شه‌وان که له پاییز ده‌گه‌ڕێمه‌وه
به رێگای مناڵیمه‌وه تووش ده‌بم
پۆلێ گه‌ڵای غوربه‌تی ئه‌بنه هاوڕێم
به‌دارستانێکی ته‌ما رێ ده‌که‌ین
چڵێ ئه‌دا له چاوی به‌خت
ئانیشکی گه‌ڵایه ده‌ڕه‌نجێ
سه‌رگۆنای پێکه‌نینێ ده‌ڕوشێ
تا له دوایین پێچی هه‌ور
خه‌یمه‌یه‌کی با هه‌ڵئه‌ده‌ین و
له ساباتی فڕینێکدا پشوو ده‌ده‌ین!
چه‌ند ته‌رمی گه‌ڵایه‌ک ئه‌نێژین
دره‌نگانێ به‌ر کۆچی مانگه‌شه‌و
ده‌نوین
ده‌نوین
ده‌نوین
...
ــ خه‌ون ئازارێکی هه‌میشه‌یی!
ــــ پاییز له منێکی ئه‌م نزیکانه ئه‌چێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر