وێبنووسی ئه‌فراسیاب گرامی/ هەوڵم داوە ئەوەی دەینووسم و بیری لێ دەکەمەوە لێرە کۆی بکەمەوە.
۱۳۹۱ تیر ۳, شنبه
ده‌مامکه‌کان و په‌یامی ئاشته‌وایی
ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق
ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق
کارگه‌ی چیرۆک‌نووسی: عه‌باس مه‌عرووفی
و: ئه‌فراسیاب گرامی
سێ:
واقعییه‌تی گێڕانه‌وه:
واقعییه‌تی گێڕانه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌کی ده‌ستکاری کراوی واقعییه‌تی مه‌وجووده. نووسه‌ر به چاوی خۆی رووداوه‌که نابینێ و ناگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو به کامێرای تایبه‌ته‌وه به وێنه و رووداوه‌کان و کاراکتێره‌کانه‌وه خه‌ریک ده‌بێ.
گۆشه‌نیگای کامێرای بینین له چیرۆک و رۆمان‌دا، یه‌کێک له تێکنیکه‌کانی نووسینه که نه‌زانینی کارێکی ئاسان، ئه‌سته‌م ده‌کاته‌وه.
ده‌بێ ده‌ست بخرێته ناو واقعییه‌ته‌وه. واقعییه‌ت له هه‌ر رووداوێکدا، که‌ره‌سته‌ی خاوه که هه‌موو نووسه‌رێکی به‌توانا ده‌یکاته چیرۆک.
نووسه‌ر به واقعییه‌تی مه‌وجوود خیانه‌ت ده‌کا هه‌تا له هه‌مبه‌ر هونه‌ردا وه‌فادار بمێنێته‌وه.
۱۳۹۱ خرداد ۲۸, یکشنبه
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سۆران عه‌لیپوور
ئەنجامەکانی شەر لە خودی شەر روخێنەرترن
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
سۆران عه‌لیپوور: هاوکێشەکە بەو شێوەیە بوو تا دەسەڵاتی ناوەند بەهێز دەبوو و بناغەکانی حکومەتیان پتەو دەکرد، کورد زیاتر دەکەوتە دەرەوەی بازنەکەوە
سۆران عه‌لیپوور: پارتە کوردیەکان زۆر درەنگ هەستیان بە گرینگی ئاوردانەوە له رەوتی نوێی کۆمه‌ڵگا کرد، کە هەستیشیان پێ‌کرد زیاتر لە خەمی مۆرک لێدانی حیزبی و دەستەمۆ کردنی خودی رەوتەکە بوون تا بایەخ پێدان و وەرگرتنی پەیامەکانی.
سۆران عه‌لیپوور: رووناک‌بیر دەتوانێ پاڵ بەو دیوارانەوە بنێ کە دەوری ئێمەیان تەنیوە، شایەد ئەو دیوارانە نەروخێن بەلام مەیدانی ئازادی ئێمە فراوانتر دەبێتەوە، زیاتر باوەرم بەو پرۆسەیە هەیە کە بەردەوام هەوڵی بەرین کردنی پانتایی ئازادی دەدا تا ئەوەی گەیشتن بە "مدینە فاضلە" بکاتە ئامانج
شۆڕشی
57، گرینگ‌ترین رووداوی سیاسی ئێران بوو له سه‌رده‌می
نوێ‌دا، به‌گشتی کورد که‌وته بارودۆخێکه‌وه که توانی به‌شێک
له کوردستان ئیداره بکات، ئه‌و
بارودۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ به‌گشتی خواسته‌کانی کورد چ بوو؟
شۆرشی ١٩٧٩ سیمای دەسەلاتی سیاسی ئێرانی گۆری، دۆخێک هاتە ئاراوە کە بۆ کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و تەنانەت بۆ هەموو جیهانیش دیاردەیەکی نوێ و ئەزموون نەکراو بوو، ئەو یەکگرتوویی ئیدۆلۆژیکی ـ ئاینیەی کە لە نێو شیعە و رابەرەکانی دا هەبوو، بێ بەرنامەیی ئۆپۆزسیۆن و هەروەها کەلک وەرگرتن لە هەستی بریندار و نارازیی خەڵکی ئێران، هەژموونی باڵی نەریتی لە شۆرشی ئێران دا زیاتر کرد، بە رادەیەک کە هێزە پێشکەوتن خوازەکانیشی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە، ئەو مۆدێلە نامۆیەی دەسەلاتدارێتی کە دەنکەکەی لە سەرەتای سەدەی بیست چێنرابوو لە ئێرانی دوای پاشایەتی بەری گرت.
۱۳۹۱ خرداد ۲۷, شنبه
کورتترین چیرۆکی جیهان
کورتترین چیرۆکی جیهان
ئه‌فراسیاب گرامی
بۆ فرۆشتن: پێڵاوی مناڵه‌که،
هه‌رگیز له‌پێ نه‌کرا!
ده‌گێڕنه‌وه ئێرنێست
همێنگۆی ئه‌م چیرۆکه‌ی له شه‌ش وشه‌دا بۆ به‌شداری له کێبه‌رکێیه‌کی کورته‌چیرۆکدا
نووسیوه و له کێبه‌رکێکه‌شدا سه‌رکه‌وتوو بوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که ئه‌و
کورته‌چیرۆکه‌ی له گره‌وێک له‌گه‌ڵ یه‌کێ له دۆسته‌کانیدا که پێی وابوه به شه‌ش
وشه هیچ کات ناتوانین چیرۆکێ بنووسین، نووسیویه‌تی.
کورتتترین چیرۆکی ترسناکی دونیا،
چیرۆکێکه که نووسه‌ره‌که‌ی که‌س نازانێ کێ یه!؟
دوایین مرۆڤی سه‌رزه‌وی، ته‌نیا
له ژووره‌که‌یدا دانشتبوو که له ناکاو له ده‌رگایان دا.
منیش له‌م رۆژانه‌دا خه‌ریکی
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه بووم، چیرۆکێکی چه‌ند دێڕی وه‌ک گه‌ڵایه‌کی لاسار که
با هێنابێتی هاته ژووره‌که‌مه‌وه:
ـ دایکم که په‌نجه‌ی له‌سه‌ر گوڵی قاڵییه‌که
بوو گریا تا خه‌یاڵی له دوایین زه‌رده‌خه‌نه‌ی پشت تارمایی چاییه‌که‌ی ده‌ستی باوکم
دوور که‌وته‌وه. (ئه‌فراسیاب گرامی)
۱۳۹۱ خرداد ۲۶, جمعه
چیرۆکێ له پائۆلۆکۆئیلۆ
چیرۆکێ له پائۆلۆکۆئیلۆ
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه:
ئه‌فراسیاب گرامی
که‌سێ هه‌بوو هه‌موو ژیانی
به خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤیندارانه تێپه‌ڕاند و کاتێ له دنیا ده‌رچوو هه‌موو که‌س
پێیان وابوو که جێگای ئه‌و به‌هه‌شت ده‌بێت. که‌سێکی دڵڕه‌حمین و مێهره‌بان وه‌ک
ئه‌و، به دڵنیاییه‌وه جێگای به‌هه‌شته. له‌و کاته‌دا به‌هه‌شت هێشتا گه‌شه‌یه‌کی
وه‌های به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو. پێشوازیکردن له‌و به باشی به‌ڕێوه نه‌چوو. فریشته‌یه‌ک
که ده‌بوا ئیزنی هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ به‌هه‌شتی پێدابایه گه‌ڕا و ناوی له
لیسته‌که‌دا نه‌دۆزییه‌وه، کاتێ ناوی نه‌بوو هه‌ناردی بۆ دۆزه‌خ. له دۆزه‌خدا
هیچ که‌سێ داوای کارتی پێناس یان ده‌عوه‌تی لێ ناکه‌ن و هه‌رکه‌سێ بگاته ئه‌وێ
خێرا ده‌یکه‌نه ژووره‌وه. ئه‌و که‌سه چووه ژووره‌وه و له‌وێ مایه‌وه. چه‌ند
رۆژ دواتر شه‌یتان به تووڕه‌یییه‌وه هاته به‌ر ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت و یه‌خه‌ی
پترۆسی پیرۆزی گرت که نه‌یده‌زانی چی رووی داوه. پرسی چی بوه، چی رووی داوه؟ شه‌یتان
که چاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو گوتی: ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌ناردووتانه، کار و ژیانی
ئێمه‌ی تێک داوه. له‌و کاته‌وه گه‌یشتووه دانیشتوه و گوێ به قسه‌ی ئه‌وانی دیکه ده‌گرێ، چاویان لێ ده‌کات، گوی
بۆ ده‌رده دڵه‌کانیان ده‌گرێ، ئێستا هه‌موویان له دۆزه‌خدا خه‌ریکن پێکه‌وه
قسه ده‌که‌ن و یه‌کتر له باوه‌ش ده‌گرن و یه‌کتر ماچ ده‌که‌ن. دۆزه‌خ شوێنی ئه‌م
کارانه نیه ! بێن و ئه‌م پیاوه وه‌ربگرنه‌وه. کاتێ گێڕه‌ره‌وه چیرۆکه‌که‌ی ته‌واو
کرد به تاسه‌یه‌که‌وه له منی روانی و گوتی: "به عه‌شقێکه‌وه بژی ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر به رێکه‌وت رێگات که‌وێته دۆزه‌خیش ... خودی شه‌یتانیش بتگه‌ڕێنێته‌وه
بۆ به‌هه‌شت". پائۆلۆکۆئیلۆ
۱۳۹۱ خرداد ۲۳, سه‌شنبه
ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق... کارگه‌ی چیرۆک‌نووسی: عه‌باس مه‌عرووفی 2
ئه‌م
دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق
کارگه‌ی چیرۆک‌نووسی: عه‌باس مه‌عرووفی
و: ئه‌فراسیاب گرامی
دوو:
مه‌شقی نووسین :
له یه‌که‌مین بیره‌وه‌رییه خۆشه‌کانی من ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و کاته‌ی که ده‌مهه‌ویست چیرۆک بنووسم، به‌ڵام نه‌مده‌زانی. چیرۆکه‌کانی چیخۆفم
ده‌خوێنده‌وه و چونکه ئه‌م چیرۆکانه ساده و دڵ‌بزوێن بوون، به باشی ده‌متوانی
کۆپییان لێ هه‌ڵبگرم.
سه‌ره‌تام وه‌ک مه‌شقی نووسین بوو.
دواتر ده‌متوانی فێر ببم که ناوی شه‌قامه‌کان،
شار و ئاده‌میزاده رووسییه‌کان بگۆڕم به ئێرانی.
پێم وایه له چوارده‌ساڵییه‌وه تا حه‌فده ساڵی
شتێک له نێوان سێ ساڵدا، به‌رهه‌مه‌کانی چێخۆفم خوێنده‌وه و نووسیم.
ئه‌وڕۆکه که ساڵانێکه تێپه‌ڕیوه، بیره‌وه‌ریی
ئه‌و رۆژانه و هه‌رکات ناوی ئانتوان چێخۆف ده‌بیستم ئه‌بێته بزه‌یه‌ک و ده‌که‌وێته سه‌ر لێوم. یادکردنه‌وه‌ی
مرۆڤێکی دڵنه‌وا و مێهره‌بان که عاشقی مرۆڤه‌کان بوو و ئه‌م عه‌شقه له ته‌واوی
نووسینه‌کانیدا شه‌پۆل ده‌دات.
یه‌كێ له چیرۆکه‌کانی چیخۆف که له‌بیر ناچێته‌وه
"تاوانبار"ی ناوه. وێنه‌یه‌کی روون و زوڵاڵ له ژیان و سیمای پیره‌مێردێکی
هه‌ژاره که له سه‌رده‌می تێزاره‌کاندا قوربانی و چاره‌ڕه‌ش بووه.
۱۳۹۱ خرداد ۱۹, جمعه
کارگه‌ی چیرۆک‌نووسی عه‌باس مه‌عرووفی .... نووسه‌ر کێ یه؟
ئه‌م
دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق
کارگه‌ی چیرۆک‌نووسی عه‌باس مه‌عرووفی
و: ئه‌فراسیاب گرامی
یه‌ک:
نووسه‌ر
کێیه؟
هه‌ندێک
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که هه‌رکه‌س خوێنه‌واری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێ ده‌توانێ
ببێته نووسه‌ر.
هه‌ندێک
ده‌ڵێن ئینسان ده‌بێ خاوه‌نی توانایی و به‌هره‌ی خوداوه‌ندی هه‌بێت تا بتوانێ چیرۆکێک
بنووسێت.
هه‌ندێکی دیکه له‌و باوه‌ڕه‌ن که نووسه‌ری پێویستی به رواڵه‌تێکی تایبه‌ت
نیه، به‌ڵام هه‌رکه‌سێ که ده‌توانێ شتێ بنووسێ، بێگومان چیرۆک نووس نیه.
۱۳۹۱ خرداد ۴, پنجشنبه
عه‌شق ... که بۆن و به‌رامه‌ی هه‌ڵمان ئه‌گرێ
عه‌شق ... که بۆن و به‌رامه‌ی
هه‌ڵمان ئه‌گرێ
بابه‌ت: په‌خشان
ئه‌فراسیاب گرامی
هێندێ جار عه‌شق ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه به‌ر به هه‌ره‌سی
ژانی مرۆڤ ده‌گرێ، ئێمه ده‌بێ وا بیر له عه‌شق بکه‌ینه‌وه که پێمان وابێ هه‌موو
ژیانی ئێمه و سات به سات و ده‌م به ده‌م ژیوار و ژین به بێ بوونی خۆشه‌ویستی
ناتوانێ به‌رده‌وام بێت. ژیان هه‌ورازێکی سه‌خت و ئه‌سته‌مه، باڵاخانه‌یه‌کی
بڵینده، که به بێ سه‌بر ئه‌وین و به بێ په‌یژه‌ی خۆشه‌ویسی ناتوانی له نهۆمی
به‌رز، یان به‌سه‌ر زناره‌وه هه‌وای ئاسووده‌ی هه‌ڵمژی. هیچ کات و هیچ ده‌مێ نابێ
عه‌شق ببێت به ژێر هه‌ره‌سی دڵره‌قی. ئه‌وه نفره‌ته دڵره‌قی له لووتکه‌دا هێشتۆته‌وه.
خۆشه‌ویستی و ژیان دوانه‌ی دانه‌بڕاون له یه‌کتر و خه‌وبینین به ژیانی ئاسووده
و خۆشبژێوی، خه‌وبینین به جوانییه‌کانی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینه.
ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤ حه‌ز و خۆشه‌ویستی به‌ره‌و سیله‌ی
نیگایه‌ک، گۆشه‌یه‌ک له ژیان ده‌سوڕێ، ئیتر بێ ئه‌ختیار به که‌ویرێکی وشک و
برینا گه‌ر سه‌فه‌ر بکه‌ی، ده‌شتێکی که‌سک و کوێستانێکی خه‌یاڵاویت دێته ڕێ. هێنده
گه‌وره‌یه، که ژیان ئه‌و چه‌مکه ئاسانه و خۆش له سه‌رزاره له‌به‌رده‌میا چۆک
داده‌دات. عه‌شق ساده‌تره له‌و ژیانه‌ی مرۆڤی تێدایه، چون عه‌شق له ژیان هێمن
تر و دڵناسکتره. عه‌شق په‌لاماری مرۆڤ
نادات. وه‌ک دووپشک نادات به مرۆڤه‌وه. ئه‌وین و خۆشه‌ویستی کانیله‌یه‌کی سه‌ره‌ڕێی
رێبوارێکی ماندووه و پشوویه‌که بۆ دڵ. خۆشه‌ویستی یانی دڵدانه‌وه و ئاشتکردنه‌وه.
ئاشتکردنه‌وه‌ی حه‌رامکراوه‌کان و بڕینی سنووره داخراوه‌کان. ئه‌و ده‌مه‌ی چڵ ئه‌دا
له چاوی به‌خت، ئه‌و ده‌مه‌ی هیوای مرۆڤ ئه‌بێت به ژێر ره‌وه‌ندی لافاوێکی هه‌راسانه‌وه،
ئه‌و ده‌مه‌ی گرداوێک حه‌ز و ئاواته‌کانی مرۆڤ هه‌ڵده‌لووشێ، ئه‌و ده‌مه‌یه ئیتر
خۆشه‌ویستی ده‌ریای مه‌نگ و ئارامه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی "با" و که‌شتیوانه
سه‌رکه‌شه‌کان. باهه‌ڵگرێکه و ده‌ستێکی
به قژی ئاڵۆزی ده‌ریاوه‌یه و ده‌ستێکی به خولیا و ئاواته‌کانی مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌که‌وێته ناو ته‌متومان و ساڵه‌های ساڵی ته‌م. بۆ دڵدانه‌وه‌ی گوڵه‌کانی نێرگسه‌جاڕ
و زریانی مل به کوێن. ئیتر ئه‌وه خۆشه‌ویستییه ته‌ق ... ته‌ق ده‌رگای دڵی
نامورادان ئه‌کاته‌وه، هه‌رچی رۆژی ره‌شی سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شه‌که‌ی قوتابخانه‌یه
پاک ئه‌کاته‌وه، هه‌رچی ته‌رمی جه‌نگاوه‌ره ئه‌کاته‌وه به شلێره. عه‌شق
گوڵێکه له دڵی به‌رده‌وه ئه‌ڕوێ.
کاتێ ژیان ئه‌بێت به ژێر هه‌راو و هوریای شار و گه‌وره‌شاره‌کانه‌وه.
ئه‌و کاته‌ی ژیان ته‌مێکی دووکه‌ڵاوی سه‌رشاره، ئه‌وکاته‌ی فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب
و هه‌موو زانسته‌کان ده‌ست له مرۆڤ به‌ر ئه‌ده‌ن، ئه‌وکاته‌ی غوربه‌تی مرۆڤه‌کان
له نیشتمانی زه‌وینشینان به‌ده‌ست خه‌یاڵ ئاینده‌وه گیر ده‌خوات و هه‌وڵی
رزگاربوونی خۆی ئه‌دات. ئه‌و ده‌مه‌ی ژیان ئه‌بێته درامای هێری پاتێر و به‌رده
جادوویی‌یه‌که‌ی تا یادگارانی مه‌رگ، ئه‌بنه سه‌فینه‌یه‌کی نوورانی و له دڵی
نیوه‌شه‌وی تاریک‌دا سه‌فه‌رێکی قووڵ ده‌که‌ی بۆ ناخی کاکێشان و زه‌وی جێ ده‌هێڵی
تا دوور ئه‌که‌ویته‌وه، به‌سه‌ر هه‌واوه رێ ئه‌که‌ی. نه‌کا ڕۆژێ له دوایین دیالۆگی
فیلێکی هالیود بێ عه‌شق به‌ر بیته‌وه. ئه‌و ده‌مه‌یه ئیتر له کافه‌یه‌کدا داده‌نیشی
و چاو له سه‌فه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان ئه‌که‌یت و ئه‌که‌وتینه به‌حری فکره‌وه.
شا .... ئه‌و خه‌ونه؟!
شا .... ئه‌و خه‌ونه؟!
بابه‌ت: ته‌نز
ئه‌فراسیاب گرامی
شا ئه‌و زه‌مانه‌ی تێی که‌وتووین؟! شا ئه‌و به‌زم و
باوان شێواوییه!؟ شا ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵاته؟! بووه تا به ئێستا به
"هیچ" پێبکه‌نی، نا .. نا ویژدانی خۆت بخه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڕاست بوه
"هیچ" تۆ بهێنێته پێکه‌نین، یان بوه به‌ش به حاڵی خۆت و هه‌رچی هه‌یه
به‌ده‌وروبه‌رتا تێر بگری. به هه‌ردووده‌ست خۆت بڕنی و به چه‌پۆک بده‌ی به‌ده‌موو
چاوی خۆتا. له‌وانه بووبێت، له‌وانه‌شه قه‌ت له ژیاندا بیرت له خۆت نه‌کردبێته‌وه.
چۆن ئه‌بێ ئینسان بیر له خۆی نه‌کاته‌وه و ئه‌ژنۆی توند نه‌کا له چه‌ناکه‌ی و
وه‌ک کووته‌کۆڵه له‌سه‌ر جاده‌ی نزیک شارا ته‌ماشای رۆژئاوا بکات. بێگومان به‌شێکی
زۆر، له‌وانه‌ی زۆرتر که بیر له خۆیان ناکه‌نه‌وه، به "هیچ" بێ هیچ
و خۆڕایی قا قا پێکه‌نیون و یان کوڵی گریانیان به‌رز بۆته‌وه، سه‌دا سه‌د و بێ
هیچ ته‌پ و تۆز کردنێک و خۆ گرژ کردنه‌وه ئه‌چنه ریزی ... با نه‌ڵێم. ره‌نگه ئه‌م
نووسینه‌ی منیش، به "شا" وه ده‌ستی پێکردبێ، جۆرێک ره‌هایی به‌ده‌ست
ئه‌و ختووکه‌یه‌وه بێت که رۆژانه به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌مگریه‌نێت. که مناڵ
بووم خه‌ونم به سه‌گه‌ڕاو و ده‌ڵه‌که‌ی ره‌حمان و که‌ره‌که‌ی ماڵ باوه‌گه‌وره‌م و
ئه‌سپه کوێته‌که‌ی خۆمانه‌وه ئه‌بینی. ئه‌وکاتانه مامۆستا له‌به‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش،
برۆی ئه‌تگوت دڕکه گۆیژه و بۆ په‌رژینی باخه‌که‌ی ماڵ مامه‌م ئه‌بوو، بانگی ئه‌کردی
و پرسیاری لێ ئه‌کردی و نه‌ت ئه‌زانی. خودکاره شینه‌که‌ی له گیرفان ده‌ر ئه‌هێنا
و ئه‌یخسته به‌ین په‌نجه‌ت...! وه‌ی مامۆستا گیان، تۆ خوا! به‌خوا دایکم نه‌خۆش
بوو، باوکم له مه‌رز بوو، خوشکم هه‌ویری ئه‌شێلا، کاکه‌م و ... هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌هاتن به هاوارته‌وه و په‌نجه‌ت وه‌ک هێلکه‌گون پشیله ده‌ئاوسا!؟ پێم بڵێ: تۆ
ئه‌ته‌و‌ێ له داهاتوودا ببی به چی؟ ــ ئم م م مامۆستا حه‌ز ئه‌که‌م ببم به
"کارتا باز". به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو
ئه‌م خه‌ونه وه‌ک سه‌تڵه ماسه‌که‌ی نه‌نکم که پشیله سه‌لکی تێده‌خست و به که‌وچکه
دارینه‌که ده‌یدا به‌سه‌ریا و له پڕێکدا ده‌ڕژا، خواره‌وه بوو و هیچ مان له
هیچ.
ته‌مه‌ن وه‌ک داڵیتی مێوه‌که‌مان به باڵای منا هه‌ڵده‌زنا.
ئێستا ئیتر خه‌ونم به پاشایه‌تییه‌وه ئه‌بینی. پاشایه‌ک که به سه‌دان و هه‌زاران
پیاو و که‌نیزه‌کی هه‌یه و شه‌و و رۆژ باوه‌شێنی ئه‌که‌ن، نان ئه‌که‌ن به ده‌میه‌وه
و که‌س ناوێرێ قسه له‌سه‌ر قسه‌ی بکات. قسه‌ت یاسایه‌کی نه‌بڕاوه‌یه. هه‌مووشتێ
به‌کیفی "..." خۆت به‌ڕێوه ئه‌برد. سه‌ری هه‌زارانت ده‌په‌ڕاند هه‌ر ته‌نیا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نجه‌یان بۆ کێشاوی. ره‌نگه بیرم ئه‌بوه داڵێکی بێ ئامان و خه‌یاڵی
داگیرکردنی ده‌یان سه‌رزه‌وینی جۆراوجۆرم ئه‌کرد. بڕیارم ئه‌دا به‌سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌کانه‌وه
وێنه‌ی خۆم و شاژن و کۆشک و سه‌راکه‌م هه‌ڵبکه‌نن و بۆ هه‌موو مێژوو بڵێن: ئه‌م
جیهانه ته‌نیا تۆ خاوه‌نی ئه‌وی و هیچ که‌سێکیش به پیاو نازانی و حه‌سابی
تڕێکیشیان بۆ ناکه‌ی. چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ش تێپه‌ڕی، زۆر زوو له‌و خه‌ونه دوور که‌وتمه‌وه
و ئه‌وه بۆ من زۆر زه‌حمه‌ت بوو. په‌رژینێک قاییم بێ هه‌موو بای زک بوو . ئیتر خه‌یاڵم
گلی خوارد و وام ئه‌زانی له کوڕێکی ئاسنگه‌ری گوندنشین و دوور له شار، ئه‌بمه
جه‌نگاوه‌رێک و ئه‌چـمه‌وه به‌گژ پاشای زۆردارا و کۆشک و ته‌لاری به‌سه‌ردا ئه‌ڕووخێنم
و هه‌وساری ئه‌که‌م. په‌تی ئه‌که‌م و له ناوه‌ڕاستی شه‌قاما، به به‌رچاوی هه‌موو
خه‌ڵکه‌وه، له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی به‌رز، په‌تی سێداره‌ی بۆ هه‌ڵئه‌خه‌م و ناوم ئه‌که‌وێته
مێژووی قاره‌مانانی مێژوو. ئه‌وکاته کیژێکی جوانکه‌ڵه و ته‌لارنشین له کۆشکێکی
لووتبه‌رزی ناو چیا سه‌رکه‌شه‌کانه‌وه و عه‌شقی ده‌بووی و حه‌کایه‌تت ئه‌بوه فه‌رهاد
و شیرینێکی تر. ده‌م به ده‌م، سنووری مێژووت ئه‌په‌ڕاند. راسته ئه‌ڵێن قسه که‌وته
ده‌م زارێ ئه‌که‌وێته شارێ. ئه‌م خه‌یاڵانه به‌رده‌وام به دواته‌وه بوون.
کلێکی پان بوون زوو زوو ده‌جووڵا. شا ئه‌و شا و گه‌دایه!
۱۳۹۱ اردیبهشت ۱۷, یکشنبه
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا له وتووێژ له‌گه‌ڵ سۆران عه‌لیپوور
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
له نێوان دوێنێ
و ئه‌مڕۆدا
له وتووێژ له‌گه‌ڵ
سۆران عه‌لیپوور
به‌شی یه‌که‌م
ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب
گرامی
سۆران عه‌لیپوور: ئەو دابران و پەرتەوازەییە
تا ئێستاش فاکتی کاریگەرە لە زیادبوونی مەودای نێوان بزووتنەوەی سیاسی ئێمە لە
لایەک و خەون و ئامانجی سەلماندنی شوناسی نەتەوەییمان لەلایەکی دیکەوە
سۆران عه‌لیپوور: دەولەتێکی بەهێزی مەرکەزگەرا چ باجێکی قورسی بۆ
نەتەوە و کەمینەکانی دیکە بەدواوە بوو . نە لە داخوازییەکانی مەشرووتەدا بایەخێک
بە جیاوازی ئیتنی درا و نە کوردەکانیش کەوتنە نێو بازنەی ئەو گۆرانکاریانەوە
سۆران عه‌لیپوور: ئەو دۆگم بوونەی کۆمۆنیستەکان لە ئاست ئیدۆلۆژیەکەیان
دا نەخۆشیەکی ترسناک بوو، مۆدێلی کۆمۆنیستی سۆڤیەتیی و چینی لە فەرمانرەوایی کردن
دا هیچ ئاسۆیەکی روونی نەبوو، ئەوە لە
کاتێک دایە کە چەپی ئێمە تەواو پاشکۆی ئەو مۆدێلە بوو
بیوگرافی کورت:
ساڵی ١٩٨٢ لە رۆژهەلاتی نیشتمان لەدایک
بووم، لیسانسی مێژووم لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە، لە نێوان کۆنگرەی دوو تا سێی
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سکرتێری ئەو رێکخراوەو سەرنووسەری گۆڤاری
لاوان بووم، لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ وەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم
کارم کردووە، کتێبی "بارودۆخی سیاسی کوردستان"م بە هاوبەشی لەگەڵ دوو وەرگێری
دیکە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە لایەن دەزگای موکریانیەوە چاپ کراوە، "کتێبی رۆشنبیر کێیە
چارەنووسی چیە" م لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن دەزگای وەرگێران ەوە چاپ کراوە، کە وەرگێراوی
کۆمەڵە وتارێکە لەمەر رۆشنبیر و رۆشنبیریی یەوە، دەیان وتار و لێکۆلینەوەم لە گۆڤار
و رۆژنامە و ماڵپەرەکان دا بڵاو کردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە لە سوێد نیشتەجێم.
۱۳۹۱ فروردین ۵, شنبه
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: ئەگەر کەسایەتێکی وەک عەبدوڵای ئیسحاقی و بە تایبەت دوکتور قاسملوو نەبا، ڕەنگە حیزبی دیموکڕاتیش یان وەک فیرقەی ئازەربایجانی لێقەومابا یان بووبا بە کومونیستێکی چینی
![]() |
| Abdul Aziz Maulodi |
رۆژهه‌لاتی کوردستان
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئا:ئه‌فراسیاب
گرامی
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: ئەگەر کەسایەتێکی وەک عەبدوڵای ئیسحاقی و بە تایبەت
دوکتور قاسملوو نەبا، ڕەنگە حیزبی دیموکڕاتیش یان وەک فیرقەی ئازەربایجانی
لێقەومابا یان بووبا بە کومونیستێکی چینی
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: سازبوونی ڕەوتی ئیسلاحات بە سەرجەم کەم و کورتێەکانی، بە
بڕای من دەرفەتێکی بەش بوو بۆ پێداچوونەوەی گرفتەکانی بەردەم کێشەی کورد لە
ئێران‌دا
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: هەوڵی سێ لایەن لیرەدا گرینگە، لایەنێک حیزبەکانن،
لایەنێک چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگین وە لایەنێکیش بیرمەندان و رۆشنبیرانی
سەربەخۆن. هاودەنگی ئەو لایەنانە بۆ دیاری کردنی ستڕاتژیی نەتەوەیی ڕەنگە
دەئەنجامی باشی لێبیتەوە
۱۳۹۰ اسفند ۲۲, دوشنبه
۱۳۹۰ اسفند ۱۹, جمعه
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
نێوان دوێنێ
و ئه‌مڕۆ دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
ئاماده کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
جه‌میل
کولاهی: شەڕی ئێران و عێراق، بووه هۆی ئەوە کە شەڕێکی
گەورەو لە نێوان دوو وڵاتی گرینگی رۆژهەڵاتی ناڤین‌دا بوو، سێبەری خستبووە سەر شەڕی
کوردستان
جه‌میل
کولاهی: پەنا بردن بۆ ساز دانی حیزبی هاوشێوەی حیزبی
رابردوو لە لایەن ئێنشعابییەکانەوە نیشانەی نەبوونی باوەڕ بە خۆ بوون و بێوەری
بوون لە هەر چەشنە بیر‌و هێزرێکی نوێە
جه‌میل
کولاهی: بزووتنەوەی سەوز هیچ پەیامێکی بۆ نەتەوە
ژێردەستەکانی ئێران پێ نەبوو. بۆیە پشتیوانی لە جووڵانەوەیەک کە مافەکانی کوردی
رەچاو نەکردووە، دوورە لە عەقڵیەتی سیاسی و من ئەو بێ دەنگییە بە تەواوی سیاسییانە
و ژیرانە دەبینم
ــــ شۆڕشی 57، گریگترین رووداوی سیاسی ئێران بوو له سه‌رده‌می
نوێ‌دا، به‌گشتی کورد که‌وته بارودۆخێکه‌وه که توانی به‌شێک له کوردستان ئیداره
بکات، ئه‌و بارودۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ به‌گشتی خواسته‌کانی کورد چ بوون؟ به‌رگری
ره‌وا یان شه‌ر له کوردستان له کوێوه ده‌ستی پێ کرد و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا
و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چ بوون؟
۱۳۹۰ اسفند ۱۴, یکشنبه
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێوان
دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا له وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل
کولاهی
ئاماده کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
جه‌میل
کولاهی: من ئاماژە بە دوو هۆ دەکەم، یەکەم
ئەوەیە کە تاکتیکی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد لە گەڵ هەڵکەوتەی جۆغرافیایی
کوردستان یەک ناگرێتەوە. دووەم ئەوەیە کە کورد تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە هەڕەشە
بۆ سەر ئەمنییەتی ئابووری وڵاتانی داگیر کەری کوردستان
جه‌میل
کولاهی: کۆمۆنیزم هیچ کات نەیدەتوانی ببێ بە پاشخانێک بۆ بزووتنەوەی
نەتوەیی کوردستان، چون لە ئەساسدا کۆمۆنیزم نەتەوەگەرایی و ناسیونالیزم دژ بە
بەرنامەی سەرەکی خۆی کە ریکخستنی کرێکارانی جیهانە دەزانێ، هەر وەک چون لە
ئیسلامدا ناسیونالیزم حەرامەو دژ بە بەرژەوەندی ئۆممەتی ئیسلامی دەزانێ
جه‌میل
کولاهی: بە گشتی دەتوانین بڵین هەوڵی کورد بۆ
رزگاری و گەیشتن بە مافەکانی، سەرەکیترین هۆیە بۆ پێکهێنانی حیزب و رێکخراوە
سیاسییەکانی، کە لە برکەگەلێ مێژوویدا هەر کامەیان سەری هەڵداوە
اشتراک در:
پستها (Atom)










