خۆم و کاک شه‌ریف/فستیواڵی گه‌لاوێژ 2007 |
بۆ هاوه‌ڵی دووره وڵاتم "ئه‌فراسیاب" و هه‌موو چركه ساته یاخییه‌كانی
شه ریف فه لاح
ئێواره بوو،
زه‌رده‌ی خۆرئاوا خه‌ریك بوو باڵی به‌سه‌ر شاخه‌كه‌ی به‌رامبه‌رماندا ده‌كێشا،
شه‌كه‌ت و ماندوویه‌تی بڕستی لێ بڕیبووم.
له كۆڵان گه‌ڕی و پیاسه‌ی ناو شوسته‌ی ویبلاگه كوردییه‌كان ده‌گه‌ڕامه‌وه
به كرته له‌سه‌ر ئیمه‌یله‌كه‌م
په‌نجه‌ره‌یه‌كم بۆ كرایه‌وه سه‌رم به نێو ماڵێكی تژی له شێعر و وتار و په‌خشان و جوانیدا كرد،
سێ ژووری لێ بوو، به تاڤگه‌ی قژی خاوی شێعردا خۆم هه‌ڵداشته باوه‌شی حه‌ژمه‌تی چركانه‌كانته‌وه،
له‌وێ بۆنی عه‌تری گوڵه په‌خشان و به‌ڕه‌زای شا شێعر و كه‌نێره‌ی كچه حه‌یرانی نێو نووسینه‌كانت ئوخژنیان دامێ.
ره‌وه وشه‌ی ئه‌مڕۆژانه هه‌ڵیگرتم و له باوه‌شی رابردۆوه داهاتوویه‌كی نوقم له شادی بوو به چاوگی یاده‌كانم.
هۆره‌یه‌ك هه‌ڵیگرتم و له قوڕگی سیاچه‌مانه‌دا مۆسیقایه‌كی ئه‌هووراییم بیر هاته‌وه.
له‌و سێ ژووره خنجیلانه‌دا ئێواره ژوانێكی پڕ له خۆزگه و عاشقانه‌مان له‌گه‌ڵ شێعر و جوانی و نیشتماندا برده سه‌ر.
ئێواره بوو!
سێبه‌ر باڵای ده‌كرد و هه‌وری یادت زنه‌ی كانیی هه‌ستی داگرتبووم، ژوور كش و مات،
چركه‌ی كاتژمێره فی گرتووه‌كه‌ی ژووره‌كه ئۆقره‌ی لێ بڕیوم، ده‌مهه‌وێ بفڕ‌م، بۆ كوێ، كه‌ی، بۆچی، له‌به‌رچی، چون؟
هۆ رۆحه سیی و ته‌ریوه‌كه‌ی كوێستانی كورد،
هۆ عاشقه شیته‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر، قه‌ڵه‌مت له زۆزانی قه‌ندیله‌وه هه‌ڵفڕیوه‌ته ئاڵپ،
بێقه‌رارم، ناشادم، زام له‌سه‌ر زام له‌سه‌ر رۆح و جه‌سته‌ی ئه‌م خاكه ده‌ڕوێ، دمیان ناوه‌ته بینه قاقای هه‌قیقه‌ت و خوێنی ده‌مژن
ده وه‌ره‌وه با به سواری هه‌تاوێكدا داگه‌ڕێینه ناو گوندی یاخییه‌كان و ماڵه شێته‌كان به‌سه‌ر كه‌ینه‌وه، ئێره هه‌رێمی یاخیی عه‌شقه یاران!
ئێواره بوو باوان!
ئێواره بوو،
خه‌یاڵت داگه‌ڕاوه‌ته هه‌ناومه‌وه، به دشتی گیانما ئاژین بووه، مه‌زرای رۆحم قاقره، گڤه‌ی با و هوروژی شیتیی ئه‌م سه‌ده‌یه چۆكیان به شێعر و رۆح و كازیوه و جوانی داوه.
ناتانم، نا، چه بێژم باوان، ئه‌م ژیانه هه‌ر نابڕێته‌وه،
هه‌ر زریكه‌ی دێ و
هه‌ر هاوار ئه‌كا و
هه‌ر چه‌قیوه و
هه‌ر....
19ی خه رمانانی 1390ی هه تاوی ـ باشووری ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر