له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا، تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به بیانووی هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانی پژاک، ده‌ستی پێکردوه. دیاره ئه‌م تۆپبارانه به‌رده‌وام له ساڵانی رابردوودا دووپات بۆته‌وه و کیانی سیاسی و سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به‌ره‌و مه‌ترسییه‌کی جیددی کردۆته‌وه که به دوور له یاسا‌و رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی...
رێژیمی ئێران به‌رده‌وام له رێگای گوشارهکانییهوه هه‌وڵی پیلانگێڕی و ناردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم بوه‌و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چووه‌وه. که گرینگ‌ترین هۆکار بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م هێرشانه، ئیستراتێژی بوونی دوژمنایه‌تی رێژیم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم بووه. له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له باشووری کوردستان، هه‌موو کات مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بووه بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، چوونکوو ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی حه‌شیمه‌تێکی زیاتر له 12 میلیۆنی کورد له ئێران و نیشته‌جێ له پاریزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها مێژینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی سیاسی ـ نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
شایانی ئاماژه‌یه که نابێ بێ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له هه‌مبه‌ر له‌ژێرپێنانی سه‌روه‌ری خاکی کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق فه‌رامۆش بکرێت و له لایه‌کی دیکه‌وه میدیای جیهانی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌مبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا بێده‌نگییه‌کی ته‌واو بوو که جێگای داخه‌و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌نووکه‌ش ناتوانێ به راشکاوی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئێران بگرێت و ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا کورت بکاته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی کورد له ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌ها ئالوگۆڕه‌کانی ناوچه وه‌های کردوه ئێران بگه‌یه‌نێته قه‌ندیل و به بیانووی هێرشکردنه سه‌ر په‌ژاک ده‌ست به تۆپ باران بکات، کۆماری ئیسلامی دوژمنی ئیستراتژیکی کورده و ، بۆیه ئه‌مڕۆ پێگه‌ی کورد به‌هیزه، ماوه‌ته‌وه حزبه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی کوردی و خه‌ڵک به‌راستی که‌ڵکی لی وه‌ربگرن، چونکه تا دوێنێ کێشه‌ی خاوه‌رمیانه له چواچێوه‌ی کێشه‌ی عه‌ره‌ب ـ ئیسراییل وێنا ده‌کرا، به‌ڵام به دوایین گۆڕانکارییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان، روانگه‌ی جیهانیش ئاماده‌یه بۆ شۆڕش له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا و پێم وایه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی کورد خۆی ئاماده بکات و له‌و قه‌یرانه مێژووییه‌و بی دهرهتانییه بێته ده‌ر.
ـ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر