ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی ده‌ق
و: ئه‌فراسیاب گرامی
چوار
چیرۆک یانی دۆزینه‌وه
ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه له رێگای جێگیربوونی بنه‌ماکانی بیرکارییه‌وه بیچم ئه‌گرێ. واته دۆزینه‌وه سات به سات، واته گرتنی ته‌پۆڵکه به ته‌پۆڵکه، واته له پاژ(جزئ)ه‌وه گه‌یشتن به گشت (کل).
چیرۆک‌نووس هه‌واڵده‌ری رادیۆ یان تی ڤی نیه هه‌واڵه‌کان به راست و درووستی به‌هه‌مووان رابگه‌یه‌نێت، یان به کورتی باسی لێوه بکات. کۆمه‌ڵناس یان فه‌یله‌سووفیش نیه. ئه‌گه‌ریش ده‌روونناسی ئه‌زانێ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ پێکهاته که‌سایه‌تییه‌کانی ناو چیرۆکه‌که‌یدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، له حاڵێکدا ده‌روونناسیش نیه. و ئه‌وه‌نده له‌سه‌رخۆیه که سه‌یری که‌سایه‌تییه‌کانی ده‌کات و ده‌بینێ چ کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌ن یان چی تازه ئه‌ڵێن. خۆڕاگریی چیرۆک‌نووس، شتێکه وه‌ک خۆڕاگری خوداوه‌ند، به مه‌خلووقاتی خۆی چاو و گوێ و زمان و عه‌قڵ ده‌به‌خشێ و دواتر سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ له‌م کار و کرده‌وه و گوفتاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره دوو پێ‌یه.
هێمنگۆی ده‌ڵێ: "نووسه‌ری باش، وه‌سف ناکات، به‌ڵکوو داهێنان ده‌کات ... چ که‌سێ کۆتره ماڵینه‌که‌ی فێری فڕین کرد؟"
بونیاتنه‌ری گێڕانه‌وه‌ی ساده
همێنگۆی ناسراوترین نووسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌مه. ئه‌و بونیاتنه‌ری شێوازی نوێ و ساده له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریکادایه. ئه‌و به قه‌ستی کوشت چیرۆکی ئه‌نووسی، واته به شێوه‌یه‌ک به به‌رهه‌مه‌که‌یه‌وه خۆی خه‌ریک ده‌کرد که هه‌ست به ته‌واوبوونی خۆی ده‌کرا.
خۆی ده‌ڵێ: "من هه‌مووکاتێ ئه‌و کاره‌ی دوێنێ کردوومه ده‌ستی تێ‌وه‌رده‌ده‌م. کاتێ به‌رهه‌مه‌که ته‌واو بوو، سروشتییه که جارێکی دیکه چاوێکی پێدابخشێنمه‌وه، کاتێ تایپه‌که‌ی ته‌واو بوو، جارێکی دیکه‌ش ده‌رفه‌تێکی باش ده‌بێ که به‌سه‌ر ئه‌م تایپه جوانه‌وه ده‌سکارییه‌کی دیکه‌ی بکه‌م. دوایین ده‌رفه‌ت کاتێکه که نوسخه‌ی چاپخانه‌که‌ی ده‌خوێنمه‌وه، له‌م هه‌موو ده‌رفه‌تانه ره‌زامه‌ند و خۆشحاڵم".
ئێرنست همێنگۆی نووسه‌رێکه به شێواز و ستایلی تایبه‌ت به خۆی، و به راستی همێنگۆی کاتێک باس له که‌سایه‌تییه‌که‌وه ده‌کات سه‌ری سوڕ ده‌مێنێ که چۆنه ئێوه نایناسن؟! همێنگۆی ته‌نانه‌ت شه‌قام و شار و کۆڵان و قاوه‌خانه‌کان به شێوه‌یه‌ک وێنا ده‌کات که هه‌موو هه‌ست ده‌که‌ن که باس له چی‌یه‌وه ده‌کات.
ئه‌ده‌بیاتی جیهان پاش همێنگۆی گۆڕانێکی به خۆیه‌وه بینی. ئه‌و که له سه‌رده‌می یان گه‌ردانه‌ی ئه‌ده‌بیی "مالکۆم کاولی" پاریس پێی گرتبوو، وه‌ها باڵی کرده‌وه که گه‌ردانه ئه‌ده‌بییه‌کانی به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵبێنن تا له نهێنییه‌کانی فڕینی بزه‌یه‌ک لێویان بنه‌خشێنێت.
"ئارچیپالد مه‌ک لیش" له باره‌ی همێنگۆیه‌وه ئه‌م شێعره‌ی هه‌ڵبه‌ستوه:
"سه‌ربازێکی کۆنه‌کار له بیست ساڵه‌ییه‌وه
ناوداری ئاسۆ له بیست و پێنج ساڵیی
مامۆستا له سی
بۆ زه‌مه‌نی خۆی شێوازێکی داتاشی
له دارگوێز".
یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی نووسینی همێنگۆی ئه‌مه‌یه که زۆرجار له ئاوه‌ڵناو و ئاوه‌ڵکردار که‌ڵکی وه‌رنه‌ده‌گرت. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی که ده‌یهه‌ویست دروستی ده‌کات. ساده‌یه که نووسه‌ر کاتێ باس له که‌سایه‌تییه‌که‌وه ده‌کات که توڕه بێت، بڵێ: "به سیمایه‌کی تووڕه‌وه هاته ژووره‌وه، یان به حاڵه‌تێکی تووڕه‌وه گوتی ... ئه‌مانه ساده و ساکارن، به‌ڵام ...
به‌ڵام ئه‌م وشه کلیشه‌ییانه به که‌ڵکی خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ ناخوات، نووسه‌ر ده‌بێ بتوانێ سیما ئینسانییه‌کان به شێوه‌ی تایبه‌ت به خۆی نیشان بدات.
هه‌واڵ به زۆری "گشتی"یه. هه‌واڵی کشانه‌وه و شکست له شه‌ڕدا له رسته‌یه‌کدا ده‌رده‌بڕدرێ، و خه‌ڵک له رادیۆ ده‌یبیستن یان له رۆژنامه ده‌یخوێننه‌وه، و رۆژنامه‌کانیش به ده‌م باوه ده‌ڕۆن. به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵانه نابنه چیرۆک.
همێنگۆی کشانه‌وه و شکستی جه‌نگ تێکه‌ڵ به قوڕو چڵپاو و مه‌کینه‌ی به‌رگدووری و باران وێنا ده‌کات. ئه‌و راپۆرتی شه‌ڕ نانووسێت، به‌ڵکوو رۆمان و چیرۆک ده‌خوڵقێنێت:
"شه‌و زۆرێک له گوندنشینه‌کان تێکه‌ڵ به کاروانه‌که بوون، له کاروانه‌که‌دا عاره‌بانه‌گه‌لێک هه‌بوون که شت و مک و پڕتاڵی ماڵیان هه‌ڵگرتبوو، ئاوێنه‌کان له به‌ینی دۆشه‌که‌کانه‌وه به‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌وه شه‌وقیان ده‌خست، مریشک و سۆنه‌کانیش به عاره‌بانه‌کانه‌وه هه‌ڵواسرابوون.
به‌رده‌م عاره‌بانه‌که‌ی ئێمه، مه‌کینه‌یه‌کی به‌رگدوورین له ژێر باراندا بوو، گوندنشینه‌کان به‌نرخترین شت و مکی ناوماڵیان له‌گه‌ڵ خۆیان بارکردبوو و هێنابوویان. له‌سه‌ر هه‌ندێک له عاره‌بانه‌کانی ژێر باران، ژنه‌کان سه‌ریان کردبوو به ناو یه‌کدا و ئه‌وانی دیکه له‌گه‌ڵ عاره‌بانه‌کان، تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان کرابایه خۆیان ده‌خزانده پاڵیانه‌وه و به پێ ده‌ڕۆشتن. ئێستاکه له کاروانه‌که‌دا سه‌گه‌لێ هه‌بوون که له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌دا له ژێری عاره‌بانه‌کانه‌وه ده‌ڕۆشتن. جاده‌که قوڕی هه‌ڵگرتبوو. جۆگه‌کانی پاڵ جاده‌که لێوان‌لێو ببوون له ئاودا، له پشته‌وه دارستانێک به که‌ناری جاده‌که‌دا باڵایان کردبوو، زه‌وی پتر له‌وه‌ی که ته‌ڕ و قوڕاو بوو که ده‌توانرا لێی ده‌رباز بیت. له ماشینه‌که دابه‌زیم و که‌مێ چوومه پێشتره‌وه، به دوای شوێنێکه‌وه بووم که بتوانم پێشه‌وه باشتر ببینم و تووله رێگایه‌ک په‌یداکه‌م تا له ده‌شتاییه‌وه تێپه‌ڕێت. ئه‌مزانی که تووله رێگاکان زۆرن، به‌ڵام رێگایه‌کم نه‌ده‌ویست که به لارێ‌دا بمبات ..." (به‌شێک له "ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ چه‌ک"، وه‌رگێڕانی نه‌جه‌ف ده‌ریا به‌نده‌ری).
حه‌ره‌که‌ت (جووڵان)
همێنگۆی ده‌ڵێ: "هه‌ندێک جار چیرۆکه‌که ده‌زانم و هه‌ندێ جاریش له کاتی نووسیندا دروستی ده‌که‌م و ناشزانم چی لێ ده‌ردێت. هه‌رچی به‌ره‌و پێشتر ده‌ڕۆم، گه‌ڵاڵه پێشووه‌که‌م گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. حه‌ره‌که‌ت و جووڵان، چیرۆکه‌که دروست ده‌کات".
"به‌ر له‌وه‌ی کۆته‌که‌م له‌به‌ر بکه‌م، ئه‌ستێره په‌ڕۆییه‌کانی سه‌ر قۆڵه‌که‌یم هه‌ڵکه‌ند، و له‌گه‌ڵ پاره‌کانمدا خستمه گیرفانمه‌وه. پاره‌کانم ته‌ڕ بوو، به‌ڵام باش بوو. ژماردنم، سێ هه‌زار و ورده‌یه‌ک لیره بوون. جله‌کانم ته‌ڕ و چه‌سپناک بوون، و من ده‌ستم ئه‌دا له جه‌سته‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێنم رانه‌وه‌ستێ، ژێرکراسییه خورییه‌کم هه‌بوو و پێم وانه‌بوو سه‌رمام ببێ. به مه‌رجێ که بجووڵێم.
له رێگادا ده‌مانچه‌که‌میان دزیبوو، و منیش قابڵۆخه‌که‌یم له ژێر کۆته‌که‌م دا شاردبووه‌وه. بارانیم نه‌بوو و له ژێر بارانا سارد بوو. له پاڵ جۆگه‌که‌وه به‌ره‌و سه‌ر رۆشتم. هه‌وا رووناک بوو و ده‌شت سه‌راپا ته‌ڕ و ته‌ره‌س و داهێزراو بوو. کێڵگه‌کان رووت و ته‌ڕ بوون، له دووره‌وه گۆیاری گازه‌نگه*که‌م بینی که له نێوان ده‌شتاییه‌که‌دا به‌رز ببووه‌وه. چوومه رێگایه‌که‌وه و چه‌ند سه‌ربازێکم بینی که له پێشه‌وه ده‌هاتن. له پاڵ جاده‌که‌وه په‌ڕیم ... (به‌شێک له "ماڵئاوایی له‌گه‌ل چه‌ک"، وه‌رگێڕانی نه‌جه‌ف ده‌ریا به‌نده‌ری).
کۆتایی راوچیی مه‌زن
ده‌کرێ کتێبی "ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ چه‌ک" بکه‌ینه‌وه و بخوێنینه‌وه، له هه‌ر شوێنێک بتهه‌وێ، وێنه و هێما زیندووه‌کان به‌رچاو ده‌که‌ون. مرۆڤه‌کان زیندوو، خۆشه‌ویستن و پتر له هه‌موو شتێک ئه‌وان مرۆڤن.
مرۆڤ کاتێ کتێبه‌کانی همێنگۆی ده‌خوێنێته‌وه ده‌یهه‌وێ بزانێ که راوچیی مه‌زن چۆن ته‌واو ده‌بێت.
سه‌ر له به‌یانیی رۆژێکی هاوینی له ساڵی 1961، همێنگۆی له خه‌و هه‌ستا. وا دیاره ته‌ندروستی باش بوو. له پلیکانی ماڵه‌که‌وه‌یه هاته خواره‌وه و تفه‌نگه راوکردنه گرانباییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵگرت. که‌س نه‌یده‌زانی چی روو ده‌دات. هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌نگی ته‌قه‌ی فیشه‌کێک هات. کاتێ که هاوسه‌ره‌که‌ی به په‌شۆکاویی گه‌یشته ئامێزی، همێنگۆی به کوژراویی دۆزییه‌وه. لێو و چه‌ناکه‌ی و به‌شێک له گۆناکانی ساخ مابوونه‌وه و ئه‌وه‌لای سه‌ری له‌یه‌ک پژابوو. ژنه‌که‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دابوو که گولله‌که به رێکه‌وت له‌ده‌ستی ده‌رچوه، به‌ڵام ئه‌م رێکه‌وته ده‌بێ رێکه‌وتێکی ده‌گمه‌ن بێت، چونکه هه‌موو شتێ باس له‌مه ده‌کات که گولله‌که له ناوده‌می هێمنگۆی دا ته‌قێنراوه..
سه‌رچاوه:
معروفی، عباس، این سو و آن سوی متن، (زنجیره برنامه‌ی کارگاه داستان نویسی رادیو زمانه . فایل.pdf)
*:
گۆیار: برج
گازه‌نگ: ناقوس./// له هه‌نبانه بۆرینه‌دا به مانای "گه‌ڕناڵ" هاتوه، به‌ڵام وشه‌ی گازه‌نگم زۆر بیستبوو، بۆیه ئه‌وه‌م هێنایه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر