ئه‌فراسیاب گرامی
www.amrojane.tk
له پشت هه‌ر وه‌رزێکی
سه‌ختی زستان و نه‌هات دا، وه‌زری به‌هار و خۆشی هه‌یه که ئومێدی دڵدانه‌وه و
هیوای چاندووه له دڵی مرۆڤدا و بۆته ئامیانی به‌رده‌وامیی ژیان. لەگەڵ
بەفری یەكشەوەی زستاندا، لەگەڵ تەزووی سارد‌و سڕی یەكەمین بای زستاندا، لەگەڵ
یەكەمین تەمەنای زەوی بۆ تینی گەرمی ژیانەوەدا، كاتێك پاییز هەوری ماتەم و سیاپۆشی
خۆی ئەهێنێتەوە گریان و گەڵا گەڵا سەفەر ئەكات و كەژاوەی بەفر لە لووتكە بەرزەكانی
چیاوە داده‌گه‌ڕێ، زریان و كڕێوە ژێرباڵی ئەگرن و كلوو كلوو سەراسیمەی سەرزەوینی
مرۆڤایەتی ئەگرێتەوە. لەم گۆشە لەژیانی مرۆڤ و له‌م ساته‌وه‌خته به‌فرینه‌دا، خولیا و حەزەكانی مرۆڤ و بیر‌و ئەندیشەی بەرەو
كوێ ئەڕوات؟، لە كوێ داڵدەی دەدات؟
و خۆی بۆ چی ئامادە دەكات؟ لە لایەك بیر لە سەرماو كڕێوە و تەزووی ساردی بەستەڵەك و لە لایەك خۆ ئامادەكردن بۆ دەربازبوون لە تووڕەیی سروشت و زریان و باهۆز، لە وەحشەتی هەرەس و رەقبوونەوە. ئەم دوو جیهانبینییە چیمان پێ دەڵێ؟ چی دەتوانێ خۆی لە نێو بازنەی ئەم هزرەدا خۆی حەشار دابێت، ئایا بەهارێك بە خۆی و خه‌رمانه‌ی گوڵەكانیەوە دەگەڕێتەوە؟ ئایا زستان دەتوانێ مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئاستی هیوادار بوون که زه‌مه‌نێکی دیکه لە ئامێزی شنەی بەهاران و تینی گەرمی هاوین و خەزەڵوەری پاییز بینێتەوە؟ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ خودی مرۆڤ و پێكهێنەری ژیار و شارستانییەت، دەتوانین بڵێین كە یەكەم تێڕوانینمان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی مرۆڤ كۆیلە و گیرۆدەی زەوی و دیاردەكانی بووە. چۆنیەتی مانەوە و چۆنیەتی ژیان، چۆنیەتی بەربەرەكانێ لەگەڵ سرووشت و چۆنیەتی ئاوەدانكردنەوە و چۆنیەتی دابین كردنی پێداویستییەكانی ژیانی، هەموو ئەم تێڕامان و لێوردبوونەوە کاتێ ده‌ست پێ ده‌کا كە ژیان دەبێ بەردەوام بێت ، ئەمە جیهانبینییەكی ماتریالیستیی مرۆڤە بۆ دەورووبەر و له‌هه‌مان کاتیش‌دا گرینگ‌ترین ده‌غده‌غه‌و گرێپۆچکه‌ی ژیانه. ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی مرۆڤ، به‌ری ره‌نج و ژیان و لێوردبوونه‌وه له جیهانی ده‌وروبه‌رییه‌تی، ئه‌وا مرۆڤ بوونەوەرێكی زیندووە و هەمیشە بەدوای دۆزینەوەی ماناكانی سروشتەوه‌یه. مانای ژیان، لە خودی ژیانی مرۆڤ و دەورووبەری دایە و پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به "شوێن" و "کات"ه‌وه هه‌یه. فەیلەسووفێك ئەڵێ : "مرۆڤ ماناكانی ژیان لە میتافیزیكدا پەیدا دەكات، بەڵام ئایا میتافیزیك بە بێ ژیان بوونی هەیە؟". ئەمە دوو جیهانبینی تەواو گرێدراوی مانەوە و بەردەوامی مرۆڤ بوون. ئایا زستان وه‌ک گرینگ‌ترین دیارده‌ی مرۆڤ له نێوان مه‌رگ و مانه‌وه‌دا چیمان پێ ئەڵێ؟ ئایا جیا لە دۆزینەوەی ئەو حەقیقەتەی كە مرۆڤ دەژی و بەردەوامە لە ژیان شتێکی دیکه‌ی بۆ گوتن هه‌یه. ویتگنشتاین لە یاداشتەكانی رۆژانەی خۆیدا دەڵێ : "مرۆڤ زیندووە، چون بە دوای ماناكانی ژیاندا دەگەڕێ"، ئەمە ئەو رستەیە كە ئەمانباتەوە ناخی بیر لێكردنەوە لە ژیانی مرۆڤ و تێگەیشتن لە ماناكانی زستان. زستان پێمان ئەڵێ ئەتوانین لە بەرامبەر توندوتیژیدا بمێنینەوە، رابین و هەستینەوە، چاوەڕوانی بە دیار سروشتی بەهار و ژیانەوە بكەینە ئاواتی سەركەوتن بەرەو لووتكەی شەیدایی. "ئاگزۆپری" دەڵێ ئەسڵی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە كە لەو شوێنەی لێی دەژی، ماڵێك بكاتەوە بۆ پشوو و ژیان". بۆ ئێمه و روانینمان له جیهانبینی زستان، جیا له دیارده‌یه‌کی سرووشتی، رێگایه‌کی سه‌خت و ئه‌سته‌مه که به تێپه‌رین له‌م رێگایه، به‌هارێکی دیکه و وه‌رزێکی هێمن و سه‌وز ئه‌بێته خه‌ون و خولیاکانمان. رامین جەهانبەگلوو دەڵێ بیری زستانی خوڵقێنەری توندوتیژی نیە، بەڵكوو شەڕكردن لەگەڵ توندوتیژییە، رەهایی و رزگاریی لە دەست تووڕەیی و رق و هەڵچوونە، دەربازبوون لە دیلییەتی و گەیشتن بە حەقیقەت و بەهادان بە كەرامەتی مرۆڤە"و زستان بە دوای حەقیقەتێكەوەیە كە نێواخندۆزی حەقیقەت و جوانیی دەوروبەر بكات." نەتەوەی ئێمە سەفەرێكی دوور و درێژی سارد و ژانگرتنی تیپەڕاند‌و شەوگارێكی تەنیایی‌و سەختی بە دیار خەون و ئاواتەكانی خۆیەوە رۆژ كردەوە. نەتەوەی ئێمە تەنیایی بەشێك بووە لە خەسڵەتی ژیانی، تەنیایی و خۆخواردنەوە و دانبەخۆداگرتن و دواجار پشوودرێژی، مرۆڤی ئێمەیان لە هه‌ره‌سی رق و تووڕەیی و هەڵخزان بەرەو توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە رزگار كردووە. ئەگەر مێژووی كورد و حەكایەتەكانی وەك "دڕندە و یاخی" بێتە بەرچاو، بەخشەندەیی و مێرخاسی و جوامێری بەشێك بووە لە بیر‌و ئەندیشەی. رەنگە ئەوەندە حەكایەتی نامۆرادی و دڵشكان لە مێژووی ئێمەدا دەردەكەوێ و لە بەیت و حەیرانەوە بگرە هەتا شاكارە ئەدەبییەكانی مەم‌وزین، خسرەو شیرین، لاس و خەزاڵ، شەم و پەروانە و .... نه‌مانتوانیبێ له‌م شه‌وگاره سه‌ختانه به ساده‌یی تێ په‌ڕین، بەڵام گەورەیی مرۆڤی ئێمە لە بەخشەندەیی و جوامێریدا، شەیداییان پێواوە. ئەگەر ئێمە ئەوڕۆ گوتارە سیاسی و فەرهەنگییەكانمان بەرەو زەمەنی كەمڕەنگی ئیدئۆلۆژییەكان و تۆخبوونەوەی سیمای مرۆڤایه‌تی دەچین، لەبیرمان نەچێ كە لە سەدەی زستانی تەم گرتووداین و هەر زەمەنێك رەنگە بكەوێنە بەر هەرەسی بەفری یەكشەوەی زستان و ترازان لە هێڵی بەخشەندەیی، هەرەسێ که کاره‌ساتی تراژدیكی بەدواوە دێت. ئەوه‌ش وتەی هانا ئارنت دێنێتەوە یاد كە دەڵێ :"مرۆڤ نا، مرۆڤەكان لە سەر زەوی دەژین". كەواتە بەرپرسایەتی ئێمە لە بەرامبەر سەدەی زستانیدا، بێگومان تێڕوانینێكە بۆ هەڵەكانی مرۆڤ لە مێژووی مرۆڤایەتی و دەروویەك بەرەو كاڵبوونەوەی جەنگی ئایدۆلۆژییاكان و نەكەوتنە داوی گۆڕستانی تاریكی بەجێماو لە دڵره‌قی، ناهومێدی و توندوتیژی و دیکتاتۆر سفه‌تانه‌وه‌یه. بۆیە كاتێك هەیە ئێمه نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌ی رابردوومان له نێوان ئاشته‌وایی و ته‌بایی دا بهێڵینه‌وه و چیتر نه‌که‌وینه داوی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر و ده‌رفه‌تێکی جوان بۆ مرۆڤانیی مرڤبوونی خۆمان بهێڵینه‌وه. مه‌رگی نه‌وه‌ی من کاتێکه که زستانی سه‌خت و دژوارمان له نێوان دوودڵی و رق به‌رامبه‌ر یه‌کتری تێ په‌ڕێنین. نه‌وه‌ی من دابڕاو و داهێزراوه له ئایدۆلۆژییه داخراوه‌کان، فه‌زای ئازاد و خه‌ونی نیشتمانێکی هێمن و بێ جه‌نگ و دڵره‌قی ده‌وێ. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که رووناكبیرانی ئێمە شپرزه‌یی له کردار و ئه‌ندیشه‌یاندایه و نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی هیچ گوتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ داهاتووی نه‌وه‌کانیان. به‌ستێنێکی نادیار و پر له دوودڵی و رق به‌رامبه‌ر یه‌کتردا پێکهێناوه و به جێگای ئه‌وه‌ی ببنه کوانووی گه‌رم و دڵدانه‌وه، به‌رهه‌مهێنه‌ری ئایدۆلۆژی کۆپی کراو و ناروون که ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یان تالان کردوه. بۆیه نه‌وه‌ی من له داهاتوودا تووشی جۆرێک سه‌رگه‌ردانیی و دووفاقیه‌تی له شوناسی خۆی ده‌بێت.

دوا په‌یڤ:
هارمۆنیای وه‌رزی زستان و ژیانی ئێمه، ئه‌وه‌مان
پێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بمانه‌وه جیهانی خۆمان جوانتر و مێهربانتر بکه‌ین تاقه رێگا ئه‌وه‌یه
که خاوه‌نی ئه‌م سیفه‌تانه بین که رێز له سروشت، له ژیان و له مرۆڤ ده‌گرێت.
بە خودئاگایی و لێبوورده‌یی، به‌مشووربوونی بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و
پشوودرێژییەوە و بە تێڕامان لەو وتەیەی كە بەهار هەر لە رێگایەو دێتەوە! ژیان
بەردەوامە! بە بیركردنەوەی تێلۆرانس و پێكەوەهەڵكردن، هیوا بە داهاتوو، بەردەوامی‌و
نەدۆڕاندی ئیرادە، ژیاندۆستی‌و مرۆڤ دۆستی لە تایبەتمەندییە بەرزەكان که ئێمه ده‌بێ
ببینه خاوه‌نیان. بۆیە بە چاوكراوەیی‌و بەرچاو روونییەوە لە ئاسۆ بڕوانین هەتا
زانست‌و ماریفەت بكەینە هەگبەی داهاتوومان. ئەگەرچی سەرەتایی هەركارێك شادییە،
بەڵام شادیی‌و خۆشی ئێمە زەمەنێكە كە كۆمەڵگاكەمان لێوان‌لێو بێ لە شادی‌و خۆشی
ژیان و کوانووی گه‌رمی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان فه‌راهه‌م بێنین و
له ته‌می زه‌مهه‌ریر تێ په‌ڕین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر