![]() |
شه‌ریف باجوه‌ر، چالاکی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوان |
به پێی راگه‌یه‌نه جیهانییه‌کان، وڵاتی ئێران له نێو 56 وڵاتی جیهانی خاوه‌ن دارستاندا، پله‌ی 45ه‌می هه‌یه که ئه‌وه نیشانه‌ی به‌رفراوان بوونی دارستان و لێڕه‌واره و بایه‌خێکی گرینگی هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات چ له باری ئابووری و چ له باری سڵامه‌تی و ته‌ندووستی وڵاته‌وه. بۆیه کوردستان له زنجیره چیای زاگرۆسه‌وه تا ده‌گاته لووتکه بڵینده‌کانی ئاگری، کوردستان به لێڕه‌وارو دارستان داپۆشراوه که تێدا جگه له له‌وه‌ڕگه‌و به‌ری دار‌و گژو گیا، گیانله‌به‌ری جۆراوجۆری له خۆدا جێ کردۆته‌وه‌و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ژیانی (بۆ گیانله‌به‌ران و بژێوی ژیان و ئاژه‌ڵداری و بواری ئابووری و گه‌شتیاری) ناوچه‌که‌یه، پێک ده‌هێنن.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا دیارده‌یه‌کی قه‌یراناوی وه‌ک ئاگربه‌ردانه به‌روبووم و دارستانه‌کان، چالاکانی ژینگه‌پارێزی نیگه‌ران کردوه‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان نیگه‌رانییه‌کی جیددی پێک هێناوه. که به پێی راپۆرته‌کان له‌لایه‌ن چالاکانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه سرووشتی نیه. "سۆران دانشوه‌ر"، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له وتووێژیك له‌گه‌ڵ رادیۆ زه‌مانه له رێكه‌وتی 30ی جۆزه‌رداندا وتی:"ئیمه دڵنیاین كه ئه‌م ئاگر كه‌وتنه‌وانه سروشتی نیه". ئه‌وه له کاتێکدایه به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی کوردستان هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دوو هۆکاری سرووشتی و ئینسانی. بۆیه ده‌ستپێکردنی وه‌رزی هاوین و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی نابه‌رپرسیار به هۆکاری دیارده‌که ده‌زانن.
لە کاتێکدا کە لێرەوار و لەوەڕگە و موچە و مەزراکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەک لە دوای یەک ئاگر دەدرێن، ئەنجومەنی سەوزی چیا کە رێکخراوێکی ژینگەپارێزیی لە شاری مەریوانە له دوایین راگه‌یاندنه‌کانیدا، لیستێکی درێژ لەو سوتماکە بڵاو دەکاتەوە، که تێدا باس له 101 نموونه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵا کراوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوا جار راگەیەندرا ٢٠٠٠ هێکتار لە لەوەڕگەکانی ناوچەی سەقز لە "کێوی جاقڵ" بوون بە خۆراکی ئەو ئاگرەی کە ماوەی چەند مانگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردراوە. لەم بارەوە "كه‌ریم شه‌ریفی" سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قز رۆژی ١٧ی گەلاوێژ، له لێدوانێک دا بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی فارس وتی: پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی ناوچه‌ی سه‌قز به ته‌له‌فون پێوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی سه‌قزه‌وه گرت و له‌م رووداوه ئاگاداری كردینه‌وه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خۆیان گه‌یانده شوێنی رووداوه‌كه و ویستیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵكردنی با و هه‌روه‌ها وشك بوونی گژوگیای ئه‌م له‌وه‌ڕگەیە، ئاگره‌كه به‌ره‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ش ته‌شه‌نه‌ی كرد.
لە لایەکی ترەوە ژینگەپارێزانی سنە مەترسی ئەوەیان هەیە سوتماکەکە کە کێوی ئاویەر و کێوەکانی دیکەی دەوروبەری سنەش بگرێتەوە. هەر بۆیە رۆژی ١٥ی گەلاوێژ لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی مامۆستایانی ئەو شارە کۆبوونەوەیەک لە سەر کانی شەفا لە ئاویەر پێکهات و نامەیەکیان بۆ ناوەندە بەرپرسەکان نارد تا سزای ئەو کەسانە بدەن کە دەستیان لەو تاوانانەدا هەیە.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی ئیلام، شاخه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئیلام ، رۆژی دووشه‌ممه 30 جۆزه‌ردان، به پێی هه‌واڵێک له "جام جم ئانلاین"ه‌وه به پێی لێدوانی عه‌بدوره‌زا بادزار، به‌رێوه‌به‌ریی گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ئیلام باس له ئاگرکه‌وتنه‌وه له ناوچه‌که ده‌کات و هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ش بۆ کۆمه‌ڵێک مۆعتادی ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژی سێشه‌ممه، 14ی پووشپه‌ڕ، به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "موکریان نیوز" له هه‌واڵێکدا باس له‌وه ده‌کا که : 13 هێکتار له له دارستان و لێره‌واری بۆکان زیانی پێ گه‌یشتوه‌و له‌م ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا که له به‌رزاییه‌کانی "کێوه ره‌ش" رووی داوه 7 هێکتار له دارستانه‌کان سووتاوه. " هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی16ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری نه‌وسوود به بیانوی مانۆڕی نیزامی دارستان‌و لێره‌واری شاخه‌كانی گه‌چینه، گاكوژه‌و خووگه‌لانه‌یان ئاگر تێ‌به‌ردا‌و بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه له‌م پیوه‌ندییه‌دا به وته‌ی "دانشوه‌ر"له زۆربه‌ی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كاندا كه خه‌ڵكێكی زیاتر له 100 تا 150 كه‌س بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌شدارییان ده‌كرد ته‌نیا دوو یان سێ كه‌س له داموده‌زگاكانی پێوه‌ندیدار به كوژانه‌ندنه‌وه‌ی ئاگره‌وه له‌و شوێنانه بوون‌و ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه به وته‌ی به‌رپرسانی باڵای ناوچه‌و وڵات، بوودجه‌یه‌ك له مه‌جلیسدا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌كان په‌سه‌ند‌و ته‌رخان كراوه.
بۆیه مه‌سه‌له‌یه‌ك كه به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌رده‌وام خۆیان لێ بواردووه‌و هه‌وڵیان داوه حاشای لێبكه‌ن كه‌مته‌رخه‌می‌و نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی بۆ پێشگرتن‌و نه‌بوونی هیچ هه‌وڵ‌و كرده‌وه‌یه‌ك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوشارخسته‌سه‌ر چالاکانی ژینگپارێز و خه‌ڵکی ناوچه‌که بۆ پێش‌گرتن به به‌رده‌وامی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان. له‌م پیوه‌ندییه‌دا بە پێی هەواڵێ کە بە سایتی بەیانی گەیشتووە؛ چوار ژینگەپارێزی شاری مەریوان، ئەرکان حەیدەری جێگری رەییسی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی مەریوان، ئەحمەد قەڵاجێی و دوو چالاکی تری بواری ژینگە لە شاری مەریواندا دەستبەسەر کران. که رۆژی شەممە 18/4/1390 ئەم چوار کەسەیان دەستبەسەر کرد کە هەر چوار کەسەکەیان بە دانانی وەسیقە ئازاد کران.
شایانی باسه که ئاکامی ئه‌م ئاگرکه‌وتنه‌وانه جیا له‌وه‌ی که خه‌سارێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌یه، ژینگه‌ی کوردستانی تووشی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی گیانی کردۆته‌وه که ژیانی هه‌موو رووه‌ک و گیانله‌به‌رانی به‌ره‌ورووی مه‌رگ کردۆته که له پرۆسه‌ی ژینۆسایدی ئێکۆسیستمدا پێناسه ده‌کرێ و ئاینده‌ی سووتماکی دارستانه‌کان له نێوچوونی گیانله‌به‌ره ورد‌و درشته‌کان، وشکارۆبوونی سه‌وزایی و به‌روبوومه‌کان، داته‌پینی ئابووری ئاژه‌ڵداری و گه‌شتیاری ناوچه‌که و له‌هه‌موو گرینگتر سڵامه‌تی که‌ش و هه‌وای ژینگه‌ی کوردستانه.
سه‌رچاوه: کوردپا
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر