۱۳۹۰ شهریور ۳, پنجشنبه

وتەی ئەمرۆژانە

ئەمرۆژانە چاو لە ماڵپەرەکان دەکەین، هەموو بەشێوەیەک فەزایەکی گرژی و ئاڵۆزی بەسەر کوردستاندا زاڵەو هەر دەمێ چاوەروانیی ئەوە دەکردێ کە مێژوو دووپات بێتەوە، بڵێ ئەمجارە کوردستان و بزووتنەوەی کوردی بەرەو کام قۆناغی دیکە بروات؟ ئایا ئەمە دەرفەتێک دەبێ یان هەمیسان کورد لەم قۆناغەشدا بەرەو شکەست و ناهومێدی دەروات؟ لە راستیدا بە پێی ئەزموونی سەدەی نۆزدەو بیست کە کوردی پێدا تێپەری، بیری ناسیونالیستی لە نموونەی کەمالیستی رەشترین سیماکانی خۆی بەرامبەر نەتەوەی کورد نواند و شاڵاوی سەرکوت و ژینۆسایدی لە هەر چوار بەشی کوردستان لێ کەوتەوە. لە ئاکامی ئەم سەرکوتە خوێناوییەدا ناسیونالیزمی کورد و بزووتنەوەی کوردی سەی هەڵدا کە بەر بەم سەرکوتە بگرێت و شوناس و فەرهەنگی خۆی بپارێزێ... بەگشی دەمەوێ بڵێم بزووتنەوەی کورد قەت هێرشبەر نەبوە و تەنیا و تەنیا ویستوویە ئیستۆپێک بکات بەو بارودۆخە، تەنیا ویستوویە بڵێ بەسە و سەرکوت و هێرش بوەستێت و مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد وەک خۆی بدرێ. بەڵام بەداخەوە لەهەموو قۆناخەکاندا کورد گەیشتۆتە ترۆپک و لوتکە کەچی تووشی نسکۆ و ناهومێدی بووەو خوێناویترین بارودۆخی تێپەراندوە. هەمووکە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بە گشتی ئامادەیە بۆ سەرهەڵدانی شۆرش لە هەموو وڵاتەکاندا، کورد دەبێ ئەم دەرفەتە بدۆزێتەوە و چآرەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ. راستە شەرایەتی کورد فەرق دەکا بە نسبەتی لیبی و شوێنەکانی دیکە، بەڵام دەردی میللەتی کورد مێژینەیەکی زۆۆۆری هەیە و ئازاری پێوە چەشتوە، کەواتە دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ شۆرشێک کە بێگومان بێ قوربانی نابێت. ئێمە رۆژانە قوربانی دەدەین. بۆ ئەم قوربانیە نەگاتە کۆتایی؟ قسەی کۆتاییم ئەوەیە کە بڵێم شەقامی کوردی هێزی تەواوکەرە، پێوسیتە شەقامی کوردی بێدەنگ نەبێت و حزبەکان و خەڵک و روناکبیران هەر کام لە گۆشەیەکەوە شەقامی کوردی بهێننە دەنگ، دەنگێکی بەهێز کە بتوانێ وەڵامدەری ئەورۆ و پرسی کورد بێت. ئەمرۆ بێت یان سبەی  دەوڵەتی کوردی گارەنتی دیموکراسییە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وەلانان و پەراوێزخستنی کورد و زەوت کردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد و لەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی کورد ئاکامەکەی شەر، نائەمنی و سەرهەڵدانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە و زۆرجاریش خوڵقێنەری توندو تیژی... وەسەلام

هیچ نظری موجود نیست: