ویستم له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانمدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جار به جار نووسینێک له گۆشه‌یه‌ک له‌م رووپه‌ره‌دا ده‌نووسم و بڵاوی ده‌که‌مه‌وه، بیره‌وه‌ریی رۆژانی ژیانم هه‌ر له منداڵیه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی بیرم دێته‌وه بینووسم و پێ به پێی ژیانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیهێنم و فه‌رامۆش نه‌بن، ره‌نگه له ناو رێکه‌وته‌کاندا هه‌ڵه بکه‌م، به‌ڵام گرینگ‌ترین کاته‌کانی ژیانم به حه‌کایه‌تی خۆش و دڵته‌زێنه‌وه ده‌یگێرمه‌وه، له‌گه‌ڵ ترس و دله‌راوکێکانم، له‌گه‌ڵ خۆشترین کاته‌کانی ژیانم و بنه‌ماڵه‌ی خۆم و ژیانی خۆم، ئازار و ژانی ژیانم هه‌موو ده‌گێڕمه‌وه، له ناو بازنه‌ی ئه‌م هه‌موو نووسراوه و تۆره به‌رینه‌ی ئه‌نترنێتدا چۆن بتوانم جێی خۆم بکه‌مه‌وه و که‌سێک هه‌بێ لایه‌ک بکاته‌وه له‌م نووسراوه کرچ و کاڵانه و بیانخوێنێته‌وه. ب دڵنیاییه‌وه ژیان ئه‌وه‌نده بچووک بۆته‌وه که خوێندنه‌وه له چه‌ند دێر تێده‌په‌رێ مرۆڤ هیلاک ده‌کا. بۆیه زۆر جار زه‌حمه‌ته مرۆڤ خۆی ده‌ربخات له ناو ئه‌م گێژاوه‌دا، به‌هه‌ر حاڵ ژیان مه‌ودا بدات ده‌ست پێ ده‌که‌م و له هه‌ر ده‌رفه تێک بۆم بره‌خسێ، لاپه‌ره‌یه‌ک له ژیانم هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه. به‌و هیوایه چرایه‌ک هه‌ڵکه‌م بۆ سه‌رای پیریم.
له‌گه‌ڵ ریزم بۆ هه‌موو دۆستانم و خوێنه‌ران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر