NNS ROJ: کاوه قاسمی کرمانشاهی رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافی مرۆڤ له پاڵ چل و حه‌وت که‌سی دیکه له 23 وڵاتی جیهان خه‌ڵاتی هێلمه‌ن هێمه‌تی رێکخرای چاودێری مافی مرۆڤیان بۆ ساڵی 2011 پێبه‌خشراوه.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا رۆژی چوارشه‌ممه 14ی سێپته‌مبر هۆکاری دیاری کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی هێلمه‌ن هێمه‌ت بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که سیاسه‌تی سه‌رکوتکارانه و سنووردار کردنی ئازادیه‌کان له لایه‌ن وڵاته‌کانیانه‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و کاریان داناوه.
خه‌ڵاتی "هێلمه‌ن هێمت" هه‌روه‌ها، ده‌درێته ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌رانه‌ی که به هۆی ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکتاتۆری، یانیش به هۆی ڕوانگه‌ی جیاواز و بڵاو کردنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانه دژ به حکومه‌ت، ڕووبه‌ڕووی حوکمی زیندان ده‌بنه‌وه.

له نێو ئه‌م که‌سانه‌ی که مافی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان هه‌یه، ڕۆژنامه‌وانان، وێبلاگ نووسان، نووسه‌رانی شانۆ، هه‌ڵبه‌ستوانان و ته‌نانه‌ت کاریکاتۆریسته‌کان و گۆرانیبێژانیش ده‌بیندرێن.
کاوه قاسمی کرمانشاهی له سه‌ره‌تای ساڵی 2011 به تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده‌ی دژی نزام و هه‌وڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ میدیاکان و هه‌روه‌ها سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی" سیاسی حوکمی 4 زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
سێ که‌سی دیکه له‌و چل و حه‌وت که‌سه‌ی خه‌ڵاتی هێلمه‌ن هێمه‌تی ئه‌مساڵیان پێ به‌خشراوه خه‌ڵکی ئێرانن که یه‌کێکان داوای له رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ کردووه له‌به‌ر مه‌ترسی گیرانی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه ناوه‌که‌ی بڵاو نه‌کرێته‌وه.
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌دی ئه‌موویی رۆژنامه‌نووس و ئه‌میر ره‌شیدی چالاکی سیاسی دوو ئێرانی دیکه‌ن که ناوه‌کانیان له به‌یاننامه‌که‌ی رێکخراوی چاودێری مافی کرۆڤدا هاتووه.
به‌همه‌ن ئه‌حمه‌دی ئه‌مووی له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو ساڵ پێش له ئێران به هۆی نووسینیه هه‌ندێ بابه‌تی ئابووری له رۆژنامه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و حوکمی 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
له ساڵانی رابردوودا محه‌مه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی به‌ندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشراوه.
خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌به‌ر دوو ئه‌مریکایی شانۆنامه‌نووس"لیلیان هێلمه‌ن" و نووسه‌ر و سێناریست ده‌شیل هێمه‌ت به خه‌ڵاتی "هێلمه‌ن هێمت" ناونراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر