رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
له
نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن ئه‌فراسیاب گرامی
د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می |
دوکتور عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: بیری شۆرشگێرانه، حیزبه‌کانی
له واقع بینی دوور خستبۆوه. له‌و نێوه‌دا جگه له کوشتارو خه‌ساری به لێشاو،
سه‌دان خوێنده‌وار و خوێندکاری "هه‌ڵکه‌وتوو"ی گه‌لی کورد‌و گه‌لێک لاوی
بی تاوان کران به قوربانی بیری کۆمۆنیستی و شۆرشگێری ره‌مه‌کی
به‌شی
دووهه‌می وتووێژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و رووناک‌بیر د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می
پ ـ ئه‌گه‌ر به پێی رووداوه‌کان و
شوێندانه‌رییان درێژه به پرسیاره‌کان بده‌م، له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا
ئایدۆلۆژی کۆمۆنیزم بالی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی و رێکخراوه‌یی کوردستان کێشا. زۆر
له حزب و رێکخراوه‌کان به بیرۆکه‌ی چه‌په‌وه باشاری جه‌ریانی ناسیونالیستی کورد
بوونه‌وه، کێشه‌ی کوردیان له بیاڤی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی سه‌رمایه‌دار دا
وێنا ده‌کرد، ره‌وتی مارکسیستی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و کوردستان کێشه‌ی
کوردی به‌ره‌و چ ئاقارێک برد ؟
= کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک 1942/1321 بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری به هه‌ڵه
دهژماردو نکوولی ده‌کرد، ئه‌و حیزبه به‌ر له په‌لهاویشتن و په‌ره‌گرتنی بیری
کۆمۆنیستی، ره‌وتێکی گشتی و سنووربه‌زێنی شارستانیانه‌ی هه‌بوو. ئێستاش باشترین ئه‌رکی
حیزبه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵات، رێکخستنی بیر‌و بڕوای خه‌ڵکی وڵاته بۆ چالاکی
درێژخایه‌ن و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له مه‌ودای ستراتیژی گه‌لی کورد له بواری که‌مکردنه‌وه‌ی
ته‌نگانه‌کان.
دیاره گه‌شانه‌وه‌ی هه‌ست و بزاوی نه‌ته‌وه‌خوازی کورد،
خۆی وه‌ک دژکرده‌وه بۆ پاراستنی پێناسه‌ی په‌لاماردراوی کورد سه‌ری هه‌ڵدا. به‌ڵام
هاوکات ده‌گه‌ڵ گه‌شانه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیزمی پارێزه‌رانه‌ی کورد، بیری
کۆمۆنیستی په‌لی هاویشته کوردستان. بیری کۆمۆنیستی، ره‌وتی چالاکی پێویستی گه‌لی
کوردی بۆ گه‌یشتنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له مه‌ودای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خسته بن باڵی
بیری کۆمۆنیستی و دواتر به‌ره‌و ره‌وتی شۆرشگێڕانه‌ی باوی به‌ره‌یه‌ک له
کۆمۆنیسته‌کان، پاڵی پیوهناو گه‌لی کوردی رۆژهه‌ڵاتی ده ئاگری جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری
هاویشت.
به‌ره‌ی چه‌پ به‌گشتی هه‌وڵ ده‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌ت
به‌ده‌سته‌وه بگرێ، ئه‌وان که ده‌بینن کورده‌کان ئاماده‌ی چالاکی شۆرشگێرانه‌و
خۆبه‌ختکردنن، گه‌ره‌کیانه ئه‌و بزاڤه بخه‌نه ژێر رکێفی خۆیان، به‌ڵام نازانن
وزه‌و هه‌ستی بزووتنه‌وه‌ی کورد‌و چه‌ک هه‌لگرتنی، هه‌ڵقوڵاوی به‌ربه‌ره‌کانی
چینایه‌تی ناوخۆ نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵقوڵاوی بنده‌ستی ته‌واوه‌تی گه‌لی کورده نه
چینێک(له گه‌لی کورد).
سۆسیالیزم(كه کۆمۆنیسته‌کان وه‌ک خه‌یاڵ به پێشاهه‌نگی
کۆمۆنیزمی داده‌نێن) ره‌وتێکی به‌رین له عه‌داڵه‌تخوازی به‌ره‌ی مرۆڤه‌و بنه‌مای
لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی هه‌یه، مه‌رجی دابه‌زاندنی سۆسیالیزم له هه‌ر وڵات و
کۆمه‌ڵگایه‌ک، خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بوونه که گه‌لی کورد ناگریته‌وه. بۆیه
ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی کوردی، پڕ به پێستی پڕۆسه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له کوردستانه: نه‌ڕێسراوه،
نه‌پێچراوه، شه‌قه‌ی دێ(شه‌قه‌شه‌قی جۆڵای دێ!).
ته‌نانه‌ت کوردی رۆژهه‌ڵات توانایی ئه‌وه‌ی نییه سیستمی
ده‌سه‌ڵاتی ئیران بگۆڕێ و کۆمۆ‌نیستان به ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێ، بۆیه چالاکی کۆرد
بۆ کۆمۆ‌نیستان، چه‌شنێک بێگارییه. رێبازی کۆمۆنیستی رێکخراوه کوردییه‌کان، له‌سه‌ره‌تاوه
بهختکرنی گیان و ژیانی مرۆڤی کورد‌و به فیڕۆدانی هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کان بووه.
رژیمی په‌هله‌وی که له سه‌ره‌تادا کورده چهپییهکانی
به دوو تاوان(کۆمۆنیست و جیایی‌خواز) مه‌حکووم ده‌کرد، به‌ڵام له ده‌سپێکی
ئینقلابی ئێران، ئه‌وانی بۆ باشارکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازی کورد هان ده‌دا*
له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، به‌ره‌ی کۆمۆنیست له گشت
وڵاتان، لایه‌نگری رۆژهه‌ڵات و دژ به رۆژئاوا(دنیای کاپیتالیستی) ده‌ناسران. ئه‌و
دۆزه، نه‌خوازراو گه‌لی کوردی کردبوو به دوژمنی به‌ره‌ی رۆژئاوا، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و
ره‌وته ته‌واو هه‌ڵه بوو.
سه‌رده‌می
شه‌ری سارد، زۆرتری ولاتانی جیهانی سێیه‌م له بنده‌ستی رژیمگهلی لاسار‌و دیکتاتۆر
دابوون، ئه‌م وڵاتانه مه‌کۆی گه‌مه‌ی سیاسی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات بوون. هه‌رکام له
لایه‌نگرانی خۆیان پاریزگاری ده‌کرد: ئه‌مریکا شای ئێرانی بۆ گه‌یاندنی که‌ل و په‌لی
پێویست به بارزانی وه‌پێش خست، یه‌که‌تی سۆڤێتیش، فروکه، بۆمب، تانک و فێرکاری
شه‌ڕی بۆ سه‌ددام ده‌نارد. کۆمۆنیسته‌کانی کوردیش له سه‌ددام پشتیوانیان ده‌کرد،
له‌و کاتدا(1974/1353)، چه‌ند وتارم له‌ژیر عینوانی "مارکسیست و جنگ در
کردستان عراق" بڵاو کرده‌وه (بروانه وێبلاگی "نوشتههای 1353 به
بعد")مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو به کۆمۆنیسته کورده‌کان بڵێم بۆ بوونه متهی ئه‌و
گه‌مه لاساره؟ شۆرشی ئه‌یلول، له ناچاریان په‌نای بۆ "شا" بردبوو که
رژیمه‌که‌ی پێگه‌یه‌کی ئه‌مریکا بوو. دیاره هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری،
پێویستی به یارمه‌تی لۆجیستیکی هه‌یه؛ به‌ڵام کورده کۆمۆنیسته‌کان خۆ له شه‌ڕدا
نه‌بوون، ئه‌دی بۆ خزابوونه پاڵ به‌عس و سه‌ددام؟
هاتووچۆی
سه‌رکرده‌کانی حیزبی تووده بۆ به‌غدا و دیتنی هاوڕێ کورده‌کانیان له ناو حیزبی
دێموکرات له باشور، له ئاستی ئه‌و گه‌مه‌یه بوو. (ئه‌وه‌ی دیاره، قاسملوو
فریوی سه‌رۆکانی حیزبی تووده‌ی نه‌خوارد، به‌لام ئه‌وانی تر دوایه‌ش وه‌دوای تووده‌یان
که‌وتن.)
دیاره
چ جووڵانه‌وه‌یه‌ک بۆ دابینکردنی خواستی گشتی، بێ به‌رنامه‌و رێکخراوه ناگونجێ،
به‌ڵام ره‌وتی جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری و شۆرشگێرانه له رۆژهه‌ڵات- که به‌ره‌یه‌ک
له کۆمۆنیسته‌کان له‌سه‌ری چه‌قی بوون- ته‌ڕایی له به‌ستێنی هه‌ر چه‌شنه
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد بڕیوه، مه‌ودای بیری سیاسی ته‌واو له
کورتیی داوه.
5ـ پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی 57، سیستمێکی
دێموکراتیک له ئیران‌دا جێگیر نه‌بوو و کێشه‌ی کورد بێ چاره‌سه‌ری مایه‌وه و بگره
ویسته‌کانی کورد رادیکاڵتر هاتنهگۆرێ تا راده‌یه‌ک که رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد هه‌ڵگیرسانی شهر له کوردستاندا بوو، زه‌مینه‌کانی
پێکنه‌هاتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کورد له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی چ بوون؟
=
1- شۆرش (ئینقلاب/Revoluyion)، چه‌مکی ئه‌و پرسیاره‌و
شۆرش، قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ، لادانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له ئێران، به ره‌وتی
شۆرش پێکهات. دروشمی شۆرشی ئێران (له لایه‌ن ئاینییه‌کانه‌وه)، دێموکراسی نه‌بوو،
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی ره‌وتی ئایین بوو. به‌ڵام رزگاربوونی هیند، وه‌ک گه‌وره‌ترین
وڵات، له چه‌نگ گه‌وره‌ترین کۆلۆنیالیستی میژوو -که گه‌وره‌ترین دێموکراسی جیهانی
لێکه‌وته‌وه- به دۆزی "شۆرش" پێک نه‌هات.
مێژووی سه‌ده‌ی بیست نیشانی دا، شۆرش به
دێموکراسی ناگا. له سه‌ده‌ی رابردوو کام شۆرش به دێموکراسی گه‌یشت؟ شۆرش ره‌وتێکی
درێژخایه‌نه که هه‌وڵ ده‌دا چاندو بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ وه‌رگه‌ڕێنێ. شۆرش
به‌شێک له ره‌وتی دێموکراسی ده‌کاته هۆکارێک بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانی.
شۆرشی
ئیران له ماوه‌ی 33 ساڵ ته‌مه‌نیدا، وه‌ک دیارده‌یه‌کی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر
بیر‌و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی تایبه‌ت، خۆی ناساندووه. کرده‌وه‌کانی شۆرشی ئیران له
جه‌غزی باو له نێو زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دا ناگونجێن، ره‌وتی باوی بیر‌و کرده‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی داکه‌وتوو له شۆرشی ئێران له جیهان دا- به‌تایبه‌ت له نێو
موسوڵمانان - لق و پۆپ و ئاسه‌واری تری لێ که‌وتۆته‌وه. شۆرشی ئێران ده‌سه‌ڵاته
زله‌کانی جیهانی ئارووژاندووه، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌م بیر‌و کرده‌وه
شۆرشیانهی ئێران سه‌ریان سوڕ ماوه.
له
سیستمگه‌لی دیکتاتۆری‌دا، ره‌وت و چاندی دێموکراسی له کۆمه‌ڵگا دوور ده‌که‌ویته‌وه،
به‌چه‌شنێک دوای شۆرش دابه‌زاندنی دێموکراسی له کورت ماوه‌دا ناگونجێ. دایکی شۆرشی
ئێران، رژیمی په‌هله‌وی بوو. دایکی شۆرشی ئۆکتۆبری رووسیاش، رژیمی ته‌زاری بوو. ساڵه‌کانی
1978 و 1979(سی و دوو ساڵ به‌ر له به‌هاری
عه‌ره‌ب) به‌هاری ئێرانێکان بوو! به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆرشی ئێران به رێبه‌ری به‌ره‌ی
چه‌پ یان ناسیۆنالیست سه‌رکه‌وتبا، دیسان دیموکراسی لێ نه‌ده‌که‌وته‌وه. چونکوو شۆرش
دێموکراسی لێ ناکه‌وێته‌وه، قسه‌و دروشمی به‌رله شۆرش، بۆ دوای شۆرش جێی باوه‌ڕ
و متمانه نین.
ره‌وتی
دابه‌زاندنی شۆرش به گشتی، بگره‌و بکوژه‌یه. به‌ڵام نابێ له‌بیر بچێته‌وه شۆرشه
به‌رینه‌کانی جیهان، له به‌هێزی لایه‌نگران و ده‌رفه‌تی تایبه‌ت سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
بۆیه ده‌توانن پتر خۆ ڕابگرن. شۆرشی ئیران بۆ تێکشکاندنی به‌رهه‌ڵسته‌کان به‌تایبه‌ت
هێرشی هێزی سه‌ددام، له شه‌ڕه‌کاندا زۆر جه‌غزی به‌زاند. جگه له خه‌ڵکێکی له
راده به‌ده‌ر، هه‌زاران که‌س(که خوێندنی زانکۆیان ته‌واو کردبوو)، به گیان و
دڵه‌وه خۆیان به‌ختکرد. له سه‌ره‌تاوه دیاربوو چه‌قینی حیزبه کوردییه‌کان له
به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی کۆمه‌ڵایه‌تی و شۆرشگێرانه‌ی ئه‌وتۆ، هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیکه.
له‌لایه‌کیدی حیزبه کوردێکانیش وێڕای زۆربه‌ی چه‌په‌کانی ئیرانی، خۆیان به
شۆرشگێرترو پێشکه‌وتووتر له ده‌سه‌ڵاتی تازه پیگهیشتووی ئیران دادهناو
خوازیاری دابه‌زاندنی ره‌وتێکی تر له شۆرش بوون. ئه‌وانیش شۆرشگێڕانه ده‌بزووتنه‌وه.
له
گشت ناوچه‌کانی ئیران کومیتهگهل چه‌کداربوون، ئه‌وان وه‌ک بنکه‌گه‌لی حکوومه‌تی نوێی
ئێران (که ته‌واو خۆی نه‌گرتبوو)، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری شار‌و ناوچه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه
گرت، نه‌یانهێشت وڵات بێ حکوومه‌ت بمێةێتهوه. به‌ڵام له کوردستان، ئه‌و کاره
نه‌کرا. حیزبه‌کان هه‌ر یه‌که‌ی له فیکری ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا بوو، ئه‌وان نه‌یانده‌ویست
جگه له خۆیان ده‌سه‌ڵاتێک له ئارادا بێ. خۆ به چه‌ند حیزبی جیا و هێزی چه‌کداری
جیا، نه‌ده‌کرا وه‌ک یه‌ک مه‌کۆی حکوومه‌ت به کاروباری وڵات رابگه‌ن. ته‌نانه‌ت
نه‌ده‌کرا له هه‌ر شاره‌ش کومیتهیک پێک بێ و جیا له‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کان بێ! حیزبه‌کان،
کاریان به حکوومه‌ت نه‌بوو. شۆرشگیری ئه‌وان بۆ گه‌لی کورد، ته‌نیا شه‌رو ده‌سه‌ڵاتی
ناوخۆی بگره‌و بکوژه‌ی لیکه‌وته‌وه.
له
حاڵێکدا پێویست بوو له کوردستانیش کومیتهگهل (نه‌ک حیزبه‌کان) چه‌ک هه‌ڵگرن و
حکوومه‌ت بکه‌ن، کومیته‌کان باشتر له حیزبه‌کان ده‌یانتوانی به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی وتووێژ بکه‌ن و کاروباری وڵاتیش به‌ڕێوه به‌رن. له ره‌وتێکی
ئه‌وتۆدا، ئه‌گه‌ر کورد به هێندێک ده‌سه‌ڵاتیش نه‌گه‌یشتبا، تووشی ئه‌و هه‌مۆ
کوشتارو خه‌ساره نه‌ده‌هات، رێکخراوه‌کانیش تاوانبار نه‌ده‌کران.
داکه‌وتنی
شۆرش له ئیران، به گرتن و کوشتنی که‌سایه‌تی سه‌ر وهرژیمی پێشوو ده‌ستی پێ‌کرد،
دوایه حیزبه چه‌کداره‌کانی کورد وێڕای وان زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌به‌ر
هێرشی شۆرشی ئیران که‌وتن، موجاهیده‌کانیش - که له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تازه
چه‌قین- راماڵ دران. دواتر چه‌په بێ چه‌که‌کانی ئیرانی، دوای ئه‌وانیش حیزبی
تووده(که پاڵیان وه ده‌سه‌ڵاتی تازه دابوو) وه‌به‌ر گرتن و کوشتن که‌وت و...
له
کوردستانیش تاقمه چه‌په‌کان له فیکری دابه‌زاندنی ره‌وتی دیکتاتۆری
پرۆلیتاریابوون. به به‌ڵێنی وان بوو که کۆمۆنیسته‌کانی ئیرانی خزانه نێو
کوردستان، ئه‌وان له کوردستان وه‌ک هۆتێلی به‌لاش و له مرۆڤی کورد وه‌ک چه‌کداری
به‌لاش که‌لکیان وه‌رگرت.
2-
بزووتنه‌وه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات، حیزبی دێموکرات(دوای کۆماری کوردستان)، له‌سه‌ر رهواڵێک
سازدرابوویهوه که ره‌وتی حیزبی تووده بوو. حیزبی دێموکرات تا ماوه‌ی دوو ده‌یه
هه‌ڵوێستی چه‌کدارانه‌ی نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت له‌م دوو دیه‌دا ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
حیزب تووشی په‌لامار، گیران، ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان هاتن، به‌ڵام خۆیان و گه‌لی
کوردیان تووشی کوشت‌و کوشتار نه‌کرد. به‌وحاڵه‌ش رژیمی شا له ده‌ستیان جاڕز ببوو.
له بیانوو ده‌گه‌ڕا که جیات زیندان، وه‌به‌ر ده‌ستڕێژیان بدا!
ئه‌و
ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی حیزب که له عێراق بوون، به‌شێکیان وێڕای کوردانی باشوور
چه‌کیان هه‌ڵگرتبوو، رژیمی شای که یاریده‌ری شۆرشی باشوور (به رێبه‌ری بارزانی)
بوو، له‌و ده‌رفه‌ته که‌لکی وه‌رگرت به هه‌موو چه‌شنێک دێموکراته‌کانی په‌نابه‌ری،
یان ده‌رپه‌راند، یان خسته به‌ر بی به‌زه‌یانه‌ترین ره‌وتی کوشتن و بڕین( رووداوه‌کانی
47- 46). دواتریش حیزبی دێموکرات، ئه‌و رووداوانه‌ی لێکنه‌دایه‌وه. تا لێی حاڵی
بووبا دوای نه‌مانی رژیمی په‌هله‌وی، چ پێویست به هه‌لگرتنی چه‌ک بوو؟ با وه‌ک حیزبێکی سیاسی ههڵسووڕابا.
حیزبی
دێموکرات، دوای ئه‌و رووداوانه(46-47) چ له باشوور چ له رۆژهه‌ڵات، هه‌ر نێوی
مابوو. هه‌ڵسووڕانێک بۆ ئاگاداری له حاڵ و هه‌وای ئێران و کوردستان له ئارادا
نه‌بوو. له گه‌ڕانه‌وه دا، جگه له دووپاتکردنه‌وه‌ی روانگه‌ی نه گونجاوی
پێشوو، چ ئاگایی و ناسیاوێک له شۆرشی ئیران، به‌رنامه بۆ هه‌ل و مه‌رجی نوێی
وڵات، له‌ئارادا نه‌بوو.
له
پاییزی ساڵی 1357 له مه‌هاباد، شورای کۆمه‌ڵایه‌تی شار، له مزگه‌وتی حاجی سه‌ید
بایز(به پێشنوێژی و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌لا شێخ عیزه‌ددین)، پێکهات. نووسه‌ری ئه‌م
بابه‌ته، به نوێنه‌رایه‌تی پژیشکانی مه‌هاباد، داوای سازدانی کۆمیته‌یه‌کی
کرد که بتوانێ خۆی تێکبنی به‌سه‌ر وڵات‌دا حاکم بێ و کاتی رووخانی رژیم (که چاوه‌ڕوانکراو
بوو) بتوانی وه‌ک پێگه‌و بنکه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی ده‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی
داهاتووی ئێران (له تاران) په‌یوه‌ندی بگرێ. هه‌ڵبه‌ت پێویسته کومیته هه‌ر له
ئێستاوه له فیکری پێکهێنانی ده‌سته‌یه‌ک له که‌سان و لاوانی باوه‌ڕپێکراو دابێ
که ئاماده بن له کاتی وه‌دیارکه‌وتنی رووخانی رژیم، وه‌ک چه‌کداری ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتی
کۆمیته، جێگری هێزی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی لادراو بن و نه‌یه‌ڵن تاقمی دی وه‌ک چه‌کدار
وه‌خۆکه‌ون و به‌که‌یفی خۆیان هه‌ڵسووڕێن، به‌ڵام پێشنیار له لایه‌ن تاقمه چه‌په‌کانه‌وه
(که هه‌ڵسووڕێنه‌ری شۆڕا بوون) وه‌ر نه‌گیرا**
له
سه‌ره‌تای شۆرشی 57، هۆگه‌لێک سه‌ری له حیزبه‌کان و خه‌ڵک شێواند بوو: وه‌ک
خوێندنه‌وه‌ی چه‌وتی کۆمۆ‌نیستان له چه‌مکی شۆرش (بێ ئه‌وی شۆرشی ئێران لێکبده‌نه‌وه).
بێ حکوومه‌ت مانه‌وه‌ی کوردستان. چه‌کداربوونی رێکخراوه‌کان و تاقمی شاراوه.
له زستانی ساڵی 1357، کاتێک دێموکراته‌کانی ده‌ره‌وه گه‌ڕانه‌وه،
خه‌ڵک به گه‌رمی پێشوازی لێ کردن، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پیکرا، ئه‌ندامی دوور له
هه‌ل و مه‌رجی وڵات و نائاشنا به شۆرشی ئێران، ته‌نیا به هیوای دوکتور قاسملوو
چیان له‌ده‌ست نه‌ده‌هات. به‌ره‌ی چه‌پی کوردیش، فڕی به کێشه‌ی کورده‌وه نه‌بوو.
حاڵ و هه‌وای سه‌رده‌میشی نه وه‌ک ئه‌و چه‌شنه‌ی که هه‌بوو، به‌ڵکوو به خۆیندنه‌وه‌ی
خۆیان له "مارکسیزم" وێنا ده‌کرد. دیاره له قه‌یرانێکی ئه‌وتۆدا
دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراو له سه‌ر شۆرشی ئیران چاوه‌ڕوان ده‌کرا.
حه‌وتوویه‌ک دوای شۆرش چه‌ند که‌سێک به سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا شێخ عیزه‌ددین، به‌نێو
نوێنه‌رانی گه‌لی کورد، له مه‌هاباد، ده‌گه‌ڵ ناردراوانی ده‌وڵه‌تی کاتی دانیشتن،
به‌رهه‌می دانیشتنه‌که لیستێکی هه‌شت به‌ندی ویسته‌کان بوون که دوو به‌ندی 7 و 8
بێ جێ بوون. به‌ندی هه‌شت، روانگه‌ی تاقمێکی دژ به پارتی کوردستانی باشوور بوو،
که چ پێوه‌ندێکی به خواستی گه‌لی کوردی ئیران (له ده‌وڵه‌تی کاتی) نه‌بوو، به‌ڵام
ده‌نێو لیستی خواسته‌کان ئاخندرابوو! به‌ندی حه‌وت، گۆره‌پانی وتووێژی له جه‌غزی روانگه‌ی به‌ره‌ی چه‌پدا قه‌تیس کردبوو: به
بێ سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا نابێ ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت وتووێژ بکرێ! مامۆستاش چاوی له
دمی به‌ره‌ی چه‌پ بوو. دوای ده‌رکردنی لیستی
ناوبراو، خه‌ڵک له مزگه‌وتی سوور (جامع) کۆبوونه‌وه، دژ به به‌ندی هه‌شت ده‌نگیان
ده‌ربڕی، نووسه‌ری ئه‌وبابه‌ته‌ش له سه‌ر بی جێ بوونی دوو به‌ندی حه‌وت و هه‌شت
قسه‌ی کرد.
ئه‌گه‌رچی
مه‌هاباد ئه‌و سه‌رده‌م وه‌ک پێگه‌ی کێشه‌ی کورد له ئیران خۆی ده‌نواند و پێویست
بوو وه‌ک ناوه‌ندێکی حکوومه‌تی ناوچه‌یی به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام له به‌ر نه‌بوونی
حکوومه‌ت، تاقمێک به نێوی "گروه ضربت کارگران"! له چه‌شنی بنکه‌یه‌کی
حکوومه‌تی خۆی دامه‌زراند!* بۆیه هه‌تا ده‌هات، خه‌ڵکیش هیوایان له کزێی ده‌داو
تارمایی گه‌ماڕۆی ئابووری و شه‌ڕ له ئاسۆی لێڵه‌وه دیاربوو، ئه‌وانه‌ی چه‌پڵه‌یان
بۆ حیزب و مامۆستا لێ ده‌دا، به‌په‌له شاریان چۆل ده‌کرد!
3-
دۆزی شۆرشی ئێران، دانانی
"مهندس بازرگان" وه‌ک ده‌وڵه‌تی کاتی به‌ر له سه‌رکه‌وتنی شۆرش، پڕ به‌و
مه‌ته‌ڵه‌ی کوردی بوو: "ده‌وڵه‌ت پیر ده‌بێ، به‌ڵام نامرێ!" به‌و چه‌شنه
به‌ر له سه‌رکه‌وتنی شۆرش، دیار بوو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له پاوانی ئایین و
سانترالیزمدا، زۆر به‌هێزتر له پێشوو داده‌مه‌زرێته‌وه، له ره‌وتێکی ئه‌وتۆدا
مه‌ودایه‌ک بۆ پێکهاتنی دروشمی حیزبی دێموکرات - که ویستی زۆربه‌ی گه‌لی کوردیش
بوو- پێک نه‌ده‌هات.
ده‌سه‌ڵاتی
شۆرش له ئێران، به پشتیوانی شه‌پۆلگه‌لی شۆرشگیرانه‌ی زۆر به‌هێزتر له کورد، له
به‌ر دوو حیزبی نالێکی کورد دانه‌ده‌ما، وه‌ک له‌سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه دیاربوو،
له مزگهوتو بنکه‌کانی وڵات دژ به ئه‌و کوردانه‌ی سه‌روه حیزبه‌کان و مامۆستا
بوون قسه‌ده‌کرا. مامۆستا‌و قاسملوو ره‌جم ده‌کران! سه‌ره‌نجام له مانگی گه‌لاوێژی
58 فه‌رمانی هێرش ده‌رکراو شه‌ڕێکی زۆر بێ به‌زه‌یانه‌و خوێناوی و پڕخهسارو دوور
له یاساگه‌لی شه‌ڕ روویدا. به‌وچه‌شنه چه‌کداربوونی حیزبه‌کان و بیری باوی
شۆرشگێرانه، ئه‌وانی له به‌رانبه‌ر هێزی ده‌وڵه‌تێک دانا که سه‌دان هێنده‌ی وان
به هێزو شۆرشی بوو.
له
ئازربایجانی رۆژئاوا له‌سه‌ره‌تاوه، له کومیتهو بنکه‌گه‌لی شۆرش به ره‌واڵێکی
توندووتیژتر له حیزبه چه‌کداره‌کانی کورد هه‌ڵوێستیان ده‌گرت و دژ به کورد چه‌قی
بوون. کاره‌ساتی نه‌غه‌ده وێنه‌یه‌ک له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان بوو. دوای فه‌رمانی
هێرش بۆ کوردستان، بنکه‌و پێگه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر وه ده‌وڵه‌ت له‌و پارێزگایه،
ده‌یانکوت له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندو قوژبنێک وه‌به‌ر په‌لامارو ته‌قه بکه‌وین، مه‌ڵبه‌نده‌که
وه‌ک "سه‌نگه‌رو په‌ناگا" ئاگرباران ده‌که‌ین و لای ده‌ده‌ین. دیاره ئه‌و
مه‌ڵبه‌ندانه که ته‌قه‌و شه‌ڕیان لی ده‌کرا، خه‌ڵکی ئاسایی تێدا ده‌ژیان که به‌بێ
تاوان وه‌به‌ر ئاگری شه‌ڕ ده‌که‌وتن. به‌و چه‌شنه، شه‌ڕێکی دوور له هه‌موو
یاسایه‌ک، له دوو لاوه، به‌سه‌ر پتری ناوچه کوردییه‌کان داسه‌پێندرا. له نێوه‌دا
بیر‌و روانگه‌ی باوی حیزبه‌کان له شۆرش، به‌ری چاوی گرتبوون، ئه‌وان نه‌یانده‌توانی
هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی سه‌ر وه ده‌وڵه‌تی چه‌قیو له سه‌ر بیری شۆرش له مه‌ڕ شه‌ڕ
ببینن و ببیسن که کاره‌ساتی قآڕنێ و... دواتر شاری مههابادو... لێ که‌وته‌وه.
ره‌وتی
چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی سه‌باره‌ت به‌کورد، گه‌لی کوردی له سه‌رده‌می شۆرش،
هیوادارکرد ته‌نگانه‌کانیان له‌سه‌ر لابدرێ، به‌ڵام دوای شۆرش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
تازه‌وه چ هه‌نگاوێک بۆ لابردنی ته‌نگانه‌کان
له‌سه‌ر کورد نه‌هاته ئاراوه، ته‌نانه‌ت په‌یامی 26 خه‌زه‌ڵوه‌ری 1358 رێبه‌ری
شۆرش، نه‌ته‌نیا وه‌لانرا، به‌ڵکوو هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی به‌شێک له ده‌سه‌ڵات و
ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی، دژ به گه‌لی کورد‌و مافه ره‌واکانی، گه‌لی کوردی به‌ره‌و
حیزبه‌کان پاڵ پێوه‌نا و ئێستاش هه‌روایه. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک له حیزبه
کوردییه‌کان له‌به‌ر متمانه‌یان به لێهاتووی ئه‌وان نییه، به‌ڵکوو له پاڵ پێوه‌نانی
ده‌سه‌ڵاته که نای هه‌وێ کوردیش له ئیران هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌مه‌کانی
بێ و فه‌رق و جودایه‌تی له ئارادا نه‌مێنێ.
4-
مه‌ترسی ئاگربارانکردنی مه‌هاباد، دوای هێرشی هاوینی 1358 و دامه‌زرانه‌وه‌ی پادگان و هاتنی
سوپا بۆ مه‌هاباد، ئه‌و پێگه‌یانه‌ی سه‌ر شاخه‌کانی ده‌ورووبه‌ری شار وه‌ک مه‌کۆی
ئاگرباران بۆ رۆژی پیویست سازدرانهوه. له‌دوای شه‌ڕی سێ مانگه‌و گه‌رانه‌وه‌ی چه‌کدارانی
کورد بۆ ناوشار، مه‌ترسی ئاگرباران چاوه‌روان ده‌کرا. ئه‌منی نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته
له ئاخرێکانی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1358 بۆ به‌رگری له ته‌قه‌ی ناوشارو ئاگرباران، چاوم
به سه‌رگورد عه‌بباسی فه‌رمانده‌ی هێزی حیزب که‌وت که که‌سایه‌تێکی سه‌رراست بوو،
چاوپێکه‌وتنه‌که‌م درێژه پیدا تا توانیم بیهێنمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که باشتره
هێزی حیزبه‌کان له شاردا نه‌بن، ئه‌گینا له‌شه‌ڕی ناوشاردا، له به‌رانبه‌ر یه‌ک
چه‌کداری هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕ، پتر له سه‌د که‌س له خه‌ڵکی ئاسایی ناو
شار ده‌کوژرێ و گه‌لێک ماڵ و جێگا وێران ده‌بن. دیاره ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵکیان ده‌وێ پێویسته شار چۆل که‌ن.
له
هاوینی 1359 به دوای داواکاری پارێزگار(استاندار) له ورمی-وه وێڕای به‌شێکی زۆر
له‌م دانیشتوانه‌ی که له شار مابوونه‌وه، هه‌وڵدرا، بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
به هاوبه‌شی خه‌ڵکی شار، بۆ پێکهێنانی هێزی ئه‌منی(ئینتزامات) ناوخۆ گشت چه‌کدار(چ
ئی حیزبه‌کان، چ سه‌ربه‌خۆ) شار چۆل بکه‌ن، به دوای به‌ڵێنی پارێزگار له ورمێ
بۆ ئه‌و چه‌مکه، ده‌کرا به‌بێ کوشتار و ئاگرباران چه‌شنێک رێککه‌وتن و ئاشتی له
نیوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک پێک بێ که قه‌ت به کوشتار و توندوو تیژی پێکنایا! به‌ڵام
ئه‌و ره‌وته له‌به‌ر چه‌ند هۆیان نه‌گونجا:
1-
گشت به‌ره‌ی شۆرشخوازی چه‌پی کورد دژ به‌و ره‌وته بوون و نه‌یانده‌ویست شار چۆل
که‌ن. ئه‌وان بۆیان گرینگ نه‌بوو چ به‌سه‌ر
شار و دانیشتوانی دێ. دروشمی به‌شێک له لاوه‌کان هه‌ر به فارسی ده‌کوترا ئه‌وه‌بوو:
جنگ جنگ تا پیروزی!! حیزبی دێموکراتیش ته‌نیا چه‌کدار له شار نه‌بوو که بلوێ له‌گه‌ڵ
که‌سایه‌تی وه‌ک سه‌رگورد عه‌بباسی وتووێژ بکرێ، جگه له چه‌په‌کان، چه‌کداری نه‌ناسراویش
هه‌بوون!
2-
به‌شێک له ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر وه ده‌سه‌ڵات، که پتر له پاریزگای خۆمان (
ئازربایجانی رۆژئاوا) بوون، نه‌یانده‌ویست و نایانه‌وێ کوردیش وه‌ک خۆیان هاوبه‌شی
ده‌سه‌ڵات بی، ئه‌وان داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی شاریان به‌دڵ نه‌بوو.
به
کوژرانی سه‌رگورد عه‌بباسی، ریسهکان بوونه‌وه خوری! عه‌بباسی وێڕای چه‌ند
هاوکاری، له یه‌که‌می مانگی خه‌رمانان، که‌متر له سێ کات دوای قامک پێوه‌نانی بۆ
به‌ڵێنی به خواستی خه‌ڵک، به شێوه‌یه‌کی ته‌واو گوماناوی تیرور کرا. دیار بوو عه‌بباسی
ئه‌فسه‌ری نیزامی بوو، به‌ڵام روانگه‌ی پۆلیسی و مودیریه‌تی نه‌بوو، نه‌یتوانی
گیانی خۆی و هاواڵه‌کانی له نێو مه‌کۆی خۆیدا بپارێزێ: ئه‌منی نووسه‌ر، دوو کات
به‌ر له کوژرانی چوومه لای، له‌سه‌ر پێگه‌ردی پله‌کان، ئه‌من گه‌ڕان(نه‌کا چه‌ک
و جهقۆم پێ بێ!)، بۆ ئه‌وکاره ده‌ستخۆشیم لێ کردن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌من
گه‌ڕان، مۆڵه‌تیان به بکوژی فه‌رمانده‌که‌یان دا تا به ده‌ستی پڕ له چه‌ک،
بتوانن له ناخافڵ له فه‌رمانده وهاوکارانی وهژوورکهوی! ئه‌و لاوازییه،
دواتریش به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر له نێو سه‌رۆکانی حیزب کاره‌ساتی لێکه‌وته‌وه.
چه‌ند
رۆژ دوای کوژرانی عه‌بباسی، شاره‌وانی داخرا. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه بوو که داوای
پاسه‌وانی هه‌ڵبژێردراو له خه‌لکی شار مه‌که‌ن! (لهورمی ده‌گه‌ڵ پارێزگار- فه‌رمانده‌کانیش
له‌لای بوون- له سه‌ر پاسه‌وان وه‌ک مه‌ئمووری ئینتزامی ناوخۆ قسهکرابوو)، به‌ڵام
ئێمه به لابردنی شاره‌وانیش که چه‌شنێک نکوولی کاربه‌ده‌ستان (له ورمی) له
هاوبرشی خه‌ڵکی شار له ده‌سه‌ڵاتی
ناوخۆیاندا بوو، دانهمرکاین! له 13 مانگی خه‌رمانان، شۆرایهکمان له
نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له مزگه‌وته‌کانی مه‌هاباد پێکه‌وه‌نا که نووسه‌ر یه‌کێک
له به‌ڕێوه‌به‌رانی شۆرا بوو، به‌ڵام دیسانیش کارێک نه‌کرا، له 23 خه‌رمانان
بانکی میللی به هاوده‌ستی حیزب دوای گه‌یشتنی پووڵ به‌تاڵ کرا! به‌و هۆیه، چه‌ند
پاسدار هاتنه ده‌وروو به‌ری بانکی میللی. له کاتێکدا شار پڕ بوو له چه‌کدار! ئه‌وانه
به‌شێکن له رووداوه‌کان، به‌ڵام کرۆنۆلۆژی رووداوه‌کان، پیمان ده‌ڵێن: هه‌موویان
له ناخافڵ و لهپڕڕ روویان نه‌دا! زۆرتریان داڕێژراو بوون. به‌و چه‌شنه گشت چه‌کدار
(ده‌وڵه‌تی، رێکخراوه‌یی و شاراوه)، هاوبه‌شی کاره‌ساتی شاری مه‌هاباد بوون.
رۆژی
27کاتێک له ئیداره‌ی ته‌ندروستی بووم ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد، چه‌ند وه‌تاغ ئه‌ولاتر
له جیی من، وه‌به‌ر گولله‌ی تۆپ درا! ئاگربارانی شار له 27ی خه‌رمانانی ساڵی
1359 هه‌تا 7ی ره‌زبه‌ر به‌رده‌وام بوو، له ئاکامدا بروا ناکه‌م چه‌کداری چ لایه‌ک
کوژرابێ! به‌ڵام پتر له 570 که‌س خه‌ڵکی ئاسایی کورد کوژران سێ هێنده‌ش بریندار
بوون، کوژراو‌و برینداره‌کان، ژن و منداڵ و مرۆڤی بێ چه‌ک بوون.
5-
دوای ئاگرباران، سوپا‌و
ئه‌رته‌ش هاتنه ناو شار، له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرا، له ئه‌ندامانی شۆرام
ویست هه‌رکه‌سه له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی خۆی، نێوونیشانی کوژراوه‌کان و رۆژ و چه‌شنی
کوژرانیان بنووسێ و بی هێنێ. له کۆبوونه‌وه‌ی دوایه، زۆبه‌یان نه‌هاتن، ئه‌وانه‌ی
هاتیشن له ئاست پرسیار بێ ده‌نگ ده‌مان، دواتر کوتیان لی یان وه‌رگرتین! کوتیان
نابێ ئه‌و کاره‌ی بکه‌ن! به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌دی بۆ حیزبه کوردییه‌کان هه‌وڵێکیان
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ناوونیشانی کوژراوه‌کان نه‌دا؟ بۆ لایان وابوو ته‌نیا چه‌ک هه‌ڵگرتن
خه‌باته!؟
له
روانگه‌ی شۆرشگێڕی کورد که وه‌ک دروشمی هه‌موو یان هیچ، خۆده‌نوێنی، چالاکی
سیاسی به ره‌وتی شارستانیانه مانای نییه. له‌م روانگه‌یه‌دا کاتێک ره‌وتی
جووڵانه‌وه شۆرشگێرانه نه‌بێ، هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تهنگو چه‌ڵه‌مه‌کانی
کۆمه‌لگا سازشکارانهیهو ده‌بێ ره‌جم بکرێ! به‌ڵام کاتێک بزووتنه‌وه شۆرشگێرانه‌و
ره‌مه‌کی بێ، ره‌وتی چالاکی له‌سه‌ر دوندی ویسته‌کان ده‌چه‌قێ. ئه‌و ره‌وته‌ش فڕی
به کاری هه‌ڵسه‌نگێندراوی سیاسییه‌وه نییه. کاتێک چه‌ک له ئارادا نه‌بێ،
شۆرشگێره‌کان و لایه‌نگرانیان، له هه‌ر چه‌شنه چالاکییه‌ک له ناو خۆی وڵات (بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا) خۆ ده‌دزنه‌وه. بیری شۆرشگێرانه، حیزبه‌کانی
له واقع بینی دوور خستبۆوه. له‌و نێوه‌دا جگه له کوشتارو خه‌ساری به لێشاو،
سه‌دان خوێنده‌وار و خوێندکاری "هه‌ڵکه‌وتوو"ی گه‌لی کورد‌و گه‌لێک لاوی
بی تاوان کران به قوربانی بیری کۆمۆنیستی و شۆرشگێری ره‌مه‌کی.
له
درێژه‌ی وتار ئاماژه به‌وه ده‌که‌م له 1993 کاتێک له ئه‌ڵمان بووم، بیستم به‌رێز
هوشیار زێباری له ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه له مهر ناوبژی و شه‌ڕی ناوخۆ قسه ده‌کا.
وه‌ک میوان هاوبشیم کرد، له زێباری-م پرسێ بۆ له هه‌ریم حکوومه‌تێک دانامهزرینن
که هیزی چه‌کدار تایبه‌ت به حکوومه‌ت بێ نه‌ک حیزبه‌کان؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وکات
ئه‌وه‌ی گه‌یاند که چه‌لێ ناگونجێ. دیاره ئه‌وڕۆ حکوومه‌تی هه‌ریم له زۆر
لایانه‌وه جێی سه‌ربه‌رزی گه‌لی کورده، به‌ڵام دیسانیش هه‌ر خۆی کورده که ده‌بێ
خده‌و چاندی خۆی به‌رزتر کاته‌وه‌و به‌ره‌و دێموکراسی بروا.
با
ئه‌وه‌ش بکوترێ، رێکخراوه‌کانی باشوور له سه‌ره‌تاوه ده‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌غدا
شه‌ڕیان بوو، له کاتێکدا ئی رۆژهه‌ڵات، دوای نه‌مانی رژیمی شا، خۆ ده‌گه‌ڵ رژیمی
تازه شه‌ڕیان نه‌بوو، چ پێویست به چه‌ک هه‌ڵگرتن بوو؟ ده‌بوو چه‌ک له‌ده‌ست
کومیته یان حکوومه‌تی ناوچه‌یی دابا. ئه‌و قسانه‌ی منیش له‌و روانگهوهن که
بتوانین نه‌خۆشێکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان چاره‌سه‌رکه‌ین...
درێژه‌ی هه‌یه. ..
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر