۱۳۹۰ دی ۲۰, سه‌شنبه

عه‌بدولڵا حیجاب: حیکایەتی ئەوەی کە هێزەکانی چەپی کورد ئانتی تێزی بیری نەتەوەیی لە کوردستانن و سەنتێزی بەربەرەکانیی ئەوان لە گەڵ بورژوازیی کورد ئەو کۆمەڵگا خەیاڵیە دەبێ کە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە خەیاڵی دامەزراندنی دایە، ڤایرۆسێکی فیکرییە کە تەنیا زەربە لە خەباتی عەداڵەتخوازانەی گەلی کورد بۆ ئازادی، دێمۆکراسی و دابین کردنی مافەکانی مرۆڤ دەدا


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نیوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ دا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
عه‌بدوڵڵا حیجاب
به‌شی یه‌که‌م:
عه‌بدولڵا حیجاب: حیکایەتی ئەوەی کە هێزەکانی چەپی کورد ئانتی تێزی بیری نەتەوەیی لە کوردستانن و سەنتێزی بەربەرەکانیی ئەوان لە گەڵ بورژوازیی کورد ئەو کۆمەڵگا خەیاڵیە دەبێ کە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە خەیاڵی دامەزراندنی دایە، ڤایرۆسێکی فیکرییە کە تەنیا زەربە لە خەباتی عەداڵەتخوازانەی گەلی کورد بۆ ئازادی، دێمۆکراسی و دابین کردنی مافەکانی مرۆڤ دەدا

کورته‌یه‌ک له‌ بیوگرافی به‌رێز عه‌بدولڵا حیجاب:
عەبدوللا حیجاب، گوندیم، کوردێکی زۆر ئاساییم. بنەوانم لە هەرێمی سەرئەلباکی سەر بە ئەیالەتی وان لە باکووری کوردستانن، خۆم و خووشک و براکانم خەڵکی ورمێین، منداڵەکانم لە باشووری کوردستان لە دایک بوون. ناسنامەی سەرەکیم کوردستانیە و بۆ ناسنامە لاوەکیەکانیش دەتوانم ئێرانی بم، عێراقی بم، تورکیەیی بم یا خەڵکی هیچکام لەو وەڵاتانەش نەبم. پێشمەرگە بووم، پەنابەر بووم، خوێندکار بووم، کارمەند بووم، بێ دەسەڵات بووم، بە دەسەڵات بووم و ئێستاش هەر لە گەڵ ئەو هەڵکێش داکێشە ڕووبەڕووم. هێندێک لەم لا و لەو لا گەراوم، زۆر پارلەمان و کۆشک و تەلارم بینیوە، بەڵام هەر ئەوینداری گوندە تەپ و تۆزاوییەکەی خۆم لە دەڤەری سۆمای ورمێم.
پرسیاره‌کان:
ـ  سه‌ره‌تای پرسیاره‌که‌م له‌ به‌رێزتان به‌ پرسیارێککی گشتگیر ده‌ست پێده‌که‌م، زۆرێک له‌ کارناسانی سیاسی پێیان وایه‌ که‌ کێشه‌ی کورد بۆ سیستم ومودیرییه‌تی سیاسی ده‌سه‌لاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان دا ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئایا بزووتنه‌وه‌یسیاسی و کۆمه‌لایه‌تی کورد، به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی مافه‌ سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانیهه‌ڵقوڵاوی چ باروودۆخێک بوو؟ به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا؟
عه‌بدوڵا حیجاب: با لانی کەم ئێمەی کورد پرسی نەتەوەیی خۆمان بە "کێشە" نەناسێنین. ئێمە کێشەمان نیە، دۆزێکی قووڵی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووریمان هەیە کە ڕیشەی لە شێوەی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتداران لە گەڵ ماف و ناسنامەی نەتەوەیی ئێمەی کورددا هەیە.
لە پێوەندی لە گەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورددا دەتوانین باسی سێ تێڕوانینی جیاواز بکەین: تێڕوانینەک کە زیاتر لە تێئۆری مودێرنیتەوە نزیکە ڕاپەرینە نەتەوەییەکانی کورد بەو دژکردەوانەوە دەلکێنێتەوە کە پێشەنگە نەتەوەییەکانی کورد لە بەرامبەر سیاسەتی نەتەوەسازیی دەولەتە تازە دامەزراوەکانی دەسەڵاتدار بە سەر کوردستانەوە نیشانیان دا و مەبەستیان ئەوە بوو کە جێگایەک بۆخۆیان لە دەسەلاتی سیاسی دا وەدەست بێنن. لەو ڕوانگەیەوە یەکەم ڕاپەرینی نەتەوەیی کوردستان بە ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران و لە درێژایی ئەویشدا سەرهەڵدانی ئاگری لە دژی کۆماری نوێدامەزراوی تورکیە دەناسێنن. بە پێی ئەو تئێۆرییە یەکەم ڕاپەرینی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو بزووتنەوە نەتەوەییە بوو کە دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ی لێ کەوتەوە و لە باشووریش بزووتنەوەی بارزانی بە یەکەم سەرهەڵدانی نەتەوەیی کورد دەژمێرن.
ڕوانگەیەکی دیکە کە زیاتر خزمایەتی لە گەل ئەو تئێۆرییە سیاسیەوە هەیە کە بە تێڕوانینی ئێتنیسیستی دەناسرێ، ڕیشەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان دەگەرێنێتەوە سەر دەسەڵاتی سوننەتیی میرنشینە کوردەکان و ویستی ئەوان بۆ سەروەری لە هەرێمێکی بەرفراوانتردا. لایەنگرانی ئەو تێڕوانینە، یەکەم تێئۆریسیەنی ئەو بیرە بە حەزرەتی ئەحمەدی خانی دەزانن کە لە کۆتایی سەدەی ١٧ی زایینی دا باسی پێویستی یەکیەتی کورد بە مەبەستی دامەزراندنی سەروەریی نەتەوەیی دەکا.
تێڕوانینی سێهەم کە لە ڕوانگەی منەوە باشتر لە گەڵ ڕاستیەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان دەگونجێ، سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بەو ئاڵوگۆرە ئابووری، پیشەسازی و کۆمەڵایەتیانەوە گرێ دەدا کە لە کۆتایی سەدەی بیستەم لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ڕوویان دا. بێگومان بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد ناتوانێ بە شێوەی بە تەواوی سەربەخۆ لەو ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەوە شکڵ بگرێ کە لە کۆمەڵگا جیرانەکاندا لە گۆڕێ دا بوون، بە تایبەت ئەو ڕەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە لە کۆمەڵگاکانی ئەرمەنی، تورک و فارس و دواتریش لە کۆمەڵگای عەرەب دا ڕوویان دا. بەڵام ناکرێ سەرەتای شکڵ گرتنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد تەنیا بەو دژکردەوانەوە پێوەند بدرێ کە لە بەرامبەر دەسەڵاتە ناوەندییەکاندا ڕوویان داوە.
بەشێک لە پێشەنگەکانی کۆمەڵگای کوردستان هەم لە بزووتنەوەی تەنزیمات لە نێوەڕاستی سەدەی ١٩ و لە سەردەمی عۆسمانیەکاندا و هەم لەو ئاڵوگۆرانەی کە بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری لە سەردەمی قاجار دا لێی کەوتەوە بە شێوەی چالاکانە بەشدار بوون. هەمووی ئەوان بە ناو و ناسنامەی کوردی خۆیانەوە ئەو دەم چالاکی‌یان دەنواند. تەنانەت سوارانی عەشایریی حەمیدییە کە لە خزمەتی سولتان حەمیدی عۆسمانی دا بوون ناسنامەیەکی کوردییان هەبوو. هەر چەند ئەو ناسنامانە ئەو دەم لە شکڵی ئێتنیکدا بوون و ناکرێ بە ناسنامەی نەتەوەییان بە حیساب بێنین، بەڵام پلە و پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یان هەر لەو ئاستەدا بوو کە ناسنامەی تورک و عەرەب و فارس لەو سەردەمەدا بووی.
سەرەتای جیاکردنەوەی ناسنامەکان لە نێوان کۆمەڵگا قەومیەکانی ئەو کات کە بە سەرەتای شکڵ گرتنی بیرۆکەی نەتەوەیی لە لای پێشەنگە نەتەوەییەکانی کوردیش دەژمێردرێ دامەزرانی جەمعیەتی ئیتیحاد و تەرەقی لە ئیستانبۆل لە ساڵی ١٨٨٩دا بوو کە وەک بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی تورک دەژمێردرێ، بەڵام بەشێکی دامەزرێنەران، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کورد و عەرەبیش بوون. دواتر کوردەکان لە ساڵی ١٩١٠دا لەو کۆمەڵە جیابوونەوە و جەمعیەتی تعاون و ترقی کوردستانیان دامەزراند و دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری تایبەت بەو جەمعیەتە تا لەو ڕێگایەوە بیری نەتەوەیی خۆیان بڵاو بکەنەوە. بەر لە دامەزرانی ئەو کۆمەڵەیە، لە ساڵی ١٨٩٨دا گۆڤار یا رۆژنامەی دوو حەوتوانەی کوردستان دەستی بە وەشان کردبوو. لە مەیدانی خەباتی بە کردەوە بۆ ئازادیی کوردستاندا ڕاپەرینی چەکدارانە سەری هەڵدابوو و بە گشتی کوردستان لە رەوتی وشیاری نەتەوەییدا بوو. بۆیەش بە جێیە کە ریشەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بگەڕێندرێتەوە سەر ڕاپەرینی شێخی شەمزینان، سەیدا شێخ عوبەیدوللا شەمزینی لە ساڵەکانی ٨٠ی سەدەی نۆزدەی زاینی دا. هۆکاری ئەو سەرهەڵدانەش دەگەرێتەوە سەر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو دەم و هەوڵدانی هەر کام لە کۆمەڵە قەومیەکانی ئەو سەردەمە بۆ گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەیی لە ناوچەی خۆیاندا. بۆ شێخ عوبەیدوللا دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی کە بتوانێ ببێ بە هاوپەیمانی عۆسمانی لە کێشەی دژی ڕووسەکان، ئەرمەنیەکان و دەوڵەتی شیعەی قاجاردا هەم لە ڕووی نەتەوەییەوە و هەم لە رووی دینیەوە واجبێکی سەر شان بوو. بە دوای ئەو ڕاپەرینە، هەر دوو ڕاپەرینەکانی شێخ مەحموودی حەفید و سمایل ئاغای شکاک یا سمکۆ هەر بەو مەبەستە دەستیان پێکرد.
با ئەوەش لە بیر نەکەین کە جیاوازییەکی مەزن لە نێوان قۆناغی سەرهەڵدان و قۆناغی بە جەماوەریبوونی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستاندا هەیە. ئەوانەی من باسم کردن بە قۆناغی سەرهەڵدانی بزووتنەوە و شکڵ گرتنی بیری نەتەوەیی لە لای کۆمەڵێکی پێشەنگی کۆمەڵگاوە دەژمێردرێ. بۆیەش دوای هەر سەرهەڵدانێک، بە لە نێو چوونی سەرکردە یا سەرکردەکانی ڕاپەرینەکان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، خەباتی نەتەوەییش بێدەنگ دەبوو. قۆناغیی بە جەماوەریبوونی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان زۆر نوێیە.
پ ـ  سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ سه‌ده‌ی گۆڕانکارییه‌ مه‌زنه‌کان له‌ ئاستیجیهانیدا ناوزه‌د ده‌کرێ، به‌ڵام کورد به‌ پێی هه‌ڵکه‌وتوویی له‌ ناوچه‌ی قه‌یراناوییرۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌‌رده‌وام به‌ره‌و شکست رووبه‌ڕوو بووه‌وه‌، به‌گشتی سه‌ده‌یبیسته‌م بۆ کورد و به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان  چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و ـ سەدەی بیستەم نە تەنیا بۆ کورد، بەڵکوو بۆ هەموو گەڵانی دانیشتووی  ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەردەمێکی پر لە ڕووداو و قەیران بوو. لەو سەدەیەدا خەریتەی سیاسی هەرێم شکڵی گرت، وەڵاتانی نوێ دامەزران و کوردستان کرا بە کۆلۆنیەکی نێو دەوڵەتی. هەر لەو کاتەشدا ڕووداوە سیاسیەکانی سەدەی ڕابردوو ئەو دەرفەتەیان بۆ خەڵکی کوردستان پێک هێنا کە هەبوونی خۆیان وەک نەتەوە بسەلمێنن و لە سەر ئەو بنەمایە داوای مافی بەشداربوون لە دەسەڵاتی سیاسی دا بکەن.
هەموو شکستەکانی کورد لە سەدەی ڕابردوودا هەستانەوەیەکی بە هێزتریان بە دواوە بووە. کە وابوو شکستەکان کاتی و تەنیا لەمپەرێک بوون لە سەر ڕێگای خەباتی نەتەوەیی بۆ گەیشتن بە یەکسانی و ئازادی.  ئەگینا خەباتی نەتەوەیی کورد زیاتر گەشاوەتەوە و لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا گەیشتە ئاستی هەرە بەرزی خۆی. لە باشووری کوردستان دەسەڵاتێکی نەتەوەیی دروست بوو، لە باکوور خەباتێکی بەرینی جەماوەری دەستی پێکرد و لە ڕۆژهەڵات گەشەکردنی بیری نەتەوەیی گەیشتە قۆناغێکی بەرز کە تەنانەت زەخت و زۆریی دیکتاتۆریی حاکمیش ناتوانێ بە تەواوی پێش بە خۆنواندنی بگرێ.
لە ڕوانگەی منەوە بەرهەمی خەباتی نەتەوەیی کورد لە سەدەی بیستەمدا لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا بە نرخێکی زۆر کەمتر لەوەی کە کورد تا ئێستا داویەتی بە ئەنجام دەگا. 
پ ـ  ئه‌گه‌ر قۆناخی به‌هێزی کورد له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌سنیشان بکه‌ین، کام قۆناخ و ساڵان بۆ کورد وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخانده‌سنیشان ده‌که‌ن؟
دامەزرانی جەمعیەتی تعاون و ترقی لە ساڵی ١٩١٠، هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی شەریف پاشا و سەرکردەکانی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی بۆ کورد پاش شەری جیهانیی یەکەم کە چەند خاڵێکی پەیمانی سێڤری لێ کەوتەوە، ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران، سەرهەڵدانی ئاگری و دامەزراندنی دەوڵەتی کاتیی کورد لە بناری کێوی ئاگری،  ڕاپەرینەکانی سمکۆ لە کۆتایی شەری جیهانی یەکەمەوە تا کۆتایی ساڵەکانی ٢٠ی سەدەی بیستەم، ڕاپەرینی شیخ مەحموودی حەفید، دامەزرانی کۆمەڵەی خۆیبوون لە ساڵی ١٩٢٧دا، کۆمەڵەی هیوا لە ساڵەکانی شەری دووهەمی جیهانی، کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد لە ساڵ١٩٤٢ و پاشان گۆڕانی بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٥دا،دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦دا، ڕاپەرینی بارزانی، ڕاپەرینی چەکدارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ەوە، سەرهەڵدانی چەکدارانە لە باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤ەوە، دامەزرانی بزووتنەوەی یاسایی کورد لە تورکیە لە ساڵەکانی ٩٠ەوە، دامەزرانی حکوومەتی هەرێم کوردستان لە ساڵەکانی ٩٠ەوە هەموویان بە دەستکەوتی گەورەی کورد دەژمێردرێن. بەڵام وەکوو قۆناغەکانی وەرچەرخان دەبێ پەیمانی سێڤر، ڕاپەرینی شێخ سەعید، دامەزرانی کۆماری کوردستان، دامەزرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە جەماوەریبوونی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە باکووری کوردستان لە ساڵەکانی ٩٠ەوە و شۆڕشی مێدیای کوردی بە دامەزرانی تەلەڤیزیۆنی ساتێلیتی ناو بەرین.
پ ـ ئه‌گه‌ر به‌ پێی رووداوه‌کان و شوێندانه‌رییان درێژه‌ به‌ پرسیاره‌کانبده‌م، له‌ ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ئایدۆلۆژی کۆمۆنیزم بالی به‌سه‌ر فه‌زایسیاسی و رێکخراوه‌یی کوردستان کێشا. زۆر له‌ حزب و رێکخراوه‌کان به‌ بیرۆکه‌ی چه‌په‌وه‌باشاری جه‌ریانی ناسیونالیستی کورد بوونه‌وه‌، کێشه‌ی کوردیان له‌ بیاڤی سیستمیکۆمه‌ڵایه‌تی چینی سه‌رمایه‌دار دا وێنا ده‌کرد، ره‌وتی مارکسیستی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێننو کوردستان کێشه‌ی کوردی به‌ره‌و چ ئاقارێک برد ؟
با بەر لە هەموو شتێک هەڵەیەک لە بواری تێگەهی (مفهوم) تێئۆریکەوە کە بە داخەوە لە لای زۆر ڕووناکبیر و سیاسەتمەداری کوردیش بووە بە باو، بەڵام هەڵەیە، زیانهێنەرە و لە دژی مەبەستی خۆی کار دەکا ڕاست کەمەوە. تێگەهی ناسیۆنالیزم لە تێئۆری سیاسیدا و لە کردەوەی سیاسیش دا لە بزووتنەوەی ناسیۆنال یا بزووتنەوەی نەتەوەیی جیاوازە. بزووتنەوەی کوردستان بزووتنەوەیەکی نەتەوەییە کە لە تئێۆری سیاسی دا پێ دەڵێن National Movement و کوردییەکەی دەبێ بە بزووتنەوەی نەتەوەیی. بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی Nationalistic Movement ە کە بە کوردی دەبێتە بزووتنەوەی نەتەوەپەرست، ئایدیۆلۆژییەکی سیاسیە کە هزری نەتەوەیی دەکا بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە و لە نێوبردنی ئەو کەس و لایەنانەی کە دەکەونە دەرەوەی چوارچێوەیی خۆیانەوە. ئەوەی یەکەمیان عەداڵەتخواز و ڕزگاریدەرە، ئەوەی دووهەمیان هێڕشکار و چەوسێنەوە. جەوهەری بزووتنەوەی کوردی لە گەڵ ناسیۆنالیزم نامۆیە و ناکرێ بە بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی بناسێندرێ. ئەوە غەدرێکە لە خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی کورد کە خەبات بۆ ئازادی نەتەوەیی لە گەڵ ئایدیۆلۆژییەکی دڕ کە لە سەر بنەمای هەڵاوەردن و هێڕشکاری دامەزراوە تێکەڵ بکرێتەوە.
ئێستا با بێمە سەر وەڵامی پرسیارەکەت. کەم تا کورتێک هەموو ڕاپەرینەکانی کورد پاش شەری جیهانی دووهەم ڕەنگێکی سووریان پێوە دیار بووە. بە گشتی سوننەتی حیزبایەتی لە کوردستان ڕیشەی لە بزووتنەوە کۆمۆنیستیەکاندا هەیە، بەڵام زۆربەی هێزەکان لە قۆناغێک دا خۆیان لە ئایدیۆلۆژیی چەپی کلاسیک ڕزگار کردوە و بە شێوەیەک لە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی دوور کەوتوونەتەوە. ئێستا ئەو هێزانەی کە دەعیەی کۆمۆنیستبوون دەکەن، زیاتر ئۆگری لایەنی عەداڵەتخوازیی بزووتنەوەی چەپن تا لایەنی ئادیدیۆلۆژی کلاسیکی ئەو بزووتنەوەیە. هەر چەند تاک یا کۆمەڵی بچووکی توندڕەویش هەن کە ئایدیۆلۆژیی چەپ وەکوو دینێکی نوێ چاو لێ دەکەن و بوون بە سۆفیی تەریقەتی کۆمۆنیستی. بەڵام ئەوانە هیچ کات نە هێزێکی جیددی بوون و نەش تەنانەت بارێکی سەر شانی هەژارانی کوردیان سووک کردۆتەوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئایدیۆلۆژیی چەپ دەوری دووبەرەکی نانەوە و چەواشەکاریی لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتی کورددا گێڕاوە. ئەوا بە مانای کەم کردنەوەی دەوری شۆڕشگێرانەی ئەو بە هەزاران تێکۆشەرە چەپە نیە کە لە ڕیزی ڕێکخراوە مارکسیستیەکاندا بۆ ئازادیی کوردستان تێدەکۆشان، ئۆگری ئازادی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بوون و ئێستاش هەر لە مەیدانی تێکۆشان دا ماون. قسەی من لە سەر ئایدیۆلۆژیی چەپ یا مارکسیستیە کە لە سەر بنەمای کێشە نانەوە یا کۆنفلیکت دامەزراوە و بە توندی لە دژی پێکەوە ژیان یا ژیانی هارمۆنیک لە هەموو کۆمەڵگایەک ڕادەوەستێ. دوبارە با ڕوونی کەمە تا ئەو قسەیە بە چەواشە لێک نەدرێتەوە: حیکایەتی ئەوەی کە هێزەکانی چەپی کورد ئانتی تێزی بیری نەتەوەیی لە کوردستانن و سەنتێزی بەربەرەکانیی ئەوان لە گەڵ بورژوازیی کورد ئەو کۆمەڵگا خەیاڵیە دەبێ کە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە خەیاڵی دامەزراندنی دایە، ڤایرۆسێکی فیکرییە کە تەنیا زەربە لە خەباتی عەداڵەتخوازانەی گەلی کورد بۆ ئازادی، دێمۆکراسی و دابین کردنی مافەکانی مرۆڤ دەدا.
ئێستا تەنیا لایەنی جیددی سیاسی لە کوردستان کە لە سەر بنەمای سوننەتی سیاسی چەپ کار دەکا و جارێ سۆسیالیسمی وەلا نەناوە، پارتی کرێکارانی کوردستان بە لق و پۆپەکانیەوەیە. بەڵام پکک ڕێبازێکی سەربەخۆی دامەزراندوە و خۆی بە چەپی کلاسیک نازانێ، هەر چەند کە لە بواری تئێۆری سیاسیەوە ئایدیۆلۆژیی ئەو ڕێکخراوە دەکەوێتە خانەی بیری توندڕەوی چەپەوە و کولتووری سیاسی ئەو ڕێکخراوەش لە گەڵ کولتووری دێمۆکراسی لیبەرال جیاوازە. باقی هێزە جیدییە سیاسیەکانی کورد، هەر نەبێ بە قسە لایەنگری کولتووری دێمۆکراسی لیبەراڵن کە ڕێگا بە شکڵ گرتنی سیستەمێکی فرەچەشن یا پلۆرال دەدا. لە ڕاستیدا خەباتی بە کردەوەی پکک ش لە قۆناغی ئێستاداهەر خزمەت بەو فەرهەنگە سیاسیە دەکا، بەڵام ئەگەر لایەنی زێهنی ئەو ئایدیۆلۆژییە دەرفەتی گەشەکردن پەیدا بکا و ببێ بە فەرهەنگی سیاسیی زاڵ، ئەو دەم بزووتنەوەی دێمۆکراتیکی کوردستان لە گەڵ لەمپەر یا چالشی جیددی ڕووبەڕوو دەبێ.

درێژه‌ی هه‌یه‌ ....     

۱۳۹۰ دی ۱۸, یکشنبه

زستان


ژین به‌ ئه‌سپایی 
جێ پێی به‌فر هه‌ڵده‌گرێ
بۆ سه‌فه‌ری سارد ! 
به‌سه‌ر پشتی تابووتێک له‌ ته‌م 
وێنه‌ی مناڵیم ئه‌کێشێته‌وه‌! 
ئیتر منم و شه‌قامی زستان 
سێبه‌راو سێبه‌ر سه‌رم ئه‌نێمه‌ 
کۆشی شینایی تاسه‌ی نیگایه‌ک! 



۱۳۹۰ دی ۱۷, شنبه

ساڵه‌های ساڵ


ساڵه‌های ساڵ
شه‌قژنی ده‌رد
ئومێدی گه‌رانه‌وه‌م
به‌سه‌ر مه‌رگی له‌ناکاو
هه‌نگاو ئه‌نێ
ئه‌ی خودا سێبه‌ری ژان
رۆژ له‌ گه‌ڵ رۆژ باڵا ئه‌کا.

۱۳۹۰ دی ۱۰, شنبه

د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: هه‌ر چه‌شنه‌ رێفۆرمێک له نێو‌ سیستم دا که‌ بتوانێ هاوبه‌شی کورد له ‌"ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وته گشتییه‌‌کان" پتر بکا، مه‌ودای فه‌ڕق و جودایه‌تی که‌متر ده‌کاته‌وه‌‌و به‌ قازانجی گه‌لی کورده‌


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ دا
ئا: ئه‌فراسیاب گرامی
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می

6ـ به‌گشتی شه‌ڕ له‌ کوردستان  چ ئاسه‌وارێکی له‌ دوای خۆی به‌جێ هێشت؟
= جگه‌ له‌ ویشکبوونی به‌ستێنی هه‌ر چه‌شنه‌ چالاکییه‌کی شارستانیانه‌، ئاسه‌واری‌ هاوکات و دوایی شه‌ڕه‌کان به‌گشتی به‌و چه‌شنه‌ بوون: کوشت و کوشتار، خه‌سارێکی له‌ راده‌ به‌ده‌ر، ئاواره‌ بوونی ده‌یان هه‌زار چالاکی سه‌رده‌م و ماڵ و منداڵ به‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، کوردو کوردستان پتر له‌ هه‌ر کاتێک، که‌وتنه‌ ته‌نگانه‌و ژیر چاوه‌دێری ئه‌منییه‌تی ده‌سه‌ڵات، له‌ گشت وڵات و بۆ هه‌رکارێک، کورد که‌وته‌ به‌ر کۆسپ و لاری و فه‌ڕق و جودایه‌تی! به‌ڵام له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕه‌کان‌، باری هه‌راو هوریای رۆژئاواو دوژمنانی رژیمی نوێی ئیران، نه‌خوازراو به‌ کۆڵی گه‌لی کورد دادرا!
زۆرکه‌س، ته‌نانه‌ت ژن و منداڵ، پیروپاتاڵ، نان هێنه‌رو بێ تاوان، یان له‌ نه‌کاو، یان به‌ئانقه‌ست، وه‌به‌ر تیر‌و ده‌سڕێژ ‌که‌وتن، به‌شێکیش ده‌گیران یان ده‌کوژران، زۆرێک له‌ ئه‌ندام و چه‌کداری حیزبه‌کان ده‌گه‌رانه‌وه، وه‌ک "ته‌وواب" سه‌رشۆڕانه‌ یان به‌فێڵ یان وه‌ک به‌کرێگیراو. سووکایه‌تی پاکسازی و ته‌عه‌هود ساندن له‌ کارمه‌ندانی ئیداره‌کان، بێکار مانه‌وه‌ی هه‌زاران بێسه‌وادو خوێنده‌وار، ملکه‌چ و داماو...‌ هه‌ر به‌پێی فیلان، به‌شێک بوون له‌ ئاسه‌واری چه‌کداربوونی حیزبه‌کان، که‌ شه‌ڕی به‌دواوه‌ بوو؛ چ ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت چ خۆبه‌خۆ. 
ره‌ش ترین ئاسه‌واری شه‌ڕ، که‌وتنه‌ ژێر باڵی ئه‌منییه‌تی و فه‌ڕق و جودایه‌تی زۆر. دوور که‌وته‌وه‌‌ له‌ په‌ره‌گرتنی ئابوورییه‌کی "بنه‌مادار". هه‌نووکه‌، له‌به‌ر ئابووری بێ بنه‌مای وڵات، بژیوی سه‌دان هه‌زارکه‌س به‌ به‌رهه‌می دانوستانی که‌ل و په‌ل و راگوێستنیان له‌ سنوره‌کان، دابین ده‌کرێ، ره‌وتی راگوێستن له‌ پرۆسه‌ی دانو ستاندا، چ به‌کۆڵبار چ به‌ بارگین، زۆرجار وه‌به‌ر ده‌ستڕێژی سنووروانه‌کان ده‌که‌وێ، ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا بژیوی سه‌دان هه‌زارکه‌س له‌ کوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌ موویه‌ک به‌نده‌! له‌ کاتێکدا ئه‌وانه‌ی نه‌که‌وتوونه‌ ژێر چه‌تری ئه‌منییه‌تی و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ وه‌رگیراون، داهاتی بنه‌ماداریان هه‌یه‌، به‌ڵام تاقمی وه‌هاشیان تێدا هه‌ڵده‌که‌وێ به‌ میلیارد کێشه‌وه‌ی پووڵ و پاره‌ ده‌که‌ن و هه‌ڵلووشانی هه‌ر جاره‌یان له‌ بانکه‌کان، پتر له‌ به‌رهه‌می سه‌دان ساڵ گشت دانوستانی سه‌ر سنووره‌کانی کوردستانه‌. دیاره‌ ئه‌وان کۆلبارو بارگینیان گه‌ره‌ک نییه‌ تا وه‌به‌ر ده‌ستڕێژی سنووروانه‌کان بدرێ، ئه‌گه‌ر کاریان به‌ لێ پرسینه‌وه‌ش بگا، چ باکیان نییه‌ و بۆخۆیان و ماڵ و منداڵیان به‌ره‌و‌ "که‌مپ" ره‌پاڵ نادرێن..‌. 
زۆر به‌ر له‌ سۆرش، ئێمه‌ چه‌ندکه‌سێک هه‌وڵمان ده‌دا پارێزگای (استان) موکری(یان نێوێکی تر) به‌ ناوه‌ندی مه‌هاباد سازبدرێته‌وه‌، به‌ڵام تورکه‌کانی ناوده‌سه‌ڵات، به‌ تایبه‌ت له‌ ورمی، به‌رگریان ده‌کرد و ده‌یکه‌ن. له‌ کاتێکدا له‌م چل په‌نجا ساڵه‌دا، ده‌یان پارێزگا له‌ ئیران سازدراوه‌، دوای شۆرشی57 ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ ئارادا بوو، به‌ڵام وته‌بێژی مامۆستا شێخ عیزه‌ددین له‌ وه‌ڵامی مندا که‌ به‌ نوێبه‌ری پژیشکانی مه‌هاباد داوای هاوکاریم بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌کرد، کوتی: ئه‌و کارانه‌ بورۆکراتیکن، به‌رنامه‌ی مه‌ ناگرنه‌وه‌! کوتمان پارێزگاری له‌ مه‌دره‌سه‌ی کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری مه‌هاباد له‌ بناری میاندواو بکڕی، ئه‌ویش وێڕای گۆره‌پانی ده‌شتی حاجی حه‌سه‌ن خرایه‌ سه‌ر میاندواو! (به‌ڵام مه‌ڕه‌کان له‌پێشدا له‌ لایه‌ن سه‌رکرده‌کورده‌کان راگوێزران و به‌ په‌ته،‌ ده‌دران به‌ هاواڵان و خواردران!)که‌سیش مرته‌قی لێ نه‌هات! چه‌ندساڵ دواتر به‌دوای درێژه‌ پێدان به‌م ویسته‌، ده‌سه‌ڵات ئاوڕی لێ نه‌داینه‌وه‌. به‌ڵام له‌رووی پڵان، تا به‌رده‌ره‌شان خرایه‌ سه‌ر میاندواو! لای باکووڕیش هه‌ر وای به‌سه‌رهات! ئه‌وانه تۆسقاڵێک له‌ ئاسه‌واری شه‌ر له‌ ناوچه‌ی موکریانن‌. به‌ ئی ناوچه‌کانی تر نازانم، ئه‌وه‌ کاری رێکخراوه‌کانه‌‌ له‌ جیات به‌شێک له‌ هێزی چه‌کدار، "هێزی لێکۆله‌رو کاغه‌زو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستیان" وه‌ڕێ خسته‌با، لیستی ئاسه‌وارو خه‌ساره‌کانیان تۆمار کردبا. ته‌نگانه‌کانی گه‌لی کوردیان له‌ گۆره‌پانی ئه‌زموون و لێکۆڵینه‌وه‌ ناسیبا...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆخۆشمان و رێکخراوه‌ سیاسێکانمان له‌ مه‌ودای سیاسه‌ت و راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا به‌دوورین، مه‌ته‌ڵۆکه‌کانمان ئاخندراو له‌م‌ بیرانه‌و مێژووی پڕ له‌ کاره‌ساتی کوردن:
گاڕان به‌ خره‌وه‌ رۆیی، له‌ مانگا به‌ڵه‌ک مه‌پرسه‌! بزن خۆی ده‌کولانه‌ی مه‌ڕ ئاخنی و ده‌ری په‌ڕاند، مه‌ڕی هه‌ڵوه‌دای شاخ، کوتی: خوریله‌ی خۆم خۆشبێ، کولانه‌م بۆ چییه‌!
7ـ وڵاتی ئێران و کوردستان به‌تایبه‌تی به‌دوای شۆڕشی 57 و ده‌یه‌ی شه‌ست، به‌ سه‌ختتریتین بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا تێپه‌ڕی پاش ئه‌و فه‌زایه‌، ره‌وتی رێفۆرم که‌ به‌ 2ی جۆزه‌ردان ناوبانگی ده‌رکرد سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ستێنه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی رێفۆرم له‌ ئێراندا بوارێکی بۆ مشارکه‌تی سیاسی کورد له‌ ئاستی پارلماندا هێنایه‌ گۆڕێ، جه‌نابتان ئه‌م فه‌زایه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
= له‌ 2ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1376 کاندیدایه‌ک له‌ ئێران بۆ‌ سه‌رۆککۆمار ده‌نگی هێنایه‌وه‌، که‌ بڕوای وابوو هه‌رکه‌س "توانایی چاره‌یخۆنووسی هه‌یه‌". ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵک جێی هیوا بوو. به‌ڵام سه‌رکۆمار له‌ ئیران، ئه‌گه‌ر له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات دانه‌بێ‌، کارێکی ئه‌وتۆی له‌ده‌ست نایا. دوای 2ی جۆزه‌ردان، له‌ لایه‌ک خه‌ڵک وه‌خۆ که‌وتن، له‌ بیری ئه‌و سه‌رۆککۆماره‌‌ له‌ مه‌ودای چاره‌یخۆنووسدا که‌لک وه‌ربگرن، له‌لای تر بازنه‌ی ده‌سه‌لات ده‌ستی به‌ قایمکردنی مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی خۆی کردو ده‌رفه‌تی چالاکی لایه‌نگرانی 2ی جۆزه‌ردانی، ته‌واو ته‌سککرده‌وه‌. به‌وحاڵه‌ش سه‌رکۆماری 2ی جۆزه‌ردان، جارێکی تر ده‌نگی هێناوه‌، به‌ڵام دوای دوو ده‌وره‌ کوتی پۆستی سه‌ر کۆمار له‌ ئیران، "ته‌داروکات چییه‌". (به‌ڵام بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵتدا نه‌بێ!)
وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا سه‌ده‌ی بیست نیشانی دا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستووره‌‌ی له‌ شۆرشی وڵاتێک ده‌که‌ونه‌وه‌، خه‌ڵک ناتوانن به‌ ویستی سه‌رده‌م بیانگۆڕن. چونکوو لێکدانه‌وه‌ی ده‌ستووری به‌رهه‌می شۆرش، له‌ جه‌غزی ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت دایه‌. له‌ ره‌وتێکی ئه‌وتۆدا رێفۆرمخواز ده‌یه‌وێ توانایی گۆرانکاری‌ به‌ ره‌وتی یاسایی وه‌ده‌ست بێنی تابتوانێ هاوکات ده‌گه‌ڵ گۆڕانی هه‌ل و مه‌رج، ببزوێته‌وه‌و باشاری ته‌نگانه‌کانی کۆمه‌لگا بکا تا خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت پێویستیان به‌ پێکهه‌ڵپڕژان نه‌بێ. گۆرباچۆفیش هه‌ر ده‌یه‌ویست وابکا، به‌ڵام سیستمی دامه‌زه‌او له‌سه‌ر شۆرشی ئۆکتۆبر، تێکرووخا. بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ئێران، به‌ری ئه‌و ره‌وته‌ی گرت.
به‌کورتی به‌رهه‌می شۆرشه‌کانی سه‌ده‌ی بیست، ئه‌و ده‌ستوورو دانراوانه‌ بوون‌ که‌ به‌شی بنه‌ره‌تی ده‌سه‌ڵات به‌ چه‌شنێک به‌ڕیوه‌ ده‌چوو که‌‌ خه‌ڵک توانایی لێکۆلینه‌وه‌ له‌ ره‌وتی کارو بابه‌ته‌کانیان نه‌بوو‌. ئه‌وه‌ش ببوو به‌‌ هۆی نارازی بوونی به‌شیکی به‌رچاو له‌ خه‌ڵکی وڵات له‌ ده‌سکه‌وتی شۆرشه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو.
8 ـ ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند خاڵدا ده‌سنیشان بکه‌ین، جیاوازییه‌کانی پرسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد و ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز که‌ له‌م دواییانه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا،  له‌ چیدان؟
= باشتره‌ ئاماژه‌ به‌و راستییه‌ بکرێ که‌ ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌ڵێنییان به‌ رێفۆرمخوازه‌کان داو بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزیان وه‌ڕێخست، له‌ جه‌غزی بیری رێبه‌رانی ئه‌و چالاکییه‌دا نه‌بوون. له‌ لایه‌کی تر له‌ ئێران، کورد وه‌ک فارس و تورک، له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیستم دانییه‌، دیاره‌ رێفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تیش تواناییه‌کی ئه‌وتۆی نابێ کوردیش هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بکاو فه‌ڕق و جودایه‌تی لابه‌رێ. به‌ڵام‌ هه‌ر چه‌شنه‌ رێفۆرمێک له نێو‌ سیستم دا که‌ بتوانێ هاوبه‌شی کورد له ‌"ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وته گشتییه‌‌کان" پتر بکا، مه‌ودای فه‌ڕق و جودایه‌تی که‌متر ده‌کاته‌وه‌‌و به‌ قازانجی گه‌لی کورده‌.
9ـ پرسی نێوان ده‌وڵه‌ت و سیستمه‌ سیاسییه‌کانی کورد (حیزبه‌کان) چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
= دیاره‌ دوو شۆرشگێر له‌ وڵاتێکدا سه‌رناکه‌ن! وه‌ک دوو حیزبی شۆرشگێری کورد له‌ کوردستان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵیان نه‌کردو پێکهه‌ڵپڕژان! جیاوازی بیرو بروا، بنه‌مای پرسی نێوان ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌ کوردییه‌کانه‌. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، بروا، ئایین و ئیدیۆلۆژی - وه‌ک ده‌ستووری چالاکی- بۆ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کرێنه‌ دروشمی بزووتنه‌وه‌. باوه‌ڕو بروای ئیدیۆلۆژیک به‌ گشتی،‌ تا گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رچاون. دواتر،‌ ته‌نیا راگرتنی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌سته‌. ئیدیۆلۆژی به‌ گشتی وه‌ک هۆکارێک بۆ درێژه‌دان به‌ پاوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌کار ده‌برێ. له‌م وڵاتانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بڕواو ئیدیۆلۆژی چه‌قاون‌، ئه‌گه‌ر حیزب هه‌بێ سه‌ر وه‌ده‌وڵه‌ته‌، ئه‌گینا حیزب ره‌قیبی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌. به‌ واتایه‌کی تر، له‌م وڵاتانه‌، حیزب و ده‌وڵه‌ت وه‌ک دوو ره‌قیب دژ به‌یکن، له‌ ئیدیۆلۆژی لێک جیا که‌لک وه‌رده‌گرن، حیزب ده‌یه‌وێ به‌ ده‌سه‌ڵات بگا یان به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێ، ده‌وڵه‌تیش ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات به‌ پتوونی له‌ ده‌ست خۆی ‌دابێ‌. له‌ ئێران حیزبه ‌کوردییه‌کان ده‌یانه‌وێ خاوه‌نی به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆو ئیران بن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات کاتێک له‌ ئی لای خۆی ئاوڕ ناداته‌وه،‌ چۆن ئاوڕ له‌حیزبه‌ کوردێکان ده‌داته‌وه‌؟ وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکرا، سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی‌ به‌ پێی ئیدیۆلۆژی، له‌ جه‌غزی سانترالیزم و ده‌ستووری ئاینیی تایبه‌ت دا‌یه‌. سیستمی داواکارێکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیش(له‌ زمان‌ حیزبه‌کانه‌وه)‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جه‌غزه‌یه‌. ئه‌وه‌ش پرسی نێوان دوو ره‌وتی جیاوازی ئیدیۆلۆژی له‌ ئاست وه‌ده‌ست هینانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دایه‌‌‌‌. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بکه‌وێته‌ نێو قالبی ئیدیۆلۆژی، وه‌ک ئه‌ویه‌ ئاو له‌ قالبێکدا بکرێته‌ سه‌هۆڵ! به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دامه‌زراو له‌سه‌ر دێموکراسی گشت لایه‌نه‌، هه‌ر وه‌ک ئاو ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌هۆڵ، ده‌کرێ له‌ هه‌ر قالبێک بکرێ و خه‌ڵک که‌لکی لێ وه‌ربگرن.
10ـ رووناکبیر و ره‌وتی رووناکبیری له‌ کوردستاندا چۆن پێناسه‌ ده‌که‌ن؟
= رووناکبیر به‌ مانای گشتی ئه‌و که‌سه‌یه‌ بیروباوه‌ڕی خۆی له‌ جه‌غزی داسه‌پاوی ناو کۆمه‌ڵگا قه‌تیس نه‌کردبێ. به‌و پێوانه‌یه‌، رووناکبیری کورد ئه‌و که‌سه‌یه‌ ده‌توانێ به‌ سه‌ربه‌ستی بیر بکاته‌وه‌، کێشه‌و ته‌نگانه‌ی کورد لێکبداته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و چه‌مکه‌‌ پیویستی به‌ ئاگایی و توانایی ده‌ربڕینی بیرو روانگه‌ هه‌یه تا ره‌وت دیاری بکا‌. به‌ڵام ئێستاش له‌ کورده‌واریدا نه‌ته‌نیا هه‌ست، به‌ڵکوو باوه‌ڕی قه‌تیسکراو له‌ چوارچیوه‌ی داسه‌پاو به‌رگری له‌ په‌ره‌ساندنی ره‌وتی پیویستی رووناکبیری کورد ده‌کا.

11ـ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و قه‌یرانه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی هه‌میشه‌ راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ شوێندانه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و به‌تایبه‌تی کوردستانی ئێران، به‌هاری عه‌ره‌بی و رووخانی دیکتاتۆره‌کان چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌‌ر کورد له‌ کوردستانی ئێران هه‌یه‌؟ ئایا کۆپی وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌ کوردستانی ئێراندا مه‌حاڵ ده‌بێت؟
= له‌ دنیای ئه‌وڕۆدا‌ خه‌ڵک له‌ ماڵه‌ خۆیانه‌وه‌ قه‌یران و رووداوه‌کانی جیهان‌ ده‌بینن و ده‌بیسن، دیاره‌ قه‌یرانه‌کان له‌سه‌ر بیرو بۆچوون و کرده‌وه‌یان شوێن داده‌نێن، به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر گه‌لی کورد له‌ ئێران که‌ له‌ فیکری رزگاری له‌ ته‌نگانه‌ی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی دان‌. به‌ڵام وه‌ک چه‌ندجار ئاماژه‌ی پێکرا، کورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی جه‌غزی ده‌سه‌ڵاتی گشتی ئێران دایه‌، بۆیه‌ ئه‌و پرسیاره‌، چه‌مک و دۆزی کورد ناگریته‌وه‌. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیان (بۆ لابردنی دیکتاتۆره‌کان) وه‌ڕێ خستووه‌‌، له‌ ناو جه‌غزی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی خۆیاندان. موباه‌رک، قه‌ززافی و...ش هه‌ر له‌و جه‌ماوه‌ره‌ن که‌ راساون. 
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌: له‌ئێران، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و تواناییه‌یان هه‌یه ره‌وتی ده‌سه‌ڵات (حاکمییه‌ت) بگۆڕن‌، تا چ راده‌یه‌ک له‌سه‌ر دان پیانان به ته‌نگانه‌و‌ کێشه‌ی مافی گه‌لی کوردن؟
رێکخراوه‌و رووناکبیرانی کورد تاچ راده‌یه‌ک توانیویانه‌ کێشه‌ی ماف و ته‌نگانه‌‌‌کانی کورد بۆ خه‌ڵکی ئێران روون بکه‌نه‌وه‌؟ ئه‌و خه‌لکه‌ی سه‌باره‌ت به‌ خواستی گه‌لی کورد، روانگه‌یان شێوێندراوه‌؟
12ـ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌ چه‌ند خاڵدا خه‌سارناسی یان پاتۆلۆژی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بکه‌ین، ئه‌و خالانه‌ کامانه‌ن و زۆرتر چ به‌ستێنیک ده‌گرێته‌وه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی کوردی لاواز یان به‌هێز بووه‌؟
= لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی بزاڤ به‌ شێوازی دوور له‌ هه‌ست و بیر و روانگه‌ی داسه‌پاو، ده‌گونجێ. ره‌وتی پێویستی خه‌سارناسی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له‌به‌رچاو گرتنی توانایی هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌رگیره‌.‌ هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیش، خه‌سارو به‌ختکردنی گه‌ره‌که‌‌، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌: نرخی خه‌سار‌و به‌ختکردن،‌ تا چ راده‌یه‌ک پێویسته‌و چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ؟ وه‌ک کوترا،‌ ره‌وتی شۆرش بروای به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرو کرده‌وه‌ی خۆی نییه‌، بۆ کوردیش هه‌ر وایه‌. چالاکی شارستانیانه‌ی سیاسی ‌وه‌ک دیپلۆماسی، دوور له‌ توندوو تیژی وهه‌ڵسه‌نگێندراون،‌ ره‌مه‌کی نین‌.
دیاره‌ به‌ختکردن له‌ بواری سیاسیش دا بۆ‌ ئامانجه‌. به‌ڵام ئه‌و به‌ستێنه‌ی لاوازی و به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌ستنیشان ده‌کا، به‌ روانگه‌ی شۆرشگێری لێک نادرێته‌وه‌و‌ هه‌ڵناسه‌نگێنرێ. چونکوو ره‌وتی شۆرشگێڕی به‌تایبه‌ت له‌ ناو کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ مه‌ودای "هه‌موو یان هیچ‌" دایه‌، له‌ ره‌وتێکی ئه‌وتۆدا باسێک له‌ خه‌سارناسی له‌ ئارادا نییه‌. کاتێک چه‌ک هه‌بوو، بزووتنه‌وه‌ هه‌یه‌و گشت ویسته‌کان دێنه‌گۆڕێ. ئه‌وش تا ئێستا هه‌ر خه‌ساری لێکه‌وتۆته‌وه‌. به‌ڵام کاتێک مه‌ودای بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ له‌ ئارادا نه‌بوو‌، چ‌ چالاکییه‌کیش نییه‌، هیچ داوایه‌کیش نییه‌، هه‌موو مرته‌قیان لێبڕاوه‌. نه‌بوونی چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، خۆی خه‌سارێکی گه‌وره‌یه‌.
بۆهه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بیرو بۆچوونه‌‌، بڕوانینه‌ چه‌مکی حکوومه‌تی کوردستان(46- 1945): چ له‌ کاتی دامه‌زراندنی حکوومه‌ت، چ له‌ کاتی تێکدان و تێکچوون، ره‌وتی کرده‌وه‌ی ره‌مه‌کی له‌ ئارادا نه‌بوو، به‌ڵکوو‌‌ هه‌ڵسه‌نگێندراو بوو. دروسته‌ که‌سایه‌تی وه‌ک پێشه‌وا خۆی فیدای به‌رگری له‌ خه‌ساری گه‌لی کورد به‌تایبه‌ت شاری مه‌هاباد کرد، به‌ڵام کورد به‌ دنیای نیشاندا ده‌توانێ له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی شارستانیانه‌تر ببزوێته‌وه‌.
رژیمی شا له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی شارستانیانه‌ی(مه‌ده‌نی) کۆکردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی کوردستان، بیانوویه‌کی ئه‌وتۆی بۆ په‌لاماری زۆر پڕ له‌ خه‌سار به‌ کوردستان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت موڵک و ماڵی پێشه‌واو بنه‌ماڵه‌ی و هاوکارانی له‌ ده‌ستدرێژی رژیم به‌ دوور مایه‌وه‌. له‌ کاتێکدا له‌ بزووتنه‌وه‌ی دوای شۆرشی 1357، هه‌زاران که‌س بی تاوان کوژران، موڵک و ماڵیان له‌ده‌ستدا و ...
حیزبی دێموکراتی دوای کۆمار، تا ماوه‌ی نزیک به‌ بیست ساڵ، هه‌ر حیزبێکی شارستانیانه‌و ئاسایی (نه‌شۆرشگێرانه‌) ده‌ناسرا. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جار که‌وته‌ به‌ر په‌لاماری رژیمی په‌هله‌وی، به‌سه‌دان که‌س له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی گیران و به‌درێژایی ته‌مه‌نیان زیندانی کران. وه‌ک ئاگاداربم، که‌س له‌و زیندانیانه‌ نه‌ کوژراو موڵک و ماڵی‌ وان داگیرنه‌کرا.
به‌ڵام رژیمی په‌هله‌وی که‌ له‌ چالاکی شارستانیانه‌ی مافخوازی کورد جارز ببوو، کاتێک ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبی دێموکرات، له کوردستانی باشور بوون و تێکه‌ڵاو به‌ شۆرشی ئه‌یلول بوون و به‌شێکیان چه‌کیان هه‌ڵگرت. رژیمی شای ده‌رفه‌ته‌که‌ی قۆسته‌وه‌و به‌ درندانه‌ترین چه‌شن ده‌گه‌ل حیزب و لایه‌نگرانی چه‌کداری رووبه‌ڕو بوویه‌وه(47- 46)‌. شا له مارسی ‌1975 (ره‌شه‌مه‌ی 1353)، ده‌گه‌ڵ سه‌ددام به‌ ناوبژی بۆمێدیه‌ن له‌ ئه‌لجه‌زایر ده‌ستبه‌یه‌ک بوو، به‌ڵایه‌کی زۆر خراپتری به‌ سه‌ر شۆرشی ئه‌یلول و کوردی باشور هێنا. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌بوو‌‌ شاو سه‌ددام هه‌رکامه‌ به‌ چه‌شنێک له‌ناوچوون! بۆمێدیه‌نیش به‌چه‌شنێکئ گوماناوی سه‌ری تێداچوو، ئه‌رێ بڵێی ئه‌وانه‌ خوداگیری کورد نه‌بووبن!؟
له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ساری بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی داسه‌پاوی 7- 46 و دوای ئینقلابی 1357، ده‌گه‌ڵ چالاکێکانی25- 1321 و  45- 1327 بۆمان ده‌رده‌که‌وێ کام به‌ستێن بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌هێزو کامیان لاوازو پڕخه‌سار بووه‌‌.
له‌ پێوه‌ندی ئه‌و باسه‌دا ئاماژه‌ به‌ رووداوێک ده‌که‌م و کۆتایی به‌ قسان دێنم:
پاییزی ساڵی 1380 له‌ دانیشتنێکی زانکۆی تاران(که‌ له‌ لایه‌ن خوێندکارانی به‌ نێو قه‌ومییه‌کان ساز درابوو)، له‌پڕ له‌ لایه‌ن خوێندکارانی کورد، بانگکرام! ئه‌وان گوتیان له‌ دوکتور ره‌مه‌زانزاده‌ مان ویستبوو وه‌ک قسه‌که‌ری کوردان بیته‌ ناو دانیشتنه‌که‌( ئه‌وکات ره‌مه‌زانزاده‌، وته‌بیژی سه‌رکۆماری 2ی جۆزه‌ردان بوو). به‌ڵام نزیک به‌ ده‌سپێکی دانیشتن، په‌یامی ناردبوو که‌ ناتوانم بێم! بۆیه‌ له‌و دره‌نگییه‌دا به‌ لێ بووردنه‌وه‌ داوایان له‌ من‌ کرد که‌ خۆبگه‌یه‌نمه‌ دانیشتنه‌که‌. هه‌ستام و چووم، دانێشتنه‌که‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌کی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چوو که‌ ته‌مه‌نیشی زۆر نه‌بوو، ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌و داواکاری خوێندکاره‌ کورده‌کان به‌ توندی کوتی: باشتره‌ ئێوه‌ تفه‌نگ هه‌ڵبگرن و ئێمه‌ش بێینه‌ جه‌نگتان!!
ئه‌و بیره‌ی مامۆستای کۆمه‌لناس! له‌ کام به‌ستێن هه‌لقوڵی بوو؟  
13ـ وه‌ک پرسیاری کۆتایی، کاری رووناکبیری کورد له‌م دۆخه‌دا چیه‌؟ 
 = وه‌ک  مامۆستای کۆمه‌ڵناسی زانکۆی تاران کوتی: کاری رووناکبیری کورد چه‌ک هه‌ڵگرتنه‌! به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی مامۆستای ناسیۆنالیستی ئێرانی، نه‌ک چه‌کی جه‌نگ و مرۆڤکوژی، به‌ڵکوو چه‌کی مرۆڤ دۆستی! به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ، وتووێژو راگه‌یاندن، چه‌کی بیرو زمان و قه‌ڵه‌م و دیپلۆماسی بۆ لێک تێگه‌یشتن و روونکردنه‌وه‌ی خۆی کوردو هاووڵاتیانی ئیرانی، له‌ خواسته‌‌ شێوێندراوه‌کانی گه‌لی کورد، که‌ له‌ لایه‌ن خوازیارانی "سانترالیزم"  و پاوانخوازی‌ سیستمی حکوومه‌ت و مودیریت، ئیشتاش هه‌ر ده‌شێوێندرێ!
کاتێک ئێرانیگه‌ل لێک حاڵی بن، هه‌موویان ده‌توانن له‌ چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی ئیراندا به‌خۆشه‌ویستی به‌یه‌که‌وه‌ بژین.

په‌راوێزه‌کان:
* بۆ زۆرێک له‌ بابه‌ته‌کان ده‌کرێ چاوێک له‌‌ وێبلاگی www.abrishamiabd.blogfa.com/"نوشته‌های 1353 به‌ بعد" بکرێ. له‌باره‌ی کۆمۆنیزم و ده‌وڵه‌ت، ناسیۆنالتزم و ده‌وله‌ت و کێشه‌ی کورد، بۆچوونه‌کانی نووسه‌ر له‌ کتیبه‌کانی دا هه‌ن.
*کتینی (نقدو بررسی ناسیونالیسم/1994 تاران، که‌ له‌ هه‌ریم وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر کو‌ردی) له‌و باره‌وه‌ دواوه‌‌.
*حکوومه‌تی کوردستان له‌ پاییزی 1324/1945 به‌ هه‌لکردنی ئاڵاو سازدانی هیزی پێشمه‌رگه‌، به‌وچه‌شنه‌ دامه‌زرانی خۆی راگه‌یاند، به‌لام له‌ رێبه‌ندانی 1324/ 1946 حکوومه‌ت ره‌وتی کۆماری وه‌خۆ گرت و ئه‌و سه‌رده‌م ناوی جمهوری کوردستانی له‌سه‌ر داندرا. چه‌ند ساڵ دوای نه‌مانی کۆماری کوردستان، به‌ ده‌هۆ ناوی داتاشراوی جمهوری مهاباد! به‌سه‌ری داسه‌پێندرا.
**له‌ "نوشته‌های 1353 به‌ بعد" درج شده‌ در  اردیبهشت 1389، درباره‌ شورای اجتماعی در مهاباد:
...در آن هنگام (اواخر آبان 1357(، در مسجد حاج سيدبايزيد (جنب ميدان "منگوران") جمعی به نام شوراي اجتماعي شهر (مرکب از اصناف مختلف) تشكيل شده بود؛ من هم از سوي پزشكان مهاباد در آن شورا شركت مي کردم. در یکی ازجلسات شورا خواستار تشکیل کمیته‌ای شدم که‌ در هنگام سقوط رژیم آن کمیته‌ بتواند آلترناتیو مردم منطقه‌ به‌جای عوامل حکومت باشد و به‌ طور مستقیم با مرکز - که‌ در آن زمان کسان دیگری در رأس حکومت خواهند بود- تعامل و تفاهم برقرار کند. هم چنین اشاره‌ کردم چنان کمیته‌ای به‌ منظور دردست گرفتن اختیارات محلی، بهتر است اقدام به‌ آماده‌ کردن گروهی از جوانان و افراد مشخص و داوطلب بکند تا در صورت لزوم، آنان به‌سان تنها گروه‌ مسلح در شهر، جانشین نیروهای انتظامی بشوند و در اختیار کمیته‌ قرار بگیرند. اما این پیشنهاد مورد موافقت گردانندگان تشکل های سیاسی قرار نگرفت. جالب این است فردای آن روز که‌ در اداره‌ بودم، بازهم تیمسار پزشکپور تلفن کرد و گفت از استان به‌ من گفتند شما را به‌ سبب این پیشنهاد توقیف کنم، اما من گفتم صبر می کنیم تا کمیته‌ تشکیل بشود دست به‌کار می شویم! ولی من می دانستم که‌ رژیم دیگر توان چنین اقداماتی را از دست داده‌ است! هرچند گروه‌ خبرچینانش بسیار فعال بودند و در همه‌جا حضور داشتند!








۱۳۹۰ دی ۹, جمعه

خەونەكانی سەفەر بەسەر هێڵی بەردەوە


بەسەر لێواری‌ رووبارێكی‌ عەشقن چەندە من لە تۆ ناچم ئەی‌ شەهوەتی ئاگرپژێنی سەر چیمەن"، لۆركا، (گۆرانی رۆژهەڵاتی)

ئەم هاوارە دڵیەشانی نەوەیەكن لە شار، بەڵام بێزاریی نیە. بەڵكوو خەونێكە بۆ غەوارەبوون لە ناو پەرۆشی و جەنجاڵییەكانی شاردا. سەفەرێكە بەرەو خۆرنشین، رۆژ و شەو، بە كەناراوی زەمەندا رێ دەكەن، سەفەرێك بەناو تۆنێلی خەونەكانی شەقام، چركەكان لێك نزیك ئەبنەوە، هەزارە و سەدەو دەیە پێكەوەئەلكێن. هەزارساڵ چڕ ئەبێتەوە بۆ چركەسات. پەڕگارێك هەموو دیاردەكان لێك دەئاڵێنێ. مەغناتیسێك رایەڵەكان رائەكێشێ و خەونەكان دوور ئەكاتەوە. بە رایەڵێكی رزاڤ‌و كەنفت دا هەزاران گرێ كوێرە ئەكەوێتە سیمای مرۆڤانیی مرۆڤ. كۆیلەبوون ئەگۆڕێ بۆ زمان‌و ملكەچی واژە هەتا بەندایەتی سەرعەرد بۆ ناو تۆڕێكی بەربەرینی ئەنترنێت. ئاغەواتی‌و میرنشینەكان كاڵ ئەبنەوە‌و سنوورەكان درزیان تێ دەكەوێ‌و شەق ئەكەوێتە ناوچاوانی كارێزی ئایندە...ئاسۆ گۆمێك خوێن بەرچاوی ئەگرێ. كامێرای ژیانەوە لە بەرجەوەندی نیگای سوورئاڵی ئاسۆوە رۆدەچێت‌و پەردەی شانۆی زامستان ئەكاتەوە. شەوارەیەك پێلووی شانۆیەك دائەڕنێ‌و حەكایەتەكان یەك لە دوای یەك وردو خاش دەكات‌و هێل هێڵ سووڕیان دەداتەوە‌و دەیانكاتەوە بە گورز. هەر گەردیلەیەك ئەبێتەوە بە بەرد، ئەبێتەوە بە دیكتاتۆر، ئەبێتەوە بە با، ئەبێتەوە بە عەشق، ئەبێتەوە بە تاوان، ئەبێتەوە بە بەرد، ئەبێتەوە بە رووناكی تا نزیك ئەبنەوە لە گیانی گوڵەكان‌و دەگەنە پێدەشتی وردە سەرنجەكانی پاییز، بە هەوروهەڵای زەماندا دادەگەڕێ و دەگاتەوە لووتكەی هێرەمێكی كاڵەوەبووی سەدە. لێرەوە، پەنجەرەی نەوەیەك ئەكرێتەوە: (سەرسەرای ژین ـ تاریك ... رووناكیەكی كز). ـ لە ناوەڕاستەوە. تابلۆیەك لە شاخێك بە باوشی مناڵێكەوە. چەند باڵاخانەیەك بە تەنیشت یەكەوە، كۆشكێكی لووت بەرز‌و ئاسماندڕ، هەركام بەرەو لایەكەوە سووڕاون‌و نیگایان كردۆتە رووناكی. دڵۆپێكی خوێنی گەش ئەدات بە سینگی بەرد دا. گۆرانییەكی ئاهوورایی ورد ورد حەكایەتەكان گرێ دەدات." رووناكی گەش ئەبێتەوە بۆ گۆشەیەك لە هێرەم... لای راست. لە نزیكەوە‌و بە دەنگێكی بەرز، دەگێڕێتەوە:"چ بێدەنگییەك بەرزتر لە هاوار، سپی وەك بەفری یەكشەوە. درزێك لە قەقنەسی مەرگ ئامێزت پڕ دەكا لە رووناهی. من قەفەس نیم هەڵواسراو بە تەمەنی كۆترەوە، من دار نیم بەر بهێنم بۆ جێ پێی رێگا، من رووبار نیم بەتەنیشت شاخەوە نووستبێتم تا خەون بە رایەڵەی جیهانەوە ببەسمەوە. من شەقام نیم پەلكێشم كەن بۆ مەیدان بۆ گوتاری جەنگ، من شار نیم بۆ خەونی مناڵانی سەرشەقام، من كۆڵان نیم بۆ چاوەڕوانیی پەنجەرەی یار، ئەمە ژیانی نەوەیەكی دڵتەنگە. ژیان لە رەنج چێژ ئەبات و بەرخۆدان لە ئامێزی خۆرهەڵاتی دروشمە كاڵەكان. دڵتەنگی‌و تەنگانە ئەبنە دۆست. جەنجاڵی سەری خۆی ئەخوات... حەكایەت حەكایەت بەرئەداتەوە بۆ گۆم. ئاگر بەر ئەبێتە گیانی خۆی و ئەستووتێنێ بێ قەرار، سەفەر گیانەڵایەتی بۆ جادە، خاك كەڵكەڵەیەتی بۆ ئاو.... هەموو ئێمە دڵتەنگین" بە سووڕی رووناكی كامێراكان، پەڕگارێك لە نێوان هەواو ئاسمان بە دەور تیشكی رووناكیدا ئەسووڕێ. پیتەكان هەڵئەوەرێن. بازنەیی دائەبارێن بەسەر سەرسەرای باڵاخانەكان. لە ناو جەنجاڵی واژەكاندا هاوار بەرز ئەبێتەوە. زستان پاڵی داوەتە بە گڕی بەردێكەوە. لای چەپ، بە تەنیشت سپێدەوە: "هەتاو ئەی رووناهی بۆ شەقاری سەهۆڵبەندانی شار، رابردوومان كاڵتر لە لالووتی كەنار چاوبڕكێ بە بەختی ئەكا، سەركەشتر لە ئەسپی زەمان كەنفتە ژان. رەنگە بە شەرابی سپێدە مەست بین تا بگەینە دوا مەنزڵگەی سەرزەوینی ئاو. ئێستا بدۆزینەوە و ئایندە لە رۆژهەڵاتی كارێزی نیگادا بترازێنین‌و خەو بەو زامستانەوە نەبینین. شێعر زامارە، زمان زامارە، عەشق زامارە، من سەرزەوینێكم شەقار شەقار، هەر بریندار ئەبمەوە بۆ خەونەكانم. كام حەكایەت بووە خەونەكان هەر لە خەیاڵدا سەخت بریندار بكرێن، كام چیرۆك بووە قارەمانی نەبێ، كام شانۆ هەبووە تەختەی شانۆی زامار بێ، كام شێعر هەبووە واژەكانی شێت بن‌و سەرگەردان... كێ نازانێ كاتێ گەڵا پێی وایە ئەبێتە لیرە بەر ئەبێتەوە، كێ نازنێ كاتێ زریان هەڵ ئەكا ئەستێرەكان پێی پێ دەكەنن، كێ نازانێ كاتێ رووبار ئەخنكێ كیسەڵەكان كڕنۆش ئەبەن بۆ ئاو، كاتێ مەرگ پێلوی نیگایەك رائەچڵەكێنێ رۆمانێك خۆی ئەكێشێتەوە، كاتێك شێعرێك پەنجەرەی خەیاڵ ئەكاتەوە تراژدییەك ئەبێتە شەونمی واژەكان ... ئەم حەكایەتانە نەبڕاوەن بۆ سەدەی نەوەكان. (لەسەرچۆك)، گەڵا لاسارەكانی پاییز، جادەكان ئەپێون بەرەو ئاسۆ."نەوەیەك لە پەنجەرەی بێدەنگیی سەر خەرەندم، برینێكم بەسەر چاوگی قەڵشێكی مێژووەوە. جوانیم لە تینویەتی ئاویلكەی گۆڕستان حەشار داوە. شارم بەتل هێناوە بۆ هەزارەی سێهەم. نەوەكانم بە دڵشكاوی گەڕاندەوە. ئەو دەمەی پەناگەی ئەندیشەكان نزارو بەردەنگی هاوارەكان بەرۆژە بوو، ئەشكەوتەكانمان گواستەوە بۆ بن دیواران‌و كەنارەكانی شار.." (رووناكایی بەرەو قووڵایی ئاسۆیەكی كز رۆ دەچێت). "سەفەر هێشتا بەناو تەمی زەمەندا رێ دەكا. پەژارە هاوڕێ و هاوسەفەرە، تراژدیای سەدەیەك لەگەڵمانا دێت، بارگرانی خەونێكمان پێیە، سەفەرێكم لێوڕێژ لە هەوراز. سەفەرێكم بەسەر گازرایی پشتی رووبارەوە. سەفەرێكم پڕ لە تەنیایی و تاریكیایی باڵاخانەكان. سەفەرێكم پڕم لە مەینەتی گوڵ. كاتێ لە دۆڵی مەلە عاشقەكان كۆچمان كرد، نەهات بوو... نەهات. هاتینە شاری نامۆكانەوە... رۆژگارێكی غەوارەیە شەقام. پەنجەرە بوو كۆڵانی ئەشكاندەوە. دڵكەش بوو خۆر هەتا دەگەیشتینە سەرشەقام. ترسێك بوو سەرتاپا بە باڵای تیشكی یەكەم بەیانی كۆچ. هەر نسرمێكی بن دیواران‌و لارێگەی سەرشەقام‌و كەناری جادەكان، هەر هەموو ئەشكەوتێك بوون بۆ حەسانەوەی دڵیەشانی نەوەكان، ساباتێك بوون بۆ دڵگەرمی دڵە تەنیاكان. رەنگە شار دەستپێكی زەمانەیەكی یاخیبوون بێت. كۆشكی سەرسەرای ئاسماندڕ تا پەناگەی كزی دیواران." رووناكیی تەواو سەرسەرای كۆشكی دادەگرتەوە، باڵاخانەكان ون دەبوون، بە سواری ئەسپێكی باڵدار، لە ناو تافی ئاسمان‌و بە شەیدایی با ئەسوڕێمەوە: ئەی هەتاو... باوشت پڕ بكە لە زیو، گزینگت بدە لە یەخەی شەقامی باڵندەكان، پرشنگت بكەوە بۆ خەمی ئاو، رووناكیت بدە بە سەرشاباڵی ئازادی تا بشكێتەوە بەسەر هەسێڵی شەڕ، نەكا جەنگاوەران رۆژگەز بن، سروودێكی ناو بەندی پەژارە ئازادكە هەتا لای بێدەنگیی حەقیقەت بۆ ئەوەی قەڵبەزەی ئەندێشە كەسك‌و شینەكان لە قەلەمڕەوی دێڕ تێپەڕن‌و نەكەونە بەر رنووی واژەكانی نەرمەواڵەی جەنگ، تا حەكایەتەكان نەكەونە بەر تەڵەزمی تابۆكان، تا چیرۆكەكان سەریان شۆڕ نەكەنەوە بۆ ناو رووباری رووداوەكان، با دێڕەكان پێچیان تێ نەكەوێ و دانەڕزێن ... بەدوای شەوی دڵكەش، خۆرهەڵات دێتەوە. مەرگ كاڵترە لە قەقنەس، ژیانەوە گەشترە لە رووناهی، شار دەستەودامێنی شەقامە، هەر شەقامە كۆڵانەكان ئەكاتەوە بە حەكایەت، هەر شەقامە دڵتەنگیی نەوەكان ئەتلێنێتەوە، هەر شەقامە زامی عەشقی بە شانەوەیە. لە بیرت دێ، گوندێكی شێ یان ئاسمانێكی خەیاڵ، یان ئەستێرەیەكی سێحراوی، یان مانگەشەوی عاشق، یان كانیلەیەكی دڵناسك، یان پەپوولەیەكی بێ ئۆقرە... هەر هەموو پێكەوە سەمایان دەكردو تاسەیان ئەبزاوند.
ئەوە دوێنێ بوو... ئایندە بە بەستەڵەكی گوێسەبانەكانی حەیرانێكەوە مابوو... تراژێدی مێژوویەكی مل بەكۆتەڵی ئەلاواندەوە. ئەمە ئێستامانە بەسەر هێڵی راست ‌و چەپی دێڕەكانی درووشمێكی كاڵەوە.
ئەوە ئایندەمانە بەسەر شەقامی شارەوە ئەتلێتەوە ....
چیمان پێیە بۆ مێژوو جیا لە مشتێك خۆڵی هەناسەسەرد
 چیمان پێیە بۆ ئێستا جیا لە كاروانی خاكنشینان چیمان پێیە بۆ داهاتوو بۆ سەفەرێكی دی بەرەو كەناراوەكانی زەمهریر ...
 ئەمە سەفەری منە بەناو تۆنێلی خەونە كاڵەكاندا
 "رووناكیی جێمان ئەهێڵێ". گێڕەرەوە بێدەنگ.
 بێدەنگییەك بە هاواری سەدەیەك.
 منیش وردە وردە ئەشكێمەوە تا دڵتەنگیی شەرابە شكاوەكانی نەوەكەم

۱۳۹۰ دی ۵, دوشنبه

ئه‌ی یار


کۆشكی زریان ئەگۆڕمەوە
بە تاڵێك شكۆفەی نازی نیگات
كەشتییەكی مەستانەی بەخت ئەنێرم
بۆ سەفەری باڵات
خەزانی هیوام پاش وەرزی تەنیایی پێت ئەگا
بی بەخشە بە بەهاری خەندەكانت
ئەی "یار"

ته‌نگانه‌ی با

با
سه‌ردم وه‌ک به‌رد

به‌بارته‌قای هه‌ناسه‌یه‌ک فڕین 

خه‌ون تا بڵێی دوور

گه‌یشتن بایه‌کی سووتماک 

به‌ر ئه‌گرم به‌ هه‌ره‌سی خه‌م 

ئه‌ی به‌هاری ره‌نجه‌ڕۆ ... 

منم زریانی ناوه‌خت.!!!

۱۳۹۰ دی ۴, یکشنبه

هه‌میشه‌ من و تۆ



من هه‌میشه‌
په‌نجه‌ره‌کان مه‌ستانه‌
به‌رووی فڕینی هه‌ناسه‌ت ئه‌که‌مه‌وه‌
تۆ هه‌میشه‌ گوڵدانێکی حه‌سره‌تاویی
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ ئه‌نێژی
سبه‌ی رۆژێ خه‌ونه‌کانت
په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌

هه‌میشه‌‌ تۆ ...




به‌م هه‌وروهه‌ڵای غوربه‌تا
نیشتمانی پاییزانه‌ی چاوه‌کانت
رێگای دووری باران ئه‌بڕێ
نازانم ... نا
له‌ حسره‌تی به‌ رێژنه‌یه‌
یان هه‌ر ئه‌و دڵه‌ شێته‌یه‌
بێ سه‌برانه‌ پێ ده‌که‌نێ!

۱۳۹۰ آذر ۲۹, سه‌شنبه

دوکتور عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: بیری شۆرشگێرانه‌، حیزبه‌‌کانی له‌ واقع بینی دوور خستبۆوه‌. له‌و نێوه‌دا جگه‌ له‌ کوشتارو خه‌ساری به‌ لێشاو، سه‌دان خوێنده‌وار و خوێندکاری "هه‌ڵکه‌وتوو"ی گه‌لی کوردو گه‌لێک لاوی بی تاوان کران به‌ قوربانی بیری کۆمۆنیستی و شۆرشگێر‌ی ره‌مه‌کی


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن ئه‌فراسیاب گرامی

د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می 
دوکتور عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: بیری شۆرشگێرانه‌، حیزبه‌‌کانی له‌ واقع بینی دوور خستبۆوه‌. له‌و نێوه‌دا جگه‌ له‌ کوشتارو خه‌ساری به‌ لێشاو، سه‌دان خوێنده‌وار و خوێندکاری "هه‌ڵکه‌وتوو"ی گه‌لی کوردو گه‌لێک لاوی بی تاوان کران به‌ قوربانی بیری کۆمۆنیستی و شۆرشگێر‌ی ره‌مه‌کی

به‌شی دووهه‌می وتووێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و رووناکبیر د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می

پ ـ ئه‌گه‌ر به‌ پێی رووداوه‌کان و شوێندانه‌رییان درێژه‌ به‌ پرسیاره‌کان بده‌م، له‌ ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ئایدۆلۆژی کۆمۆنیزم بالی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی و رێکخراوه‌یی کوردستان کێشا. زۆر له‌ حزب و رێکخراوه‌کان به‌ بیرۆکه‌ی چه‌په‌وه‌ باشاری جه‌ریانی ناسیونالیستی کورد بوونه‌وه‌، کێشه‌ی کوردیان له‌ بیاڤی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی سه‌رمایه‌دار دا وێنا ده‌کرد، ره‌وتی مارکسیستی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و کوردستان کێشه‌ی کوردی به‌ره‌و چ ئاقارێک برد ؟

له‌ سه‌رده‌رانه‌ی یه‌کییه‌تی یان داکه‌فتنی ده‌ستمایه‌ی سیاسی



نووسینی: ئافراسیاب گه‌رامی
وه‌رگێڕانی: حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا
ئاماژه‌: بونجین و وردبوونه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی کوردستان،له ‌لایه‌ن ڕه‌چه‌ڵاکی ئه‌مڕۆ،وه‌چه‌یه‌ک که‌ پرسیاری باهوو قووڵی بنیاتی سه‌باره‌ت به ‌ڕابردوو داهاتووی خۆی و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه‌،له ‌گه‌ڵ ته‌نگه‌ژه‌ی مه‌زنی ناسینی سیاسی ڕوو به ‌ڕووه‌. چونکه به‌سته‌که‌کان‌و جێ نوێنه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌،په‌یڤینی لێکجیاوازه‌ که‌ نه‌ ده‌کرێ ئه‌وی به‌ ئاگاداری کۆمه‌ڵگا ناو دێر که‌ین، و نه ‌تێپه‌ڕینه‌ به ‌کۆمه‌ڵگای باشتر،بڵکوو جورێ سه‌ر له ‌نوێ ئیجادی بزوتنه‌وه‌ و جه‌ریاناتی لاسا کردنه‌وه‌یه‌، که ‌ویستی رێنوینی کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ بستووی نازانم کوێ بردنه‌. ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ له‌م نووسینه‌ کورته‌دا ده‌‌مه‌وێ ده‌ری ببڕم،بابه‌ته‌کانی ناسیاوو ناناسیاوه‌‌ که‌ باشقه‌و بژارده‌ی حیزبه‌کان، بنکه‌کانی مه‌ده‌نی و ڕۆناکبیرانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌یانه‌ ده‌باوه‌ش ده‌گرێ و ڕه‌خنه‌یان ده‌خاته‌ سه‌رشان...

۱۳۹۰ آذر ۲۵, جمعه

در آستانه‌ همبستگی یا سقوط سرمایه‌ سیاسی


افراسیاب گرامی
  
اشاره‌: اندیشیدن به‌ مسائل کردستان، از جانب نسل امروزی، نسلی که‌ پرسش ژرف و بنیادین در مورد گذشته‌، حال و آینده‌ خویش و سرنوشت جامعه‌ی خویش داریم، با مشکل بزرگ شناخت سیاسی مواجه‌ است. زیرا که‌ بسترهای سیاسی و اجتماعی ما، گفتمان‌های متفاوت است که‌ نه می توان آن را خودآگاهی جامعه‌ خواند، نه‌ گذاری است به‌ جامعه‌ بهتر، بلکه‌ نوعی بازتولید جنبش و جریانات تقلیدی است که‌ خواهان هدایت کردن جامعه‌ به‌ سوی ناکجاآباد است. نکته‌هایی که‌ در این نوشته کوتاه می خواهم بیان کنم، موارد آشنا و ناأشنایی است که‌ نخبگان، احزاب، نهادهای مدنی و روشنفکران جامعه‌ کوردستان را طی این دهه‌‌ها در بر می‌گیرد و به‌ نقد می‌کشاند.

۱۳۹۰ آذر ۲۱, دوشنبه

د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێکهاتووه‌کانی تورکیاو‌ عێراق، پێکهه‌ڵپرژانی دوو لایه‌نی ناسیۆنالیستییه‌، یه‌کیان داگیرکه‌رو فره‌خواز، ئه‌وی تریان رزگاریخواز، به‌ڵام ده‌سه‌لاته‌ زله‌کانی جیهانی تا ئه‌ورۆ مافی مرۆڤیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆیان، فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ کردووه‌. ئه‌وان له‌ 90 ساڵی رابردوو دا مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی دۆسته‌کانیان(وه‌ک تورکیا) له‌سه‌ر کورد پاراستووه


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ دا
ئا: ئه‌فراسیاب گرامی
به‌شی یه‌که‌می وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می
د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد به‌ تایبه‌ت له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێکهاتووه‌کانی تورکیاو‌ عێراق، پێکهه‌ڵپرژانی دوو لایه‌نی ناسیۆنالیستییه‌، یه‌کیان داگیرکه‌رو فره‌خواز، ئه‌وی تریان رزگاریخواز، به‌ڵام ده‌سه‌لاته‌ زله‌کانی جیهانی تا ئه‌ورۆ مافی مرۆڤیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆیان، فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ کردووه‌. ئه‌وان له‌ 90 ساڵی رابردوو دا مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی دۆسته‌کانیان(وه‌ک تورکیا) له‌سه‌ر کورد پاراستووه

۱۳۹۰ آذر ۱۹, شنبه

‎10. Dezember: Tag der Menschenrechte

*** دوای ئەو هەموو ماڵوێرانی‌و قات‌و قڕی‌و كوشت‌و كوشتارەی كە بە هۆی شەڕی یەكەم‌و دووهەمی جیهانییەوە، هەموو جیهانی گرتەوە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر گوشاری بیروڕای گشتی خەڵكی جیهاندا، لە 10ی دێسامبری 1948 (19ی سەرماوەزی 1327ی هەتاوی)دا، جاڕنامەی گەردوونیی مافەكانی مرۆڤی بڵاوكردەوە كە لە پێشەكییەك‌و 30 بەند پێكهاتبوو(ماددەی 1و 2هەم، چاودێری بەسەر تەواوی ئەسڵە بنەڕەتییەكانی مافەكانی مرۆڤ دەكا، ماددەی 3هەم هەتا 21ەم، چاودێری بەسەر مافە مەدەنی‌و سیاسییەكان دەكات، ماددەی 22 هەتا 27ەم، بریتییە لە مافە ئابووری، جڤاكی‌و كولتوورییەكان‌و ماددەی 28 هەتا 30یەم، چوارچێوەیەكی گشتییە بۆ پاراستنی جیددی لە پێناو لەبەرچاوگرتنی هەموو مافەكانی مرۆڤە).

۱۳۹۰ آذر ۱۶, چهارشنبه

ئیبراهیم جه‌هانگیری: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان چاویان له‌ حیزبه‌کان و نوێنه‌ره‌کانیانه‌. ئه‌وان تا ئێستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لیان بۆ یه‌کگرتن هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه‌، ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ ده‌توانێ له‌ داهاتوو دا کاره‌ساتی لێبکه‌وێته‌وه‌


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
ئیبراهیم جه‌هانگیری: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان چاویان له‌ حیزبه‌کان و نوێنه‌ره‌کانیانه‌. ئه‌وان تا ئێستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لیان بۆ یه‌کگرتن هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه‌، ئه‌و وه‌زعیه‌ته‌ ده‌توانێ له‌ داهاتوو دا کاره‌ساتی لێبکه‌وێته‌وه‌


۱۳۹۰ آذر ۱۰, پنجشنبه

پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ته‌م و مژی و بێ ئاسۆیی دا



ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی


ژووزه‌ فیلیپییه‌ مورائیس، نوێنه‌ری پورته‌غال، به‌ریوه‌به‌ریی ده‌وره‌یی شوورای ئه‌منییه‌ت، رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ نیویۆرک وتی: ئه‌ندامانی شوورای ئه‌منییه‌ت به‌ توندی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی بریتانیا مه‌حکووم ده‌که‌ن" هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو پانزده‌ ئه‌ندامی ئه‌م شوورایه‌ به‌تایبه‌تی چین و روسیه‌، واژۆیان کردوه‌. ئاڵمان سه‌فیری خۆی له‌ ئێران بانگ کردۆته‌وه‌، فه‌رانسه‌ هه‌لوێستی توندی له‌به‌رامبه‌ردا گرتوه‌ و ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تیی ئورووپا به‌ توندی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئێرانیان مه‌حکوم کرد،

۱۳۹۰ آذر ۵, شنبه

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا لەگەڵ حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی

حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا: به ‌بۆچوونی من پێویسته‌ سه‌رۆکانی کورد زۆرتر له ‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه وردو تیژ بین بن و ‌بدوێن که ‌کورد به‌ره‌و‌ ‌هه‌واری سه‌ر که‌وتن ده‌بات، ئه‌ویش بێگومان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پته‌وی کوردییه،‌ ده‌جا پێویسته‌ هه‌ر لێره‌ دوایی به‌و گرژیانه‌ بێنن، که‌ هۆکاری لێک دوور بوون و ته‌فره‌قه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه‌.       

۱۳۹۰ آذر ۴, جمعه

نا بۆ توندوتیژی، به‌ڵێ بۆ خۆشه‌ویستی!

ژیان، ئه‌وین، لێبوردن، به‌خشین و پێکه‌وه‌ژیان، هه‌موو له‌ سیفه‌ته‌ به‌رزه‌کانی بنه‌ماڵه‌ و پێکێنانی بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ هیوابه‌خش و هیوادارکردن و هیواداربوون ده‌دات به‌ مرۆڤ، مرۆڤ له‌ بازنه‌ی ته‌نیایی دێنێته‌ ده‌ر و خێزان پێک ده‌هێنێ، گه‌شه‌ ده‌کات و داهێنان به‌ خۆوه‌ ده‌بینێ. بۆیه‌ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌نانی بنه‌ماڵه‌یه‌. خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداری به‌ بارته‌قای مرۆڤایه‌تی، هیوابه‌خشترین و شیرینترین په‌یامی پێکه‌وه‌بوونی ژن و پیاو بوه‌، غه‌دره‌ و نامرۆڤانه‌یه‌ که‌ پیاو ئه‌و دیارده‌ شیرینه‌ی ژیانی له‌ په‌نای ژن، وه‌ک مێهربانترین و جوانترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وی له‌ ئامێز نه‌گرێت و هێمنی و ئاسووده‌یی ببه‌خشێت به‌ ژیانی. 
بۆیه‌ من له‌م رۆژه‌دا، واته‌ 25ی نوامبه‌ر دا، که‌ به‌ رۆژی سرینه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان ناودێر کراوه‌، ده‌مه‌وێ به‌ هاونه‌سڵه‌کانی خۆم بڵێم، وه‌ک چۆن ژیان به‌ بێ ژن و به‌ بێ جوانییه‌کانی ژن، به‌ بێ خۆشه‌ویستی مه‌حاڵه‌،  وه‌ک چۆن کاتێ شێعر، موسیقا، نیگارکێشی و هه‌موو هونه‌ره‌کانی دنیا به‌ ژنه‌وه‌ جوانن، ئاواش "ئازادی" و ماناکانی "ئازادی" به‌ بێ ژن مانای نیه‌ و نابێت. 

نا بۆ توندوتیژی، به‌ڵێ  بۆ ژن و ئازادی و جوانی! 

۱۳۹۰ آبان ۲۹, یکشنبه

به‌هاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌نێوان بیده‌نگی و چاوه‌روانی!

     ئه‌فراسیاب گرامی

    مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه‌ شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان بووه‌ و به‌رده‌وام ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ چه‌شنی خۆیدا دووپات بوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و شوێندانه‌ر بوون که‌ ده‌توانین بڵێین هێزی دینامیکی کۆمه‌ڵگا و گۆڕانکاری قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له‌ ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کاندا بوون. کاتێک شۆڕشێک به‌ هه‌موو  لایه‌نه‌ پێکهاته‌یی و ده‌ره‌کییه‌کانییه‌وه‌ بیچم ده‌گرێ، ده‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌دواوه‌یه‌. هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ و چۆنیه‌تی و چییه‌تی ئه‌و شۆڕشانه‌ له‌ به‌ستێنی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌بووه‌. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ دووسه‌د ساڵی رابردوودا، وه‌کوو ناوه‌ندی ئاڵۆزی و ململانێی ئایدۆلۆژییه‌ جۆراوجۆره‌کان بووه‌ و بونیادی پێکهاته‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری دیکتاتۆره‌ نوێیه‌کان بوون که‌ هه‌نووکه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازی سه‌ر شه‌قامی ناوچه‌که‌ ده‌یهه‌وێ  له‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێت. له‌ ئێراندا سێ ده‌یه‌ له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه‌ هۆی هه‌ڵته‌کاندنی سیستمی پاشایه‌تی و کۆتایی هێنان به‌ سه‌ره‌ڕۆیی و سیستمێک له‌ ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا که‌ به‌ دوڕگه‌ی دێموکراسی ناوچه‌که‌ ناودێر ده‌کرا،

۱۳۹۰ آبان ۲۸, شنبه

د.ئاوات عه‌لیار: وه‌کوو کوردی رۆژهه‌ڵات نیگه‌رانی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێکهاته‌ی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵات، یانی حزبه‌ سیاسییه‌کان، چ ئه‌وانه‌ی له‌ قه‌دیمه‌وه‌ بوون و چ ئه‌مانه‌ی که‌ له‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ دامه‌زراون، هه‌موویان وابه‌سته‌ و تابێعی سیاسه‌تی دوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردی عێراق یان پ . ک . ک. ن. یانی سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌، و ناتوانن به‌ کرده‌وه‌ و بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌رچاو بگرن


رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئا: ئه‌فراسیاب گرامی

ــــ‌ـ سه‌ره‌تا وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه‌ نێو باسه‌که‌مانه‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه‌ چۆن پێناسه‌ ده‌که‌ن؟
د.ئاوات عه‌لیار: له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ره‌نگه‌ به‌ قه‌ده‌ر کتێبێک وه‌ڵامی هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ لایه‌ن پسپۆڕێکی ئاکادمیکی کۆمه‌ڵناسیی سیاسییه‌وه‌، که‌ هه‌روه‌ک ده‌زانن ئه‌وه‌ له‌ من زیاده‌، بۆیه‌ وه‌ڵامه‌که‌ شه‌رت نیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاکادمیکی  له‌ روانگه‌ی زانستی سیاسییه‌وه‌ داڕێژرابێت، له‌ هه‌مان کاتدا ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکه‌م که‌ به‌شی زۆری سیاسییه‌کان له‌ هه‌موو جیهاندا خوێندنی کۆمه‌ڵناسی سیاسییان، یان زانستی سیاسییان نه‌خوێندووه‌.

بۆ دره‌ختی باڵاکه‌ت "عه‌لیا ماجده‌"


به‌سه‌ر زناری زامێکی سه‌خت، ئێواره‌ی مانگی یار، شه‌و ئه‌کێڵێ، سپێده‌ی په‌رێشانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ شه‌راوی یه‌زدان ئه‌نۆشێ، ژیان کاڵتره‌ له‌ مه‌رگی بێ په‌نا، کچێنی ژنانی وڵاتی من سێبه‌راو سێبه‌ر شه‌و ده‌که‌ن به‌ رۆژ، به‌رامه‌ی مه‌مکیان له‌ خه‌یمه‌ی چه‌قۆدا هه‌ڵخستوه‌، مانگی هێرۆیان به‌ چارشێوی ته‌م سه‌رایه‌. له‌ ئێواره‌ ده‌رنگوه‌خته‌ی پاییزا، هیچ دره‌ختێ ئه‌وه‌نده‌ی دره‌ختی بالات ناگه‌شێته‌وه‌، جووتێ کۆتری سینه‌ت نیشتمانی ئازار ئه‌هه‌ژێنێ، خودا که‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ. مه‌رگه‌سات ژیله‌مۆی لێوه‌کانت کاڵ ده‌کاته‌وه‌، خشۆک ئه‌بن ژان... دره‌نگه‌ ... زام هه‌ر زامه‌که‌ی جارانه‌ و به‌ بارته‌قای مێژوویه‌ک خوێن ئه‌نۆشێ، کێ ره‌نجی "با" ئه‌زانێ کاتێ هه‌ڵاله‌ی گۆنات ده‌گه‌زێ وه‌نه‌وشه‌ی ئه‌ندیشه‌ی یه‌کسانیت کۆڵان به‌ کۆڵان، خێوه‌ت به‌ خێوه‌ت بگه‌ڕێنه‌ ... دڵره‌قی باوکانی ئایین بتۆرێنێ، سه‌رای شۆڕش رووناک بکه‌وه‌... له‌ کولتووری دڵره‌قی و خوێناوی!