
ژیان، ئه‌وین، لێبوردن، به‌خشین و پێکه‌وه‌ژیان، هه‌موو له سیفه‌ته به‌رزه‌کانی بنه‌ماڵه و پێکێنانی بنه‌ماڵه‌یه که هیوابه‌خش و هیوادارکردن و هیواداربوون ده‌دات به مرۆڤ، مرۆڤ له بازنه‌ی ته‌نیایی دێنێته ده‌ر و خێزان پێک ده‌هێنێ، گه‌شه ده‌کات و داهێنان به خۆوه ده‌بینێ. بۆیه کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌نانی بنه‌ماڵه‌یه. خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینداری به بارته‌قای مرۆڤایه‌تی، هیوابه‌خشترین و شیرین‌ترین په‌یامی پێکه‌وه‌بوونی ژن و پیاو بوه، غه‌دره و نامرۆڤانه‌یه که پیاو ئه‌و دیارده شیرینه‌ی ژیانی له په‌نای ژن، وه‌ک مێهربانترین و جوانترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وی له ئامێز نه‌گرێت و هێمنی و ئاسووده‌یی ببه‌خشێت به ژیانی.
بۆیه من له‌م رۆژه‌دا، واته 25ی نوامبه‌ر دا، که به رۆژی سرینه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ناودێر کراوه، ده‌مه‌وێ به هاونه‌سڵه‌کانی خۆم بڵێم، وه‌ک چۆن ژیان به بێ ژن و به بێ جوانییه‌کانی ژن، به بێ خۆشه‌ویستی مه‌حاڵه، وه‌ک چۆن کاتێ شێعر، موسیقا، نیگارکێشی و هه‌موو هونه‌ره‌کانی دنیا به ژنه‌وه جوانن، ئاواش "ئازادی" و ماناکانی "ئازادی" به بێ ژن مانای نیه و نابێت.
نا بۆ توندوتیژی، به‌ڵێ بۆ ژن و ئازادی و جوانی!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر