یەکێک لەو بابەتانەی لە دەرسی مێژووی شەڕی جیهانیی دووهەمدا سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو، ئەو دەمەی ئەورووپا (وڵاتانێ وەک بریتانیا و فەڕانسە) بەرامبەر نازیسم و فاشیزم وەستانەوە و شانازی بە مێژووی بەربەرەکانێ لەگەڵ دڕندەترین سیستەمەکانی دنیادا دەکرد و دەکەن، خۆیان لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا خەریکی کۆمەڵکوژی و قات و قڕێ نەتەوەکانیتر و بە سوخرەکێشانی مرۆڤ و کۆیلەکردنیدا بوون.
ئێستاکەش هەروایە، هەموو ئەورووپا تەحەمولی دیکتاتۆرێک لە وڵاتەکەی خۆیدا ناکات، کەچی بە ناوی ریال پۆلیتیکەوە سەرچاوەی ئاوی ژیانی نەتەوەکانی دیکەیان لێڵ کردوە و پشتی دیکتاتۆرەکانی گرتووە بۆ سەرکوتی نەتەوە ژێردەستەکان و ئەم سیاسەتەش بە بزەی تاڵی سیاسەتمەدارانی رۆژئاوایی و شارۆمەندانیانەوە دیارە.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر