۱۳۹۱ تیر ۳, شنبه

ده‌مامکه‌کان و په‌یامی ئاشته‌وایی


ئه‌و بارودۆخهسیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چ لهئاستی نێوخۆیی و چ لهئاستی ده‌ره‌کییدا بهخاڵهلاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه‌ لهرۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بووه، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد لهسه‌ده‌ی بیسته‌م تا بهئێستایهکهبهدڵنیاییه‌وه‌ بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه‌ و که‌وتۆته‌ ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه‌. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته‌ ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که‌، دۆزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوهلهلایه‌ن نه‌ته‌وه‌ باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه‌. لهکاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵدێنێ کهگوشار و زه‌بروزه‌نگی نه‌ته‌وه‌ تازهبه‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوه‌کان و هه‌وڵدانیان بۆ پێکهێنانی "ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌" لهئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا بوون و بهتوندی هه‌ر چه‌شنه‌ جووڵه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیان سه‌رکوت کردوه‌. بهخوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و گوتارهسیاسییه‌کانی سه‌د ساڵی رابردووی ناوچه‌که‌ و ئێران بهتایبه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ گوتاری رزگاریخوازی کورد نه‌یتوانیوه‌ مه‌وداکانی گه‌یشتن بهدۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کورت بکاته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هۆکارهده‌ره‌کییه‌کان قورساییه‌کی گران و زۆریان هه‌بوه‌ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهلێره‌دا پێویستهئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، قورسایی ده‌رد و ژانێکی نێوخۆییهکهنه‌یهێشتوه‌ کورد لهقۆناخهپێویسته‌کانی خۆیدا گه‌شه‌ی به‌رچاو ببینێ و بتوانێ مه‌ودای درێژماوه‌ی خه‌باتی سیاسیی کورد کورت بکاته‌وه‌ و بهئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. سه‌رهه‌ڵدان و شکڵگرتنی ده‌یان رێچکهو رێبازی سیاسیی لهرۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و په‌ره‌سه‌ندنی گوتارهسیاسییهجۆراوجۆره‌کان، نه‌ته‌نیا نه‌بوونه‌ پاشخانێکی به‌هێزی فیکری و بونیاتنه‌ر بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگەی کوردی، به‌ڵکوو بههه‌موو هێز و توانایانه‌وه‌ ئاسه‌وارێکی ناهه‌مواریان له‌سه‌ر کۆی پێکهاتهگشتییه‌کانی کۆمەڵگەی کوردی به‌جێ‌‌هێشت.
نامه‌وێ هیچ ئایدۆلۆژی و روانگه‌یه‌کی سیاسیی لهمێژووی سیاسیی کوردا بخه‌مه‌ به‌ر دیدی ره‌خنه‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌، ناڕوونی و سه‌رلێشێواویی و بێ‌بنه‌مایی هه‌موو ئه‌و گوتارهسیاسییانه‌یه‌ کهلهسه‌د ساڵی رابردوودا نه‌یانتوانیوه‌ گوتاری سیاسیی کورد یه‌کده‌ست و هاوهه‌ڵوێست بکات و پرۆژه‌ی کورد بهئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی کهزه‌ق و به‌رچاوه‌، گوتاری ناسیونالیستی کورد توانیوهگره‌وی سیاسیی بباته‌وه‌ و هه‌موو رێکخراو و حزبهسیاسییه‌کان چ لهمێژوو و چ ئێستا بهشێوه‌یه‌ک لهشێوه‌کان بانگه‌شه‌ی ناسیۆنالیستی بکه‌ن و هه‌ندێکی دیکهبهجیددی ده‌که‌ونه‌ به‌ره‌نگاریی ناسیۆنالیزمی کوردییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش  بۆ روانگه‌ی ئایدۆلۆژیی ئه‌و هێز و گرووپهسیاسییانهده‌گه‌ڕێته‌وه‌، که‌چی دواتر ده‌بینین هه‌مان ئه‌و هێزانهخۆیان وه‌ک خاوه‌نداریه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالسیتی وێنا ده‌که‌ن. به‌ڵام لهراستیدا هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌ی کهگوتاری ناسیۆنالیستی سه‌رکه‌وتووتر بووه،  بۆ سیاسه‌تی سه‌خت ئه‌فزاری و توندئاژۆیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به‌رانبه‌ر بهکورد و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌ نیهکهگوتاری ناسیۆنالیستی توانی سه‌رکه‌وتوو بێت لهحاند بهئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆژه‌که‌ی خۆی، به‌ڵکوو بهپێچه‌وانه‌وه‌، ته‌نیا هۆکارێک بوو بۆ درێژه‌کێشان و ته‌نانه‌ت توندتربوونه‌وه‌ی سه‌رکوت و سه‌ره‌ڕۆیی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست به‌رانبه‌ر بهکورد. ده‌بینین زۆربه‌ی چالاکانی سیاسیی لهسه‌د ساڵی رابردوودا گرینگترین هۆکاری ئێعدام و ته‌نانه‌ت کوشتاری بهکۆمه‌ڵ، "کوردبوونیان" بوه‌. 
ئه‌مه‌وێ بهخێرایی به‌سه‌ر ئه‌و باسه‌دا تێپه‌ڕین، هه‌نووکه‌ لهسه‌رده‌مێکدا ده‌ژین کهسنوورهنه‌ته‌وه‌ییه‌کان بههۆی پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوون و یه‌کانگیری شوێن و زه‌مانه‌وه‌ ده‌سڕێنه‌وه‌ و مه‌وداکان زۆر کورتترن له‌وه‌ی کهچاوه‌ڕوان ده‌کرێ. چربوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و خێراتربوونی تێکنۆلۆژی و راگه‌یاندن، دۆزی کوردی پرسهه‌ڵگرتر کردوه‌. به‌ڵام کورد وته‌نی: چما؟ بۆ هێشتا لهسه‌ره‌تا داین؟ هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ لهسفره‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین چییه؟ گومان لهقورسایی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کورد نیه، به‌ڵام گومانیشمان له‌وه‌ نیهکهئێستاکهتوێژی خوێنده‌وار و وشیاری کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت به‌رفراوانبوونی چالاکیی سیاسیی زیاتر لهده‌یه‌ی شه‌ست و ته‌نانه‌ت به‌ر لهشۆڕشی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ چییهکههێشتا کورد بهگوتارێکی یه‌کانگیر و هاوبه‌شه‌وه‌ ناتوانێ خاوه‌نداریه‌تی لهپرسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بکات؟ ئه‌گه‌ر دروست بوونی حزب و رێکخراوی سیاسی وه‌ک ئامانجێک بۆ گه‌یشتن بهده‌سه‌ڵات و پلانداڕێژی کۆمه‌ڵگە و خاوه‌ن پڕۆگرامی سیاسیی بۆ ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگە وێنا بکه‌ین، ئه‌ی رۆڵی حزب لهکۆمەڵگەی کوردستان دا چلۆن پێناسهده‌که‌ین؟ 
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌سه‌ر وتاری به‌ڕێز مه‌ریوان وریا قانع لهژێر ناوی "کورد و پرۆژهگه‌وره‌کان: پرۆژه‌ی ئێران" لهسایتی رۆژنامەی "ئاوێنه‌"دا، بخشێنین، ده‌نووسێ:" بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندی نێوان ئێران‌و کورد پەیوەندییەکی نابەرابەر‌و پڕ فشار‌و توندوتیژی‌و کوشتن‌و بڕین‌و پەلاماردانە. کوردەکانی رۆژهەڵات ئەمڕۆ لەبەردەم هەڕەشە‌و پەلاماری سەربازی بەردەوامدان، رۆژانە خەڵکیان لێدەگیرێت‌و دەکوژرێت، نکوڵی له‌مافە سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگییەکانیان دەکرێت". دیارهپرۆژه‌که‌ گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی کهئێمه‌ی کورد بیری لێ بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌گینا کۆماری ئیسلامی لهخۆڕا سیاسه‌تی تیرۆری رێبه‌رانێک وه‌ک: "د.قاسملوو، د.شه‌ره‌فکه‌ندی" و هه‌روه‌ها کوشتن، ئێعدام و بگرهتیرۆری چالاکانی سیاسیی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات وسه‌رکوت و بێ ده‌ره‌تانهێشنه‌وه‌ی ناوچهکوردنشینه‌کان ناگرێتهبه‌ر". که‌واته‌، سیاسه‌تی توندوتیژانه‌ی کۆماری ئیسلامی هیچ گومانێکی بۆ هێرش بۆ سه‌ر کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه‌ و سه‌دان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی. بیرکردنه‌وه‌ له‌و دۆخهسیاسییه‌ی کهتێی که‌وتووین، گه‌لێک جار پشوودرێژی ده‌وێ و گه‌لێک جاریش مرۆڤ ئه‌باته‌وه‌ قاوه‌خی خۆخواردنه‌وه‌ و دانبه‌خۆداگرتن. ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتووم، چه‌نده‌ کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئێمه‌ی داوه، ئێمه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی خۆمانمان داوهبێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنێک له‌یه‌کتری بکه‌ین. به‌داخه‌وه‌ پێکهاته‌ی لنینیستی ئه‌حزابی کلاسیکی کوردی، لوتبه‌رزی رووناکبیران و بێده‌نگیی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌یامی ئاشته‌وایی نێوان هێزهسیاسییه‌کان، خه‌ڵک و رووناکبیران کز و لاوازتر کردوه‌. هیچ گاره‌نتییه‌ک نیهکهلهئاینده‌دا شه‌ڕیی نێوخۆیی کورد روو نه‌دات، هیچ گاره‌نتییه‌کیش نیههێزه‌کان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر نه‌ده‌ن، لێره‌دا مه‌به‌ستم سڕینه‌وه‌یه‌، نه‌ک رقابه‌ت، رکابەرایەتی و ململانێ، چونکهبهدرێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریان داوه، به‌ڵام رقابه‌ت و ململانێی سیاسیی دیارده‌یه‌کی ئازاد و دێموکراتیکه. ئه‌وه‌ی کهگرینگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌ بێ په‌یامی ئاشته‌وایی له‌ نێوان خۆیدا ناتوانێ به‌ سه‌رکه‌وتن بگات. گرینگترین هۆکار و بنه‌مایی ترین په‌یام بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری سیاسی کورد یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش بکه‌ینه‌وه‌، په‌یامی "ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌". ئاشتکردنه‌وه‌ی نێوان "خود" و "ئه‌وی دی"، په‌یامێکی گرینگه‌. ئێمه‌ ئه‌بێ تێبگه‌ین و فام بکه‌ینه‌وه‌ که‌ شۆڕش ئامانجی سه‌ره‌کیی نیه‌، شۆڕش سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ گه‌یشتن، به‌ڵکوو ره‌فتاری سیاسیی حزبه‌کان له‌ ئاست کۆمه‌ڵگا و داهاتووی کوردستاندا گرینگه‌. ئه‌وه‌ی حزبه‌کانی ئێمه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ده‌مامکێکی سیاسییه‌ که‌ به‌ خه‌یاڵی "ئه‌سپه‌که‌ی ته‌ره‌واد"وه‌ن و ئه‌یانه‌وی سه‌رباشقه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بن، که‌چی ده‌بینین داهێزران و داڕزانی پێکهاته‌ی ته‌شکیلاتیی ئه‌و ده‌مامکه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و نه‌ته‌نیا له‌ وه‌همی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی خۆیان بردۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، به‌ڵکوو بنه‌ماکانی رێکخستن، سیاسه‌ت کردن و ته‌نانه‌ت ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌ییشیان بردۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. نه‌ته‌نیا له‌ ده‌روونه‌وه‌ قورس و قایمیش نین، به‌ڵکوو له‌ رێگای کوده‌تای رێکخراوه‌یی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر ئه‌ده‌ن، گه‌لۆ کۆمەڵگەی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌م ده‌مامکه‌ سیاسییه‌ جۆراوجۆرانه‌وه‌ ده‌بێ به‌ره‌و کوێ بڕوات؟ له‌ راستیدا بیرم له‌م وته‌یه‌ی "ئێرنست بلۆخ" ده‌کرده‌وه‌ که‌ ده‌ڵێ:"مێژوو خۆی دووبارە ناکاتەوە، بەڵام هەر شتێک کە نەبووبێت بە مێژوو مێژووی دروستنەکردبێت لەوێدا مێژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە". (شۆڕش ئامانج نییە، ئاراس فه‌تاح، ئاوێنه‌)، ره‌نگه‌ ئه‌م گوته‌یه‌ یه‌کێک له‌ جوانترین گوته‌کان بێت که‌ شایانی به‌ژن و باڵای بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ره‌فتار و هه‌ڵسووکه‌وتی حزبه‌کاندا ده‌یبینین، په‌یامێکه‌ بۆ داهاتوو. هێدی هێدی نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و زه‌مه‌نی کاڵبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژییه‌کان و بارستایی سیاسه‌ته‌وه‌ ده‌ڕوات‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و ئاینده‌وه‌ هان ده‌دا پرسی شوناسخوازیی و ئازادیخوازانه‌یه‌، نه‌ک ره‌شبینی سیاسیی و سڕینه‌وه‌ی روانگه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگە، بۆ ئێمه‌ په‌یامی ئاشته‌وایی نێوان حیزب، خه‌ڵک و توێژی خوێنده‌وار و رووناکبیری کۆمه‌ڵگە، په‌یامێکی رزگاریبه‌خشه‌. ئه‌وڕۆکه‌ کۆکردنه‌وه‌ی سیاله‌شکر له‌ نێو رێکخراوه‌کاندا و نواندنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کی هیچ په‌یامێکی جیا له‌ سه‌ره‌ڕۆیی داهاتوو و به‌تاڵانبردنی ئازادیی هیچی دیکه‌ی تیا نابینرێته‌وه‌ و هیچ په‌یامێکی تری نیه. خه‌می گه‌وره‌ی ئێمه داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ که‌ سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌زموون نه‌کاته‌وه‌، ره‌نجی کورد له‌ سه‌د ساڵی رابردوودا پێمان ده‌ڵێ، کۆمه‌ڵگە به‌ ره‌نگه‌ جۆراوجۆره‌کانییه‌وه‌ جوانه‌، نه‌ک به‌ ده‌مامکه‌ جۆراوجۆره‌کانیه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا کاره‌ساتی گه‌وره‌ی داهاتووی ئێمه‌ی کورد، ده‌مامکه‌ شاراوه‌کانی پشت دروشمه‌ زریق و بریقه‌داره‌کانه‌ که‌ بزاڤی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات. 
ئه‌و ده‌مامکانهته‌نیا حزبه‌کان خۆیان پێوهنه‌به‌ستوه‌ته‌وه‌، به‌ڵکوو توێژی رووناکبیر و چالاکانی سیاسییشی گرتۆته‌وه‌ و خه‌ریکه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ده‌بێته‌ درۆیه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رانبه‌ر بهخه‌ڵک، لههه‌مانکاتیشدا بێده‌نگیی و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵک، ئه‌م درۆگه‌وره‌یه‌ی پیرۆز و سپیتایی کردوهو بهچاویله‌که‌یی پیرۆز و نه‌گۆڕه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌کات. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ده‌مامکه‌ گه‌وره‌تر بێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ش ئاینده‌ی سیاسیی کورد لهرۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رته‌سکتر ده‌بێته‌وه‌. 



هیچ نظری موجود نیست: