به‌م هه‌وروهه‌ڵای غوربه‌تا
نیشتمانی پاییزانه‌ی چاوه‌کانت
رێگای دووری باران ئه‌بڕێ
نازانم ... نا
له حسره‌تی به رێژنه‌یه
یان هه‌ر ئه‌و دڵه شێته‌یه
...
شه‌قامی دوا دڵۆپی گریانی تۆ
به‌هه‌ورازی ئه‌وینێ دا سه‌رئه‌که‌وێ
من نازانم نازانم نا
خۆشه‌ویستی تۆ به‌هاره
له‌م پاییزه دڵگڕانه به‌دوای چیا ئه‌گه‌ڕێ!
***
شێتانه گه‌یشتۆته پاییز به‌هاری خه‌نده‌کانی تۆ
په‌لکه‌کانی مێهره‌بانیت
به وێرانه‌ی سینی منا دائه‌گه‌ڕێ
من نازانم نازانم... نا
پاییزی خه‌ونه‌کانی من سه‌رشێته یان
بارانی به‌هاری تۆ
پاییزی من باوه‌ش ئه‌گرێ!
....
پاییز وه‌رزی ته‌نیایی منه
به‌هار کانی ئاشنایی تۆ
تای په‌نجه‌ره‌ی هیوا ئه‌که‌یته‌وه
سروودی خۆشه‌ویستی باڵ ئه‌گرێت و ئه‌فڕێ!
ئێستا من تازه زانیومه
ده‌ریای بێ پایانی نیگات سنوور ئه‌بڕێ
بۆیه ئه‌و دڵه شێته‌ی من
بیانوو به کۆڵانی خاکه‌لێوه‌ی
چاوه‌کانت ئه‌گرێ!
9ی نوامبری 2011
ئاڵمان ـ دیگێندۆرف/ شولنشتاین
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر