من و
ئاوێنه‌یه‌کی په‌رێشان
چڵێ هیوا و بستێک خه‌نده
جاده‌یه‌کی هه‌راسان و جووتێ پێڵاوی دڵته‌نگ
به‌م شاره‌دا تێ ده‌په‌رین
من و
ئه‌سپێکی سه‌رمه‌ست
باڵۆنێکی حهسرهتاوی
شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی خوێناوی
به‌نده‌رێکی بێ په‌نا
داڵده ده‌درێین له که‌ناری ئه‌م ده‌ریا شینه‌دا
منیش ئاوێنه‌که‌م شکاند
هه‌زار خه‌ونی شیرین فرین
هه‌موو له‌سه‌ر کورسییه‌کی ئێواره
دانیشتووین و یادی تۆ ده‌که‌ین تۆ "یار".
ئاوێنه‌یه‌کی په‌رێشان
چڵێ هیوا و بستێک خه‌نده

به‌م شاره‌دا تێ ده‌په‌رین
من و
ئه‌سپێکی سه‌رمه‌ست
باڵۆنێکی حهسرهتاوی
شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی خوێناوی
به‌نده‌رێکی بێ په‌نا
داڵده ده‌درێین له که‌ناری ئه‌م ده‌ریا شینه‌دا
منیش ئاوێنه‌که‌م شکاند
هه‌زار خه‌ونی شیرین فرین
هه‌موو له‌سه‌ر کورسییه‌کی ئێواره
دانیشتووین و یادی تۆ ده‌که‌ین تۆ "یار".