۱۳۹۹ تیر ۱۶, دوشنبه

پەروەردەی ژینگەیی


پەروەردەی ژینگەیی
منداڵ لە نێوان شوێن، ژینگە و قوتابخانە دا
ئەفراسیاب گرامی
سەرەتا:
بۆ زۆر کەس لە قوتابخانەدا ئەزموونی چوونە دەرەوە و لە نزیکەوە تێکەڵ بوون بە سروشت و هاوکات فێر بوون، ئەزموونێکی تایبەت و لەبیرنەکراو بووە. ئەم هەستە، پێوەندیی بە "پەروەردەی ژینگەیی" یان "فێرکردن لە ژینگەی نزیک"ەوە هەیە کە قوتابخانەی گوندەکان بەتایبەتی، بە باشی بەکاریان دەهێنا. مەبەست لە پەروەردەی ژینگەیی بەکارهێنانی فاکتۆرە کۆمەڵایەتییەکانی شوێنی نیشتەجێ بوون یان فاکتۆرە بوومی (لۆکاڵی)یەکانی کۆمەڵگا لە پەروەردە و فێرکردندا کە منداڵ دەتوانێ دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی دەورووبەری خۆی بناسێ و ڕوانگەی لە لۆکاڵییەوە بۆ گلۆباڵ بەرفراوان بکات. قوتابخانە، باخچەی ساوایان یان هەر ناوەندێکی دیکەی پەروەردە و فێرکردن، "شوێن" یان "ژینگەی نزیک" بەکار دەهێنێ بۆ ئەوەی کە پڕۆسەی خوێندن تێکەڵ بە ئەزموون و نزیک بوونەوەی وانەکانی خوێندن لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدا بکات. شوێن دەتوانێ سروشتی دەوروبەر، مۆزەخانەی ناوچەیی، شوێنێکی مێژوویی، کارخانە یان ناوەندێکی پەروەردەیی و هتد بێ. هەروەها ژینگەی نزیک دەتوانێ پێوەندیی مامۆستاکان، هاوڕێیانی قوتابخانە و تەنانەت ڕێگای قوتابخانەش (شەقام، کۆڵان، دووکان و بازاڕ، خەڵک و . . . ) بەشێک بن لە بونیادنانی شوناسی کۆمەڵایەتیی منداڵ لە پانتایی شوناسی تاک و گرووپیدا. بۆیە یەکێ لە باسە گرینگەکانی پەروەردە و فێرکردن کە پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابخانەوە هەیە، ژینگەی دەورووبەر و پەروەردەی ژینگەیییە. واتە پرسیاری سەرکیی ئەم باسە ئەوەیە کە شوێن چ کاریگەرییەکی لەسەر مەنتاڵیتێتیی منداڵ دادەنێ و چۆن دەتوانین پەرسپێکتیڤی منداڵ لە قوتابخانەدا گەشە پێ بدات؟

داگرتن بابەتەکە لە گۆڤاری تیشک بە شێوەی پی دی اف 




۱۳۹۸ آذر ۷, پنجشنبه

ڕاسان و رێ ، مەنتاڵیتێتی حەوتەوانە


بیر، هزر و تێڕامانی مرۆڤ لە زماندا ڕوو ئەدات و زمان مەنتاڵیتێتی دەسەڵات و ئایدۆلۆژی پێک دەهێنێ. (R. Wodak 1989. ) کەواتە یەکێک لە نیشانەکانی دەرکەوتنی هەموو بزووتنەوەیەک، بە سیمبۆل‌کردنی زمان و دەربڕینی سیاسییە کە دەتوانێ چەمک و دەستەواژەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێ بکاتە سیمبۆلی ڕامان و لێ‌وردبوونەوە. لەم وتارەدا بە کەڵکوەرگرتن لە سیمبوولی زمانی، خوێندنەوەیەک بۆ بزاڤی "ڕاسان" وەک خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات دەکەین و زەینی خوێنەر بۆ بە مانیفێست‌کردنی ڕاسان ئامادە دەکەین. پاشان ئاوڕێک لە ڕێتۆریکی سیاسیی حیزبی دێموکرات لە نێوان دوو ڕوانگەی ڕابردووبینی (retrospective)  و ئایندەبینی (prospective) ئەدەینەوە. ڕابردووبینانە بەو واتایە کە ڕووداوەکانی مێژوو بە شێوەیەکی دراماتیک کاریگەریی لەسەر دۆخی ئێستا و داهاتوو هەیە و بە شێوەیەک کە هەموو بزاوتێکی کۆمەڵایەتیی ڕیشەی لە مێژوودا هەیە و بە شێوەیەکی هێڵی کرۆنۆلۆگی ڕووداوەکان لە ئێستادا دەخوێنێتەوە. ڕوانگەی ئایندەبینانە هێڵێکی جاڵجاڵووکەیی هەیە و بەو واتایەیە کە مێژوو و ئێستا چ چاوەڕوانییەکی لە بزاوتە کۆمەڵایەتی‌یەکان هەیە، چۆن لە واقعیەتی ئەمڕۆ و داهاتوو دەڕوانێ و پێی وایە داهاتوو چەقی بیرکردنەوە و تێڕامانە[i]. بۆ ئەو مەبەستەش حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی هەر بزووتنەوەیەکم دیاری کردوە کە بە مەنتاڵیتێتی حەوتەوانە ناودێرم کردووە. مەنتاڵیتێتی حەوتەوانە  بریتی‌یە لە"ڕامان (رێتۆرێکی سیاسی)، ڕابردوو(شوناس و مێژوو)، ڕابوون (خودئاگایی وەک ئاخێزگەی بیری نەتەوەیی)، ڕاپەڕاندن (رێکخستن و سازماندەهی)، ڕایەڵە (تۆڕی پێوەندیی و ڕاگەیاندن)، ڕابەر (مودیرییەت و بەڕێوەبەریی) و دواجار ڕاسان (بزووتنەوەی شاخ و شار) " کە بزووتنەوەی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێناسە ئەکات. هاوکات لەگەڵ ئەم حەوت چەمکە ناسراوە بۆ بزووتنەوەی "ڕاسان"، ئاماژەیەکی کورت بە چەمکی "دێموکراسی قووڵ[ii]" ئەدەینەوە کە د.قاسملوو لە دوایین ساتەکانی‌ تەمەنیدا ئاماژەی پێ‌کردووە. "دێموکراسیی قووڵ"، دێموکراسییەکی هەمە لایەنەیە کە بە تیۆری "شاخی سەهۆڵین"یش ناودێر کراوە. وەک چۆن شاخێکی سەهۆڵین تەنیا لوتکەکەی لە ناو ئاودا دیارە و شاخێکی گەورەی سەهۆڵیش لە ژێر ئاوەکەدایە، سیستەمی "دێموکراسیی قووڵ"، سیستمێکی بەڕێوەبەریی هەیە کە ئێمە ترۆپکی بەڕێوەبەریی‌یەکە دەبینین، بەڵام کۆنترۆڵ، گەشەکردن و پەروەردەی سیستەمەکە لە قووڵایی خەڵک و ئەو ژینگەی کۆمەڵایەتییدایە. پرێنسیپەکانی دێموکراسیی قووڵ لەسەر بنەمای "دڵنیایی خەڵک بە دەسەڵات و دەسەڵات بە خەڵکە، هەروەها بەرپرسیاری دەوڵەت لەبەرامبەر مافی خەڵک و خەڵک لەبەرامبەر ئەرکدا" دامەزراوە. لەم ڕوانگەیەوەیە کە مەنتاڵیتێتی حەوتەوانەی "ڕاسان"، پشتی بە سەرمایە سیاسی و ئینسانییەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتەوە بەستووە و پێی وایە کە بزووتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی‌یە کە جەماوەری خەڵک بە کۆی پێکهاتەکانیەوە ڕایدەپەڕێنێ. ..... درێژەی بابەتەکە لەم لینکەدا بخوێننەوە کە دەکەوێتە لاپەرەی ١٧٨ ـ ١٩٢.  

۱۳۹۸ آبان ۳۰, پنجشنبه

لاوان و بەرمیلی قوپاوی سیاسەت لە ئێران


بۆچی لاوان و بەتایبەت گەنجانی کورد لە پانتایی سیاسەت لە ئێراندا رادیکاڵ بوون و بزووتنەوەی لاوانی کورد هەمیشە خوازیاری رووخان و گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیستەمی ئێراندا بووە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و هۆکارەکانی رادیکاڵبوونی بزووتنەوەی لاوانی کورد، راستەوخۆ پێوەندیی بە رێتۆریکی سیاسەت و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی‌یەوە هەیە کە نەوەی نوێی پشتگوێ خستووە و درزێکی گەورەی لە نێوان نەوەکاندا درووست کردووە.

۱۳۹۷ اسفند ۶, دوشنبه

وەڵامێک بۆ هاوڕێیەکی زێدەئازیز


لە گوندێکی سەرلێشێواو لە دایکبووم. ساڵی نەهات. ساڵی سەرلێشێواویی و دەربەدەری. ساڵی بەفرە قورسەکە. ساڵی گرانییەکە. ساڵی ئاوارەییەکە.
گەرمە شەڕی دوای شۆڕش. قین و رقە قیزەوەنەکانی دوای شۆڕش. شەڕ. بارگرانی شەڕ و نەهامەتی. وەیلان و بریندار و کوژران و قڕان و شیوەن. ئەو ساڵەی کە کەس هیچ شتێکی شک نە ئەبرد کۆی بکاتەوە و لەگەڵ نەهامەتییەکانیدا ئاوارە بێ. هەموومان ماڵ بەکۆڵ، تەنانەت نیشتمانەکەشمان ماڵ بەکۆڵ بوو. لە بیرمە دایکم "چێشتی برینج"ی کە لێ دەنا، ئاو بەچاویدا ئەهاتە خوارەوە و ئەیگوت: "ئۆخەی، ئیتر مناڵەکان تا ماوەیەکی‌تر داوای ناکەن". شەرای ئەم هەموو نەهامەتییە، روومەتی منی نازانم چەند ساڵانی دەگەوزاند لە خۆڵێک کە هێشتا گەردەکەی ناوچاوانی
من و هەزارەها وەک من ئەگرێتەوە.

۱۳۹۷ مهر ۱۸, چهارشنبه

بۆ ئەوانەی خەمێکی ڕۆژهەڵات دەخۆن


 Bilderesultat for fellesskap illustrasjon

بۆ ئەوانەی خەمێکی ڕۆژهەڵات دەخۆن
بۆ پشتیوانی لە گوتاری "یەکگرتن، ڕەمزی سەرکەوتنە"

پاش زەنجیرەیەک دابڕان و ئینشعاب لە ناو ڕیزی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ناهومێدی، بشێوی و شپرزەیەکی زۆر لە ناو ماڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدی دەکرێت. ئەم ڕووداوگەلە لە دنیای حزبایەتی و حزبی کوردیدا تازە و چاوەڕواننەکراو نەبوو. ئەوەی کە جیاواز بوو هیچ کام لە لایەنەکانی ئینشعابی حیزبەکان ئەجێندایەکی نوێ‌یان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نەبوو و بگرە دۆخی هاوپێوەندی و نزیکبوونەوەی حزبەکان لە ئەگەری هەر رووداوێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەک خست. بۆیە پێم وایە، ئینشعابەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان رەنگدانەوەی کەش و هەوای بێدەسەڵاتی و بێدەرەتانی بوو کە ساڵانێک لە نێو فەزای سیاسی و ئەزموونی باشووری کوردستاندا درووست ببوو. کاریگەری نەرێنی و خراپی ئینشعاب لە لای خەڵک و خودی بەدەنە و تەشکیلاتی حزبەکان ڕەنگدانەوەی خۆی هەبوو و ساڵی پێ نەچوو کە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئینشعاب دەسخەڕۆیی بۆ لایەنەکان درووست کرد. بۆیە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا کۆمەڵێک لە هەوڵی یەکگرتنەوەی ریزەکانی حزبی دێموکرات و کۆمەڵەکان بوون. فەسیبووک و دنیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و درووستبوونی سەدان پەیجی یەکگرتوویی‌خوازیی دروست بوو و هەتا ئێستاش بە ئەنجام نەگەیشتوە. هۆکار زۆرە کە تا ئێستا بۆچی هەوڵەکان سڕ بوون و کاریگەرییان نەبووە. بەڵام ئەوەی لەم وتارەدا من ئەمەوێ باسی بکەم، سێ هۆکاری گرینگ هەیە کە ئێمە (من وەک لایەنگرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) پاڵپشت و پشتیوانی هەموو هەوڵێکی یەکگرتوویی‌خوازیی بزووتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەلاتی کوردستان بین:

۱۳۹۷ خرداد ۲۳, چهارشنبه

برسیەتی یان تێری .. کامیان؟!


لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆماندا، مژارێکی تایبەت هەبوو کە لە ئەدەبیات و کۆمەڵگای نەرویژیدا زۆر گرینگی پێ دەدرێت. "برسیەتی یان تێری". "برسیەتی" ناوی ڕۆمانێکی نووسەری ناوداری نۆروێژی بە ناوی "کنووت هامسون" کە لە ساڵی ١٩٢٠دا بڵاوی کردۆتەوە و خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە. نووسەر بەسەرهاتی گەنجێکمان بۆ دەگێڕێتەوە کە لە شاری کریستیانیا )ئۆسلۆی ئەمڕۆیی(، برسیەتی وای لێ دەکات دەست بۆ قەڵەم ببات و لە ڕۆژنامەیەکی ئەوکاتدا بابەت بنووسێ و لە پێناو نووسینەکەیدا بڕێک پارەی کەم وەربگرێت.

وانەی مێژوو لە کوێدایە؟

یەکێک لەو بابەتانەی لە دەرسی مێژووی شەڕی جیهانیی دووهەمدا سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو، ئەو دەمەی ئەورووپا (وڵاتانێ وەک بریتانیا و فەڕانسە) بەرامبەر نازیسم و فاشیزم وەستانەوە و شانازی بە مێژووی بەربەرەکانێ لەگەڵ دڕندەترین سیستەمەکانی دنیادا دەکرد و دەکەن، خۆیان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا خەریکی کۆمەڵکوژی و قات و قڕێ نەتەوەکانی‌تر و بە سوخرەکێشانی مرۆڤ و کۆیلەکردنیدا بوون. 
ئێستاکەش هەروایە، هەموو ئەورووپا تەحەمولی دیکتاتۆرێک لە وڵاتەکەی خۆیدا ناکات، کەچی بە ناوی ریال پۆلیتیکەوە سەرچاوەی ئاوی ژیانی نەتەوەکانی دیکەیان لێڵ کردوە و پشتی دیکتاتۆرەکانی گرتووە بۆ سەرکوتی نەتەوە ژێردەستەکان و ئەم سیاسەتەش بە بزەی تاڵی سیاسەتمەدارانی رۆژئاوایی و شارۆمەندانیانەوە دیارە.

بۆ هەموو ساڵێ

هەرچی تۆز و خۆڵی ئایدۆلۆژیای هاوردەیان کردە چاومان و بووین بە ژێر پۆستاڵی خەونی داگیرکەرەوە، ئەوان یەک نەتەوە و یەک ئاڵا و یەک خوایان هەڵبژارد و ئێمەیان چەوسانەوە، ئێمە هەزار باڵ و هەزار لۆی شووناسی ڕەنجەڕۆمان بە باڵا بڕی و بووینە کۆیلەیەکی لارەملی ئەوان، ئەوان قووڵایی ئیستراتێژیکیان بەناو جەرگ و دڵی ئێمەدا ئەڕوا و ئێمە دەسنوێژ بە میزی وەیشوومەی ئەوان دەگرین، ئەوان خەون بە سەرپاڵەیی هەزارساڵەی خۆیانەوە دەبینین، ئێمە بە پاڵووی پچڕاوی کوردبوونەوە نەمانتوانی بارەکەمان ڕاس کەینەوە، ئێمە دەبێ ڕۆژگارێ خەونی ئاسوودەییان تێک بدەین و نەخشەڕێگای ڕاسانمان بە شاڕێی ئازادبووندا بگێڕین. ئەوسا ئیتر کوردبوون، ڕووەکێکە لە بەژنی داربەڕوو.

پەشێوی

دەروونناسەکان بۆ دۆزینەوەی پەشێوی دروونی مرۆڤ بە دوای گرێ کوێرەیەک دەگەڕێن کە لە ژیانی منداڵیی مرۆڤی نەخۆشدایە و دۆزینەوەی ئەو گرێکوێرەش وا دەکات ڕێگاکانی چارەسەریشی هاسان بێتەوە. نەتەوەی کوردی ئێمەش نەخۆشە و پەتای ئەم نەخۆشییەش هەموو ژیانی کۆمەڵایەتی تەنیوەتەوە. تەنیا ڕێگایەک ئەوەیە کە گرێکوێرەی دەروونیی کورد بدۆزرێتەوە و لەم پەشێوییە ڕزگاری بێت. وەک چۆن داروین وتی گیانلەبەرێک لە سەر زەوی ئەمێنێتەوە کە بەهێز بێ و خۆی لەگەڵ سرووشتدا ڕێک بخات، ئاوەهاش نەتەوەیەک ئەتوانێ لە مێژوودا بمێنێتەوە کە بەهێز بێ و گەشە بکات.

۱۳۹۴ خرداد ۹, شنبه

دزی ئاوایی

ئەی هاوار، جێ پێی دزی ئاوایی، زۆر لە جێ‌پێی چەکمەکانی کوێخا دەچێ؟!؟؟
رۆژێ لە رۆژان کە جێ پێی دزە لە ئاوایی بەجێ مابوو، راست وەک جێ پێی چەکمەکانی کوێخا دەچوو، یەکێ گوتی: دز چەکمەکانی کوێخای دزیوە، یەکێ تر گوتی: نا، چەکمەکانی کوێخا و دزە لەیەک چوون، هەرکام بە شێوەیەک پاساویان بۆ ئەو راستییە دەهێنایەوە.
شێتەکەی ئاوایی هاواری کرد: "خەڵکینە، کابرای دزە هەر کوێخایە"، خڵکی پێکەنین و دڵخۆشی کوێخایان دەدایەوە کە ئەو شێتە و بە دڵی نەگرێت. بەڵام تەنیا کوێخا دەیزانی کە ئەو راست دەکا و تاکە ژیری ئاوایی هەر ئەوە. لە سبەی رۆژەوە ئیدی کەس شێتەی نەدیتەوە، کەسیش هەواڵی لێ نەپرسی کە لە کوێ‌یە و چی لێ بەسەر هاتوە. کوێخا گوتی: خەڵکینە! دزە، شێتەی کوشتوە". کوێخا راستی کرد، بەڵام تێگەیشتنی خەڵکی بەینیان کێو و یاڵیکە. لەوانەشە لە چارەنووسی شێتەش دەترسان، چون لەو گوندەی زانین تاوانێکی گەورە بوو. دواجار هەمووان هەموو رۆژێ بە هات و هاوارەوە میوانی ماڵی کوێخا بوون".
سیمین بێهبهانی
و: ئەفرا

سەفەری بەرد

سەفەری بەرد
لە گوندێکی سەرلێشێواو لە دایکبووم. ساڵی نەهات. ساڵی سەرلێشێواویی و دەربەدەری. ساڵی بەفرە قورسەکە. ساڵی گرانییەکە. ساڵی ئاوارەییەکە. گەرمە شەڕی دوای شۆڕش. قین و رقە قیزەوەنەکانی دوای شۆڕش. شەڕ. بارگرانی شەڕ و نەهامەتی. وەیلان و بریندار و کوژران و قڕان و شیوەن. شەرای ئەم گەرمە وەحەشەتە، روومەتی منی نازانم چەند ساڵانی دەگەوزاند لە خۆڵێک کە هێشتا گەردەکەی ناوچاوانی من و هەزارەها وەک من ئەگرێتەوە.
***
وەک "با" سینەم پڕە لە دەرد، لە بەژنی کزەبا ئاڵاو ژیانم و ئاسکی سڵۆکی بەختیش کوژراو بە بەردی نەهات. گێژ ئەخۆم بە دەوری تەمەنما و هەڵئەزنم بە دیواری ناهومێدی، سەرم توند کردوە لە دەوران و خۆم ئەکێشم بە قەڵافەتی بیرەوەریی کز و لەدەست‌چووم. هەموو هەر هیچ و هیچ لە مندا رەز. پێم لەسەر بازڕەقەی زراڤی ساڵ و مشتێ عومری ماوە. هێشتا هەر جانتای هیجرەتی زەردەخەنەی دایک قورسە بەسەر شانی زامارم. زەمان لەدەستم دەرچووە. باوەگەورەم سنووقێ ترێی لە ترس و وەحشەتی سەدەی بیستەمی پێ بوو، باوکیشم تا دواجار لە سووچی کزی حەسرەتی دایکیا بوو، ناولەپی دەستی جێی گاسنی کارەساتی ئەو سەدەیە بوو، خۆیشم بەردێکی هەڵکەنراوی سەدەی کارەسات و خەمە گەورەکانم تا ئەمڕۆ. نە شەقامی غوربەت بەرگەم ئەگرێ، نە رێگا، نە ژوورەکەم، نە ژاوەژاو و دەنگەدەنگەکانی هەزارەی سێهەم، و نا کورسییەکەشم بەرگەم ناگرێ! وشە لەناو زمانمدا قورس و گرانە و ئەجوڵێ. پشکۆیەک گڕ وا لە ناو سینەم دا. زۆرجار لەبەر خۆمەوە، ئەم چەند دێڕە شێعرەم لە تەنیایی خۆما ئەڵێمەوە:
" ئێواره‌یه‌ و
بوومەلێڵە
تەمتوومان لە گیانی منا کز ئەسووتێ!
گڕ بەرئەبێتە گیان و
قەڵغانی رۆحم شەق ئەبا
نازانم نا ... ئەی گیانەکەم!
شەقام چۆن بەرگەی من ئەگرێ!
*
ئێواره‌یه‌ و
تاوێکی تر لە پردەکەی شار ئەگەڕێم
هوروژمی (با) دێت و دەڕوا
پاڵتۆکەم بەرگەی سەرما ناگرێ !
ئاخۆ ئەبێ ئەو بزانێ!
بەم جادە مەرگڕێژەدا
بێ وڵاتی چ تاو و لەرزێکی گەورە بێ؟!
*
ئێوارەیە!
تەم ماڵەکەی گواستۆتەوە بۆ ناو سینەم
زریان لە لەشما ئەگەڕێ
بێدەنگی ساڵەهای ساڵ
بە تینی ئازار و حەسرەت
بۆتە بورکان ، هاوار ئەکا و ئەقیژێنێ"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڵێ گیانە! بە بارتەقای سەفەرێک ئەنووسم، رەنگە بە ئەسپایی، بێ ئەوەی خەونی خەزانی گوڵی بشێوێنێ، لێرەوە؛ ئەمەوێ لە نزیکترین ویستگەی قەتارەکاندا، بە کۆڵێ حەسرەتی دێرینەوە، لە ناو خەونی بەناحەق گەورەبوونماندا و منیش بە پێ‌وە بمرم و هاوار بکەم : "تکایە بوەستن! ئەمەوێ دابەزم .... ماڵئاوا ئەی کەویری وەحشەت!؟"

لێڵ



داهاتووی لێڵ و تەمومژاویی سیاسەت و دین لە کۆمەڵگای کوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە چاوپێکەوتنەکانی مەلا کرێکاردا دیارە. چربوونەوەی بەرژەوەندییەکان لەو ناوچە کاولبووەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی کوردستان، کێشەکەی خەست‌تر کردۆتەوە. داهاتوویەکی ناڕوونە. هیچ سیاسەتێکی حەکیمانەش رۆشنی ناکاتەوە. سەرچاوەی لێڵی ئەم دیاردەیەش، چەندە بەستراوە بە مێژووی خوێناوی فتووحاتی ئیسلامییەوە، ئەوەندەش بەندە بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی داگیرکاریی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم و سەرمایەداریی هەوسارپچڕاوەوە. لەم نێوەدا شوناسە دژبەیەکەکان و خەونە ئاوەژووبووەکانیان لە پانتایی گەڕان بە شوێن شوناسی خۆیان لە قووڵایی مێژوودا، سیمای ئینسانی سەدەی بیستەمیان خەوشدار و دڕندە کردۆتەوە کە ئەم هەموو بەریەککەوتنە دژبەیەک و ناسازانە، ئاکامەکەی چ دەبێ ناروونە و نادیارە؟!

زبان مادری

آموزش به زبان مادری 
نه آموزش زبان مادری
این دو با هم فرق جوهری دارند، آموزش به زبان مادری مفهوم حقوقی و سیاسی گروه قومی و ملی است ، که نیاز به سیستم فرهنگی و آموزشی به زبان مادری است. اما آموزش زبان مادری راهکاری است برای تقویت زبان مادری که بیشتر در جوامع غربی برای حفظ و تقویت زبان مادری پناهندگان بکار گرفته میشود. 
بسیاری از فعالان فارس این دو مفهوم رو با هم اشتباه می گیرند.

درد

جالب است که درد تمام ستون فقرات را گرفته، هر لحظه امکان دارد از شدت دردها محکم و با صورت بکوبی به زمین، دستها و پاها و حتی خود صورت یا از آن هم بدتر قلب برای افتادن آماده ایست قلبی باشد، سینه ها بدون جهت تنگتر و تنگ شوند. مغز تمامی این سرپیچی های اعضا را کاملا عادی تلقی کند، اندکی زانوها خود را شل کنند زمین افتادن را تجربه کردن. این بار نه دستی، نه پایی، نه قلب و سینه ای و حتی نه مغزی آماده دوباره ایستادند ندارند. زیرا که اعضای یکدیگر نیستند و سالهاست از هم فاصله گرفتن. این است روزگار حال ما.

کونەورچان

کونەورچان
رۆژگارێ لێرە، لەناو ئەم ڕەوە بەرد و داربڵاڵووک و ئێسکی وشک‌هەڵاتووی "رێواس"دا ، لەگەڵ باوکم (یادی بەخێر)، هەڵدەگەڕاین بە پەراسووی ئەم گابەردانەدا و بە کوڵەداسی نەهامەتی کەما و لۆمان دەدووری ! ئێرە "کونەورچان"ە، پشتی شکاوی "میراجی" و کە سەری ناوە بە "پووشەسپی‌"یەوە. لەگەڵ خوشکەکانم بە ریز قەتارەمان دەبەست و باوکم لە دواوە، دەستی ئەنا بە پشتی تەمنیەوە و وردە وردە سەردەکەوت. وچان بە وچان، لە "ئەسحاب"ەوە سەردەکەوتین، تا دەگەشتینە "کونەورچان". لە پشت "پلووسکی کانیەکەی ئەسحاب"ەوە، دوو ماری عاشقەوماشقە زیت دەبوونەوە و سەر رێگایان پێ‌دەگرتین. نەهات بوو گەر هێلانە و هەڵاڵەی "عەشق"ی رەشماران تێک بچێ. رێگای سەرکەل و دۆڵ هەڵاڵەی کردبوو. گەیشتین. بەرزترین سێبەر کەپرێکی کردوە بە ڕووی "زرێبار". سۆزی گۆرانی نەخشینی خوشکم و سروەی دەم کەل، چ شەیداییەکی بێ بڕانەوە بوو. تەنانەت کیسەڵەکانیش لەژێر گابەردەکاندا خۆیان دەخزاندە دەرەوە. پشوویەک، چایی‌یەکی خەست و دانیشتن لەسەر کڵۆکی بەردەکان. دواجار پەڕۆیەکی "چیت"ی ناسک بۆ بەستنی برینی شەقار شەقاری ناولەپی دەستی باوکم. ئێوارەش لەگەڵ حەسرەتێکی داربەڕووەکاندا، هەرکام ئێسکی "لقێ دار"ی کۆڵەوارمان دەنا بەسەر شانمانەوە و بەروخوار دەبووینەوە بۆ ئێوارە نزاری ئەسحابان و راست لە "قەڵاگوان"ەوە بە بەردەم ماڵ "حەمە گوڵە"دا دەگەشتینەوە ئاوایی... لەوێ ئیتر هەموو شتێ تەواو ئەبێت بە خەونێکی درێژی ئەو رۆژگارانە.

سەیر و سەمەر

زۆر جار بۆچوونی سەیر و سەمەر دەبینم و دەخوێنمەوە، زۆر لە مێژ نیە منیش ئەم کێشەیەم لای خۆم چارەسەر کردوە. بەڵام وادیارە هەر لە فەیسبووک باوە.
ـــ یەکەم، کێشەی رووناکبیری حزبی. راستییەکەی فشە و تەوەهومێکی جیدییە، چ لای ئەندامانی خوێندەواری حزبەکان و چ لای ئەوانەی هەڵبراون لە حزبەکەیان و بە جٶرێک لە جۆرەکان ئێستا بوونەتە رەخنەگر. لای من رووناکبیری حزبی خراپترین دیاردەی سیاسیی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتە. ئەندام بوون واتە پەێڕەو و پرۆگرامی حزبەکەت دەناسی و قبووڵتە. گەر بڕیارێک یان هەڵەیەک یان سیاسەتێکی هەڵە دەبینن، بەو مانا نیە کە جاڕ بدەن و لە فەیسبووک یان ... بڵاوی بکەنەوە، ئەو حزبە کاتێک نەتوانی لە رێگای تەشکیلاتییەوە رەخنەکانی خۆت ئاراستە بکەیت، ئەدی بەڕێز دەتوانی واز لەو خەبات و تێکۆشانە بێنیت. پێویست ناکات خۆت لە ناو تەوەهوماتی خۆتدا بخولێیتەوە. جەوهەری خەباتی هەر تاکێک بۆ گەیشتن بە مافەکانیەتی. ئەگەر نەبوو، واتە لە ئەسڵدا تۆ خەبات ناکەیت، بەڵکوو خۆت فریو دەدەیت. کەواتە هیچ حزبێک دێموکرات بوونی بەوەدا ناناسرێتەوە کە نەوێری رەخنە لە سەرۆکەکەی بگریت.
ـــــ دووهەم، سەربەخۆیی کوردستان گەورەترین دەغدەغەی ئەندامانی حزبەکان و رووناکبیرانی ئێمەیە. بەڵام ئەم گوتارە، لە پراکتیک و واقعییەتی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستاندا نابینرێ، بەڵکوو تەوەهووم و ناسازگارییە لە ناو دوڕیانێکی سیاسییدا. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی بیرکردنەوە لە سەربەخۆیی بە رێگایەکدا دەڕوات و بیرکردنەوەی لەوەی لە ئێراندا بمێنی لە رێگایەکی دیکەوە. کورت و پو خت رای خۆشم بڵێم، سەربەخۆیی کوردستانی گەورە تەنیا گوتارێکی رادیکاڵی ناو دنیای مەجازییە. بەڵکوو من لەگەڵ گوتاری سەربەخۆیی کوردستانی رۆژهەڵاتم نەک هەموو کوردستانی گەورە. رەنگە ئەوە بە مانای پارچەپارچەکردن لەقەڵەم بدرێت، بەڵام لای من خەونی کوردستانی گەورە تەوەهومێکە و واقعیی سیاسیی ماڵی کورد وا دەخوازێ کە چوار دەوڵەتی دراوسێ بین تا چوار بەش پێکەوە.
سێهەم ــــ دژایەتی بە واتای بەرگری لە سیاسەتەکانی حزب: ئەم دیاردە وەک خۆم رووی داوە، زۆرجار کامنتێک لە نائاگاهییەکی تەواوەوە دامناوە و زۆر لایەنی گرتۆتەوە. رەنگە ئەم بۆچوونەشم هەڵە بێت. بەڵام وا دیارە بە لێشاو سەیرو سەمەرەترین بۆچوون بڵاو دەبێتەوە کە خەریکە کۆمەڵناس و سیاسەتمەدار و رووناکبیری لە وڵاتی ئێمەدا لە حەشیمەتی خەڵکی ئاسایی زۆرتر بێت. یانی هەر ماڵێک دوو کۆمەڵناس، دوو رووناکبیر، دوو شاعیر دوو رەخنەگر و رەنگە دوو شتی دیکەی تێدا بێت. ئەم هەڵچوون و داچوونەی کەف و کوڵی فەیسبووکی، وەک بڵقی سەرئاو وایە کە هیچ قازانجێکی نیە جیا لەوەی ئێمە چاوەروان بین تا بزانین ئەوەی شارەزایە با قسە بکات و ئێمەش گوێ بگرین. بەهەر حاڵ، لەمەودوا من زۆرتر گوێ ئەگرم. هەڵبەت بیشڵێم، ئەهلی فەیسبووک و ئەهلی ئورووپا و باشووری کوردستان، نوسخەی فەیسبووکی و نوسخەی مەجازی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کاریگەریی و ئایندەیەکی نابێ.
چوارەم، کۆمەڵگای ئێمە شپرزەیە. شپرزەییەکەشی لەوە دێت کە هەمو لایەک خۆی بە خاوەنی هەموو شتێک دەزانێت. لە ناو مێژوودا دەژین. ئوستوورەمان کردوەتە بنەمای ساخکردنەوەی مێژوو. بەدوای شتێکدا دەگەڕین کە پێویستی زەرووری نیە. رق و نەفرەتمان زۆرترە لەیەکتر هەتا دۆستایەتی. دوو کورد خاڵی هاوبەشیان کەمترە لەگەڵ دوو کەسی بێگانە. ئەم دەردە، نەخۆشییە. نەخۆشی یەکنەگرتوویی. ئەگەر هەموو لایەک، بۆ مانگێک دەمبەس بۆ ئاکارەکانی خۆی بکات. کار بدرێ بە کارزان، هەموو لایەک مانگێ تەحەمولی یەکتر بکات. [بابە وەڵا هەموومان بۆ دێموکراسی گەر خەبات دەکەین، ئەمە دێموکراسی نیە بەرامبەر یەکتری] ... ئەوا رەنگە تۆزێک بارە لارەکەمان راست بکەینەوە.
پێنجەم، رەنگە کۆتایی نەبێت، بەڵام وەک کۆتایی. دواهات و سەرەنجامی پرسی کورد ئاشتییە، چ لە گەڵ خۆی و چ لە گەڵ دراوسێ زاڵەکانی، چ لەگەڵ فارس و عەرەب و تورک و ئەوانی دیکە. بمانەوێ و نەمانەوێ حوکمی مێژوو وایە. مێژووی ژاپۆن و ئاڵمانییەکان و زۆر گەلانی دیکە ئەوە دەیسەلمێنن کە غەدری مێژوو لە بیر ناکرێت، بەڵام بەو مانا نیە کە نەسڵەکانی ئایندەش هەمان رێگا بگرن. کەواتە رێگای ئاشتی بۆ کورد، هەر دێت. کەواتە ئەو بیرە فاشیستییەی کە پێی وایە نابێ ئاشتی لە هیچ بەشێک کوردستان سەربگرێت، هەڵە. راستە کورد چەکی بۆ شەر ی هەڵنەگرتوە، دەبێ واش بێت. بەرگری رەوای کورد، مافی خۆیەتی و ئێستاش وەک خۆم ئامادەی ئەو شەڕەم لە پێناو گەیشتن بە مافەکانی کورددا، بەڵام دواهات ئەم شەرەش هەر ئاشتی و مێزی گفتوگۆ و پێکەوەژیانی میللەتانە. کەواتە کەمتر یەکتری بەوە تاوانبار بکەین کە کوردی هەرزان فرۆش کردوە.
لەگەڵ رێز بۆ هەموو لایەک، ئەمەش سەرەتای ساڵ بوو، هیوادارم کەس ئەم نووسینە، بە مەبەستی سیاسی لێک نەداتەوە. بەڵکوو تەنیا بۆچوونی تاکەکسی خۆمە کە لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا نەماوم، تەنیا وەک کوردێک چالاکم. واش دیارە هیچ کاریگەرییەکم نیە جیا لەوە رێگای نووسینی چەند دێڕێک بە خۆم بدەم. شەو باش

مشکلات



انقلاب، خیزش و شورشهای مردمی، جنگ و افراط گرایی، تندروی و خشونت ها ، همه و همه شکست برآیند حکومتهای خودکامه و دیکتاتوریهای نوین بودند که جز سرکوب مردم هیچ فرهنگ سیاسی دیگری نهادینه نکردند. فرهنگی که حتی در بازی کودکانه نیز نقش دارد. شاید جنبشهای دمکراسی خواهی و آزادیخواهی این منطقه به همان سرنوشت دچار شوند زیرا کارنامه دمکراسی در منطقه نیز با چنین مشکلات اساسی برخورد کرده است.

که‌ مه‌ستین به‌ بێ هۆ...

که‌ گه‌وره‌ بووین به‌ پاڵتۆی ته‌نگی کوردایه‌تییه‌وه‌ هاتین. ته‌وقه‌ی ئاشووبی باشوورمان له‌مل کرد. خه‌می رۆژهه‌ڵات و حوکمی کوردمان له‌ناخی خۆماندا به‌تاڵ کرده‌وه‌ بۆ گه‌مه‌ی غوربه‌ت. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ غوربه‌تی بووین له‌ جه‌غزی نیشتمانی هه‌زارلۆی شوناسی کوردبووندا. خز بوو. که‌وتین و هه‌ڵنه‌ساینه‌وه‌. نه‌مانزانی تا هه‌ستاینه‌وه‌ ببووین به‌ ژێر هه‌ره‌سی پۆستاڵی نه‌هامه‌تییه‌که‌وه‌ که‌ ناومان لێ نابوو رێبازی قاسملوو. شه‌رمه‌زاری جامانه‌که‌ی قاسملوو نه بووین. ئێواره‌ بوو دره‌نگوه‌ختان نیشتمان له‌ زه‌ینماندا له‌تری ئه‌دا و ئێمه‌ش سه‌رخۆش. چ په‌یکێ تاڵ بوو "ئۆزو"ی هه‌رمۆته‌ی ئازارمان. چ خه‌ونێکی خۆش بوو ناسیونالیزم له‌ گێژاوی ته‌پ و تۆز و کڕێوه‌ی به‌ر ده‌رگای "مه‌لای گه‌وره‌" و دوو سه‌عات نیگابانی شه‌وان و ده‌مه‌ده‌مێی ناو (..)ه‌کان. چ خه‌یاڵێکی گه‌وره‌ بوو هه‌وره‌بانی سوسیالیزم له‌ موسته‌نه‌دی تی ڤی یه‌کانماندا. به‌ نووکی برایه‌تی هه‌زار شه‌قی حه‌ڵاڵکراومان خوارد و شه‌رممان نه‌کرد له‌ ئاینده‌. ئێسته‌ش به‌ باوه‌شێک رق و نفره‌ت ئه‌مانه‌وێ نیشتمان کۆ بکه‌ینه‌وه‌ له‌ تاڵی ئه‌م شه‌رابه‌ نه‌حسه‌ که‌ مه‌ستین به‌ بێ هۆ.
هه‌ستن له‌ خه‌و، که‌ دڵینام تازه‌ هیچ کاره‌ساتێک ئێمه‌ داناچڵه‌کێنێ و هیچ رێگایه‌ک نه‌ماوه‌ پێیدا نه‌ڕۆین و هه‌ر نه‌گاته‌ وێرانه‌. دڵ به‌ لایه‌کدا ده‌ڕوا و عه‌قڵ به‌ لایه‌کدا.

گەشەشەشەشەشەسەندن ؟؟؟!

هیچ شوێنێکی دنیا هوتێلداری بنەما و ژێرخانی چەرخەی ئابووری نین، راستە گەشتیاری کاریگەریی ددەنێت بڵام با بزانین کە توسعەی کوردستان لە لایەن ئەو مافیا ئیقتسادییانەی ئێران و نوێنەرەکانیان لە کوردستان جیا لە گەندەڵیی و رانتخۆری و روخانی ژێرخانی ئابووری کوردستان هیچی تر نەبووە و لە لایەکی دیکەشەوە سەرمایەداریی لە کوردستان زۆر خراپ و بێ ئەخلاقانە گەشە دەکات. با کوردانی ئیسلاحتەلەب بزانن ئەوە توسعە نەبوە و سووتانی هوتێلێکیش تەنیا چەرخەی ئابووری سەقەتی کوردستان ناشێوێنی. وەزعی خەڵکی پێمان دەڵێت ئەوە دواکەوتوویی و هەژارییە پەرەی سەندووە. بەهەرحاڵ یان ئەو کەسانە دەستیان هەیە ڵەو گەندەڵییە زەبەلاحەی ئێران یا نا خراپ حاڵی بوون. ئەگینا مەسڵەحەتی کورد سڕینەوەی ئەو تەوقە ترسناکەیە بە ملییەوە کە سێ دەیەیە ژێردەستەیە. 

۱۳۹۳ آذر ۱۱, سه‌شنبه

درآمدی بر کوردشناسی

برگرفته از کتاب"کورد از دید شرق‌شناسان"

 

دکتر فرهاد پیربال، نویسندە و تاریخ‌نگار

ترجمە از کوردی : افراسیاب گرامی

 

د.فرهاد پیربال
 

کوردشناسی یا معادل کوردی آن "کوردناسی"، دانشی است جهت مطالعات شناخت تمام جنبەهای  جامعە، فرهنگ و زبان، تاریخ و جغرافیای ملت کورد کە معادل آن نیز  در زبانهای فرانسوی (Kurdologie)، بە انگلیسی (Kurdology) و بە آلمانی (Kurdenkunde) چنین است.

اواخر قرن نوزدهم بە بعد، دانش کوردشناسی با تغییرات نسبی کە در شرق‌شناسی یا (Orientalsime) بوجود آمد،  بە عنوان شاخەای جداگانە،  از آن زمان تا بە حال در دانشگاهای اروپا خصوصا (آکادمی روسیە و دانشگاه فرانسە، آلمان، ارمنستان، انگلستان و سوئد)  برای پژوهشها و مطالعات ایران‌شناسی و شرق‌شناسی تدریس می شود.  

۱۳۹۳ آذر ۶, پنجشنبه

بورکانی بێدەنگی ....... کوبانی

پەیکەری کوبانی، هادی زیائدینی

سەراپا غەرقی خوێناو

هەبوونم ئاسکی سڵۆکی دەرد

سووتماک لە گیانم کزەبا

کە سامی بە سانی "دمدم" دەمێنێ

کوبانی لە بورکانی بێدەنگیدا





سراپا غرق در خون

وجودم آهوی رمیده درد

سوزناک در جانم کولاک

کە بسان سان "دمدم" ماند

کوبانی ... در طغیان سکوت



ئەفراسیاب گرامی
 

۱۳۹۳ آبان ۱۷, شنبه

داڕمانی جیهانی ئیسلام، پیشبینییەک



داڕمانی جیهانی ئیسلام، 
پیشبینییەک                                         
Der Untergang der islamischen Welt
                                     Eine Prognose
وەرەگێرانی لە ئاڵمانییەوە: ئەفراسیاب گرامی

ئاماژە:  حامید عەبدولسەمەد: 



حامید عەبدول سەمەد لە ساڵی ١٩٧٢ی .ز. لە میسر دا لە دایکبووە ولە زانکۆی قاهیرەدا خوێندنی خۆی لە زمانی ئینگلیسی و فەڕانسەویی دا دەستپێکرد و لە تەمەنی ٢٣ ساڵاندا چوە وڵاتی ئاڵمان و لە زانکۆی "ئاگسبۆرگ" لە زانستە سیاسییەکاندا درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆی مۆنیخ دۆکتۆرای فەلسەفەی مێژووی ئیسلامی تەواو کردوە. وەک خۆی دەڵێ: من لە ئاسمانەوە بەرەو زانست هاتم". گرینگترین بابەتی فیکری نووسەر، خوێندنەوەی فەلسەفەی مێژووی ئیسلامی و هۆکارەکان و سەرهەڵدان و گەشەکردنی بیری ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵات. ئەو پێی وایە بۆ راست کردنەوەی تەرازووی لارەسەنگی کولتووری ئیسلامی، "پەروەردە و فێرکردن" بنەمایی ترین کارە کە دەتوانێ ئەم گۆڕانە بەدی بهێنێت.  نووسینەکانی: ماڵئاوایی لە ئاسمان ٢٠٠٩(Mein Abschied vom Himmel)، رووخانی جیهانی ئیسلام٢٠١١ (Der Untergang der islamischen Welt. Eine Prognose)، شەڕ و ئاشتی: شۆڕشە عەرەبییەکان و ئایندەی رۆژهەڵات ٢٠١١ (Krieg oder Frieden: Die arabische Revolution und die Zukunft des Westens.)، ئیسلامی فاشیزم ٢٠١٤ (Der islamische Faschismus). شایانی باسە کە نووسەر، یەکێک لە نووسەرانی نەسڵی نوێی رەخنەگرانی ئیسلامە و چەندین جار لە لایەن ئیسلامییەکانەوە حوکمی جیهاد و کوشتنی بەسەردا سەپاوە. ئەمەی خوارەوە، دەقی پێشەکی کتێبی رووخانی جیهانی ئیسلامە.

۱۳۹۳ خرداد ۲۷, سه‌شنبه

بە داعشەوە سەرقاڵین و چەند قسەیەک

هەرەس‌هێنانی بەعسیزم لە چوارچێوەی ناسیونالیزمی سوننی‌گەرای عێراقدا و دووبارەبوونەوەی دەسەڵاتی هاوشێوەی بەعس لە عێراق دا، بەرهەمەکەی داعش و داعشییەکانی لێ‌کەوتەوە. لە لایەکی دیکەوە، رۆژئاوا و دەوڵەتەکانی درواسێ سیاسەتی شکست‌خواردووی خۆیان لە پێناو زەق‌کردنەوەی ئیسلامی سیاسی و دەسئاوەڵاکردنیاندابوو، ئەوەش لە حاڵێکدا بوو کە و لەم نێوەشدا، سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە زۆربەی دەسەڵاتدارانی جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانانی وەفاداری رۆژئاوان. دێموکراسییەکانی رۆژئاوا، دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی ئیسلامیان نەتەنیا قبووڵ کردوە، بەڵکوو وەکوو پێویستیش بە پڕچەک‌کردن و یارمەتی ئابوورییش، پشتیوانیان لێ دەکەن تا ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتدارە سەرڕۆیانە لە بیاڤی جوغرافیایی خۆیاندا دیفاع لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن و سەقامگیریان بکەن. لە لایەکی دیکەوە، ئەم دیکتاتۆرانەش بە پشتگەرمی هاوپەیمانانی رۆژئاوایی خۆیان، بە توندترین شێوە، دژبەرانی خۆیان سەرکوت دەکەن. ماقوڵ نیە لیبی لە مانگێکدا قەزافی بڕووخێت و بڕواتەوە بۆ دۆخی سەحرانشینی و سوریەش لەبندەستی رۆژئاوا و پاڵ بە پاڵی ناتۆ، بۆتە گۆمی خوێن

۱۳۹۳ خرداد ۱۴, چهارشنبه

نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر

نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر

ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیتر شوێنێکی نیه‌ بۆ مانه‌وه‌، له‌ نووسیندا ماڵ ئه‌کاته‌وه‌.
"تیۆدۆر ئادۆرنۆ"

تێبینی: ئەم بابەتە درێژەی زەنجیرە وتارێکە بەناوی "چێژی نووسین" کە لەمەڕ ئەدەبیاتی گێڕانەوە و نووسەر و رۆڵی نووسەر لە دنیای ئەمڕٶدایە. وەک پێویست پێم باش بوو کە کورتەیەکی لێ بڵاو بکەمەوە.

ئۆکتایوپاز ده‌ڵێ: "هه‌ر ژوورێک، ناوه‌ندی جیهانه‌". به‌م دێڕه‌ سه‌ر ده‌ده‌ین له‌ بابه‌تێکی هه‌ستیار و

۱۳۹۳ اردیبهشت ۲۵, پنجشنبه

کەڵکەڵەکانی رووناکبیری، یادداشتێکی جیددی

منی ئیماندار، هەمیشە ئیمان دوایین پەرژینی ئەندیشەمە کە ناتوانێ بشکێ و درزی تێ بێت. بەم روانگەیەوە، لای منێکی گەنج رووناکبیر ئەگەر خولیای گەڕان بە دوای پرسە رووناکبیرییەکاندا بێت، ئەوا هیچ کات ناتوانێ لە داوێنی دین و پرۆژەکانی دین و هەروەها لە داوێنی ئایدۆلۆژیی سواو دا بمێنێت و ببێت. کاتێ باس لە رووناکیی دەکەین، ژوورێکی تاریک دێتە پێش چاومان کە بە تیشکێک رووناکی، دڕ ئەدرێ بە تاریکی و تارماییەکان دەڕوێنەوە. رۆڵی رووناکبیر هەمان رۆڵی نێوان تاریکی و رووناکیی هەیە. بەبارتەقای جەنگی نێوان روناکیی و تاریکی، رووناکبیر لە دایک دەبێت، ئەگەرنا رووناکیی ناتوانێ لە داوێنی تاریکی لەدایک بێت، وەک چۆن ناتوانین سێبەر بە سێبەر کۆتایی بێنین، وەهاش ناتوانین رووناکبیر لە ژووری داخراوی ئایدۆلۆژیدا پێناسە بکەین. سەردەمانێک سارتر دەیگوت "توخمی رووناکبیر لە ناڕەزایەتیی دەربڕینە"، کەچی ساڵانێکە، لەناو گێژاوی گوتارە زاڵەکانی بەسەر کۆمەڵگای ئێمەدا، ئەم ترسە وەک زۆڵەکێک چوەتە قاوخی مێشک و ئەندێشەی رووناکبیرانی ئێمەوە و لە نێوان ترس و رەخنەدا، ترسیان هەڵبژاردوە و لە سێبەری تۆخی تەنیایی خۆیاندا چاو لە ئاسۆی رووناکیی کۆمەڵگا دەکەن. ئەم شوبهاندنە، زۆرتر وەک ئەشکەوتی ئەفلاتوون دێتە بەرچاو. گوتاری ئەشکەوتی ئەفلاتوون لە کتێبی حەوتەمی "کۆمار"دا، راست دۆخی بیری جیهانی ئیسلامی لە چەندین نەسڵی خۆیەوە بەم لاوە بە باشی وەسف دەکات. گوتارەکەی ئەفلاتوون بەم شێوەیە: "گرووپێک لە مرۆڤەکان لە سەردەمی منداڵییەوە بە چەشنێک لە ئەشکەوتێکدا بەند کراون کە تەنیا شتێک دەتوانن ببینن، دیوارەکانی دەورووبەریانە. لە پشت سەری ئەوانیشەوە بڵێسەی ئاگرێکە کە سێبەری بەندکراوەکان بەسەر دیوارەکانەوە دەنەخشێنن. بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن سێبەرەکانی خۆیان و ئەوەی کە لە پشتی ئەوانەوە روو ئەدات ببینن. ئەگەر کەسێک لە پشتەوە لەگەڵیان بدوێت، ئەوا دیواری بەرامبەریان دەنگ ئەداتەوە، و بەم شێوەیە ئەوان پێیان وایە کە سێبەرەکان لەگەڵیان قسە ئەکەن. پرسیاری سەرەکی ئەم چیرۆکە سۆمبۆلیکە ئەوەیە ئەگەر مرۆڤەکان خۆیان لە بەندەکان ئازاد بکەن و پشتەوەی خۆیان ببینن، چی روو ئەدات؟ سروشتییە کە سەرەتا زیندانییەکان بە هۆی رووناکیی لەناکاوی ئاگرەکەوە بەشەوارە ئەکەون و ناتوانن بە بەشی دەورووبەری خۆیان ببینن و مرۆڤەکان یان شتەکانیش لە ئەشکەوتەکەدا بۆ ئەوان ناڕوون و ناڕاست دەگەڕێت. ئەوان دووبارە بڕیار ئەدەن کە بەرەو دیوارە ئاشناکە بگەڕێنەوە تا بتوانن سەر لەنوێ شوێن‌‌هەڵگریی بەکەنەوە.  پاشماوەی ئەم گووتارە لەهەوێنی کۆمەڵگای ئێمەدا هەڵدەقوڵێت کە رووناکبیری ئێمە لە نێوان دین و دنیادا، دیانەتی ئایینیان قبووڵ کردوە و مل کەچن بەوەی کە لە تارمایی دا بمێننەوە و دەست نەبەن بۆ تابۆ و بڤەکان. کۆتایی پەیڤی ئەم نووسینە، هەوێنی خەونێکی شێواوی رووناکبیرە راستەقینەکانی کوردە، کە دوور ئەڕٶن و کەس نایانبینێت، نزیک ئەبنەوە ئەسووتێن بۆ ئەوەی تارماییەکان نەڕەوێنەوە. بە کورتی، رووناکبیر لە کۆمەڵگای ئێمەدا نەزۆک و ئاوس بە گوتاری "سوتمان"ە و داهاتووی ئەم رەوتەش ئاشکرایە کە ناڕوونە و گیرۆدەبوون لە ناو ئایدۆلۆژییە کاڵ و شێواوەکاندا. 

۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۷, چهارشنبه

Rêga

Peroşîyekani min hemişe le xemêki qûlewe serçawe degrêt ke amîyanî derûnî şêwaw u nasazî jiyanî mine. Hemişe wam bîr akirdewe ke atwanim be barteqay bîr u zeyinim bîr le jiyan bikemewe u rê helle nek. Belam qawxi tenyaî u çêjî sate kurtxyenekan hemîşe bûnete kospî ser rêga. Be barteqay jiyanim şermezarim u dawai lêburdin le hemû helekanî jiyanim dekem. Şermezar dayk u bawk u xûşk u bra u refêq u hawrê dûr u nizîkekanim ... 
Jiyan ger sat be sati mêhrebanî têda nebêt hemû satêkî merge u merg.

۱۳۹۲ اسفند ۲۴, شنبه

هەڵتڵیشانی رۆح

گڕ بەرئەبێتە رۆح و
جەستە ئەسووتێ لە درەنگ وەختی ناسۆرا
هەرەس بە ماڵم خاتوون!
دەست بگرە بە ژانی بارووتا کە
قەڵغانی رۆحم

هەڵئەتڵیشێ! 



ئەفرا 

۱۳۹۲ آبان ۲۹, چهارشنبه

Alphabet ئه‌لف و بێ

پێناسەیەکی زۆر کورت:
زمانی ئاڵمانی Deutsche Sprache، یەکێک لە گەورەترین زمانەکانە لە ئاستی فەرهەنگ، زانست و فەلسەفە و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی دنیادا و سەر بە بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئەورووپایی و ژێرمەنییە. زمانی فەرمیی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانە، سویس و ئوتریش (نەمسا)یە. لە زۆرێک وڵاتانی وەک فەرانسە  و ئیتالیا و چێکسلۆڤاکیشدا قسەی پێ دەکەن. بە گشتی سەد و پێنج ملوێن کەس لە دنیادا بە زمانی دایکی خۆیان دەزانن. ئەنیستیتۆی گۆتە، گەورەترین ئاکادمی و فەرهەنگستانی زمانی ئاڵمانیە. لەم لینکەی خوارەوەدا زیاتر دەتوانن بخوێننەوە. ویکیپدیای فارسی و ئاڵمانی

ئاپارتاید Aparteid

ئاپارتاید Aparteid) دەستەواژەیەکی سیاسیی بوو کە لە لایەن ئەفریقای باشوورەوە بە مەبەستی جیاکردنەوە و هەڵاواردنی رەگەزی بەکارهێنرا. ئەم زاراوەیە لە زمانی ئەفریکانس (ئینگلیسی ئەفریقایی) واتای "لەتکردن و جیاکردنەوە" دەگەیەنێت. لە ئەدەبیاتی سیاسیدا، ئاپارتاید بە سیستمی هەڵاواردنی رەگەز[نەژاد]ی ناودێر ئەکرێت، واتە بە شێوەیەک لە دڕندانەترین شێوەکانی جیاوازیی ڕەگەزایەتی و بە گشتی سیاسەتێک لە پێناو زەوتکردنی ھەموو مافە "سیاسی و مەدەنییەکانی شارۆمەندان" پێناسە ئەکرێت. ئاپارتاید، پەڵەیەکی رەشە بە ناوچاوانی مێژووی سەدەی بیستەم و یەکێک لە شێوەکانی لەژێرپێنانی مافەکانی مرۆڤ لەقەڵەم ئەدرێت کە سەرچاوە لە بیرێکی دواکەوتوانەی رەگەزپەرستی بوو کە ئێستاکە لە پانتایی سیاسەتی جیهانیدا، بۆتە هۆی رۆنانی زۆر دەستەواژەی سیاسی دیکە وەکوو: ئاپارتایدی جینسی، ئاپارتایدی نەتەوەیی، ئاپارتایدی دینی و .... هتد.

Deutsch - Kurdisch (100 Wişe A2)

ئاڵمانی ـ کوردی Deutsch - Kurdisch

A2