ژان کوکتوو، لەمەڕ بارس، رەخنەگری ناوداری سەدەی بیستەم دەنووسێت: "خەریکە هێدی هێدی دێڕە نەمرەکان دەنووسێتەوە". لەم دێرەی “ژان کوکتوو” دا وا دەرئەکەوێت کە نووسەرە بە ناوبانگەکان، ئەیانهەوێ پەیامێکی نەمرانە بە مرۆڤ و بە کۆمەڵگا ببەخشن، ئەوان بەر لەوەی کە بە نەمری بمێننەوە، بە سێحری دێر و وشە پێمان ئەڵێن، بتانەوێ و نەتانەوێ ئێمە بە نەمری ئەمێنینەوە. سەر دەرووی ئەم باسە ئەوەیە، نووسەر ئەیهەوێ جیهانی ئەو دیوی خەون و خەیاڵەکانی ئێمە پێکەوە ببەستێت. ئەوەی نووسەر و خوێنەر جیا ئەکاتەوە، نووسەر خەون بە خەونە دەبینێت، خوێنەر خەون بە نووسەرەوە دەبینێت. واتە نووسەرئەکەوێتە دۆخێکەوە کە خەونە شاردراوەکانی ئێمە ئەنووسێتەوە. هیچ نووسینێک بەدەر لە خەیاڵ و خەونی ئێمەی خوێنەر بوونی نیە، ئەوەی واتا دەبەخشێتە نووسین، خەون و خەیاڵی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە کە نووسەر گیان دەکات بەبەریانا و ئەیانووسێتە و دەقە نەمرەکان دەخوڵقێنێت. رازی نەمریش لە جیهانی نووسەردا لەم دێڕەوە سەرجاوە دەگرێت کە ئەوان هێدی هێدی دێرە نەمرەکان ئەنووسنەوە و ئێمەش دێرە نەمرەکان فەرامۆش ئەکەین.
وێبنووسی ئه‌فراسیاب گرامی/ هەوڵم داوە ئەوەی دەینووسم و بیری لێ دەکەمەوە لێرە کۆی بکەمەوە.
۱۳۹۱ دی ۲۴, یکشنبه
۱۳۹۱ دی ۲۲, جمعه
نیوه‌ی پڕی من، نیوه‌ی به‌تاڵی ئاوێنه*
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌فته‌ره شێعری گوڵباخ بارامی
ن: ئه‌فراسیاب گرامی
"ناسکترین وه‌رزی ئێواره و/ لێوی تۆ / ته‌نیاترین بیده‌نگی ساڵ و دڵی من/ که ئه‌تبینم لێوم ئه‌فڕێ / چ وه‌رزێکی دڵته‌نگه ماچ! (ل 12)
بێ دڕدۆنگی، بێ که‌ڵکه‌ڵه و خه‌م، بێ قووڵ بوونه‌وه له زمانی شاعیر، خوێنه‌ر ئه‌بێ ببێت به دێڕ، ببێت به حه‌ژمه‌تی سێبه‌رێکی ته‌نک و نزیک بێته‌وه له خه‌یاڵ. دێڕه‌کان له جه‌غزی ئاوێنه‌یه‌کدا خۆیان ئه‌نوێنن که خه‌یاڵێکی نوێ، ده‌نگ و جوانییه‌کی نوێ ئه‌به‌خشن به ئاوێنه، ئاوێنه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ڕێ، به‌رده‌وام نزیک ئه‌بێته‌وه له سنووری حه‌ز و ئه‌وین، به‌رده‌وام ده‌می زامێکی کۆن هه‌ڵئه‌داته‌وه، هه‌میشه بێسهبرانه و هه‌راسان رێگای دووری غوربه‌تی دڵه‌کان ئه‌دوێنێ. هه‌ندێجار ئه‌م بزاوته له خوێنه‌ریش تێده‌په‌ڕێ، زۆرجارانیش شۆڕ ئه‌بێته‌وه بۆ ناخ! به ده‌روونی شێواوی ئێمه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێ و هارمۆنیی ئه‌م رێگایه په‌یڤڕێژ ئه‌کات :
"ئه‌شێ من / هه‌ر له ئاوه تینووه‌کانی / روخساری شه‌ونمێک بچم / ده‌مه‌و کاڵبوونه‌وه‌ی ره‌نگه ئاڵه‌کانی باران / له‌گه‌ردنی ئارامی ئێواره‌یه‌کدا / ئاوێزانت بم (ل 22)
ئه‌وه‌ی که شێعر "هونه‌ری زمان"ه، ره‌نگه ئیتر باسێکی کلیشه‌یی و کۆن بێت، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا، زمان ده‌وری باڵای هه‌یه له شێعردا. رۆمن یاکوبسن زمان‌ناسی رووسی پێی وایه زمان له پێوه‌ندی و ئاخاوتن دا شه‌ش رۆڵی هه‌یه: شێعری، هه‌سته‌وه‌ری، خوازه‌یی، بادانه‌وه، هاودڵی و سوپێرزمانی(فرا زبانی). ئه‌م مژاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌سته به واتاوه، به‌ڵام ئه‌م واتایه له پێوه‌ندییه‌کی واقعییه‌وه بۆ ناو زمانی شێعردا ئه‌شکێته‌وه و هۆ و به‌رهۆی زمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. بۆیه زۆر له نووسه‌ران پێیان وایه :"شێعر، له زماندا روو ده‌دات". مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌وه‌بوو، به‌ر له‌وه‌ی شۆڕبینه‌وه بۆ نێوه‌رۆکی شێعر له‌م ده‌فته‌ره شێعرییه‌دا، پێویسته بوو بڵێین زمانی شێعری لای شاعیر، زمانێکی نوێ و له‌دایکبوونی فه‌زای شێعری ئه‌مڕۆیه.
"به ته‌نیا باران خه‌ت ئه‌خاته ته‌نیاییم و / زۆر شت هه‌یه / خه‌ت خه‌تییه دڵما / "خه‌ت" یانی: / بڕۆ به جاده بڵێ ماتڵتم. (ل 48) 
له‌م شێعره‌دا به رواڵه‌ت ناتوانین په‌یامه‌که وه‌ربگرین، پێوه‌ندییه‌کی راسته‌قینه له وشه و دێڕه‌کان ناده‌ن به ده‌سته‌وه، هه‌روه‌ها رسته‌کان وه‌ک رسته‌ی ساده‌ی رۆژانه هێلی پێوه‌ندیی خۆی تێپه‌ڕ ناکه‌ن، ره‌نگه ئه‌م شێعره به تێکئاڵانی فه‌زا و ده‌نگی شێعریی دیکه‌وه په‌یامه‌که راست بکه‌نه‌وه که له دنیای شێعری مۆدێڕندایه، به‌ڵام ئه‌مه رووداوێکه که زمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و به میتافۆر و به هـێما شێعرییه‌کان که که‌ره‌سته‌کانی زمانن، ئاراسته‌که ئه‌گؤڕێت.
"کۆڵان هه‌ر به کۆڵی منه‌وه / وه‌نه‌وز ئه‌دات / دا ئه‌به‌زێ و / له‌سه‌ر هێڵێ ده‌ماره‌کانی له‌شمه‌وه / رێگا ئه‌بڕێ و / من گومان له جگه‌ره‌یه‌ک ئه‌که‌م / به لێواره‌کانی لێوته‌وه ئه‌مرێ/ ئیستا ئیتر / په‌مه‌یی هه‌ر ته‌ماشایه و / دووکه‌ڵ ته‌نیا تابووتێک له هه‌ناسه‌ت / چێ ئه‌کات ... (ل 54)
چوونه ناو فه‌زای شێعری ئه‌مڕۆوه، کۆڵانێکی پێچاوپێچ و کۆڵان له‌سه‌ر کۆڵانه. له شیعره‌کانی گوڵباخ دا ئێمه ناتوانین بڵێین وشه‌کان ئه‌مان گه‌یه‌نێت به ئیده و مه‌رامێکی تایبه‌ت
اشتراک در:
پستها (Atom)