خالید
ته‌وه‌کولی
و:
ئەفراسیاب گرامی
بزووتنه‌وه‌ی
"کورد" یه‌کێ له بزووتنه‌وه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
که ته‌مه‌نێکی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی له‌م ماوه درێژخایه‌نه‌دا،
بزووتنه‌وه‌ی کورد به ئامانج و ئارمانجه‌کان و ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی، وه‌ک پێویست
نه‌گه‌یشتووه و جیا له کوردستانی عێراق، ده‌ستکه‌وتێکی وه‌های نه‌بوه، به‌ڵام هه‌رچی
بووه له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه و توندوتیژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
دا، زۆر جار له شار و زۆر جار له شاخ و کوێستانه‌کاندا، به ته‌نیایی و به باشی به‌رده‌وام
بووه و هه‌روه‌ها زیندوو و چالاک له جێی خۆیدایه. به شێوه‌یه‌ک ئه‌وڕۆکه کورده‌کان
یه‌کێک له ئه‌کته‌ره گرینگه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به ئه‌ژمار دێن و زۆر که‌س له‌و
بڕوایه‌دان که چاره‌سه‌ری پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگیربوونی دێموکراسی و
دادپه‌روه‌ری له وڵاته‌کانی ناوچه‌کدا، به بێ چاره‌سه‌ریی دۆزی کورد ئیمکانی نیه و
بێ ده‌ره‌نجام ئه‌بێت.