رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
له
نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
سه‌لاحه‌دین عه‌باسی: روشنبیر له ته‌ک ئینسان و جڤات و مێژو موعامه‌له ده‌کا،
بۆ داهاتوو پیلان داده‌نێ، خاوه‌نی ڕوانگه و بڕیاره، ره‌خنه‌گره و له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته و به‌رهه‌می ماندوبوونی پێکهاتنی "شارستانیه‌ته"...
به‌شی یه‌که‌م:
ئاماژه: : یه‌کێک
له که‌ڵکه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ره‌وتی رووناکبیرییه که له نێوان شپرزه‌یی و به‌رهه‌مهێنانی
گوتاردا قه‌یس ماوه‌ته‌وه، گوتارێک که به‌ناو په‌رۆشییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م،
له نیوان چه‌پ بوون، ئیسلامی و ... هتدا، نه‌یتوانیوه رۆڵێکی ئه‌وتۆ بگێڕێ و
خاوه‌ن گوتاری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت. له‌م وتوێژه دا تیشک ده‌خرێه سه‌ر لایه‌نه‌کانی
ئه‌م پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا. به‌شی یه‌که‌می
"رووناکبیری له نێوان پێناسه و کاری رووناکبیریدا" و به‌شی دووهه‌م "خه‌سارناسی
و کاری رووناکبیری کورد" ته‌رخان کراوه:
پ: زۆر توێژه‌ری
کۆمهلهیاتی پێیان وایه که روناکبیر به‌رهه‌می
گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌لگا له به‌ستێنه‌کانی زانست،فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت دایه،
سه‌ره‌تا بۆ ده‌سپێکی باسه‌که‌مان کورته‌یه‌ک له مێژو و سه‌رهه‌لدان و شکل‌گرتنی
روناکبیر و بزوتنه‌وه‌ی روناکبیری باس بکه‌ین:
روناکبیر
وه‌ک نێو، دیارده‌یه‌کی هه‌لقولاوی سه‌ده‌کانی نێوه‌راستی ئوروپایه.
سالی1273(1894ز) ئه‌فسه‌رێکی جوله‌که‌ی سوپای فه‌رانسه به تاوانی خه‌یانه‌ت به‌ند
ده‌کرێ. پێنج سال دوایه ده‌رده‌که‌وێ ئه‌م ئه‌فسه‌ره بێ تاوانه و دوباره ده‌بێ
دادگای بکرێته‌وه. (ئمیل زۆلا) نامه‌یه‌کی سهرئاواله له ژێر سه‌ردێری "من
تاوانبار ده‌که‌م" به دژی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌یان تاوانبار
کردبو،بلاو ده‌کاته‌وه.زۆلا تاوانبار ده‌کرێ و ده‌گیرێ. سێ سه‌د که‌س له نوسه‌ران
و هونه‌رمه‌ندان و زانایانی فه‌رانسه نوسراوه‌یه‌ک له دژی گیرانی زۆلا و موحاکه‌مه‌ی
ئه‌م ئه‌فسه‌ره، که نێوی دریفۆس بوه، ده‌رده‌که‌ن. ئه‌و نوسراوه‌یه به
"به‌یاننامه‌ی روناکبیران" نێوی ده‌رکرد. له دوای ئه‌مه
"کلمانسۆ" له سالی1277(1898ز) ئاماژه به نێوی روناکبیران بۆ لایه‌نگرانی
دریفۆس ده‌کا.
"روناکبیر"
وه‌ک چه‌مک له‌و کاته‌وه هاته نێو لاروسی گه‌لان. بوو به سفه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌ی
که به چاوی عه‌قل و زانست و بیر ده‌رواننه روداو و دیارده‌کانی کۆمه‌لایه‌تی.
به تێپه‌ربونی زه‌مان، و به بلاو بونه‌وه‌ی وشه‌ی روناکبیر له ناو گه‌لانی
جیاواز، ڕاو بۆچونی جۆراوجۆر و جیاوازیشی له‌سه‌ر ده‌رچو.
"گرامشی"
ده‌لێ ههرتاقمێکی کۆمه‌لایه‌تی له دونیای داهێنانی ئابوری خۆی سه‌ر هه‌لده‌دا و
یه‌ک یان چه‌ن توێژی روناکبیریش به دی دێنێت که نه‌ته‌نیا ئه‌و تاقمه رێک ده‌خا
و له رۆلی ئابوری خۆی ئاگای ده‌کاته‌وه،رۆله کۆمه‌لایه‌تی و رامیارێکانیشی بۆ
ده‌رده‌خا. گرامشی روناکبیران ده‌کاته دو به‌ش1- روناکبیرانی کلاسیک که بریتین
له مامۆستایانی ئایینی و زانستی و زانکۆ و قوتابخانه‌کان و به‌رێوه‌به‌ران 2-
روناکبیرانی ئۆرگانی که به‌رده‌وام له حه‌ولی گۆراندان.
"جولین بیندا" پێی وایه روناکبیر به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیهانی میتافیزیک حه‌قیقه‌ت و
دادپه‌روه‌ری داده‌به‌زێنێ. به هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پارێزگاری له
ماف خوراو و سته‌م لێکراوه‌کان ده‌کات. به خه‌بات دژی ده‌سه‌لاته ناشه‌رعی و سته‌مکاره‌کان
خۆی پێناسه ده‌کات.
"فۆکۆ"
ده‌لێ: روناکبیر وشه‌یه‌کی سه‌یره که دهمهاروژێنێ. به‌لای منه‌وه روناکبیران
هه‌ر بوونیان نیه.
"ئیدواردسهعید" پێی وایه روناکبیر وجودی به‌نده به ناسین و لێکدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه
و هاوڕێ نابێ له ته‌ک ده‌سه‌لات و سوننه‌ت و ئایین.
"پیربۆردۆ"
مامۆستای گه‌وره‌ی کۆمهلناس ئاماژه به روناکبیرانی فه‌وری ده‌کات و ده‌لێ ئه‌وانه
په‌یتاپه‌یتا له گفتگۆکانی میدیاکان خۆیان ده‌خه‌نه به‌رچاو، قسه‌کانیان سوک و
بێ بنه‌مان، زۆرتر سه‌قامگیری بارودۆخی هه‌نوکه‌یی ده‌که‌ن.
"شه‌ریعه‌تی" سێ وشه‌ی روناکبیر و ئنتلکتوئل و ئاسه‌میله له یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه.
پێی وایه روناکبیر و ئنتلکتوئل "ئین هه‌مانیان" نیه. روناکبیر هه‌مان clairvoyant ی فه‌رانسه‌ویه که به مانای مرۆڤێکه
روناکبین که روناک و ئاواله بیر ده‌کاته‌وه. کات و جێگه‌ی خۆی و کۆمه‌لگای ده‌ناسێ.
شه‌ریعه‌تی پێی وایه ئه‌مانه‌ی ئنتلکتوئل به روناکبیر مانا ده‌که‌نه‌وه توشی هه‌له‌یه‌کی
گه‌وره‌بون. راستیش ده‌کا. ئنتلکتوئل له "ئنتلکت" به مانای
مێشک، هۆش و فام وه‌رگیراوه. نێوی سه‌رچاوه‌که‌ی(اسم مصدر) ئنتلی ژنزیا و سفه‌ته‌که‌ی
ئنتلکتوئله. له ئوروپا به‌و که‌سانه‌ی که ئیشی فیکری و مێشکی ده‌که‌ن ده‌لێن
ئنتلکتوئل له به‌رامبه‌ر که‌سانێک که کاری ده‌ستی و به‌ده‌نی ده‌که‌ن.
مامۆستایانی ئایینی و قوتابخانه‌کان و زانستگاکان،چاودێره‌کان، قازێکان، رێبه‌رانی
حیزبه‌کان، رۆژنامه‌نوسان، کارمه‌ندان، دوکتۆره‌کان، مێژونوس و فه‌یله‌سوفه‌کان،
نوسه‌ران و وه‌رگێران و...و...هه‌موی ئنتلکتوئلن. که‌چی له ناو ته‌واوی ئه‌مانه
به‌شێکی که‌م روناکبیرن. خۆ ناکرێ بلێین هه‌ر که‌س باسه‌واده ، کاری فیکری ده‌کا،
فکری رونی هه‌یه و فره ره‌هه‌نده و کات و ژینگه‌ی خۆی و کۆمه‌لگاکه‌ی ناسیوه.
ده‌توانێ ته‌حلیل بکا و بۆ چونه‌کانی شی بکاته‌وه. له واقیعدا
"روناکبیر" سفه‌ته بۆ بیر کردنه‌وه، "ئنتلکتوئل" سفه‌ته بۆ
ئیش و کار.
من
پێموایه باوی رۆشنبیر هه‌ڵقولاوی چاخی مۆدرنیتهیه و دوای سه‌ده‌کانی ناوه‌راسته.
دوای سه‌ده‌ی 19 رێگای له شوێنه غه‌یره ئوروپاییه‌کان، چه‌شنی ئاسیا و ئافریقا
و ئامریکای لاتین، کردۆته‌وه. له کوردستان پێویسته بپرسین رۆشنبیر چیه؟ کێیه؟
چ ده‌کا؟ ئه‌م زاراوه و باوه‌یه(اصطلاح) زۆر که‌وتۆته سه‌ر زمان و بۆ زۆر که‌س
و که‌سایه‌تی به ساکاری به کار ده‌بردرێ و ده‌کرێته سفه‌ت. شاعیری روناکبیر،
رێبه‌ری روناکبیر، مامۆستای روناکبیر، مه‌لای روناکبیر، مێژوناسی روناکبیر، ئه‌دیبی
روناکبیر و... به راستی روناکبیر یانی چی؟
رۆشنبیر که‌سایه‌تێکه
که ده‌توانێ بابه‌ته کۆمه‌لایه‌تێکان "ته‌حلیل" بکا، ته‌وه‌ره‌کان لێک
بداته‌وه. رۆشنبیری هه‌ر کۆمه‌لگا و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له هه‌ر شوێنێک و پله‌یه‌کی
مێژوویی، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. که وابوو روناکبیر ''موتله‌ق'' نیه و نیسبیه.
روشنبیر له ته‌ک ئینسان و جڤات و مێژو موعامه‌له ده‌کا، بۆ داهاتوو پیلان داده‌نێ.
خاوه‌نی ڕوانگه و بڕیاره. ره‌خنه‌گره و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته. به‌رهه‌می
ماندوبوونی پێکهاتنی "شارستانیه‌ته".
پ:روناکبیر له سادهتهرین پێناسهداویژدانی به ئاگا و
وشیاری کۆمه‌لگایه گوتاری روناکبیری کوردستان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنن؟
له
ناو خۆی کوردستانی ئێران نوسه‌ر، مامۆستای ئایینی، وه‌رگێر، مێژونوس، شاعیر، ئه‌دیب
و زمان ناسی زۆر مه‌زن و تێکۆشه‌رمان هه‌یه. به‌لام به‌و تاریفه‌ی بۆ روناکبیرم
لێکداوه من هیچکامێکیان به روناکبیر ناناسم. ئه‌گه‌ر ئیدواردسهعید و چامسکی و
شه‌ریعه‌تی به روناکبیر بناسین به‌و راستیه ده‌گه‌ین که به‌داخه‌وه ئێستاکه
ناوخۆی کوردستانی ئێران به‌تال له روناکبیری نوخبه‌یه. هه‌رچه‌ن بوونی که‌سێکی
چه‌شنی رێزدار عه‌بدوللای ئه‌بریشه‌می،وه‌ک روناکبیریکی ئاسایی نه‌ک نوخبه،
ئیستسنایهکه، هه‌ر بۆیه گوتاری روناکبیری به ده‌گمه‌ن گیر ده‌که‌وێ. یان ئه‌گه‌ر
زۆر خۆش بینانه چاوی لێکه‌ین وتاری رۆشنبیری به هێزمان نیه.
له
په‌نا ئه‌و خاله نگاتیڤه پرۆسه‌یه‌کی به هێز له ده‌یه‌ی حه‌فتاکانه‌وه ده‌ستی
پێ‌کرد و ئێستاکه به ئامانج گه‌یشتوه. له نێو ئه‌و لاو و خوێندکارانه‌ی که له
جولانه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و رۆژنامه‌وانی و ده‌رکردنی گوڤاره خوێندکارێکاندا هه‌لسوراو
بوون تاقمێکی به‌رچاو به‌و راده گه‌یشتون که ده‌کرێ به شانازێوه مۆری
"روناکبیری" به ناوچاوانیاندا بدرێ.
گوتاری روناکبیری له‌م به‌شه‌ی کوردستان ئالوگۆرێکی زۆری
به‌سه‌رداهاتوه. هه‌رچه‌ن زۆر لاوازه به‌لام له ژێر کاریگه‌ری 1- رابورددوه
پرشنگداره‌که‌ی 2- بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست 3- کوردستانی عێراق داهاتوویه‌کی
زۆر قه‌له‌وی بۆ چاوه‌روان ده‌که‌م.
پ3:سه‌ده‌ی بیسته‌م،له کۆمه‌لگای کوردستان (رۆژهه‌لاتی
کوردستان) گۆرانگارێکی زۆر هاته ئاراوه به چه‌شنێک که شار وه‌ک دیارده‌یه‌کی
مۆدێرن، په‌ره‌ی ئه‌ستاند و چینی ناوه‌راست دروست بون، زۆر جار ملی گه‌را،
مارکسیست، دینی و نوێگه‌را و... پۆلین به‌ندی ده‌که‌ن، کارکردی گوتاری روناکبیری
کورد چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنن و ئه‌گه‌ر پۆلین به‌ندی بکه‌ین به‌رای ئێوه ئه‌و پۆلین
به‌ندییه چۆن ده‌بێ؟
پێشه‌کی
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بکه‌م که من که‌لک وه‌رگرتن له باوه‌کانی کوردستانی
رۆژهه‌لات و باشور و... پێ گوتارێکی سیاسی و واقیعی نیه. جیا له‌وه‌ی پێ له کلک
نانه، ئه‌ولا و ئه‌ولاش دههاروژێنێ قازانجێکی نیه و چاو نوساندن له راستێکانه.
راستی ئه‌مه‌یه که کوردستان ئێستاکه له چوار چێوه‌ی پێنج ده‌سه‌لات دایه. با
نه‌وه‌ی کورد تێ بگا که سالانێک له مه‌وبه‌ر رۆشنبیرێکی به ناوی عه‌بدوللا په‌شێو
چیرۆکی بێ ئاڵایی و بێ ولاتی بۆ باوکی گێرابۆوه، به‌لام باوکی نه‌ته‌نیا به‌م
چیرۆکه رانهچڵهکی و له گۆیی نه‌گرت کوردستانێکی مزهووهری بۆ ساز کردۆ و
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و...بۆ داناوه. ......؟!
پۆلین
به‌ندی گوتاری روناکبیری کردستانی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر روداوه سیاسێکان. به
داخه‌وه ئه‌م گوتاره به‌رده‌وام له ژێر رکێفی سیاسه‌ت دابۆه. دوای هه‌لوه‌شانی
"ژ.ک" گوتاری روشنبیری وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر داهات.
"ژ.ک" پێك هاتبو له تاقمێک بڵیمه‌ت و زانا که به راشکاوی ده‌کرێ
ئیدعا بکه‌ین روناکبیر بون، که(به ئیحتمالی زۆر) به رێنوێنی روناکبیرێکی نه‌ناسراو
و گومنێو به ناوی مه‌لا ئه‌حمه‌دی فوزی، که له گوندی خانه‌قای بورهان داده‌نیشت،
پێک هاتبو. پێک هێنه‌رانی ژ.ک به مه‌عریفه‌یه‌کی قوول و به هێز له‌مه‌ڕ کورد
و کوردستان گه‌یشتبون. په‌یمانی سێ سنور
رونی ده‌کاته‌وه که ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌روێشت کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تری
کوردستان ببێت. لافاوی شه‌ری دوهه‌می جیهانی هات و کوردستانیشی گرته‌وه. بارودۆخی
تایبه‌تی شهر "ژ.ک"ی جوانه مه‌رگ کرد. ئه‌ندامانی ژ.ک یان دانیشتن یان
که‌وتنه گه‌مه‌ی سیاسی زلهێزانی ئه‌م مه‌یدانه و گه‌وره‌ترین رۆله‌کانی قوربانی
کران. له‌و کاته‌وه تا ئه‌و رۆ ئاڵوگۆرێکی گه‌وره به‌سه‌ر گوتاری روناکبیری
داهاتۆ.
له
سه‌رده‌می ژ.ک و کۆمار بۆچونی میلی- مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر گوتاره‌کان زال بو. نوسراوه‌کانی
ئه‌وسه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت وه‌سێتنامه‌ی پێشه‌وا، به راشکاوی ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌خه‌ن.
دوای روخانی کۆمار بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر گوتاری روناکبیری له ناو خۆی ولات قه‌مته‌ر
کرا. له نیوه‌ی ئاخری ده‌یه‌ی چل گوتاری روناکبیری چه‌پی مارکسیستی له زۆربه‌ی
زانستگاکانی ئێران زال بو. گوتاری مارکسی که ڕیشه‌ی له هه‌لسورانی روناکبیرانێک
داب‌و که به 53 نه‌فه‌ر نێویان ده‌رکرد، له ژێر کاریگه‌ری شۆرشه‌کانی ئامریکای
لاتین و که‌سایه‌تی کاریزمای چه‌گوارا، له "چریکه فیدایه‌کانی خه‌لق"
خۆی هێنایه سه‌ر رای گشتی. له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته‌ی زانستگاکانی ئێران
خوێندکارانی کورد، که پێگه‌ی چرۆ کردنی روناکبیران بون، به لای گوتاری مارکسسیتی
خوار بونه‌وه. ئه‌و خوار بونه‌وه له به‌ر سێ هۆ بوو:1- گوتاری مارکسیسته‌کان
باسی له‌سه‌ر که‌مایه‌تیه ئیتنێکان به چڕی و پڕی ده‌کرد. پروپاگه‌نده و
پرۆگرامی تایبه‌تی له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌بو. 2- تاقمێک له رێبه‌ران و هه‌لسوراوانی
سیاسی کورد به دوای روخانی کۆمار تاراوی ولاتانی سۆشیالیست بون. ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌ش
بۆ کورد جێگه‌ی هومێد بون که له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی سه‌ر به ئامپریالیستی شا
لایه‌نگریان لێ بکا.3- جیاوازی و ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بی وای کردبو که بالی مه‌زهه‌بێکان
که هه‌مو شیعه بون خۆ له کورده‌کان که سونی بون بپارێزن. مه‌زهه‌بێکان به
بۆنه‌ی جیهان شمول دانانی ئیسلام و بێ تهجروبهگی خۆیان نه ته‌نیا باسی نه‌ته‌وه‌کانیان
نه‌ده‌کرد به‌لکو دژایه‌تی داخوازیه نهتهوایهتێکانیان ده‌کرد. ده‌یه‌ی په‌نجا
هه‌تا سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران، که بۆخۆم ئه‌وکات خوێندکاری زانستگا بوم،
بۆ چونی مارکسیستی ته‌واو زال بو. مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان له چوار چێوه‌ی مارکسیسم
و بۆ رازی کردنی میلی گه‌راکان جاروبار باس ده‌کرا. ئه‌و کات 90%ی گوتاری
روناکبیری کوردی به‌ده‌س چه‌په‌کانه‌وه بو. ته‌نیا 10%ی ئه‌م گوتاره له ژێر
کاریگه‌ری شه‌ریعه‌تی و موجاهیدینی خه‌لق و سه‌یدقوتب به ده‌س ئایینێکانهوه بو.
جا
ئه‌گه‌ر وابو من گوتاری روناکبیری له روخانی کۆمار هه‌تا سالی 1356 هه‌تاوی ئاوا
پۆلین به‌ندی ده‌که‌م که گوتاری رۆشنبیری میلی سه‌ربه‌خۆ بوونی نه‌بو. ته‌نیا
گوتاری روناکبیری هه‌ڵسوراو چه‌پی مارکسیستی بو. گوتاری میلی له‌و گوتاره‌دا
مارکسیهدا خۆی پێناسه ده‌کرد. گوتاری ئیسلامی له ئاخری چله‌کان گوورا و له سه‌ره‌تای
په‌نجاکان له دایک بو. دوپاتی ده‌که‌مه‌وه گوتاری رۆشنبیری به‌ر له روخانی
کۆمار میلی – ئیسلامی بو.
به‌ده‌س پێکردنی شورشی گه‌لانی ئێران گوتاری روناکبیری
کوردستانی ئێران ئالوگۆری زۆری به‌سه‌ر داهات. گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی زیندو بۆوه.
گوتاری مارکسی خۆی خزانده نێو گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی. گوتاری ئیسلامیش هاته
ئاراوه و خۆی له مه‌یدانی خۆیندکاری زانستگاکان و حوجره‌کان ئاشکرا کرد و هاوکات
ده‌ستی کرد به دور بونه‌وه له گوتاری مه‌زهه‌بی شیعه و نیزیک بونه‌وه له
گوتاری ئیخوانی. دوای روخانی دیواری به‌رلین
و پاشه‌کشی ئیده‌ئۆلۆژی مارکسیستی گوتاری روناکبیری چه‌پ نه‌رم و هێدی به‌ره‌و
گوتاری سێکۆلاری خزی. له راستیدا گوتاری روناکبیری له کوردستانی ئێران هه‌ر له
سێ بۆچوندا ماوه‌ته‌وه و هه‌رکام له‌و سێ بۆچونه سه‌ره‌کیانه خاوه‌نی بۆچونی
جۆراوجۆر له ناو خۆیاندان. ئه‌م سێ گوتاره‌ش بریتین له1- گوتاری میلی2- گوتاری
ئیسلامی3- گوتاری سکۆلار.
***
بیوگرافییه‌کی کورتی به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین عه‌باسیی:
له شه‌وی 16 سه‌رماوه‌زی 1336 هه‌تاوی له دێی قاجری بۆکان
له دایک بوم. خوالێخۆشبوی بابم، مه‌لا سه‌لیم، شاعیر و ناسناوی لوتفی بوو. هه‌ر پێنج برا خه‌ریکین
دیوانه‌که‌ی چاپ بکه‌ین. سێزده‌به‌ده‌ری سالی 1338 هاتوینه دێی حاجی خۆشی
شاروێران. سالی 1342 بابم ده‌ستی له مه‌لایه‌تی هه‌ڵگرت و هاتوینه شاری مه‌هاباد.
ئێستاش له‌گه‌ل سوره‌ییای خێزانم و منداله‌کانم، سارا و سارم، دانیشتوی گه‌ره‌کی
مزگه‌وتی سوری مه‌هابادم. 28 ساله به‌یانان کارمه‌ندی ناوه‌ندی کهشاوهرزیم. پاش
نیوه‌رۆیانیش له باغه گوێزهکهم ئیش ده‌که‌م.
ـ هه‌ر
له مندالێوه به بۆنه‌ی بابم له گه‌ڵ شیعر و شاعیرانی کلاسیکی کورد و مێژو و باوه‌ری ئیسلامی ئاشنا بوم.
ـ سالی
1353 مامۆستای زمانی فارسیم که لاوێکی لایه‌نگری چریکه فیدایه‌کان بو و ده‌نگۆ
هه‌بو به‌و هۆیه له باکوری ئێران بۆ مه‌هاباد دورخراوه‌ته‌وه، به نهێنی کتێبه‌کانی
سه‌مه‌دی بیهره‌نگی و ده‌رویشیان و په‌رویزی ره‌سولی پێ ده‌خوێندمه‌وه و له ته‌ک
بیری چه‌پ ئاشنای کردم و ئه‌گه‌ر له زانستگا مه‌زهه‌بێکان "جه‌زبیان"
نه‌کردبام ده‌بومه کومونیستێکی قه‌هار!
ـ سالی
1355 له زانستگای ورمێ ده‌ستم کرد به خوێندنی کارناسی کشتوکال. سالی1357 له به‌ر
کورد و سوننی بون یه‌کێک له نوێنه‌رانی خوێندکاران له کومیته‌ی 15 نه‌فه‌ری به‌رێوه‌بردنی
شۆرش و خۆپیشاندانه‌کانی شار و زانستگای ورمێ بوم که دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرشی
ئیسلامی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و کومیته‌یه به پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌لات،
وه‌ک وه‌زیر و وه‌کیل و سه‌ردار، گه‌یشتن.
ـ پێش و دوای سه‌رکه‌وتنی شۆرش، خوێندکارێکی هه‌لسوراو و
خۆتێههلقوتێن بوم. له ئایه‌توللا تاهیری و مه‌کارم و مونتهزیرێوه بگره هه‌تا
ده‌گاته شیخ عیزه‌دین و سه‌لاحی موهته‌دی و ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و که‌ریمی
حیسامی و سه‌عد موجبری لیبی و دوکتور په‌یمان و مه‌لا محه‌مدی جهوانرۆیی و مه‌لا
هادی سه‌را و دوکتورقاسملو و سروش و هه‌ژارو حیکمه‌تیاری ئه‌فغانی و سه‌دان گه‌وره
و چکۆله‌ی دیکه دیدار‌و کێشه و موجاده‌له‌م کردوه.
ـ سالی1367
دورخرامه‌وه شۆتی ماکۆ، سالی1368 له سه‌رکار ده‌رکرام و 1370 به حوکمی دیوانی
عه‌داله‌تی ئیداری هاتمه‌وه سه‌رکار. له سالی 1369 هه‌تا ئه‌ورۆ خۆم له هه‌ر کارێکی نهێنی و رێکخراوه‌یی پاراست و هه‌رچی
نوسیومه و کردومه به ئاشکرای و راشکاوی بۆه.
ـ هه‌تا
ئه‌ورۆ پێنج کتێبم چاپ بوه، چواری دیکه‌م ئاماده‌ی چاپن. 98 گوتار و نوسراوه‌م له
رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی سه‌راسه‌ری و ناوچه‌یی و خوێندکاری بڵاو بۆته‌وه که چه‌مکی
زۆریان سیاسی و میللی و مه‌زهه‌بین.
چه‌ندین وتار و وتووێژم له لایه‌ن رادیۆ و ته‌له‌ویزیونه‌کانی وه‌ک ده‌نگی
ئامریکا و میدیا تی وی و... له ته‌کدا کراوه و بڵاوبۆته‌وه.
ئێستاش خه‌ریکی خوێندنه‌وه
و بیرکردنه‌وه و نوسینم. ده‌رگای مالم هه‌میشه و روبه‌روی هه‌مو که‌س، به هه‌ر
بیروڕا و ئیده‌ئۆلۆژی و نه‌ژادێکه‌وه، ئاواڵه‌یه. له گفتگۆ و موجاده‌له و
چاولێکردنی تلویزیۆن تێر نابم.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م .... درێژه‌ی هه‌یه...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر