بووه، فراژووبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی
کۆمه‌ڵی ئاده‌میزاد ته‌نیا کات و خه‌ڵوه‌تی ته‌نیایی مرۆڤ نه‌بووه، به‌ڵکوو
ئامیانی دوو لایه‌نی ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ بووه: یه‌که‌م: ناسین و گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تی
بوون ـ دووهه‌م: جوانیناسیی ژیان و هونه‌ر. وه‌ک تراژیدییه‌کانی شکسپیر، دڕدۆنگییه‌کانی
دۆن کیشۆت و ... هتد. "ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه له رێگای جێگیربوونی بنه‌ماکانی
بیرکارییه‌وه بیچم ئه‌گرێ. واته دۆزینه‌وه سات به سات، واته گرتنی ته‌پۆڵکه
به ته‌پۆڵکه، واته له پاژ(جزئ)ه‌وه گه‌یشتن به گشت (کل)". "چیرۆک‌نووس هه‌واڵده‌ری رادیۆ یان تی ڤی
نیه هه‌واڵه‌کان به راست و درووستی به‌هه‌مووان رابگه‌یه‌نێت، یان به کورتی
باسی لێوه بکات. کۆمه‌ڵناس یان فه‌یله‌سووفیش نیه. ئه‌گه‌ریش ده‌روونناسی ئه‌زانێ
به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ پێکهاته که‌سایه‌تییه‌کانی ناو چیرۆکه‌که‌یدا هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کات، له حاڵێکدا ده‌روونناسیش نیه. و ئه‌وه‌نده له‌سه‌رخۆیه که سه‌یری که‌سایه‌تییه‌کانی
ده‌کات و ده‌بینێ چ کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌ن یان چی تازه ئه‌ڵێن. خۆڕاگریی
چیرۆک‌نووس، شتێکه وه‌ک خۆڕاگری خوداوه‌ند، به مه‌خلووقاتی خۆی چاو و گوێ و زمان
و عه‌قڵ ده‌به‌خشێ و دواتر سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ له‌م کار و کرده‌وه و گوفتاری ئه‌م
بوونه‌وه‌ره دوو پێ‌یه. چیرۆک، واقعییه‌تێکی نه‌مرانه‌یه". ماکسیم گورکی
وته‌یه‌کی جوانی له باره‌ی چیخۆفه‌وه هه‌یه که ده‌ڵێ: "له چیخۆفدا هه‌موو
شتێ، تا سه‌رده‌ره‌ی خه‌یاڵ راسته‌قینه‌یه". "ئارچیپالد مه‌ک
لیش"یش له باره‌ی همێنگۆیه‌وه ئه‌م شێعره‌ی هه‌ڵبه‌ستوه:
"سه‌ربازێکی
کۆنه‌کار له بیست ساڵه‌ییه‌وه
ناوداری
ئاسۆ له بیست و پێنج ساڵی
مامۆستا
له سی
بۆ زه‌مه‌نی
خۆی شێوازێکی داتاشی
له
دارگوێز".
من هه‌میشه
وا بیرم کردوه‌ته‌وه که نووسین یانی به‌رده‌وام هاوکات دوو ژیان ئه‌زموون کردن،
ژیانێکی راسته‌قینه‌ی خۆت و ژیانێک له‌سه‌ر کاغه‌ز و گه‌ڕان به ناو خه‌یاڵی قاره‌مانه‌کانی
نووسیندا. "ئانا ئینفنت" نووسه‌ری پێنج رۆمانی جینایی، قۆناخی منداڵی
خۆی له "نیوگۆئینی" به‌سه‌ر بردوه. له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی که بۆ
ژانری جینایی بۆ نووسینی چیرۆکه‌کانی هه‌ڵبژاردوه؟ ده‌ڵێ:
"هه‌میشه
قه‌فه‌سه‌ی کتێبه‌کانی ماڵمان پڕ بوو له کتێبه‌کانی "ئاگاتا کریستی و ئێن
گایۆ مارش" . هه‌رکاتێ ده‌ستم ده‌برد تا کتێبێک بخوێنمه‌وه، جیا له چیرۆکه
جیناییه‌کان هیچ شتێ سه‌رنجی منی رانه‌ده‌کێشا. و ئه‌مه‌ش ئاکامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
کتێبانه‌یه. ته‌نانه‌ت شانۆ رادیۆییه‌کانیش لێوان‌لێو بوو له‌م چیرۆکه خه‌یاڵاوییانه.
هه‌موو منداڵیم پڕ بوو له‌م چیرۆکه‌کانی شه‌وانه‌ی "ئیند بلایتون"، که‌سێ
که باشترین جینایی نووسی منداڵان بوو. خاتوو بلایتون نووسه‌ری زیره‌ک و به توانا
بوو که به‌داخه‌وه هه‌رگیز وه‌ک خۆی رێزی لێ نه‌گیرا. له چیرۆکه‌کانیدا ده‌بوا
منداڵه‌کان مه‌ته‌ڵه‌کانیان بدۆزایه‌ته‌وه و گه‌وره‌کانیش یارمه‌تییان ده‌دا و
پۆلیسیش بۆ ئه‌وه‌ی جێگایان به‌تاڵ نه‌بێ، به‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا هه‌بوون". نووسه‌ر ئه‌یهه‌وێ کونج و بنا‌وان و گرێی کۆمه‌ڵگا
بنووسێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌نوسێت، به‌ڵام چون مرۆڤ به‌رده‌وام گرێ ده‌خوڵقێنێ،
هه‌میشه گۆشه‌یه‌ک هه‌یه که نووسه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه چاوێک به دنیادا بگێڕێت.
نووسین هه‌موو شتێکی نووسه‌ره، هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت هه‌موو که‌س. به شته‌کان
گیانێکی زیندوو و نه‌مری ده‌به‌خشێ، یان ژیانیان لێ ئه‌ستێنێ. نووسین سێحری وشه‌یه
به‌ده‌ست نووسه‌ره‌وه. هیچ نووسینێک له‌ده‌ره‌وه‌ی بیر و خه‌یاڵی مرۆڤ روو نادات
و رووی نه‌داوه. " لێره‌دا کاری نووسه‌ر وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئافرێنه‌ری کێشمه‌کێشه‌کانه، به‌ڵام ناتوانێ خۆی دوور دابگرێ. قه‌یران له ئه‌ده‌بیات
دا شتێکی جیا له زایه‌ڵه‌ی قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نیه، زایه‌ڵه‌ی دڵه‌راوکێکانی
بۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌کان"..
ده‌ستپێکی
هه‌ر ژیانێک، گۆشه‌یه‌ک له ژیانی هه‌ر مرۆڤێک بۆ خۆی ده‌ستپێکی نووسینێکی نوێ و
چیرۆکێکی نوێه. گرینگی به‌رهه‌می داهێنه‌رانه و شاکارێکی ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه ئه‌م
چیرۆکه بگوازێته‌وه بۆ خوێنه‌ر و ئه‌م ژیانه له‌سه‌ر کاغه‌ز بنووسێته‌وه، به
هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی جوڵه و بزووتن و سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسییه‌وه، تا
ئاستێک بتوانی جوغرافیا و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری زیندو راگرێ. چونکه ناسینی مرۆڤ
په‌یوه‌سته به پێوه‌ندیی مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ره‌وه، که‌واته چۆنیه‌تی ناسینی
مرۆڤ به‌ستراوه به چۆنیه‌تی پێوه‌ندیی مرۆڤ سروشت و ده‌وروبه‌رییه‌وه. ده‌زانین
که گه‌ردوون به‌رده‌وام له گۆڕانکارییدایه، مرۆڤیش ناسیاری ئه‌م راستیه‌یه، به‌رده‌وام
گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تیش ناسکاری مرۆڤه بۆ ناسین و هه‌موو ده‌مێ
و به چرکه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، چونکه بکه‌ری "ناسین (مرۆڤ) و سووژه‌ی
ناسیار "سروشت"ه که هه‌ردوو له حاڵی گۆڕانی به‌رده‌وامدان. به‌ختیار
عه‌لی، رۆماننووسی کورد. ده‌ڵێ: "له سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه، له ئه‌فسانه‌کانه‌وه
تا ده‌گه‌ینه سه‌ر له دایکبوون و ده‌رکه‌وتنی رۆمان، هه‌وڵێک هه‌یه بۆ گه‌یشتن
به وێنه‌یه‌کی کۆیی و چه‌مکێکی هه‌مه‌گیر (کلانی) بۆ ژیان، ئه‌ده‌ب خۆی بانگه‌وازێکی
سیحراوییه بۆ گه‌یشتن به‌و وێنه گشتییه. من وا هه‌ست ده‌که‌م خه‌ونی چیرۆک
نووسه‌کان له خه‌ونی فرانکشتاین گه‌وره‌تر و هه‌ندێکجار ترسناکتریشه. فرانکشتاین
خه‌ونی به دروستکردنی مرۆڤێکه‌وه ده‌بینی، به‌ڵام چیرۆک‌نووس خه‌ون به
دروستکردنی دنیایه‌کی گه‌و‌ره‌تره‌وه ده‌بینێت، دونیایه‌ک پێیوایه ده‌توانێت له
رێگایه‌وه ته‌عبیر له‌و کۆ مه‌زنه بکات که ژیان و وجوود و بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر
یه‌ک سفره کۆ ده‌کاته‌وه. تێده‌په‌ڕێ تا نووسه‌ر خه‌مه گه‌وره‌کان بنووسێته‌وه،
ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌زموون ده‌کات، ده‌نووسێ و له ئاکامدا قووڵتر ئه‌بێته‌وه بۆ
ده‌ریای مه‌نگ و ئارامی کۆمه‌ڵگا. "محه‌ممه‌د ئۆزۆن ده‌ڵێ: "هه‌ر چه‌نده
من له ئه‌نقه‌ره ده‌ژیام، به‌ڵام هه‌میشه له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌ستانبولدا
هاتوچۆدا بووم. به‌ڵام ئه‌و ئه‌ستانبووله‌ی تیایدا ده‌ژیام ئه‌و ئه‌سته‌نبووله نیه
که له رۆمانه‌که‌مدا هه‌یه. ئه‌و ئه‌سته‌نبووله سه‌رنجی منی رانه‌ده‌کێشا. ئه‌و
ئه‌ستانبووله من له رۆمانه‌که‌مدا باسی ده‌که‌م، ئه‌ستانبوولی ساڵانی (1980،
1990)ه، ئه‌سته‌نبوولێکی جیایه و فه‌زایه‌کی پڕ له فره ده‌نگ و فره ره‌نگ. ئه‌سته‌نبوولی
(ئایاسۆفیا)ێک پڕ له جووله‌که، ئه‌رمه‌نی، ئه‌و یونانییانه‌ی له تورکیا له
دایکبوون، چه‌رکه‌س، سریانی، کورد، تورک، بۆسنی، بولگاری، عه‌ره‌ب و ... ئا ئه‌وه
بووه هپی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی که‌لتووری، که‌لتوورێک که زاده‌ی که‌لتووره‌کانی تر
بوو، به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانه‌وه". له روانگه‌ی پرۆست و بارسه‌وه، سه‌رچاوه و
ئاخیزگه‌ی هونه‌ر، له ناخی هونه‌رمه‌ند دایه، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه بۆ ئافراندنی
ده‌قێکی ئه‌ده‌بی ده‌بێ ده‌روون و ناخی هونه‌رمه‌ند بکه‌وێته کاره‌وه. له
ئاکامی تویژینه‌وه و ئه‌زموونی دوو نووسه‌ردا، هۆکاره‌کانی شوێندانه‌ر بۆ
ئافراندنی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی، هیزه ده‌روونییه‌کانی "من"ی نووسه‌ره.
"چیخۆف هیچ هه‌ڵوێستێکی راسته‌وخۆی له‌مه‌ڕ رووداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
نه‌بووه، چونکه پێی وابوو سه‌نگه‌ری ئه‌دیب و نووسه‌ر ته‌نیا وشه‌یه و تاقه چه‌کێک
بۆ نووسه‌ر حه‌ڵاڵ بێ ته‌نیا قه‌ڵه‌مه‌که‌یه‌تی. که نووسه‌ر توڕه بێ، ده‌بێ به
قه‌له‌م تووڕه بێت ... . دیاره هه‌ر قه‌ڵه‌مه‌ش شێواز و رێبازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
". به‌ڕای هێگل، " نوسه‌رێک که سه‌رده‌می خۆی نه‌ناسیبێت، پێش ئه‌وه‌ی
به مه‌رگی سروشتی بمرێ، ده‌مرێت. " له راستیدا، "نوسه‌ر کاتێک ده‌توانێ
به‌رهه‌مێکی به‌رز و تۆکمه بخوڵقێنێ، که 1) مێژووی کولتور و ئه‌ده‌بیات و ژانره
ئه‌ده‌بییه‌کانی پێشوو به باشی بناسێت؛ 2) جڤات و سه‌رده‌می خۆی و رۆحی سه‌رده‌می
خۆی بناسێ و، ئاسۆی ره‌وت و بزاڤه‌کانی داهاتوو هه‌ست پێ‌بکات. له وه‌ها دۆخێک دا،
نوسه‌ر وه‌ک زمان حاڵی چین و گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی قسه ناکات؛ به‌ڵکوو کو‌لتوور و
ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مانی پێشوو له به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌ردا سه‌رله‌نوێ ده‌پشکوێن
و نوێ ده‌بنه‌وه و چین/ گرووپی کۆمه‌ڵایه‌تی/ نه‌ته‌وه له زمانی نوسه‌ره‌وه
بیر و ئه‌ندێشه و خه‌ون و خولیاکانی خۆی ده‌خوڵقێنێ. یانی پێوه‌ندی نوسه‌ر له‌گه‌ڵ
دنیای کولتوری مرۆڤایه‌تی و جڤات و نه‌ته‌وه‌که‌ی، هێنده چڕ‌وپڕ و دیالکتیکییه که
سه‌ره‌ڕای ویستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، خه‌ون و خولیای جڤاتی ئینسانی له خۆی دا هه‌رس
ده‌کات.
کاتێ نوسه‌رێک
به زۆر ده‌یه‌وێت خۆی به نوێنه‌ری چین یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک بزانێت و خه‌ون و
خولیاکانی ئه‌و چین و نه‌ته‌وه ده‌ڕببڕێت، به‌رهه‌مێکی نزم و لاواز ده‌خوڵقێنێ.
به‌ڵام کاتێک بیر و ئه‌ندێشه و خه‌ون و خولیاکانی چین، گرووپ، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له نوسه‌رێک دا سه‌رڕێژ ده‌بێ و رۆحی نه‌ته‌وه یان سه‌رده‌مێک له زمانی نوسه‌رێکه‌وه
قسه‌ی خۆی ده‌کات، شاکارێکی هونه‌ری ئه‌ده‌بی ده‌خوڵقێت. هه‌ر له‌م کاته‌ش دایه
که به‌رهه‌م له‌ڕووی فۆرمه‌وه به‌هێز و تۆکمه‌یه. یانی دنیای هه‌راو و ئاڵ و
واڵای بیر و ئه‌ندێشه و خه‌ون و خولیای سه‌رده‌مێک/ نه‌ته‌وه‌یه‌ک قه‌ت له فۆرم
و قاڵبی نزم و لاواز دا ناگونجێ و فۆرمی به‌رز و تۆکمه ده‌نه‌خشێنێ.
به‌م
پێناسه کورته‌ی له پێوه‌ندیی ناسینی مرۆڤ بۆ جیهانی ده‌ورووبه‌ر، جیهانی نووسه‌ری
رۆمان یان چیرۆکێک، وه‌ک جیهانی زانا و فه‌یله‌سووفێک، جیهانی ئه‌زموونی به‌رفراوان
و به‌رجه‌وه‌ندی ئاوه‌ڵایه به‌ڕووی گه‌ردووندا و ئه‌یهه‌وێ جیهان بخاته به‌ر
راڤه‌وه. هه‌ڵبه‌ت به گۆشه نیگای جیاوازه‌وه، به‌ڵام ئه‌م روانینه، روانینێکی
ژیرانه و عه‌قڵانیه و ئاوه‌ز رۆڵ ده‌بینێ. به‌ر له‌وه‌ی باسه‌که کۆتایی پێ
بهێنم پێویسته ئاماژه به دوو خاڵێکی زۆر گرینگ بکه‌م:
یه‌که‌م; ئه‌وه‌یه که
هه‌موو نووسه‌رێک گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته، ژیانی تاکه‌که‌سی خۆیان به به‌رگێکی
دیکه‌وه ده‌نووسنه‌وه و به ده‌مامک و چاویلکه‌ی ده‌چنه ناو کۆمه‌ڵگاوه.
" زۆربه‌ى نوسه‌رانى جیهان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌لاتى نۆبڵیشیان بردۆته‌وه
وه‌ك (گابریه‌ل گارسیا ماركیز و ساراماگۆ و ئۆرهان پامۆك و ...) هه‌مویان له
وتووێژه‌كانیاندا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه سه‌ره‌تا ژیانى خۆیان ده‌نوسن و له هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كاندا ژیانى خۆیان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى
له رۆمانه جیاوازه‌كاندا ده‌یانخوڵقێنن، ئه‌وانه‌ن كه له ژیاندا رووبه‌رویان
ده‌بنه‌وه وه‌ك باوك و دایك، بابه گه‌وره و خزم و خوێش، ئه‌مانه ئه‌و سیمایانه‌ن
كه دروستیان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت رۆماننوسێكى گه‌وره‌ى وه‌ك (میخاییل شولۆخۆف) له"دۆنى
ئارام"دا بۆ زۆربه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌ڵكى له سیماى بنه‌ماڵه‌ى خۆی وه‌رگرتووه
و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له‌رۆمانه‌كه‌ى خۆیدا دروستیان ده‌كاته‌وه.
دووهه‌م; ئه‌گه‌ر خه‌مه گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵگا
سه‌ر به‌رز نه‌که‌نه‌وه چۆن نووسه‌ر ئه‌توانێ بنووسێت. نووسین له قووڵایی خه‌مه
گه‌وره‌کاندا ده‌خوڵقێن، گه‌شه ده‌که‌ن و خۆیان به دنیا ده‌ناسن. "تاوانه‌کانی
رێژیمی به‌عس بۆ سڕینه‌وه‌ی بیری مرۆڤی کورد، ره‌نگه به جوانترین شێوه له که‌سایه‌تی
جه‌لاده‌تی کۆتردا خۆ بنوێنێت، کاتێک ئه‌و ده‌بێ هه‌موو هونه‌ری ژه‌نینی مۆسیقا له‌بیری
خۆی بباته‌وه. ئه‌و دایکه‌ی جه‌نازه‌کان له بیابان کۆ ئه‌کاته‌وه، ئه‌و ئه‌فراندنه
هونه‌رییه‌یه که کاره‌ساتی ئه‌نفال له فه‌رامۆشکردن ده‌رباز ده‌کات. ژن‌کوژی که‌ی
ده‌توانێت تا ئه‌و ئاسته‌ی له بیری ئێمه‌دا زه‌ق بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی هه‌ڵاڵه
نه‌بێته ئه‌و گێرانه‌وه هونه‌رییانه‌ی که عه‌تای نه‌هایی بۆمانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
کاریگه‌ریی نامۆیی سازانه‌ی تاراوگه له (باڵنده‌کانی ده‌م با)دا جوانتر له هه‌ر
دیسیپلینێکی تر، خۆی ده‌رده‌خات و ئاکامی نائومێدکه‌رانه‌ی شکستی کۆماری کوردستان
پتر له به‌رهه‌مێکی مێژوویی له چاره‌نووسی لاس و یادگاردا خۆی ده‌نوێنێت. رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئیدیئالی مرۆڤی کورد ده‌بێته سووژه‌ی گێرانه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه
سه‌ره‌کییه‌کانی غه‌زه‌ڵنووس و باخه‌کانی خه‌یاڵ و به‌م جۆره ده‌بنه سامانی
گێڕانه‌وه‌ی کوردی. که‌ڵکه‌ڵه‌ی زه‌ینی گه‌نجی کۆمه‌ڵگای نه مۆدێرن و نه نه‌ریتی
کورد، ئه‌و سوژه ناوه‌ندییه‌یه که (له‌سه‌ر باران ده‌نووسم)ی جه‌بار جه‌ماڵ غه‌ریب
بۆ وێناکردنی قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵێ. کاریگه‌رییه‌کانی تاراوگه و په‌رۆشی بۆ جیهانی
بیره‌وه‌ره‌ییه‌کانی له‌ده‌ستچوو، هه‌وێنی (ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند)ی شێرزاد حه‌سه‌ن و
(پاییزی دره‌نگی) فیرات جه‌وه‌ریین. ره‌نگه به‌سه‌رهاتی تاڵی کوردان له (هاواری
دیجله)ی ئوزوندا ئه‌وپه‌ڕی بوار بۆ ده‌رخستنی خۆی بدۆزێته‌وه و له (گاوا ماسی
تی ده‌بن)ی حه‌لیم یووسفدا گێرانه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیزیفانه‌ی مرۆڤی کورد و باری
کوردایه‌تییه‌که‌ی، خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی به‌رزی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی".
له یه‌ک
رسته‌دا ئه‌وه‌یه که به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م به‌ری، هه‌زاران قه‌ڵه‌می به‌ر
له خۆت به‌سه‌ر بکه‌وه، ئه‌گه‌ر زانیت شتێک ده‌خه‌یته سه‌ر میراتی مرۆڤایه‌تی،
ئه‌وه پێ بنێ ناو جیهانی پڕ له به‌رپرسیاری نووسین. گابریل گارسیا مارکیز ده‌ڵێ:
"یه‌کێک
له گرفته گه‌وره‌کانی نووسین، نیگه‌رانی له راده‌به‌ده‌ره، ئه‌وه خه‌ونی
نووسه‌ره که بتوانێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی قسه ده‌کات بنووسێت، به‌ڵام ئه‌و کاره
پراکتیکی نیه، کاتێ که هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ده‌بینین چه‌نده زه‌حمه‌ته. له مه‌کسیکۆ
راهاتبووم په‌نجه‌ره‌کان بکه‌مه‌وه تا ده‌نگی باڵنده و باران ببیستم، و ئه‌و ده‌نگانه
بهێنمه ناو ئه‌و ده‌قه‌ی که کارم له‌سه‌ر ده‌کرد، نه‌ک له‌وه زیاتر. ئه‌وه
شێتایه‌تی رۆماننووسه، ته‌نیا شوێنێکی تایبه‌ت و به شیوه‌ی تایبه‌ت ده‌توانێت
بنووسێت".
که‌واته
هێدی هێدی ده‌چینه ناو مژارێکی دیکه‌وه، به‌ڵام بۆ کۆتایی ئه‌م باسه‌ش وته‌یه‌کی
به‌ناوبانگی مه‌هاتما گاندی ده‌هێنمه‌وه که بیرکردنه‌وه له جیهانی ده‌ورووبه‌رمان
به‌رفراوانتر ده‌کات: "ئه‌م جیهانه لێوانلێوه له مرۆڤ، که‌واته ئه‌م
جیهانه ده‌توانێ هه‌ر ساتێ خاوه‌نی هه‌ست و سۆزێکی نوێ بێت ". وه‌ک ئه‌وه‌ی
که ژووزه ساراماگۆ له باره‌ی رۆمانی "شاری کوێران" بۆمان ده‌گێڕێته‌وه:
"له رێستوراندا چاوه‌رێی هێنانی نانی نیوه‌ڕۆم ده‌کرد، له پڕێکدا به
مێشکمدا هات، بێ هیچ بیر لێکردنه‌وه‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر هه‌موومان کوێر ده‌بووین چ ده‌بوو؟
دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م، بیرم کردوه که له واقێعدا ئێمه کوێرین، ئه‌مه چه‌که‌ره‌ی
رۆمان بوو".
سەرچاوەکان:
ـ معروفی، عباس ، این سو و آن سوی متن.
ـ مارکز چگونه می نویسد؟ ترجمه: حسين عيدي‌زاده، جام جم
آنلاين
ـ له ستایشی ئه‌ده‌بدا، شێرزاد حه‌سن، پێشه‌کی:
رێبوار سوه‌یلی ل 9.
ـ ادب و اندیشه، خبرزاده، علی اصغر، ص 11.
ـ ـ ادب و اندیشه، خبرزاده، علی اصغر، ص12.
ـ مهمترین وجوه سبک شناسی داستانهای احمد محمود، غلامرضا
پیر‌وز، سروناز ملک، فصلنامه تخصصی سبک شناسی نظم و نثر فارسی (بهار ادب)شماره پی
در پی/ 10. زمستان 89
ـ قصه نویسی، رضا براهنی، ص 136.
ـ معروفی، عباس ، این سو و آن سوی متن. 9ـ هه‌مان
سه‌رچاوه.
ـ هه‌مان سه‌رچاوه.
ـ هه‌مان سه‌رچاوه.
ـ نه عادت سحرآمیز نویسندگان موفق، زهرا طراوتی، نوشته:
راشل مک آلپاین.
ـ گفتگو با خوزه
سلا، ت. سیاوش سرتیپی، ماهنامه ادبیات داستانی
ـ وتووێژ له‌گه‌ڵ
به‌ختیار عه‌لی، سازدان: کاژاو جه‌لال، هاووڵاتی / ژماره 263، چوارشه‌ممه، 2006.
ـ له ستایشی ئه‌ده‌بدا، شیرزاد حه‌سه‌ن، ل 37.
ـ آفرینش اثر ادبی
از دیدگاه پروست و بارس، کریمیان، فرزانه، مجله پژوهش زبان های خارجی » زمستان
1385 - شماره 34
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر