۱۳۹۰ دی ۴, یکشنبه

هه‌میشه‌ من و تۆ



من هه‌میشه‌
په‌نجه‌ره‌کان مه‌ستانه‌
به‌رووی فڕینی هه‌ناسه‌ت ئه‌که‌مه‌وه‌
تۆ هه‌میشه‌ گوڵدانێکی حه‌سره‌تاویی
له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ ئه‌نێژی
سبه‌ی رۆژێ خه‌ونه‌کانت
په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ ئه‌که‌یته‌وه‌

***
من هه‌میشه‌
به‌شه‌قامی باڵنده‌کاندا ره‌ت ئه‌بم
ویستگه‌ی نیگایه‌ک ئه‌وه‌ستم
تا لێره‌وه‌ تێ ئه‌په‌ڕی ...!
تۆ هه‌میشه‌
کۆڵانه‌و کۆڵان ئه‌فڕی
یه‌که‌م شه‌قام به‌سه‌ر حه‌شیمه‌تی چاوه‌روانی
باڵ لێ ئه‌ده‌ی!
......
من له‌ به‌ر تۆ
هه‌زار جار ئه‌بمه‌وه‌ به‌ ئاو
بۆ گوڵدانی په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌کانت
تۆ له‌به‌ر من
رۆژێ سه‌د جار
دێته‌ ژووری شێعره‌کانم
...
من له‌به‌ر تۆ
چه‌شنی بای سه‌رگه‌ردان
هه‌زار که‌ڕه‌ت به‌و شه‌قامه‌دا ئه‌ڕۆم
تۆ له‌به‌ر من
ئاسمانت یه‌خسیر کردوه‌
بۆ فڕینی هه‌میشه‌یی نیگاکانت!
...
من و تۆ
پاش وه‌رزی دڵته‌نگی
ئه‌بینه‌ کافه‌یه‌کی ئێوارانی
سه‌رشه‌قام
بۆ رێبوارانی چاوه‌ڕوان!
یان
  تابلۆیه‌کی دڵناسکی
به‌رپه‌نجه‌ره‌ی خه‌ونه‌کان!

هیچ نظری موجود نیست: