*** دوای ئەو
هەموو ماڵوێرانی‌و قات‌و قڕی‌و كوشت‌و كوشتارەی كە بە هۆی شەڕی یەكەم‌و دووهەمی جیهانییەوە،
هەموو جیهانی گرتەوە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر گوشاری بیروڕای گشتی خەڵكی
جیهاندا، لە 10ی دێسامبری 1948 (19ی سەرماوەزی 1327ی هەتاوی)دا، جاڕنامەی گەردوونیی
مافەكانی مرۆڤی بڵاوكردەوە كە لە پێشەكییەكو 30 بەند پێكهاتبوو(ماددەی 1و 2هەم،
چاودێری بەسەر تەواوی ئەسڵە بنەڕەتییەكانی مافەكانی مرۆڤ دەكا، ماددەی 3هەم هەتا
21ەم، چاودێری بەسەر مافە مەدەنیو سیاسییەكان دەكات، ماددەی 22 هەتا 27ەم، بریتییە
لە مافە ئابووری، جڤاكی‌و كولتوورییەكانو ماددەی 28 هەتا 30یەم، چوارچێوەیەكی گشتییە
بۆ پاراستنی جیددی لە پێناو لەبەرچاوگرتنی هەموو مافەكانی مرۆڤە).
جاڕنامەی گەردوونی
مافەكانی مرۆڤ، بانگەشەیەك بۆ ئازادییە بنەڕەتییەكانی مرۆڤ و ئارمانجێكی هاوبەشی
جیهانی بۆ ئازادی، ئاشتی، تەناهییو یەكسانی لە پێناو بەرگریكردن لە خوێنڕێژی‌و
قات‌و قڕییە مرۆڤانییەكان بوو. پاش 64 ساڵ تێپەڕبوون لە پەسندكردنی جاڕنامەی جیهانیی
مافی مرۆڤ، بۆ بە فەرمی ناسینی ئابڕوو و كەرامەتی زاتیی هەموو ئەندامانی كۆمەڵگای
مرۆڤایەتی‌و مافی وەكوو یەك‌و حاشا لـێنەكراوی مرۆڤەكان، هەنووكەش وەبەرچاونەگرتنو
سووكایەتیكردن بە مافەكانی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ریزی هەرە پێشەوەی پشێلكەرانی
مافەكانی مرۆڤە.
به‌ڵام مخابن، کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی،
رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، ده‌وله‌تانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، کوێر و که‌ڕ بوون له‌به‌رامبه‌ر
پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤدا، بێگومان بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلکارییانه‌دا،
بێده‌نگی ههزارهیهکه له به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تیدا که ئاکامه‌که‌ی جیا له مێژوویه‌کی
شه‌رمه‌زاری هیجی دیکه‌ی به دوا دا نایه‌ت، لێبوردنی داهاتوو نابێته پاساو بۆ
کوشتاری ئه‌مڕۆ. له‌م رۆژه‌دا ده‌ستی ماندوویه‌تی هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ، مافه‌کانی
نه‌ته‌وه‌کان، مافه‌کانی ژنان و منداڵان و ژینگه‌پارێزان و سه‌رجه‌م هه‌واڵنێرانی
بواری مافه‌کانی مرۆڤ به گه‌رمی ده‌گوشم، به‌و هیوایه کۆمه‌ڵگایه‌ک له جیهاندا
به‌دی بێت بێ شهر، بێ کوشتن و سه‌رکوت، بێ سته‌م و ده‌ستدرێژی، زه‌مه‌نێک بێت بۆ
رێزگرتن له ئینسانیه‌تی مرۆڤ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر