رۆژهه‌ڵاتی کو‌ردستان
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
ئیبراهیم جه‌هانگیری: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کو‌ردستان چاویان له حیزبه‌کان و
نوێنه‌ره‌کانیانه. ئه‌وان تا ئێستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لیان بۆ یه‌کگرتن هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه،
ئه‌و وه‌زعیه‌ته ده‌توانێ له داهاتوو دا کاره‌ساتی لێبکه‌وێته‌وه
بیوگرافی
ئیبراهیم جه‌هانگیری:
له نه‌ورۆزی ساڵی 1335 و له شاری مه‌هاباد
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مام ناوه‌ندی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌دایک بووم.له ساڵێ 1353 له
تاران و له ده‌وره‌یه‌کی وه‌رزشی 2 ساڵه دا له زانکۆی ئه‌فسه‌ری تاران به‌شداریم
کردووه و دوای ته‌واو بوونی ده‌وره‌که به پله‌ی هه‌ره باش وه‌ک راهێنه‌ری وه‌رزشی جۆدۆ( ( Judoدیاری کراوم. له زانکۆی ئه‌فسه‌ری تاران، له شاری ورمێ
و له مه‌هاباد و تورکیا ماوه‌یه‌کیش له کانادا وه‌ک راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزیشه
کارم کردوه. له ساڵی 1356 به‌ر له رووخانی رێژیمی شا له گه‌ڵ ته‌وژمی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران تێکه‌ل به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد بووم وهه‌ر له‌و ساڵی دا پێوه‌ندیم
به حیزبه‌وه بووه و کار‌و ئه‌رکی حیزبیم راپه‌رڕاندووه. له ده‌سپێکی ئاشکرا
بوونی حیزب بووم به ئه‌ندامی حیزب و له رێکخراوی لاوان و حیزبی دێمۆکرات دا
چالاک بووم،له ساڵی 1357 به شێعر وئه‌ده‌بیات ده‌ستم به نووسین کردووه وویه‌که‌م
بابه‌تی سیاسیم به ناوی " نامه‌ی ئه‌ندامێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی
ئێران بۆ کۆمه‌له" وه‌ک به‌یننامه و له لایه‌ن رێکخراوی لاوانی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێران له شاری مه‌هاباد بڵاو بۆوه.له ساڵی 1359-1360 دا له هه‌وشار
ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی کومیته‌ی هه‌وشار هاواری هه‌وشارمان بلاو کردۆته‌وه. له گۆڤار
و بڵاو کراوه‌کانی ناوخۆێی دا وه‌ک ، سروه، مه‌هاباد، مۆکریان، چیا، بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بیم بلاو بۆته‌وه ، له‌ساڵی 1380 دا ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی کو‌ردستان ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکرات بووم و
چه‌ندین بابه‌تم له کو‌ردستان دا بڵاو بۆته‌وه. هه‌ر له‌و ساڵانه دا و له ماڵپه‌ره
ئینتیرنێتییه‌کان دا چالاکی نوسینم هه‌بووه و تا ئێشتاش له بواری نوسین دا
چالاکیم هه‌یه. ئیستاش که سێبه‌ری پیری ورده ورده باڵی به‌سه‌ر
کێشاوین نه وه‌ک جاران به‌ڵام له‌قه‌ده‌ر توانا له خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمان داین.
پ ـ هەل‌ومەرجی سیاسیی كوردستان لە بەر جوگرفیای دابەشكراوی
سیاسی‌و ژیۆپۆلتیكی سەخت، بەردەوام لە رەوشێكی نالەباردا بووە. ئەم بارودۆخە بە
درێژایی چەندین سەدە بەردەوام بووە‌و به مێژوویه‌کی خوێناویدا تێپه‌ڕیوه،
بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی مافی چاره‌نووس و گه‌یشتن به‌مافه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ئاکامی ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. ته‌وه‌ری
ئه‌م وتووێژه، جه‌نگ له کوردستانه، هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له
کو‌ردستان و کاریگه‌ریی و شوێندانه‌رییه‌کانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کو‌ردستان و ژینگه‌ی
کو‌ردستان له بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه.هه‌روه‌ها
ئاواردانه‌وه له بارودۆخی سه‌ختی کۆمه‌لگای کو‌ردستان له سه‌رده‌می شه‌ڕ له
کوردستاندا: له‌م ده‌لاقه‌وه وه‌ک
پرسیارێک بۆ چوونه نێو باسه‌که‌مانه‌وه، به‌گشتی جه‌نگ چ پێناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێ
و ئاسه‌واره‌کانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه چین؟
ئیبراهیم جه‌هانگیری ـ پێناسه‌ی جه‌نگ یان شه‌ڕ هه‌ر وه‌ک بۆ هه‌مو
لایه‌ک ئاشکرایه به مانای تێک چرژان و پێک هه‌ڵپرژانی دوو لایه‌ن یان دوو ده‌وڵه‌ت
یان دوو که‌س دێت. شه‌ڕی ؛له نێوان ده‌وڵه‌تان دا هه‌ر له کۆنه‌وه مه‌ترسیدارترین
شه‌ڕه‌کان بوون و خه‌ساره‌تی سامناکی ئه‌و
شه‌ڕانه له‌بیر که‌س ناچنه‌وه و بوونه‌ته مێژووی پڕ کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی. شه‌ره‌کانی
یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی نمووونه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌ن که شه‌ڕی یه‌که‌م به
میلۆنان که‌سی کرده قوربانی و شه‌ڕی دووهه‌میش کوژرانی زیاتر له 60 میلیۆن مرۆڤی
لێکه‌وته‌وه. سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری کوژرراوه‌کان قوربانیانی مه‌ده‌نی و بیدیفاع بوون. ئه‌گه‌ر نزیکترین شه‌ره‌کان
له باری مێژووییه‌وه بێنینه‌وه بیری خۆمان ئه‌وا ده‌توانین ئاماژه به شه‌ڕی
ئه‌م دواییه‌ی ئێران و عێراق بکه‌ین که زیاتر له یه‌ک میلۆن ئینسان بوونه
قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی ئێران و عێراق و هه‌رگیزیش هیچ کامیان به‌و
ئامانجانه نه‌گه‌شتن که به‌ر له شه‌ڕه‌که هه‌وڵیان بۆ ده‌دا. دیاره شه‌ڕ هه‌ر
شه‌ڕی فیزیکی و ده‌سته‌و یه‌خه نییه، به‌ڵکوو شه‌ڕی ته‌بلیغاتی و شه‌ڕی ئابووری
و شه‌ڕی فه‌رهه‌نگی و..... به‌م دوواییانه و ده‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی زانستی پێوه‌ندییه‌کان
شه‌ڕی سایبێری- ش ده‌بێ وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی دوو لایه‌ن و دوو ده‌وڵه‌ت بێته
ناو مێژوو و پێناسه‌ی شه‌ڕ. جگه له مانه شه‌ڕه‌کان دابه‌ش ده‌کرێن و به پێی
تاریفه کلاسیکییه‌کان که تا ئێستاش هه‌ر ده‌کار ده‌کرێن، شه‌ڕی شۆرشگێری، شه‌ڕی
چریکی یان پارتیزانی، شه‌ری ته‌بلیغاتی، شه‌ڕی ئیمپریالیستی (تاریفی چه‌په‌کان) و
..هتد.
له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌ڕه‌کان
ده‌بێ یه‌ک شتمان هه‌میشه له بیر بێ ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که هیچ کامیان مه‌نتیقیان
نییه و له هیچ کامیان دا مافی مرۆڤ پارێزراو نییه. هه‌ر له پێشکه‌وتووترین
وڵاتان و شه‌ره‌کانیان را بگره تا ئه‌وی هه‌ره دواکه‌وتوویان, یه‌که‌م
و زۆرترین قوربانیه‌کانیان خه‌ڵکی سڤیل و بێ‌دیفاع و بێچه‌کن. هه‌ر به‌و ده‌لیله
پارێزه‌ران و داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ به گشتی دژی هه‌رچه‌شنه شه‌ڕێکن. خه‌ساره‌تی
هه‌ره گه‌وره له شه‌ڕ دا جگه له خه‌ساری مرۆڤی خه‌ساره‌تی پشووبڕی ئابووری و
وه‌ستانی هه‌ر چه‌شنه جموجۆڵێکی مه‌ده‌نی ناحکوومییه که ئه‌مه‌ی دواییان زه‌برێکی
گرانه له په‌یکه‌ره‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگا بۆ بیرکردنه‌وه
و بڕیاردان.
پ ـ بارودۆخی ده‌یه‌ی په‌نجا و شه‌ست و بگره شه‌رایه‌تی
ئه‌منییه‌تی کو‌ردستان، بارودۆخێکی ناسه‌قامگیر بوو، توند‌و تیژی و جه‌نگ له
کو‌ردستان له‌دایکبووی ئه‌و ساته‌وه‌خته بوو یان پێشینه‌یه‌کی مێژوویی بوو که
کورد به‌ره‌و رووی ببوو؟
و ـ کو‌ردستان یان هه‌ر شوێنێکی
دیکه ئه‌م جیهانه که شه‌ڕایه‌تی کوردستانی هه‌بێ، ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت
هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێ. ئه‌و شه‌رایه‌ت و هه‌لومه‌رجه ده‌گمه‌نه ده‌بێته هه‌لو
مه‌رجێکی تایبه‌تی که لێکدانه‌وه‌ی ورد و واقعبینانه‌ی گه‌ره‌که . له هه‌ر چوار
پارچه دا کورد خاک و نیشتمانی داگیر کراوه، ده‌وڵه‌تان و میله‌تانی حاکم به‌سه‌ر
کو‌ردستان دا نایان هه‌وێ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له ژێر فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان
بێته ده‌ر، ناشیان هه‌وێ وشیاری روو ده‌و میله‌ته بکات. یه‌که‌م، داگیرکه‌ران گه‌لی
کوردیان وه‌ک بازارچه‌یه‌ک ده‌وێت و وای سه‌یر ده‌که‌ن. ئه‌وان ته‌نیا بۆ ورد کردنه‌وه‌ی
کاڵا بازرگانییه‌کانیان ئێمه‌یان ده‌وێ. له هیچ کام له‌و پارچانه دا هیچ کام له
ده‌وڵه‌تانی حاکم ئیمکانی ئه‌وه‌یان بۆ کورد نه‌ره‌خساندووه که دام و ده‌زگای
ئابووری دابمه‌زرێنی که به‌گشتی پێیده‌کوترێ ئامرازی به‌رهه‌م هێنان. هیچ کارخانه
و فابریکایه‌ک له کو‌ردستان دا نییه که جیگای ئومێدی خه‌ڵک بێت و سه‌رمایه‌ی
میللی کوردیش له کو‌ردستان له گه‌ڕ دا نییه. ئه‌وان ئه‌و ئیمکانه ته‌نانه‌ت بۆ
سه‌رمایه‌داره کورده‌که پێک ناهێنن که له کو‌ردستان دام و دامه‌زراوه‌یه‌ک
سازبکه‌ن، تا هه‌م به‌رو بوومی خۆمالێ به‌رهه‌م بێت و هه‌م کرێکاری کورد پێویستی
به چوون بۆ تاران و ئانکارا و ئیستامبول و به‌غدا و دیمه‌شق نه‌بێت. ئه‌و مه‌سه‌له
ئابوورییه یه‌کێک له گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی داگیرکاری و مل نه‌دان به ئازادی گه‌لی
کوردستانه له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه. جیا له‌وه‌ی که کو‌ردستان خاکێکی پڕ پیت
و به‌ره‌که‌ت و پڕ ئاو و لیڕه‌واری بژوێنه‌و ده‌توانێ ببێته مایه‌ی داهاتی یه‌کجار
باش بۆ ئابووری وڵات. دیاره کانگا نه‌فتییه‌کانیش یه‌ک له هه‌ره بنه‌ما ئابوورییه‌کانی
کوردستانن که داگیرکه‌ر وا به هاسانی وازی لێناهێنێ. ئه‌مه وه‌ک باسێکی کورت و
ئاماژه‌یه‌کی گشتی به کیشه‌ی کورد و داگێرکه‌رانی کو‌ردستان وه‌ک کێشه‌یه‌کی بنه‌مایی.
به‌ڵام که باسی شه‌ڕه‌کانی کورد و ده‌وڵه‌تانی حاکم بکه‌ین دیسان هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌و شه‌ڕانه داگیرکه‌رانن. ئه‌وان ترسی له‌ده‌ست دانی ئه‌و بازاره‌یان هه‌یه و
هیچی تر. ئه‌گه‌ر به روونی باسی هه‌لگیرسانی شه‌ر له رۆژهه‌لاتی کو‌ردستان بکه‌ین
، به درێژایی مێژوو ئه‌و شه‌ڕانه له نێوان کورد و ده‌سه‌ڵاتداران دا هه‌ر هه‌بووه.
له مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو دا و له دوای دامه‌زراندنی کۆماری کو‌ردستان،
کورد له رۆژهه‌ڵات بۆن و به‌رامه‌ی ئازادی هه‌ڵمژی و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت تامی
ئازادیان چێشت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و کۆماره ساواتر له وه بوو که گه‌لی کورد پێشبینی
ده‌کرد به‌ڵام شوێنی ئه‌و کۆماره له هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵکی کو‌ردستان له هه‌ر
چوار پارچه دا به راده‌یه‌ک بوو که به ئاشکرا هه‌ستی پێده‌کرا و جارێ و به‌م
زووانه‌ش له بیر که‌س ناچێته‌وه.
هه‌ر بۆیه دوای رووخانی کۆمار و
زه‌برو زه‌نگی حکوومه‌تی په‌هله‌وی بۆ ناهومێد کردنی خه‌ڵک سه‌ری نه‌گرت. هه‌ر دوا
به‌دوای تێک چوونی کۆمار خه‌ڵکی به چاوی خۆیان به‌ربه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌یان دیت،
ئه‌وان ئازایه‌تی و له خۆبردوویی بارزانیه‌کانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌رته‌شی کۆک و
پۆشته‌ی پاشایه‌تی ده‌دیت و ده‌بیست و ورده ورده زه‌بری رووحی رووخانی کۆماریان
له بیر ده‌چۆوه. ئه‌و ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه نه‌بڕایه‌وه، شۆڕشگیرانی دێمۆکرات له
46 و 47 دا جارێکی دیکه به‌گژ زۆرداری و داگیرکاری دا هاتنه‌وه و به ئیمکاناتی
زۆر که‌م بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌ویان له چاوی داگیرکه‌ران تۆراند. تا کاتی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران که جارێکی دیکه له رۆژهه‌ڵاتی کو‌ردستان بیری نه‌ته‌وه‌یی ته‌قییه‌وه و
وه‌ک بۆرکانێک له ده‌مێکی که‌م دا سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گرته‌وه. ئه‌وه به ته‌واوی
ترسی خسته دڵی داگیرکه‌ران ، بۆیه پلانی
داسه‌پاندنی شه‌ڕیان به‌سه‌ر کو‌ردستان دا گه‌ڵاله کرد.
پ ـ له 28ی گلاوێژی 1358، فه‌توایه‌کی ئایینی له‌لایه‌ن
ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینیی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، ده‌رچوو که بارودۆخی
ناچه کوردنشیینه‌کانی به‌ره‌و ئاڵۆزی و دۆخێکی سه‌خت هاندا، هۆکاره‌کانی ده‌رکردنی
ئه‌و فه‌تایه چ بوون؟
و ـ وه‌ک له سه‌ره‌وه دا باسم
کرد هه‌ر به رووخانی حکوومه‌تی په‌هله‌وی و کرانه‌وه‌ی فه‌زایه‌کی ئازاد بیری نه‌ته‌وه‌یی
وه‌ک بورکان ته‌قییه‌وه و سه‌رتاسه‌ری کوردستانی له مه‌اوه‌یه‌کی کورت دا گرته‌وه.
ئه‌وه‌ه‌ش ترسێکی گه‌وره‌ی خسته دڵی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران. کورد یه‌که‌م لایه‌ن
بوو که به ئاشکرا ده‌نگی به ریفراندۆمی شێوه‌ی حکوومه‌تی داهاتوو، رێفراندۆمێک
که له سه‌ر به‌رگه‌کانی ده‌نگدان ته‌نیا نوسرابوو" جمهوری اسلامی آری یا نه"
ئه‌وه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی نادیمۆکراتیک و دژی ئازادی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی
ئێرانی بوو. کورد ده‌نگی پێ نه‌دا و ته‌حریمی کرد. ئه‌وه یه‌که‌م پله‌ی به‌ربه‌ره‌کانی
کورد و حکوومه‌ت بوو. لێره‌وه رێژیم رقێکی تایبه‌تی له کورد هه‌ڵگرت. له هه‌مان
کاتدا هه‌ستی کرد که کورد وه‌ک ئه‌وانی دیکه وا به هاسانی مل که‌چی هه‌موو
بڕیاڕێکی مه‌لاکان نابێ. له‌دوای شه‌ڕی پاوه و شه‌ڕی خوێناوی سنه ورده ورده
پێلان و شه‌ڕفرۆشیه‌کانی حکوومه‌ت ئاشکراتر بوون. ریژیم له‌سه‌ر بناخه‌ی شه‌ریعه‌ت
دامه‌زارا و رێبه‌ره‌که‌ی رێبه‌رێکی مه‌زه‌بی بوو، سروشتییه که ده‌بێ فتوایه‌کی ئایینی
ده‌ربکات. فتوایه‌ک که گۆیا ئه‌مانه به‌رامبه‌ر
به حکوومه‌تی ئیسلامی راوه‌ستاون و مل که‌چی حکومه‌تی ئیلاهی نابن! ئاخر ئه‌وان
تا ئێستاش خۆیان به نوێنه‌ری حکومه‌تی ئیلاهی ده‌زانن. به‌تایبه‌تی کاتێ له هه‌ردووک
هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورا و خیبره‌گان دا نوێنه‌ره کورده‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی
رۆژهه‌لات ده‌نگیان هێناوه نیگه‌رانی زیاتر دایگرتن که کورده‌کان له‌ر پارله‌مان
و شوێنی دانانی قانوون و یاساش ده‌بن به له‌مپه‌ر!. ئه‌وان نه‌یان ده‌ویست که‌س
جگه له خۆیان له‌و مه‌جلیسه دا هه‌بێ. ریگاش ته‌نیا ئیعلانێ شه‌ڕ بوو. ته‌نانه‌ت
د.قاسملووی نه‌مرله کاتی فتوا دا وه‌ک نوێنه‌ری هه‌ڵبژێراوی مه‌جلیسی خوبره‌کان
له ته‌داره‌کی چوون بۆ تاران دا بوو که رێبه‌رایه‌تی ئه‌و کاتی حیزب ده‌گه‌ڵ ئه‌و
بڕیاره‌ی دوکتور قاسملوو دا موخالیفه‌تی کرد. هه‌ر بۆیه کاتی خومه‌ینی هه‌واڵی نه‌هاتنی
قاسملوو ده‌بیسێ وه‌ک مامۆستا حه‌سه‌نزاده له کتێبی نیو سه‌ده تێکۆشان دا باس
ده‌کات ده‌ڵێ" بریا هاتبا ئه‌من ده‌م هه‌ویست ئه‌گه‌ر هاتبا لێره رای
بگرم".
پ ـ لایه‌نه‌کانی ئه‌و فتوایه چ بوون که هێرشی بۆ سه‌ر
کو‌ردستان ره‌وا له‌قه‌ڵه‌مدا؟ دوو روانگه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م فتوایه، یه‌که‌م
روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی و روانگه‌ی ئه‌حزابی سیاسی کورد بوو، کام یه‌ک له‌و دوانه له‌و
پێوه‌ندییه‌دا درووست بوون؟ بۆ؟
و ـ کورد و نوێنه‌ره سیاسییه‌کانی
کورد وه‌ک کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد و رێگای خه‌باتی
پارله‌مانیان هه‌ڵبژارد. ئه‌وه یانی کورد باوه‌ڕی به خه‌باتی سیاسی و پارله‌مانی
هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وان له ته‌نینه‌وه‌ی زیاتری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی کوردان نه‌تره‌یان
چووبوو. میتنگه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی حیزبی دێمۆکرات و به‌شداری ده‌یان هه‌زار
که‌سی له‌و میتینگانه دا تۆقاندبوونی. له مه‌هاباد، له ورمێ و سنه و سه‌قز و
باقی شاره‌کانی کو‌ردستان، کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات به چڕی خه‌ریکی کار و چالاکی
سیاسیی بوون. ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که بیری یه‌کده‌ست کردن و تاک
ره‌هه‌ندی کردنی ده‌سه‌ڵاتی له میشکی دا بوو.
پ ـ لایه‌نی کوردی چ هێزگه‌لێک بوون؟
و ـ له کو‌ردستان ئه‌وه‌ی چالاکی به‌رچاوی هه‌بوو حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه
بوون. دیاره فیدائیان خه‌لک و حیزبی توده‌ش چالاکیان هه‌بوو. ده‌فته‌ری مامۆستا
شێخ عیزه‌دین حوسێنی ش له‌سه‌ره‌تا دا وه‌ک که‌سایه‌تیكێ بێلایه‌ن به تایبه‌تی له
مه‌هاباد دیار بوون.
پ ـ ئایا ئه‌م شه‌ره که ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر وه‌ک شه‌ری
سێ مانگه ناوبانگی ده‌رکرد و تراژدیای سنه‌ی خوێناوی به‌دوای خۆی دا هێنا، به‌رهه‌می
شکه‌ستی وتووێژی هه‌یئه‌تی نوینه‌رایه‌تی کورد بوون؟
و ـ ده‌کرێ وا لێکبدرێته‌وه، به‌ڵام
ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڵ یه‌ک ناکۆک بوون، له روانگه‌ی منه‌وه
هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌و دانیشتن و دیالۆگانه دا ئه‌وه‌نده‌ی له بیری ده‌سکه‌و‌ت
دا بوون بۆ گه‌لی کورد دوو ئه‌وه‌نده ده‌فکری خۆ به‌هیز کردن و خۆ ده‌رخستن بوون.
که له‌سه‌ر شتێک رێک ده‌که‌وتن دوای رێککه‌وتنه‌که هه‌ر ده‌س به‌جێ هه‌ر که‌سه‌و
خه‌ریکی کاری خۆی بوو. که‌س بیری له ناوه‌رۆکی رێککه‌وتنه‌که نه‌ده‌کرده‌وه.
کۆمه‌ڵه حیزبی به" سازشکار" له قه‌ڵه‌م ده‌دا و حیزب "کۆمه‌ڵه‌ی
به "گێره‌شێوێن" تاوانبار ده‌کرد. فیدائیان یش که هه‌ر خه‌ریکی کاری
خۆی بوو. ئه‌وه بوو که هه‌رگیز ئه‌و هه‌یئه‌ته به روحێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ڵ
یه‌ک کاریان نه‌کرد. دیاره ئه‌نجامی شکسته‌کان من ناهێنمه ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌یئه‌ته،
چوونکه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تڕا رێژیمی ئیسلامی ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ هیچ باوه‌ڕێکی به
مافی نه‌ته‌وه‌کان نییه تا له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی دا بێت. به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه
دندووکه و شه‌ڕی ته‌بلیغاتییه‌ش له نێوان لایه‌نه‌کان هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی
نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تیش زۆر گوێ نه‌ده‌نه "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی
کورد" و به هێندیان نه‌گرن. دسیاره زۆر هۆکاری دیکه‌ش له‌و له‌بار چوونه‌داهه‌بوو،
پاش ماوه‌کانی رێژیمی پێشووو، تورکه چاوچنۆکه‌کان و که‌سانی توند ئاژۆی تازه
پیگه‌یشتوو که لێره‌وه له‌وێ و به شێوه‌یه‌کی رێکخراو بۆ شکستی وتووێژه‌کان هه‌وڵیان
ده‌دا.
پ ـ به گشتی خواسته‌کانی کورد چ بوون؟
و
ـ به گشتی خواسته‌کانی کورد دابین کردنی خودموختاری بوو له چوارچیوه‌ی
ئێران دا.له ماده‌ی 3 گه‌ڵاڵه‌ی 26 ماده‌یی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد
دا هاتبوو" ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌سه‌ر سه‌رزه‌وینی کوردستانی
ئێراندابه شێوه‌ی خودموختاری له چوارچێوه‌ی یه‌کیه‌تی سیاسیی، ئابووری و ته‌واوێه‌تی خاکی وڵاتی ئێران‌دا به کار ده‌برێ".( نیو
سه‌ده تێکۆشان، عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده)
پ ـ ئه‌حزابی سیاسی کورد له‌رووی رێکخستن و پێکهاته‌ی
سیاسییه‌وه له چ دۆخێک‌دا بوون؟ ئایا وه‌کوو داخوازیی بۆ میلله‌تی کورد روانگه‌یه‌کی
یه‌کسان یان خاوه‌ن پلاتفۆرمێک بوون؟
و ـ حیزبه کوردییه‌کان مه‌یدانی
رێکخستنی به‌رفراوان و ئازادیان بۆ ره‌خسا بوو، ده‌سه‌ڵاتێک له کو‌ردستان دا نه‌مابوو.
کورد به کرده‌وه خۆی ده‌سه‌ڵات به‌دست بو و کار‌و باری خۆی راده‌په‌ڕاند. پیشمه‌رگه
پارێزگاری ئاسایش و ئارامی خه‌ڵکی ده‌کرد. خه‌ڵکی تێنووی ئازادیش به تایبه‌تی
لاوان به لێشاو روویان له بنکه و باره‌گاکانی حیزب و کۆمه‌ڵه ده‌کرد. به‌ڵام
وه‌ک روانگه‌ی یه‌کسان و هاوبه‌ش به‌داخه‌وه هه‌رگیز دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه روانگه‌یه‌کی
هاوبه‌شیان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد، دۆستانی کۆمه‌ڵه ده‌فکری دابین
کردنی سۆسیالیسم له‌کوردستان دابوون، زه‌وی و زاریان به‌ش ده‌کرد و بێ ئه‌وه‌ی بیرێک
له داهاتوو بکه‌نه‌وه خه‌ریکی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی شووراکان بوون له گونده‌کان
به‌تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی له ژێر ده‌ستی ئه‌وان دابوون و ئه‌وانی لێ باڵاده‌ست
بوو. حیزب به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌نگی زۆربه‌ی شاره‌کانی هێنابۆوه و له کۆمه‌ڵه
زیاتر لایه‌نگری هه‌بوو، به چاوی هێزێکی لاوه‌کی و که‌م بایه‌خ سه‌یری کۆمه‌ڵه‌ی
ده‌کرد. حیزب گه‌ڵاله‌ی خودموختاری خۆی هه‌بوو و کۆمه‌ڵه‌ش گه‌لاڵه‌ی خۆی، به‌ڵام
له ئاکام دا له سه‌ر 26 ماده رێک که‌وتن که وه‌ک باس کرا هه‌ر دوای بریاره‌که
دیسان هه‌مان قشقه‌ڵه و ره‌وتی قه‌دیم! یه‌کتر تاوانبارکردن و خۆ به حه‌قی موتڵه‌ق
زانین! هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات
ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ هه‌ر وه‌ک 30 ساڵ له‌مه‌و به‌ر وان. ئه‌گه‌ر
له سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له‌ش کۆک بن ئاماده نین به‌یانێکی هاوبه‌ش ده‌ر بکه‌ن. بۆ
نموونه ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا، هه‌ر که‌سه‌و بۆخۆی و به جوێ به‌یاننامه‌یه‌ک
ده‌رده‌کات، با هیچ دوور نه‌رۆین به بۆنه‌ی هاتنی بوومه‌له‌رزه له شاری وان له
تورکیا، هه‌ر که‌سه و به‌جیا به‌یانێک ده‌رده‌کات! ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره
که ئێمه فێری هاوکاری نه‌بووین، فێری کاری هاوبه‌ش و یه‌کتر قه‌بووڵ کردن نه‌بووین!
ئه‌وه ده‌ردێکه که له جێی خۆیدا ده‌بێ زیاتری له سه‌ر بدوێن.
پ ـ له هه‌مان ساڵدا کاره‌ساتی قارنێ و قه‌ڵاتان و
ئێعدامی سه‌دان که‌س ئه‌نجام دران، ئه‌م کاره‌ساتانه له لایه‌ن کێوه و چۆن
روویان دا؟
و ـ کاتێ کاره‌ساتی قارنێ و قه‌لاتان
روویدا من له ده‌رووبه‌ری نه‌غه‌ده واته له "گه‌ڵوان" بووم. کاره‌ساته‌که
هێنده وه‌حشیانه بوو که‌س ئاماده نه‌بوو وه‌عۆده‌ی خۆی گرێ. ئه‌و کات کۆمه‌ڵی
پاسداری به رواڵه‌ت سه‌ر به ئاغای تاله‌قانی هاتوچۆی گه‌ڵوانیان ده‌کرد و ده‌گه‌ڵ
پیشمه‌رگه وه‌ک برا وا بوون و تف و نه‌عله‌تی خوڵقێنه‌رانی کاره‌ساته‌که‌یان ده‌کرد.
به‌ڵام لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه که له ئێران دا ده‌سه‌ڵاتێک به نێوێ حکومه‌تی
ئیسلامی هه‌بوو و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئاغای خومه‌ینی وه‌ک رێبه‌ری ئایینی و
سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، که‌وایه ئه‌وکات به‌رپرسایه‌تی ئه‌و کوشتاره‌ی له ئه‌ستۆی
خومه‌ینی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ئێرانه. دیاره نکۆڵی له ده‌وری به‌رچاوی حه‌سه‌نی
مرۆڤ کوژ ناکرێ له‌م رووداوانه دا.
پ ـ له جه‌رگه‌ی ئه‌و رووداوانه‌دا، شوندارییه کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوورییه‌کانی شه‌ر له کو‌ردستان چ بوون؟
و ـ بێ‌شک ئه‌و شه‌ڕه و هه‌موو شه‌ڕه‌کانی جیهان به‌ر له وێران کردنی بنکه‌و
باره‌گاکانی نیزامی کۆمه‌ڵگاو بنیاته ئابووریه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وێران ده‌کات.
بچووکترین جووڵه‌ی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌کان له گه‌ڕ ده‌خات. شه‌ڕ رۆحی شه‌ڕانگێزی
و میلیتاریزه‌کراو به‌سه‌ر کۆکه‌ڵگادا زاڵ ده‌کات. توند و تیژی و رق و بیزاری ده‌بێته
کولتووری زاڵ له کۆمه‌ڵگادا، ره‌حم و به‌زه‌یی به دیتنی دیمه‌نه سامناکه‌کانی
شه‌ڕ و کوشتاری مرۆڤه‌کان به‌ده‌ستی یه‌کتری بارگه‌و بنه‌ی ده‌پێچێته‌وه. شه‌ڕ
له کوردستانیش دا هه‌مان شوێندانه‌ری هه‌یه، به‌و شه‌ڕه کوردستانی پاش که‌وتوو
و له‌بیر کراو له خزمه‌تگوزارییه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش
دوا که‌وت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌وانه دا کورد نه‌بوو به پاروویه‌کی هێنده
ئاسان که به سووکی به‌گه‌رووی زۆرداران دا بچێته خوار. ئه‌وشه‌ڕه ده‌گه‌ڵ هه‌موو
زه‌ره‌رو زیانه‌کانی، مه‌سه‌له‌ی کوردی رۆژهه‌ڵاتی به دنیا ناسانده‌وه و کورد
خۆشی خوێنێکی تازه‌ی له بیری نه‌ته‌ویی و هه‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی زۆرداری
ده ده‌ماره‌کانی گه‌ڕا.
پ ـ ئایا مه‌جالێک مابوه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و
ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکی کو‌ردستان یان هه‌موو ده‌رگاکان داخرابوون ؟ نموونه‌یه‌ک هه‌یه
له‌و پیوه‌ندییه‌دا وه‌ک حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نیی چاو لێ بکرێ؟
و ـ ئایا هیچ نموونه‌یه‌ک له‌وه باشتر هه‌یه که کورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی
مه‌جلیس شوڕای ئیسلامی و مه‌جلیسی خیبره‌گانی کرد، کورد نیازی ئه‌وه بوو له
رێگای پارله‌مان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی ویست و داوخوازی خۆی به گویی
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بگه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی
ناحیزبی بێ به بڕوای من ئه‌و کات ئه‌و مه‌جاله نه‌ره‌خاسابو که ئه‌و رێکخراوانه
شكڵ بگرن و ساز ببن. خه‌ڵک به گشتی له‌ده‌وری حیزبه‌کان کۆ ببونه‌وه و حیزبه‌کانیش
ده‌وری ئه‌و رێکخراوانه‌یان ده‌گێڕا، ئه‌وان به دروست کردنی به رواڵه‌ت
رێکخراوه ناحیزبی و نا حکوومییه‌کان وه‌ک یه‌کیه‌تی لاوان و یه‌کیه‌تی ژنان له
راستیدا ده‌وری رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانیشیان ده‌گێڕا. سه‌باره‌ت به داخستنی ده‌رگاکانی
ئاشتی هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای یاسای بنه‌ڕه‌تی حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران دا ئه‌و مه‌جاله
له بنه‌ڕه‌ترا نه‌بووه. ئه‌وان هه‌م له کاتی شه‌ڕی کو‌ردستان دا و هه‌میش دوایی
ئه‌وه‌یان سه‌لماند که هیچ هێزێک جگه له خۆیان قه‌بووڵ ناکه‌ن. لێدانی حیزبی
تووده و سازمانی فدائیانی خه‌لک(اکثریت) که له سه‌دا 80 له زۆربه‌ی باره‌کاندا
به تایبه‌تی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کو‌ردستان به لای رێژیمیان دا ده‌شکاند راستی ئه‌و
باوه‌ڕه دسه‌لمێنێ. ئێستاشی ده‌گه‌ڵ بێ ئه‌وان هیچ که‌س جگه له‌وانه‌ی له سه‌دا
سه‌ت فه‌رمانبه‌ری رێبه‌ری بن و وه‌ک داشی دامه به سه‌ری قامکان جووڵه‌یان پێ بکرێ قه‌بووڵی ناکه‌ن. با نموو‌نه‌یه‌کی بچووکیش وه‌ک حه‌ره‌کتێکی مه‌ده‌نی و ناسیاسیی
وه‌بیر بێنمه‌وه که قه‌تی گوێی نه‌درایه. له کاتی گه‌مارۆی ئابووری کو‌ردستان
کۆمه‌ڵێک مه‌لا و مامۆستای ئایینی به‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه که رێژیم مه‌زه‌بییه وره‌نگه
قسه‌ی کۆمه‌ڵی مامۆستای ئایینی شوێن دابنێته سه‌ر کرده‌وه‌یان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی
ئابووری کو‌ردستان له به‌رده‌رکی موخابه‌رات مانیان گرت و نامه‌یه‌کیان بۆ خومه‌ینی
و ده‌وله‌تی ئیسلامی ئێران نارد و داوایان کرد که گه‌مارۆی ئابوری له سه‌ر برا
موسوڵمانه‌کان هه‌ڵگرن. ئه‌وه‌نده‌ی من له بیرم بێ هه‌رگیز نه ولامی نامه‌که‌یان
دانه‌وه و نه گه‌مارۆی ئابووریش له سه‌ر کو‌ردستان هه‌ڵگیرا.
پ ـ ئێستا پاش
سێ ده‌یه تێپه‌ڕبوون، شه‌ر له کو‌ردستان به چ شیوه‌گه‌لێک به‌رده‌وامه و
بزووتنه‌وه‌ی کوردی له چ بارودۆخێکدایه؟
و ـ کورد دابه‌ش کراوه به 4
پارچه. به درێژایی مێژوو له هه‌ر پارچه‌یه‌ک
ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان یان له به‌ختی کوردان یان له بێبه‌ختی ئه‌وان هه‌میشه
ده‌گه‌ل یه‌کتری کێشه‌یان هه‌بووه، ناکۆکیان هه‌بووه. کوردیش له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکی
وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی وه‌ک تئۆری خوێندوومانه و ئه‌وه‌ی وه‌ک ته‌جره‌به ده‌یزانین
هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری بێ پشتیوانی لوجستیکی هه‌رگیز پایه‌دار نه‌بووه.
له کوردستانیش دا هه‌ر وا بووه. خاکی ئه‌و وڵاتانه لانی که‌م شوێنی حه‌وانه‌وه
و په‌ناگرتنی خه‌باتکارانی به‌شه‌کانی
دیکه بووه. هه‌ر کات کێشه‌ی نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زه‌ق بۆته‌وه ئه‌وان زیاتر
سه‌ری کیسه‌یان بۆ کورده نارازییه‌کان شل کردووه، هه‌ر کاتیش مه‌سڵه‌حه‌ت بووبێ
ئه‌وا پشتیان ده بزووتنه‌وه‌ی کورد کردووه. نموونه پشت کردنی حکوومه‌تی پاشایه‌تی
له شۆڕشی بارزانی له 1974 و داخستنی بنکه باره‌کاکانی پ ک ک له سوریا و مولزه‌م
کردنی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات به راگرتنی شه‌ڕ دژی رێژیمی ئیسلامی ئێران له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کو‌ردستان. (ئه‌گه‌رچی ئه‌م نموونه‌ی دوایی جیاوازییه‌کی زۆری
هه‌یه ده‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر). به‌ڵام ئایا له سه‌ده‌ی 21 دا بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی
کورد هه‌ر ده‌بێ به شێوه‌ی چه‌کداری به‌رێوه بچن؟! ئه‌وه‌ی دیاره شه‌ڕی چه‌کداری له هیچ یه‌ک له
پارچه‌کانی کو‌ردستان وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری به‌رێوه ناچێت و ته‌نانه‌ت وه‌ک
شه‌ڕێکی پارتیزانیش بوونی نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه جار و باره له سنووره‌کانی
عێراق را بۆ ماوه‌یه‌کی کورت چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێ که به
داخه‌وه زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی کورد و هیزه چه‌کداره‌کانی کورد هه‌موو جارێ له
هی داگیرکه‌ران زیاتره. ئه‌وه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کورد له چ بار‌و دۆخێکدایه ،
ده‌بێ هه‌ر پارچه‌یه و به جیا هه‌لسه‌نگاندنی بۆ بکرێ. بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و
خه‌باتی پارله‌مانی له کوردستانی باکوور دا پێی ناوه‌ته قۆناخێکی نوێ که هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه دیاره تورکه‌کانی نیگه‌ران کردووه. هه‌لو مه‌رجێک و ده‌رفه‌تێک
که له تورکیا بۆ کورد هه‌یه له هیچ یه‌ک له پارچه‌کانی دیکه دا نییه. ئه‌و
ده‌رفه‌ته بۆکورد ده‌بێ وه‌ک ده‌رفه‌تێکی زێڕین سه‌یر بکرێ و هێزه کوردییه‌کان
ده‌بێ گرنگی زیاتر به‌و به‌شه له خه‌بات واته خه‌باتی پارله‌مانی و سیاسیی بده‌ن.
ده‌نگی پارله‌مان له قرمه‌ی که‌ڵاشینکۆف و گرمه‌ی ئارپیجی لانی که‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا
هه‌م له تورکیا و هه‌م له دنیای ده‌ره‌وه‌دا کاریگه‌رتره. دیاره ئه‌وه پاکانه
نییه بۆ ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی تورکیا رێژیمێکی ته‌واو دیمۆکراته و هیچ گڕی و
گۆڵێکی نێێه. ره‌فتاری تورکه‌کان ده‌گه‌ل کوردان تا ئێستا هه‌مان ره‌فتاری
ئینکاری کورد و مافه‌کانیان بووه که به درێژایی مێژوو په‌یره‌ویان کردووه. ره‌فتارێک
که له‌و پێوه‌ندییه دا ده‌گه‌ڵ هیچ بنه‌مایه‌کی دێمۆکراتیک یه‌ک ناگرێته‌وه.
له باشوری بچووک حه‌ره‌که‌تێکی
سه‌راسه‌ری بۆ رووخانی به‌شار ئه‌سه‌د له ئارادایه. کورد له‌م خه‌باته دا ده‌وری
به‌رچاوی هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه و تا ئێستا دیاره ئه‌وان به کۆده‌نگییه‌ک
گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر ده‌ست وه‌ردانی ده‌ره‌کی و پارته کوردییه‌کان لێیان گه‌ڕێن و
ئه‌وانیش پارچه پارچه نه‌بن. له باشوور کورد وه‌زعیه‌تێکی باشتری هه‌یه به‌ڵام
به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا و نزیکی حکوومه‌تی ئێران و عێراق و هاو ئاهه‌نگی
تورکیا و ئیران و عێراق بۆ سه‌رکوت کردنی بزووتنه‌وه‌ی کوردان، مه‌ترسی له سه‌ر
باشوور هێشتا هه‌ر هه‌یه.
رۆژهه‌ڵاتی کو‌ردستان به‌داخه‌وه
هه‌لومه‌رچێکی هێنده باشی نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که هه‌لومه‌رجه‌که له
ئێران‌دا یه‌کجار ناسکه و هه‌ر ده‌م و ساتێک ئیمکانی روودانی شتی چاوه‌روان نه‌کراو
هه‌یه و ئه‌گه‌ری تێک ته‌پینی ئه‌و رێژیمه له به‌رامبه‌ر هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی
خه‌ڵکی دا له جاران زیاتره به‌ڵام به داخه‌وه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کو‌ردستان
هه‌روا دابه‌ش ده‌بن و ئینشیعاب و جوێ بوونه‌وه‌یان تێدا روو ده‌دات. تا ئێستاش
هیچ ئاسه‌وراێک له دانیشتن و گفتگۆ بۆ دیاری کردنی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش بۆ خه‌بات
له دژی رێژیمی ئیسلامی و خۆ ئاماده کردن بۆ گۆڕانکارییه‌کان له گۆڕێ‌دا نییه. به‌و حاڵه هه‌رچه‌شنه حه‌ره‌که‌ت و ڕاپه‌ڕینێک
له کو‌ردستان و له ئێران دا ئیمکانی سه‌رکه‌وتنی که‌متره و ئه‌گه‌ر سه‌ریش که‌وێ
که‌س نازانی که دوا رۆژ به‌ره‌و کوێ ده‌چین. کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کو‌ردستان چاویان
له حیزبه‌کان و نوێنه‌ره‌کانیانه. ئه‌وان تا ئێستا یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لیان بۆ یه‌کگرتن
هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌زعیه‌ته ده‌توانێ له داهاتوو دا کاره‌ساتی لێبکه‌وێته‌وه.
بۆیه ئه‌رکی هه‌موو ئینسانێکی خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌ره که بۆ نزیک
بوونه‌وه و دیالۆگی نیشتمانی له نێوان هێزه سیاسییه‌کان هه‌وڵ بدات. ئه‌وانن ده‌بێ
گوشار بخه‌ونه سه‌ر حیزبه‌کان ده‌نا حیزب ورێکخراوه سیاسییه‌کان ئیسپاتیان
کردووه که ئه‌وان هێنده ده‌خه‌می یه‌ک بوون و یه‌کگرتن دا نین!
پ ـ وه‌ک پرسیاری کۆتایی، ئایا کێشه‌ی ره‌وای کورد به
چه‌ک چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ ئه‌گه‌ر وانیه چ رێگایه‌ک پێشنیار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ر
له کو‌ردستان کۆتایی پێ بێت؟
و ـ من به‌ش به حاڵی خۆم پێم وا
نییه ته‌نیا رێگا و ته‌نیا پشت و په‌نا چه‌ک و چیا بن. دیاره له هه‌مان کات دا به‌داخه‌وه هیچ یه‌ک له‌و
وڵاتانه‌ی که کوردیان تێدا ده‌ژی، حکوومه‌ته‌کانیان
ئاماده نین هه‌ر له کورد بپرسن بۆ چه‌کتان هه‌ڵگرتووه؟ چیتان دوێ و له‌یه‌ک که‌لام
دا ئه‌وان دان به هیچ مافێکی ئینسانی کورد دا نانێن. جاری واشه کورد چه‌که‌که‌ی
هه‌م له‌خۆی ده‌بێته به‌ڵا و هه‌م له حکوومه‌تیش. ئێستا له تورکیا مه‌سه‌له‌که
راست به‌و شێوه‌یه. پ ک ک چه‌کی پێێه به‌ڵام له مێژه ئاماده‌ی دانوستاندن و چه‌ک‌دانانه
به مه‌رجێک رێگای پێبدرێ وه‌ک حیزبێکی ئازاد سیاسیی کار بکات و لانی که‌می ویسته‌کانیشی
وه‌دی بێت. تورکیاش به هیچ له‌ونێ ئاماده نییه پ ک ک قه‌بووڵ بکات و بێ هیچ شه‌رت
و مه‌رجێک ده‌ڵێ ده‌بێ چه‌ک دا بنێ. باشه ئه‌گه‌ر پ ک ک چه‌کی دا نا چی بکات؟ ئه‌و
هێزه‌ی چی لێ به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌وڵی بۆداون و ئه‌و هه‌مووه
مرۆڤه له پێناوی دا بۆنه‌ته قوربانی ده‌بن به چی؟ ئه‌وانه هه‌موو پرسیارێکی
زۆر ئاڵۆزن که ره‌نگه وڵامه‌که‌ی هێنده ئاسان نه‌بێ. به‌ڵام پ ک ک ده‌توانێ به
یه‌کجاری و وه‌ک چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که رایگه‌یاند ئێمه ده‌سبه‌رداری خه‌باتی
چه‌کداری ده‌بین و ئه‌وه‌ش ئیستراتیژییه نه‌ک تاکتیک، ده‌سبه‌رداری ئه‌و شیوه خه‌باته
بێ و هه‌موو تێکۆشانی خۆی له خه‌باتی پارله‌مانی و سیاسیی دا چڕ کاته‌وه . دیاره
تا ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌یه به بڕوای من پ ک ک ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و
بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌بار چوو ئه‌وده‌م ده‌کرێ سیاسه‌تێکی دیکه به
پێی توانا و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆی بگرێته به‌ر.
به‌گشتی جارێکی دیکه ده‌ێڵیمه‌وه
کورد به پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغات و پرۆپاگه‌ندای دوژمنان هه‌رگیز حه‌زی له‌چه‌ک نه‌بووه،
به‌ڵام که ده‌ره‌تانی نه‌بووه و شه‌ڕی پێفرۆشراوه ئه‌وا بۆ به‌رگری له‌خۆی تاوی
داوه‌ته چه‌ک. له هه‌مان کاتدا هه‌م دوژمنان ده‌زانن که به زه‌بر و زۆر
ناتوانن خه‌ڵکی کو‌ردستان سه‌رکوت بکه‌ن و هه‌میش هێزه سیاسییه‌کانی کورد ئاگادارن
که لانی که‌م له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا به چه‌ک ناتوانن رزگاری بۆ کورد و
کو‌ردستان به دیاری بێنن. ئه‌گه‌رچی کورد له بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسیی دا
ساوایه و هۆکاری سه‌ره‌کیش له‌مباره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رگیز
دوژمنان ده‌ره‌فه‌تی ئه‌و شێوه خه‌باته‌یان به کورد نه‌داوه به‌ڵام کاراترین چه‌کی
ئه‌مرۆیی یه‌کگرتنی هێزه سیاسییه‌کان و
بڕه‌و دان به بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌کانه. ئه‌وه‌نده‌ی مانگرتنێک زه‌بر له په‌یکه‌ره‌ی
دۆژمن ده‌دات هه‌رگیز عه‌مه‌لیاتێکی چه‌کداری ئه‌و زه‌بره‌ی لێنادات. بزووتنه‌وه
مه‌ده‌نییه‌کان هێمن و ئاشتیخوازانه‌ن بۆیه هیچ دۆژمنێک ناتوانێ هه‌ڵسوکه‌وتی
توندی ددگه‌ڵ بکات. ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ک رێژیم بتوانێ توند و تیژی بنوێنێ به‌ڵام
ئه‌م توند و تیژی نواندنه دژ به حه‌ره‌که‌ته مه‌ده‌نییه‌کان به تایبه‌تی ئێستا
که راگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌کان زۆر به خێرایی ده‌نگ و باسه‌کان ده‌گوێزنه‌وه و
ئینتێرنێت و ته‌له‌یفونی موباێل وه‌ک هه‌والنێری ده‌ست و به‌جێ ده‌نوێنن هێنده
دوورمه‌ودا نییه و به چۆکداهاتنی دیکتاتۆڕه‌کانی به خه‌ساره‌تێکی که‌متر به
دوا دادێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر