كاتژمێر 1ی پاش نێوه‌ڕۆی 11ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، گوندی "قاڕنێ" له 10 كیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده كه له‌سه‌ر رێگای نه‌غه‌ده ـ پیرانشار هه‌ڵكه‌وتوه، له سێ كاتژمێردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی...
كاره‌ساتی قاڕنێ
كاتژمێر 1ی پاش نێوه‌ڕۆی 11ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، گوندی "قاڕنێ" له 10 كیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده كه له‌سه‌ر رێگای نه‌غه‌ده ـ پیرانشار هه‌ڵكه‌وتوه، له سێ كاتژمێردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی رێژیم‌و 68 كه‌س له دانیشتوانی بێتاوانی گوندی قاڕنێ قهڵاچۆكرانو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری قوربانییان ژنان‌و پیرو منداڵان به تایبه‌ت منداڵانی ساوا بوون. جینایه‌تی قاڕنێ وه‌ك جینایه‌تێك له‌سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی خوڵقاو به‌رهه‌می ره‌وشێكی له‌بار كه كورد دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌ده‌ستی هێنابوو و خاوه‌ن كیانێكی سیاسی بوو خوڵقا كه سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوت‌و داپڵۆسینی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م بزاڤه بۆ سه‌قامگیرو جێگیربوونی سیستمێكی دێموكراتیك‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كه‌وته به‌رشاڵاوی قه‌ڵاچۆكردن‌و ره‌شه‌كوژی رێژیمی تۆتالیتێر‌و ئازادیكوژ.
("حه‌مزه" ده‌ڵێ: رۆژی 11ی خه‌رمانان، هه‌ر چوار ده‌وری گوندیان دایه‌به‌ر تۆپباران‌و گه‌مارۆیان دا، كاتژمێر یه‌كی پاش نێوه‌ڕۆ كۆمه‌ڵێك نزیك به 100 كه‌سێك بوون له‌گه‌ڵ كه‌سێ به‌ناوی "قادری" به‌سه‌رو سیمای موجاهیدینی پاسدار، رژانه نێو ماڵهكانو هه‌ركه‌سێكیان ده‌دی دهیانكوشتو سه‌ریان ده‌بڕی. مه‌لای ئاوایی به قورئانێكه‌وه چوه لایان‌و سوێندی خوارد كه خه‌ڵكی ئه‌م دێیه هیچ تاوانێكیان نیه. هێرشبه‌ران مه‌لای ئاواییان ده‌ستبه‌جێ كوشت‌و سهرهكهیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد‌و هێشتا سه‌ری مه‌لاكه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه." له‌مه‌ڕ ئه‌و چه‌كانه‌ی كه كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه پیره‌پیاوێك به‌ناو "سه‌ید ئه‌حمه‌د" ده‌ڵی: هێندێكیان به چه‌كی گه‌رم كوشت‌و هێندێكیان به چهقۆو كارد سه‌ریان بڕین، هێندێكیان به تایبه‌ت منداڵان له‌ژێر له‌قه‌و پۆتین دا تاساند." سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: "من ئه‌و رۆژه له نه‌غه‌ده بووم، كاتێك هاتمه‌وه قاڕنێ، جهههنمێكم بینی.")
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد ئه‌م ره‌شه‌كوژییه‌ی مه‌حكوم كرد‌و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه: "هاونیشتمانانی شۆڕشگێڕ‌و خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كورد هێشتا كاره‌ساتی قاڕنێ له‌بیر نه‌چۆته‌وه كه له یه‌كێك له گونده‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان نزیك شنۆ جینایه‌تێكی ره‌شه‌كوژیی دیكه خوڵقا. ژاندارمه‌كان، پاسداره‌كان‌و به‌كرێگیراوانی "معبودی" هێرشیان كرده سه‌ر گوندی "قه‌ڵاتان"و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خه‌ڵكی سڤیلیان قه‌تڵوعام كرد. جیا له شه‌هیدبوونی 3 پێشمه‌رگه 17 كه‌س له گوندنشینه‌كان شه‌هیدو 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ئیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كورد وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كانی "شه‌هیدانی قه‌ڵاتان" و هه‌مو خه‌ڵكی كورد‌و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بریندارانی ئه‌م جینایه‌ته سامناكه‌و كوشت‌و بڕی خه‌ڵكی مه‌حكوم دهكاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی خه‌ڵكی شار‌و گونده‌كانی كورستان داوا ده‌كا كه یه‌كگرتوو و وشیار بن‌و به‌نه‌فس به‌رزی و پاشه‌ڕۆژبینی پیلانه شهڕخوازهكانیان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه" (كیهان،10/1/1359)
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای كۆمه‌ڵه‌ی مافناسانی ئێران له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیر موهه‌ندیس بازرگان:" ... ئاگادارن كه له ناوچه كوردنشینه‌كان له ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا‌و كوردستان‌و كرماشان راپۆرتگهلێكی دڵته‌زێن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئازادی‌و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌كرێ. به تایبه‌ت كاره‌ساتی گوندی "قاڕنێ" كه هێمای توندوتیژیو تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی دژهمرۆییانهیه كه ده‌بێ بكه‌وێته‌به‌ر لێ پرسینهوهیهكی جیددی ... ئه‌ركی مرۆیی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌مو ئێمه‌یه كه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌دا راوه‌ستین‌و له په‌ره‌پێدانی پێش له‌م به‌رینبوونه‌وه‌ی داوێنی ئه‌م ناكۆكییانه بگرین.... (رۆژنامه‌ی ئیتلاعات ، 21ی ره‌زبه‌ری 1358، ل 2) "
رۆژی ژێنۆسایدی كورد
له كوردستانی رۆژهه‌ڵات
ناوه‌ندی"چاك" رۆژی 11ی خه‌رمانانی 1358 به‌رانبه‌ر به 2ی سێپتا‌مبر، وه‌ك رۆژی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران دهزانێو هاوكات به‌رهه‌می سیاسه‌ته دزێو و شه‌ڕانگێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه وه‌ك رێژیمێكی دژهمرۆییو دژی بایه‌خه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌ركه‌وت. له به‌یاننامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده هاتوه كه" 27همین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له "قاڕنێ"وه ده‌ستی پێكرد، بكه‌ینه رۆژی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی كۆماری ئیسلامی!" و هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه كه "كاره‌ساتی قاڕنێ‌و هه‌روها كوشت‌و بڕِی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گونده‌كانی "قه‌ڵاتان، ئیندرقاش، سه‌وزی، تهرهگۆل، كانی مام سه‌ید،و سوكهندو ... كه‌وتنه بهرهێرشهوه، ژنان‌و منداڵان‌و پیرهپیاوانیشیان له‌خۆ ده‌گرت له نمونه‌كانی ژینۆسایدی كوردن. ... له‌م ساڵڕۆژه‌دا جێگای خۆیه‌تی كه له رێبه‌رانی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی، كه له لایه‌ن تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆر كراون، گهڵاڵهدارێژهرانی تیرۆر له سه‌روی هه‌موانه‌وه ره‌فسه‌نجانی‌و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، نمونه‌ی ئه‌م تاقمانه‌ن، جارێكی دیكه به‌بیروڕای گشتی بناسرێنه‌وه. كۆمیته‌ی چاك (كوردستانی رۆژهه‌ڵات)"
ژینۆساید كرده‌وه‌یه‌ك دژ به مرۆڤبوون
كۆمه‌ڵكوژی، قه‌ڵاچۆكردن، ره‌شه‌كوژی، راگوێزانی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌نفال یه‌كێك له كرده‌وانه‌یه كه مرۆڤ ده‌رهه‌ق به مرۆڤ دهیكاو له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی مه‌حكوم ده‌كرێ.
"وشه‌ی" ژینۆساید (Genocide)" له دو وشه پێكهاتوه:
1ـ وشه‌ی یونانی" "Genosبه واتای ره‌گه‌ز
2 ـ وشه‌ی لاتینی caeders به واتای كوشتن‌و له‌نێوبردن
له تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌م دو وشه‌یه Genocide داده‌هێنرێ كه به واتای كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ دێت. كوشتنی به كۆمه‌ڵ له راستیدا له‌ژێر پێنانی ته‌واوی مافه مرۆییه‌كانه. له‌م روانگه‌وه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی جیددی ئاڵۆزكهری ئاشتی‌و ته‌ناهی نێونه‌ته‌وه‌یی بێ. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به پاڵپشتی به به‌ندی شه‌شه‌می دادگای "نۆرنبرگ" ده‌ڵێ: "ژینۆساید له راستیدا له‌ژێرپێنانی مافی به‌كۆمه‌ڵی هه‌مو مرۆڤه‌كانه. هه‌روه‌ها كوشتنی مرۆڤه‌كان، ده‌رخه‌ری نكوڵیكردن له مافی ژیانه. ژینۆساید به واتای چوكهنیشاندانی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م كرده‌وه‌یه، فهرههنگو شارستانییه‌تی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی لهژێرپی دهنێتو بكه‌رانی له‌به‌رانبه‌ر جۆری مرۆڤ داده‌نێ" دواتر گرێبه‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تیی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له رێكه‌وتی 9/12/1948 له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه په‌سند كرا."(1)
ژینۆساید وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌مرۆیی ته‌نیا پاكتاوكردنی مرۆڤه‌كان‌و له‌نێوبردنی حه‌شیمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی یان ئایینی نیه، به‌ڵكو له چه‌ند شێوه‌دا له لایه‌ن بكه‌رانی خوڵقێنه‌ری ئه‌م كاره‌ساتانه‌وه دهخوڵقێنرێو خه‌سارێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌درێ. ژینۆسایدی فیزیكی (گولله‌بارانكردن، ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ، هێرش كردنی نیزامی، كوشتنی به كۆمه‌ڵ، دڕندانه‌ترینیان كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌كی ناوكی‌و شیمیایی‌و ...)، ژینۆسایدی بیۆلۆژیك (به‌رگری له زیادبوونی حه‌شیمه‌ت، ...)، ژینۆسایدی فه‌رهه‌نگی ـ نه‌ته‌وه‌یی (ئاسمیله‌كردنی فهرههنگو زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئاوهژونوسینی مێژو و به‌تاڵانبردنی شوێنه‌واری مێژویی‌و به‌گشتی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه به‌رگری له نه‌شونمای نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته بكا)، ژینۆسایدی ئابوری ـ ئێكۆسیستم (وێران كردن‌و تاڵانكردنی شار‌و گونده‌كان، سوتاندنی به‌روبومه‌كان، نهخۆشیو كه‌مبونی خوارده‌مه‌نی، ...و هه‌روه‌ها به گشتی تێكدانی سیستمی ژیانی سروشت) و هه‌روه‌ها ژینۆسایدی "سپی" كه ئه‌م چه‌شنه له ژینۆساید به "ژینۆسایدی بێده‌نگ ناسراوه‌و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێك وه‌ك كۆماری ئیسلامی بۆ بێده‌نگ كردن‌و كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازی كه‌ڵكی لێوهردهگرێتو فرهباوترین چه‌شنی ئه‌م جۆره له ژینۆساید باوكردنی ئێعتیاد، خۆكوژی، هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان، بێكاری، ..."
ژینۆساید وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك جینایه‌تی دژ به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به وێنه‌ی دیارده‌یه‌كی سروشتی نیه، به‌ڵكو بكه‌ری خودی مرۆڤه‌و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیی رێژیمه توتالیتێر‌و شۆڤینیستهكانه كه هه‌وڵی تهواوییهتخوازیو مه‌زنخوازی به ئامانجی ره‌هاكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا داده‌سه‌پێنن، ئارمانج‌و مه‌به‌سته‌كانیان وه‌ك ئیدئۆلۆژییهكی سه‌روه‌رتر له‌هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆیی ده‌خه‌نه گه‌ڕه‌وه.
ژینۆسایدی كورد
مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا هێشتا وه‌ك كێشه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا بێچاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه. شوناسی كوردبوون‌و كولتورو زمان‌و مێژوویه‌كی دێرینی خه‌باتی له پێناو ره‌هایی لهژێردهستیو رزگاربوونی له چنگی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌یه له‌م دوسه‌د ساڵه‌ی دواییه‌دا كه‌وتۆته به‌ر هێرشی داگیركه‌ران‌و مافهكاتی لێزه‌وت كراوه. پێوه‌ندییه‌كانی باڵادهستو ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا به‌رده‌وام له‌یه‌كدی دور كه‌وتۆته‌وه به واتایه كه كورد به هۆی كوردبوونیهوهو داخوازه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌مو كات له‌په‌راوێزدا بوه‌و خه‌ڵكی كوردیش ده‌سه‌ڵاتی زاڵی به‌سه‌ر كوردستان دا به ره‌وا نه‌زانیوه‌و یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ش بوه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
ئیسمائیل بیشكچی كۆمه‌ڵناس‌و هزرمه‌ندی تورك له كتێبی "كوردستان، كۆلۆنیی نێوده‌وڵه‌تی"دا ده‌ڵێ:" پێوه‌ندییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر سیستمی سیاسی كوردستاندا، ته‌نانه‌ت له كۆلۆنیالزم خوارتره "سیاسه‌تی وڵاتانی گروپی باڵاده‌ست، بریتیه له وێرانكردنی ژیار‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد..."
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌نێو بازنه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، ناوچه‌یه‌ك كه تووشی دیكتاتۆری‌و گیرۆده‌ی توتالیتاریزم بون‌و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش تامه‌زرۆی ئازادی‌و ئاشتین. ده‌سه‌ڵاتداران مافهمرۆییهكان له‌به‌رچاو ناگرن‌و له‌بازنه‌ی حكومه‌تی سیاسی‌دا له‌مپه‌رن له‌به‌رانبه‌ر هه‌رده‌نگێكی جیاوازداو هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاڵۆزی ناوچه‌كه فرهكولتووریو فره‌ئایینی بوه‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و شۆڤێنیسته‌كان هه‌موكات ویستهدێموكراتیكو داخوازهڕهواكانیان سه‌ركوت كردوه نه‌یانهێشتوه كه گه‌شه بكه‌ن بۆیه هه‌میشه كێشه‌و كه‌لێنی نه‌ته‌وایه‌تی بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤهنهتهوهییهكان به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد.
له نه‌بونی دێموكراسی‌و سیستمه دێموكراتیكه‌كان، نه‌ته‌وه‌یی كوردیش یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وه مافخوازانه‌یه كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تانی زاڵ كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی ژینۆسایده‌وه.
ژینۆسایدی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی پههلهویو ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵه‌ی ره‌زاشا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیاسه‌تی كه‌مالیزم‌و هێنانه‌ئارای پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی كه‌وتنه‌به‌ر سیاسه‌ته توندوتیژه‌كانی دهوڵهتو سه‌ركوت كران. گۆڕینی ناوی شار‌و گوندهكانو قه‌ده‌غه‌كردنی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كان، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هاوشێوهكردنو ئاسمیله‌كردنی گه‌لی كورد بوو. هه‌زران كه‌س راگوێزرانه شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و ئاواره كران، زۆربه‌ی چالاكانی سیاسی‌و رێبه‌رانی سیاسی كه‌وتنه به‌ندیخانه‌كانی قه‌سرو ... هتده‌وه. له نێوان ساڵه‌كانی 1934 ـ 1940، 120 كه‌س ئێعدام كران، ساڵی 1939 شاره‌كانی كوردستان وه‌ك سه‌قز، بانه، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده، بۆكان‌و هه‌روه‌ها كرماشان، ئیلام، سه‌رپێڵ‌و ... له‌په‌راوێز نراو ساباتی ههژاریو نه‌خوێنده‌واری باڵی به‌سه‌ر كوردستان دا كێشا. ساڵی 1935 حه‌شیمه‌تێكی زۆر له هۆزه‌كانی "گه‌ڵباخی"، "جه‌لالی" ، 0"پیران" ره‌وانه‌ی "سوڵتان ئاوای كرمان و شیراز كران"(2). له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای كورد، قازی محه‌مه‌د و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین كۆماری دێموكراتی كوردستان یه‌كێكی دیكه له‌و سهركوتانهو شاڵاوه ژینۆسایدانه له‌هه‌مبه‌ر كوردستان بو. راپه‌ڕینه‌كانی 46 ـ 47 و سه‌ركوتی ئه‌و راپه‌ڕینه بهشكۆیهش جینایه‌تێكی دیكه بوو ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی كورد.
كوردستان له‌پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران
به‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و به‌تاڵانچوونی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئاخوندی ههلپهرستو دژه‌ئازادی، كوردستان كه‌وته ره‌وشێكی ناله‌بارو كهشو هه‌وایه‌كی شه‌ڕانگیز و خوڵقاندنی شه‌ڕێكی داسه‌پاو له لایه‌ن رێژیمه‌وه. پیلانی شه‌ڕی نه‌غه‌ده، فه‌رمانی جیهاد، قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان، شه‌هیدكردنی رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، قاسملوو شه‌ره‌فكه‌ندی، سه‌ركوت‌و داسه‌پاندنی كهشو هه‌وایه‌كی خه‌فه‌قان به‌سه‌ر كوردستان،و هه‌زاران جینایه‌تی دیكه له كوردستاندا به‌رهه‌می سیاسه‌ته دژیگهلیو توتالیتاریزمی كۆماری ئیسلامییه.
قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان وه‌ك نموونه‌یه‌ك له كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتوبڕی خه‌ڵكانی سڤیل‌و بێتاوانو ته‌نانه‌ت بێڕهحمیو دڵڕه‌قی به‌رانبه‌ر به منداڵانی ساوا‌و بهربێشكانهش دژهمرۆیترین كرده‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی جیاله‌وه‌ی كه به تاوانی كوردبوون‌و دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورده كردهوهیبهكی دژ به مرۆڤایهتیو بایه‌خه مرۆییه‌كان بوه. به ژینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی قاڕنێ‌و قهڵاتانو ئه‌و گوندانه‌ی دیكه‌ش كه كه‌وتنه به‌ر ئه‌و شاڵاوهوه، بایه‌خ دانان بۆ به‌ها مرۆییه‌كانه.
هه‌نوكه‌ش ژینۆسایدی سپی یان بێده‌نگ، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان، بڵاوه‌پێكردنی ڤایرۆسی ئیدز، بره‌ودان به هۆكاره‌كانی خۆكوژی‌و ... كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به لاوان‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌گه‌ڕی خستوه‌و ئه‌وڕۆكه باڵی به‌سه‌ر كوردستان دا كێشاوه.
به‌ره‌نجام
كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ دڕندانهترینو بێڕه‌حمانه‌ترین كرده‌وه‌یه كه دوژمنانی ئازادی‌و ئاشتی ده‌رهه‌ق به كۆمه‌ڵگای مرۆیی ده‌یكه‌ن، خراپتر له‌وه بێده‌نگی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆستهكانه. كرده‌وه‌ی ژینۆساید وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ما فكرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ تواندنه‌وه‌و نه‌مانی "ئه‌وی دی"و مانه‌وه‌ی "خۆی"ه. رێژیمی توتالیتاریزمی ئیسلامی جیاله‌وه‌ی كه له رابردوودا‌و هه‌نوكه به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كورد سیاسه‌تی توندوتیژانه‌و سه‌ركوتی به‌كارهێناوه، ئه‌وڕۆكه‌ش ده‌بینین به كوشتن‌و بڕین‌و ئێعدام‌و سه‌ركوتی بزاڤی فه‌رهه‌نگی، ژنان‌و خوێندكاران‌و لاوان خه‌ریكه‌و هه‌رچه‌شنه چهكرهكردنێكی ده‌نگێكی ئازادیخوازانه سه‌ركوت ده‌كا.
لێره‌دا به هێما كردن به سیاسه‌ته دژهگهلییهكانی كۆماری ئیسلامی، له چه‌ند هێڵی سه‌ره‌كیدا، سیاسه‌ته‌كانی رێژم ده‌خه‌ینه به‌رباسه‌وه:
ـ به ناڕهوازانینی كێشه‌ی كورد‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كولتووری یان ئاسمیلاسیۆنی كولتووری‌و نه‌ته‌وه‌یی كورد.
ـ قه‌ڵاچۆو ژینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان
ـ سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به تایبه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ژنان، لاوان، خوێندكاران، كرێكاران، مامۆستایان‌و ... هتد.
ـ داخستنی بنكه ئهدهبیو رووناكبیرییهكانو رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان‌و هه‌روه‌ها داخستنی بلاڤۆكه كوردییه‌كان
ـ گرتن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌وانان، چالاكانی مهدهنیو بواری مافه‌كانی مرۆڤ و پێشێلكاری نامرۆڤانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
ـ په‌ره‌پێدان به دیارده‌ی ئێعتیاد‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو سیستماتیك له كوردستاندا. (ژینۆ سایدی سپی)
ـ بهتاڵانبردنو كاولكردنی شوێنه‌واره مێژوویهكانو ئاوهژوونووسینو چه‌واشه‌كردنی مێژووی كورد.
ـ سووتان‌و ئاگرتێبه‌ردانی بهروبوومو لێڕه‌واره‌كانی كوردستان
ـ په‌راوێزخستنی پارێزگاكانی كوردستان‌و په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری له‌و پارێزگایانه‌دا.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیا له‌وه‌ی كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، بێبه‌شه له ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی، له هه‌مان كاتدا به هۆی كێشه‌و كه‌لێنی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه ئه‌و سته‌مه دوبهرابهر بۆته‌وه‌و ده‌ستی كۆماری ئیسلامی زۆرتر ئاوه‌ڵا كردوه له قات‌و قڕی خهڵَكی كوردستاندا.
ژێده‌ر:
ـ CDی كوردستان ساڵه قه‌یراناوییه‌كان (57 ـ 58)، ئاماده‌كردن و توێژینه‌وه بێهزاد خۆشحالی.
1و 2ـ یشكچی، ئیسمائیل/ ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد، و: بیهزاد خۆشحاڵی
*
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر