ئه‌مرۆ باران ده‌بارێ، بارانێک به بارته‌قای دڵۆپ، تاو تاو به لیزمه به‌ر ده‌بووه گیانی زه‌وی و سه‌رو پرچی گه‌ڵاو گوڵی ده‌شێواند، جارجارێکیش هێمن وه‌ک سه‌ودای نیگایه‌کی بێقه‌رار. ئه‌مرۆژانه باران له خوشکانی بێقه‌راری من ده‌چێ، له‌و خوشکانه‌ی که ته‌نیا بیره‌وه‌ری و ده‌نگیانم بیر دێته‌وه، ئه‌و خوشکانه‌ی که نازدارن وه‌ک هه‌لاله‌ی به‌هاران. دڵیان وه‌ک کانیله‌یه‌کی رووناک. نیگایان وه‌ک په‌نجه‌ره‌یه‌کی باڵابه‌رز. هێند به خه‌نده‌یان سه‌رمه‌ستم که دائه‌نه‌وم بۆ منداڵیم. دره‌نگ بوو گه‌شتم به باران، زۆر دره‌نگ. زۆر دره‌نگ له رازی دڵۆپ گه‌یشتم.. نه‌مزانی که دڵۆپ مه‌ست ئه‌بێت، وام ده‌زانی ژیان به‌سته‌ڵۆکێکه و ده‌شکێ، نه‌مزانی وه‌ک زوڵفی قه‌ترانیان نه‌رم و به‌رگه ناگرم... به‌رگه‌ی سارانشین ناگرم.. خوشکانی من له‌گه‌ڵ دڵۆپ دڵۆپی باران ده‌بارن و منیش له‌گه‌ڵیان وه‌ک سێبه‌رێک ئه‌گه‌رێم. خوشکانی من ئامێزیان فێنک وه‌ک خوناوه‌ی باران و منیش بێتاقه‌تم بۆ خه‌نده‌یان..
ئه‌ی خوشکانی چاوه‌رێ بمبوورن به منداڵیم
ئه‌ی خوشکانی بێقه‌رار بمبوورن به به‌خشه‌نده‌یی باران
باران له رێگای دووره‌وه هاتووه ... بێقه‌رار ده‌باری ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر