۱۳۹۰ شهریور ۱۷, پنجشنبه

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێ‌ كەس لە زیندانی ورمێ‌ ئیعدام كران

كوردپا: سەر لە بەیانێی ئەمڕۆ 17ی خەرمانان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ‌ سێ‌ هاووڵاتیی كورد بە تۆمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەكان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ‌، دوو برا بەناوەكانی مەحیەدین و خورشید قاسم زادە كوڕی سەعدوڵڵا و كەسێكی دیكە بەناوی یوونس قاسم زادە كوڕی سادق "ئامووزا" خەڵكی گوندی هەڵە قووشك لە ناوچەی "سۆما"ی سەر بە شاری ورمێ‌ بە تۆمەتی قاچاخی مادە هۆشبەرەكان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ‌ ئیعدام كراون.
پێتشر ئاژانسی هەواڵی موكریان لەگەڵ هەواڵی راگواستنی ئەو سێ‌ كەسە بە قەرەنتینەی زیندانی ورمێ‌، ناوی تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی "نیازی ـ چ" هاووڵاتیی توركیە، بڵاو كردۆتەوە كە ئەویش هەر بە ئیعدام مەحكووم كراوە.
هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسی كەسی چوارەم لەبەر دەستدا نیە.

هیچ نظری موجود نیست: