که گه‌وره بووین به پاڵتۆی ته‌نگی کوردایه‌تییه‌وه هاتین. ته‌وقه‌ی ئاشووبی باشوورمان له‌مل کرد. خه‌می رۆژهه‌ڵات و حوکمی کوردمان له‌ناخی خۆماندا به‌تاڵ کرده‌وه بۆ گه‌مه‌ی غوربه‌ت. سه‌یر ئه‌وه‌یه غوربه‌تی بووین له جه‌غزی نیشتمانی هه‌زارلۆی شوناسی کوردبووندا. خز بوو. که‌وتین و هه‌ڵنه‌ساینه‌وه. نه‌مانزانی تا هه‌ستاینه‌وه ببووین به ژێر هه‌ره‌سی پۆستاڵی نه‌هامه‌تییه‌که‌وه که ناومان لێ نابوو رێبازی قاسملوو. شه‌رمه‌زاری جامانه‌که‌ی قاسملوو نه بووین. ئێواره بوو دره‌نگوه‌ختان نیشتمان له زه‌ینماندا له‌تری ئه‌دا و ئێمه‌ش سه‌رخۆش. چ په‌یکێ تاڵ بوو "ئۆزو"ی هه‌رمۆته‌ی ئازارمان. چ خه‌ونێکی خۆش بوو ناسیونالیزم له گێژاوی ته‌پ و تۆز و کڕێوه‌ی به‌ر ده‌رگای "مه‌لای گه‌وره" و دوو سه‌عات نیگابانی شه‌وان و ده‌مه‌ده‌مێی ناو (..)ه‌کان. چ خه‌یاڵێکی گه‌وره بوو هه‌وره‌بانی سوسیالیزم له موسته‌نه‌دی تی ڤی یه‌کانماندا. به نووکی برایه‌تی هه‌زار شه‌قی حه‌ڵاڵکراومان خوارد و شه‌رممان نه‌کرد له ئاینده. ئێسته‌ش به باوه‌شێک رق و نفره‌ت ئه‌مانه‌وێ نیشتمان کۆ بکه‌ینه‌وه له تاڵی ئه‌م شه‌رابه نه‌حسه که مه‌ستین به بێ هۆ.
هه‌ستن له خه‌و، که دڵینام تازه هیچ کاره‌ساتێک ئێمه داناچڵه‌کێنێ و هیچ رێگایه‌ک نه‌ماوه پێیدا نه‌ڕۆین و هه‌ر نه‌گاته وێرانه. دڵ به لایه‌کدا ده‌ڕوا و عه‌قڵ به لایه‌کدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر