جه‌لیل كه‌ریمی
و: ئه‌فراسیاب گرامی
كورته‌یه‌ك
توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان، به‌شێك له ره‌وتی به‌ربڵاوی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانه، به‌ڵام له زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ جۆری توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانی بریتانیایی یان فه‌رانسه‌وی‌دا جیاوازه. پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هزرڤانانی وڵاتانی جیهان سێهه‌می به تایبه‌ت له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا. لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه ره‌خنه‌ئامێزانه بوونیان‌و پێكهێنانی ئاخێو(گفتمان Discourse)ێكی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان، هاوكات به پشتبه‌ستن به میراتی كۆمه‌ڵناسی‌و به تایبه‌ت توێژینه‌وه فه‌رهه‌نگی، فه‌لسه‌فی‌و ئه‌دبییه‌كانی جیهانی هزری رۆژئاواییه. بیرمه‌ندانی ئه‌م بیاڤه(حوزه) توێژینه‌وانه، قه‌له‌مڕه‌وی ره‌خنه‌ی خۆیان له بیاڤه كۆمه‌ڵناسی، فه‌لسه‌فه، سینه‌ما، ئه‌ده‌بییه‌كان‌و به گشتی نه‌ریتی هزری رۆژئاوا په‌ره پێ‌ده‌ده‌ن‌و ئه‌م بیاڤگه‌له له ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی میتۆدۆلۆژی، مه‌عریفه‌ناسی‌و ئاخێویی بنیات ده‌نێن. به‌رهه‌می ئه‌م پرسیار‌و ره‌خنه‌گه‌له نه‌ریتی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانه كه له مژاره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵناسی، فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌بیات، فیمینیزم‌و ... ره‌گی داكوتاوه. به‌م هۆیه‌وه‌یه وه‌كوو توێژینه‌وه‌گه‌لێكی فره ره‌هه‌ند ناساندووه. ئه‌م وتاره هه‌وڵ ده‌دا به‌كورتی تیشك بخاته‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وانه.
به‌رایی
ره‌وتی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵناسی ده‌توانین له ده‌وری "كولتوور" وێنا بكه‌ین. وێناكردنی ئه‌م ره‌وته، ره‌هه‌ندگه‌لێك له تیۆریی‌و نه‌ریته كۆمه‌ڵناسییه‌كان زه‌ق ده‌كاته‌وه كه پێشتر یان په‌نگراو یان كه‌مڕه‌نگ بووه. له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وگه‌یه‌دا شوێنگه هه‌ستیار‌و بێده‌نگه‌كان زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێ، گوایه قه‌له‌مڕه‌وی كۆمه‌ڵناسی، گۆڕه‌پانی ململانێی دوو گرووپی پشتیوانیی بیردۆزی ـ فه‌لسه‌فی كولتووری‌و گرووپی گرینگی نه‌دان به كولتوور بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌م واتایه به مانای نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ له لقه‌كانی زانسته مرۆییه‌كان وه‌ك ئه‌ده‌بیات نیه, له هه‌رحاڵدا به پێچه‌وانه‌ی بوونی پێویستی كولتوور له ته‌واوی واتاكان‌و له ته‌واوی لـێ‌ڕوانینه‌كاندا، ته‌نیا له چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدایه كه كولتوور به‌شێك‌و توخمێك له سیستمێك بوون كه له سه‌رخانه‌وه پتر په‌لیان هاوێشتووه‌و ده‌توانین بڵێین كه به پێگه‌ی شیاوی خۆیان گه‌یشتوون. ئه‌م ده‌ورهه‌ڵگرتن له حه‌قیقه‌تدا، له ژێر ساباتی گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له لـێ‌ڕوانین بۆ زانست وه‌ك نموونه كۆمه‌ڵناسی، به تایبه‌تی له بیاڤی مه‌عریفه‌ناسی، میتۆدناسی‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا، رووی داوه. پێش له هه‌ر شتێك، گه‌ڕان له كۆمه‌ڵناسیدا پۆزیتویست(اپبات گرا positivist) بوو كه رێگا خۆشكه‌ربوون. به دوای ئه‌ودا، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان له ده‌یه‌كانی 60و 70ی زایینی‌دا، گۆڕانكارییه‌كانی دواتر پێكهات. ئاشكرابوونی به‌ریان به‌ره‌و رۆشنگه‌ری، مۆدێڕنیته، پێكهاته‌خوازی (ساختارگرایی)، زانستخوازی (علم گرایی)و ...، بیرمه‌ندانی به‌ره‌و وه‌رچه‌خانێكی مه‌زن رێنومای كرد. یه‌كێك له لایه‌نه به‌رچاوه‌كانی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه، بزاوت له بیرۆكه‌ی به‌رهه‌ست (انتزاع) به‌ره‌و بیرۆكه‌ی ده‌رهه‌ست (انچمام)و راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا بوو. له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه گرینگی‌دان به ژیانی رۆژانه، گرینگی‌دان به كولتووره، چونكه ژیان له تان‌وپۆی كولتووردا روو ده‌دا‌و له جووڵه‌دایه. به‌رهه‌می ئه‌م گۆڕانكارییانه په‌ره‌سه‌ندنی توێژینه‌وه كولتوورییه نوێیه‌كانه، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وانه له رابردوویه‌كی دێرینتردا، ره‌گی داكوتاوه.
ده‌توانین تا سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م وه‌دوای توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان بكه‌وین. هێندێك جار چه‌ند لـێ‌ڕوانینێكی جۆراوجۆر‌و هاوته‌ریبی یه‌كدی، له‌مه‌ڕ كولتوور‌و مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌كان هه‌بووه. به‌شێك له‌م توێژینه‌وانه ده‌توانین له شێوه‌ی خواره‌وه پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین:
ـ توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كان
ـ توێژینه‌وه كولتوورییه گشتییه‌كان
ـ توێژینه‌وه فیمینیستییه‌كان
ـ توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستی‌و فره‌كوتوورییه‌كان
پێشینه‌ی توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كان ده‌توانین بۆ ده‌یه‌كانی دوای گۆڕانكارییه‌كانی ناوبراو بگه‌ڕێنینه‌وه. به‌تایبه‌تی له‌م ده‌سته‌یه‌دا ده‌توانین ئاماژه به توێژینه‌وه‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت بكه‌ین. پێگه‌ی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ندیشه‌كانی "ماركس"، "فرۆید"و "ڤێبر"ه. له روانگه‌ی ماركسیسته‌وه، كولتوور له چوارچێوه‌یه‌كی "ئیدئۆرلۆژی"دا هه‌ست پێ‌ده‌كرێ‌و له‌وێ‌ڕا ئیدئۆلۆژی به واتای بیری چینی ده‌سه‌ڵاتداره، كه‌وابوو كولتووریش به‌رهه‌می ئیدئۆلۆژییه. زێده‌تر له‌وه، هه‌م ئیدئۆلۆژی‌و هه‌م كولتوور له لایه‌ن ژێرخانی ئابوورییه‌وه دیاری ده‌كرێن. جیاوازی سه‌ره‌كی ئه‌م قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ ماركسیزم لێنینی ـ گرینگی‌دان به مه‌سه‌له سه‌رخانه‌كانی كولتوور‌و سیاسه‌ته، تا راده‌یه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی جه‌خت كردنی ماركسیزم بۆ دیاركردنی ئابووری، بۆ كولتوور سه‌ربه‌خۆییه‌ك له به‌رچاو بگیردرێ. له روانگه‌ی بیردۆزانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرته‌وه، جه‌وهه‌ری سه‌رمایه‌داری مۆدێڕن، كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رگری له گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌و كولتووری مۆدێڕن یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆنتڕۆڵه به ئه‌ژمار دێت. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ماركسیزمی ئۆرتۆدۆكس گرینگی كولتووری مۆدێڕن وه‌كوو هۆكاری كۆنترۆڵ‌و باڵاده‌ستی له به‌رچاو نه‌گرتووه، له حاڵێكدایه كه له سه‌رمایه‌داری مۆدێڕن‌دا، "پیشه‌ی كولتووری" یه‌كێك له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاگایی‌و ئازادی‌و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه. فرانكفۆرتییه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئادۆرنۆ‌و هۆركهایمر به جه‌خت كردن له‌سه‌ر باشاری (تقابل) دولایه‌نه‌ی كورلتووری "باڵاده‌ست"و كولتووری"ژێرده‌ست"ه، كولتووری ژێرده‌ست (كولتووری گشتی) ده‌خاته به‌ر ره‌خنه‌وه. به بۆچوونی ئه‌م گرووپه، پیشه‌ی كولتووری تواناییه جۆراوجۆره ده‌رهه‌سته‌كان، كولتوور‌و هونه‌ری مرۆڤه‌كان دنیایی ده‌كا‌و هونه‌ر‌و ژیان‌و زانست وه‌كوو شت‌ومك لـێ‌ده‌كات.
له راستای دیاریكردنی كولتوور له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، تیۆرییه‌كانی گرامشی‌و ئالتۆسریش جێگای باسه. تیۆریی هێژموونی گرامشی تیۆرییه‌كی گرینگ له توێژینه‌وه كولتووری‌و ئیدئۆلۆژییه‌كانه، تا شوێنێك كه هێندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان پێگه‌ی تیۆریكی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان بۆ هزری گرامشی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له روانگه‌ی گرامشییه‌وه دوقاتبوونه‌وه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌می هێژموونی ئیدئۆلۆژیكه. "هیژموونی ره‌وتێكه كه له‌ودا چینی ده‌سه‌ڵاتدار، كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی‌و هزری ئاراسته ده‌كات. به واتایه‌كی دیكه، هێژموونی، كۆنترۆڵ له رێگه‌ی كۆمه‌ڵی فه‌رهه‌نگییه‌وه‌یه. هێژموونی ئیدئۆلۆژیك، له هه‌ر كاتێكدا به هۆی "رووناكبیرانی سیستماتیك"ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار په‌ره پێ‌ده‌دات. له‌م تیۆرییه‌دا كولتوور كێشه‌و ململانێی گرووپه ده‌سه‌ڵاتدار‌و هێزه به‌رگرییه‌كانی و ژیانی رۆژانه‌ی كولتووری گشتی ته‌یار ده‌كا.
به‌م شێوه‌یه ئالتۆسر به پێكهێنانی گۆڕانكاری له نێوان ژێرخان‌و سه‌رخاندا، ده‌رگایه‌كی نوێی به‌ڕووی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان كرده‌وه. له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه، ئیدئۆلۆژی به ته‌واوی زایه‌ڵه‌ی ژێرخانه ئابوورییه‌كان نیه، به‌ڵكوو خۆی كۆمه‌ڵێك له كرده‌وه ماددییه‌كانه كه كاركردی ئه‌و سه‌رپۆشی دانان به‌سه‌ر جیاوازی‌و دژایه‌تییه‌كان له ره‌وتی ژیانی راسته‌قینه‌دایه‌و، ئیدئۆلۆژی ئه‌م كاره له رێگه‌ی دانانی رێگا ناڕاسته‌كان بۆ مه‌سه‌له واقعییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌و كه كاریگه‌ری تیۆریی "لاكان"ی له‌مه‌ڕ "موژه" هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئیدئۆلۆژی تاك ده‌كاته ناسكار(سوژه)یه‌ك‌و ده‌یكاته تاكێكی گوێڕایه‌ڵ.
خاڵی هاوبه‌شی تیۆریی ره‌خنه‌یی‌یه‌كان، لێكدانه‌وه‌و تاوتوێكردنی به‌رهه‌مه كولتوورییه‌كان، رۆڵیان له پێكهێنان‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی چینی ده‌سه‌ڵاتداره. هه‌روه‌ها كه گوترا، له تیۆرییه دوایینییه‌كانی ئه‌م قوتابخانه فكرییه‌دا گرینگییه‌گی زۆرتر به تایبه‌تمه‌ندییه كولتووری سیاسی‌و ئابووری، به‌رخۆر(مصرف)ی فه‌رهه‌نگی، به‌رگری له به‌رامبه‌ر ئیدئۆلۆژی‌و هێژموونی‌و باڵاده‌ستدایه، رۆڵی كولتوور له گۆڕانگارییه جڤاكییه‌كاندا زه‌ق ده‌كاته‌وه.
به درێژایی ره‌وتی فه‌رمی كۆمه‌ڵناسی، خاوه‌نڕایان له بیاڤی فه‌رهه‌نگدا جیا له‌م ره‌وه‌ته چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌م توێژنه‌وانه له تیۆریه‌كانی "ماتیۆ ئارنۆلد، لی ڤیس‌و ئیلیویت" ده‌ستی پێكردوه‌و له ده‌یه‌كانی دواییدا ده‌گاته "هورگارت، ویلیامز‌و فیسك". ئه‌م ره‌وته توێژینه‌وانه له بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌ماوه‌ریدا، وه‌رچه‌رخانێكی ینه‌ڕه‌تی "له تێڕوانینه‌وه تا پێداهه‌ڵگوتنی كولتووری جه‌ماوه‌ری"ه‌وه به خۆیه‌وه بینیووه.
ئه‌وه‌ی كه ئارنۆلد، لی‌ویس‌و ئیلویت" ستایشیان ده‌كرد، نه كولتووری جه‌ماوه‌ری‌یان چینی كرێكار، به‌ڵكوو كولتووری نه‌ریتی رابردوو بوو. له روانگه‌ی ئارنۆلد، له كتێبی "كولتوور‌و ئانارشیزم"دا، ئانارشی شتێكه كه ئه‌وڕۆكه كولتووری جه‌ماوه‌ری ناو ده‌بردرێ‌و به گشتی مه‌به‌ستی ئه‌و له ئانارشی، فه‌رهه‌نگی چینی كرێكاری بوو. ئه‌ركی كولتوور له روانگه‌ی ئارنۆلد، كۆنترۆڵی هێزی وێرانگه‌ری ئانارشییه كه له كولتووری"جه‌ماوه‌ره بێ فه‌رهه‌نگ‌و بێ ده‌نگه‌كان"دا ده‌ر ده‌كه‌وێ. لی‌وییس، به كارتێكه‌ری له ئارنۆلده‌وه، جه‌ماوه‌ریبوون‌و به واتایه‌كی دیكه ئامریكای بوونی فه‌رهه‌نگ، دێنێته به‌ر باسه‌وه. ئه‌و قه‌یرانی كولتوور یان كێشه‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ یه‌كێك له تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌زانی. لی ویس، كولتووری راسته‌قینه به به‌رهه‌می هه‌وڵ‌و داهێنانی كه‌مایه‌تییه‌كان ده‌زانێ كه پارێزه‌ری نه‌ریته به‌هاداره‌كانن،و له‌و باوه‌ڕه‌دایه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌سه‌ڵاتی كه‌مایه‌تییه فه‌رهه‌نگپه‌روه‌ره‌كانی كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێرشبه‌ران، فه‌رهه‌نگ تووشی قه‌یران بووه.
به‌مشێوه‌یه "ئیلویت" "له بنه‌ڕه‌تدا روانگه‌یه‌كی فیودالی له كۆمه‌ڵگا هه‌بوو كه له‌ودا چینی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌كوو هیچ كام له گرووپه‌كانی نێو چینی نێوه‌نجی نه‌بوون به‌ڵكوو ئاریستۆكرات پێش له كۆمه‌ڵگای كاپیتالیستی ره‌نگ ده‌داوه. ئیلویت له دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ تێكڕووخان‌و مادی گه‌ریدا "كۆمه‌ڵگای كۆ" به‌دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگای به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای وێنه ئاریستۆكراتانه‌ی فیودالی له كۆمه‌ڵگا‌و فه‌رهه‌نگ بوو (جانسۆن 1378: 1457/ الویت 1381)
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م سێ بیرمه‌ندی ره‌خنه‌ی كولتووری جه‌ماوه‌ری‌و نه‌ریته كۆنه‌كانه. ئه‌وان له‌م رووه‌وه كه سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكایی بوون‌و ئاستی فه‌رهه‌نگی جه‌ماوه‌ری شی ده‌كه‌نه‌وه، خاوه‌نی هاوبه‌شییه‌ك له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه كولتوورییه‌كانن، چونكه ئه‌وان"ئارنۆلد‌و ئه‌وانی دیكه"ش له‌و باوه‌ڕه‌دان كولتووری جه‌ماوه‌ری هه‌ر شێوه پێوانه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌های گوته‌زا(مقوله) كولتوورییه‌كان نیه‌و پشت ئه‌ستوور به هه‌ستی چێژخوازی (حس لـژت گلبی) ئاسووده‌یی‌و بێ‌كاری‌یه. خاڵی جیاوازی ره‌خنه‌ییان‌و توێژنه‌وه‌كانی كاریگه‌ر له ئارنۆلد له رێگه‌ی رۆچوونه كه كێشه سازه.
توێژینه‌وه فه‌رهه‌نگییه بریتانییاییه‌كان كه له‌گه‌ڵ ئارنۆڵد ده‌ستی پێكرد، له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به ته‌واوی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. هه‌روه‌ها كه له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكرا، ده‌یه‌كانی 60و 70ی زایینی، ده‌ورانێكی مێژووسازی له هزر‌و بیری رۆژئاوا به تایبه‌ت له توێژینه‌وه پێوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگدا بوو. یه‌كێكی دیكه له گۆڕانكارییه گرینگه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه "تشكیك" له بیره بژارده (نخبه)خوازانه‌ی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان بوو، بیری بژارده‌خوازانه‌ی كه له لای نه‌ریتی توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه كولتوورییه‌كان‌و نه‌ریتی بریتانیاییش به شێوازی ئارنۆلد باو بوو. ئه‌م ره‌وشه بووه هۆی گرینگی پێدانێكی جیددی‌تر به كولتووری جه‌ماوه‌ری (عامه)و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ‌دا. له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ریچارد هوگارت، سیمای زه‌ق‌و دیاری توێژنه‌وه كولتووریی جه‌ماوه‌رییه‌كان له بریتانیادایه. ئه‌و كه دژی بیره بژارده‌خوازانه‌یه، گرینگی زۆرتر به چینی كرێكار ده‌دا تاكوو چینی رووناكبیری، بنه‌مای به‌های بواره دیاره‌كان له كولتووری مۆدێڕنی جه‌ماوه‌ری بوو‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیه كه تیرێژی كولتووری‌و جه‌ماوه‌ریبوون ئه‌و، به واتای هێنانه خواره‌وه‌ی ئیستانداردی چۆنایه‌تیی ئه‌و بێ (جانسۆن: 208)، هوگارت ، له به‌رامبه‌ردا مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كی له پێوه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی كۆمه‌ڵگای تێكنۆلۆژیكی ده‌بینێ‌و كه به‌رده‌وام فه‌رهه‌نگ ده‌كاته كاڵا‌و شت‌و مكه به‌رخۆره(مصرف)ییه‌كان.
به‌م شێوه‌یه، ریمۆند ویلیامز، جگه له باندۆرهه‌ڵگرتنی توند له لی‌ویس، باوه‌ڕی به واتای زه‌نجیره‌پله (سلسله مراتب)ی تیۆرییه‌كی ئه‌و نه‌بوو و، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كولتووری جه‌ماوه‌ری وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فه‌رهه‌نگی وێنا نه‌ده‌كرد. به‌گشتی ویلیامز، وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئۆرگانیك له بیری نووسه‌ره بریتانیاییه‌كان پێش له خۆیدا سه‌رچاوه له سۆز‌و هه‌ستی ئه‌وان به گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی فیودالی ده‌زانێ‌و هه‌ست‌و سۆزه به كورتبینی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه كولتوور به‌تایبه‌تی به‌رزترین به‌رهه‌مه هزرییه‌كان، ره‌نگدانه‌وه‌یان نیه، به‌ڵوو به‌رده‌وام له حاڵی گه‌شه‌كردن دان. به‌م هۆیه‌وه‌یه، ئه‌و كولتوور به "شێوه‌ی ژیان" ده‌زانێ. له لایه‌كی دیكه‌وه ویلیامز به‌هۆی كاریگه‌ری له نیۆماركسیسته‌كان، به تایبه‌تی گرامشی، ماتریالیزمی كولتووری ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه فه‌رهه‌نگ خۆی وه‌كوو ره‌وتێك بیچم ده‌دا.
به گشتی له لای بیرمه‌نده‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانی بریتانیا، كولتووری جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌نیا بێ به‌ها نیه، به‌ڵكوو شایانی ره‌سه‌نایت‌و ئیعتباری جڤاكی‌یه. له‌و لـێ‌روانینه‌وه، كولتووره‌كان وه‌كوو ئه‌مرێكی خۆجێی شی ده‌كرێنه‌وه كه ده‌سه‌ڵات‌و به‌رگرییان هاوكات له‌ودا رۆڵ بگێڕێ. له ئاكامدا، بیرمه‌ندانی ئه‌م نه‌ریته خاوه‌نی هانه‌یه‌كی ماركسیستین كه توێژینه‌وه‌كان ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه (ئه‌سمیت: 1384). توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانی بریتانیا هه‌نووكه له‌ژێر باندۆری بیرمه‌ندانی نابریتانیایی وه‌كوو گرامشی، ئالتۆسر، دوسرتو، بارت باختین، تووشی گۆڕانێكی جێگای تێڕامانه. گۆڕانكارییه‌ك كه ده‌توانی له تیۆرییه‌كانی ئیستوارت هال، جان فیسك‌و ئه‌وانی دیكه ببینرێ. یه‌كێك له‌م گۆڕانكارییانه به تایبه‌ت له ئاراهال، گرینگی‌دان به نێوه‌رۆكێك هه‌یه كه له توێژینه‌وه پاش كۆلۆیالیستییه‌كان‌و فره‌كولتووری‌یه‌كاندا گرینگ وێنا ده‌كرێ.
توێژینه‌وه فیمینیستییه‌كانیشـ ئه‌گه‌رچی ره‌گی له رابردوویه‌كی دووردا هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هاوكات له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه پاش مۆدێڕنه‌كان گه‌شه‌ی كردووه. ئه‌م توێژینه‌وانه له نێو خۆیدا به لقه سه‌ره‌كییه‌كانی، هه‌روه‌ك توێژنه‌وه رادیكاڵ، سوسیالیست‌و لیبڕاڵه‌كان دابه‌ش ده‌بن. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی‌و ... وه‌كوو هۆكارێكی پیاوسالارانه ئه‌وان هێناویانه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. له‌م توێژینه‌وانه‌شدا، جیاوازی نێوان سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه نه‌بوونی هه‌ر شێوه به‌هایه‌كه. چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌وه، كولتوور‌و هزری ژنانه له گرووپی خواره‌وه‌دا هه‌ڵده‌كه‌وت. تیۆرییه‌كانی ئه‌م گروویه‌ش كه‌وته به‌ر سه‌رنجی بیرمه‌ندانی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان، به تایبه‌تی ئسپیواك‌و ره‌خنه‌و دوباره پێداچوونه‌وه‌یان كران.
توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانی سنوور‌و كه‌ش‌و هه‌وا هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه پاش مۆدێڕنه‌كاندا به گشتی هه‌یه. به تایبه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م توێژنه‌وانه پێگه‌یه‌كی فكری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی تایبه‌ت‌و جیاواز هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گرینگ‌ترین جیاوازیان به سێ ده‌سته پێشوو، ره‌خنه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌و به‌ربڵاوی نه‌ریته‌كانی هزری رۆژئاوایی، له روانگه ده‌ره‌كی ئه‌م بازنه نه‌ریتیه‌یه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به واتای سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كجاره‌كی‌و له ناكاو سه‌رهه‌ڵداوی ئه‌م تیۆرییانه نیه، به‌ڵكوو له لایه‌كه‌وه، ئه‌م توێژینه‌وانه ره‌گی له بیری رۆژئاوایی‌دایه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای بیروڕای بیرمه‌ندانێك وه‌ك: نیچه، ئادۆرنۆ، فۆكۆ، دریدا، دلوز‌و لاكان پێی گرتووه‌و هه‌روه‌ها كه ئاماژه‌مان پێكرد، به‌شێك له توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان له‌م دواییانه‌دایه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌مێژه بیرمه‌ندانی ئه‌م دواییانه‌ی پاش كۆلۆنیالیستی، نوسه‌ران‌و شایرانێك وه‌ك (ئمه سه‌زر، فانوون‌و ...) بوون كه به ره‌خنه‌ی نه‌ریتی بیری رۆژئاواوه خه‌ریك بوون. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆكه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن‌و جێگای په‌سندی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان، وه‌كوو نه‌ریتێكی هزرییه، لێ‌ڕوانینی میتۆدیك‌و تیۆریكتره كه له لایه‌ن بیریارانی ئه‌م بیاڤه‌وه پێكهاتووه. ئێمه له باسێكی دواتردا ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه، توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان، سه‌ردێڕێكه بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له سه‌رده‌می پێش له كۆلۆنیالیزمدا كراوه. گرینگترین‌و سه‌ره‌كیترین تویژینه‌وه‌كانی ئه‌م بیاڤه له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر مژاری رۆژهه‌ڵاتناسی خۆی چڕ كردبۆوه. ئه‌م توێژینه‌وانه، به‌گشتی خۆی به ره‌خنه‌ی توێژینه‌وه‌كان، راڤه‌كاری‌و تیۆریگه‌لێكه‌وه خه‌ریك كردوه كه له لایه‌ن بیرمه‌نده رۆژئاواییه‌كانه‌وه له‌مه‌ڕ "رۆژهه‌ڵات"ه‌وه نووسراوون. توێژینه‌وه‌كانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه كه بۆ یه‌كه‌مجار "عه‌بدولمه‌له‌ك" له ده‌یه‌ی 1960ه‌وه ده‌ستی پێكرد‌و دواتر "ئیدوارد سه‌عید" له ده‌یه‌ی 1970دا په‌ره‌ی پێ‌دا. سه‌عید له كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی خۆی له ژێر ناوی "رۆژهه‌ڵاتناسی (ئۆریانتالیزم)"دا، خۆی به ره‌خنه‌یه‌كی زانستییانه‌ی رۆژئاوا‌و تیۆرییه‌كان له‌مه‌ڕ رۆژهه‌ڵاته‌وه خه‌ریك ده‌كات. به بۆچوونی ئیدوارد سه‌عید، كتێبی "رۆژهه‌ڵاتناسی"، دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه: 1ـ پێوه‌ندی زانست‌و ده‌سه‌ڵات‌و 2ـ پێداچوونه‌وه به كولتووره‌كانی دیكه. ئیدوارد سه‌عید له‌م كتێبه‌دا خه‌ریكی ره‌خنه‌ی "وێنه‌یی (تصویری)" ده‌بێ كه رۆژئاوا له جیهان (چ رۆژئاوا‌و چ رۆژهه‌ڵات) هێناویانه‌ته ئاراوه. له‌م روانگه‌وه له ئاستی وه‌سفكردنی مژاره‌كه‌دا، مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م وێنه‌یه، وێنه‌یه‌كی یه‌كپارچه، ساده، ناڕاست (ناواقعی)، خه‌یاڵییه، وێنه‌یه‌ك كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به واقعییه‌تی خۆی، واته كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی‌یه‌وه، نیه. له ئاستی راڤه‌كردندا، "رۆژهه‌ڵاتناسی" چاودێری كردنی به‌سه‌ر ئه‌م هزره‌دایه كه ئه‌مو وێنه خه‌یاڵییه له رۆژهه‌ڵات، له نێواخن‌و ده‌روونی ئامانجه ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌كانه‌وه شاردراوه‌ته‌وه‌و رۆژئاوا به هێنانه‌ئارای ئه‌م وێنه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ بۆ سه‌رپۆشدانان له‌سه‌ر راستییه‌كانی رۆژهه‌ڵات (به پێداگری له‌سه‌ر ئیسلام)دا، پێگه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌ودا به‌رز ده‌كاته‌وه.
ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر توێژینه‌وه "رۆژهه‌ڵاتناسی"یه‌كانه‌وه، كاریگه‌ریی دانا. زۆربه‌ی بیرمه‌ندان، تویژه‌ران‌و سیاسه‌تمه‌داره رۆژئاواییه‌كان، پێداچوونه‌وه‌یان به بیر‌و هزری خۆیاندا كرد‌و هێندێكیشان عه‌مه‌لیان پێكرد. له‌م بواره‌دا رۆڵی ئیدوارد سه‌عید، زۆر زه‌ق‌و به‌رچاوه. ئه‌و توانی شه‌پۆلێكی هزری رێك بخات كه هه‌نووكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌و هیوایه‌كی زۆر، لانیكه‌م له بواری فیكری‌و تیۆرییه‌وه، بۆ رووناكبیره نارۆژئاواییه‌كان ئافراند. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه، به بۆچوون "ترنر" (1384)، ئاخێو (گفتمان)ی رۆژهه‌ڵاتناسی دوو ئاكامی سه‌ره‌كی بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێنا ئاراوه: یه‌كه‌م، جیاوازییه ته‌واو له‌مه‌ڕ جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووییه‌كانی هێنا ئاراوه كه رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای لێك جیا كرده‌وه، كه به بۆچوونی ئه‌و، له‌م چوارچێوه‌دا "رۆژهه‌ڵات دیوی نه‌رێنی سكه‌ی رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ". دووهه‌م، جیگه له ئیددیعای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به بێ لایه‌نی به‌هایی(ارزشی)، ئاخێوی رۆژهه‌ڵاتناسی مژارێكی ئه‌خلاقی به‌تایبه‌ت له ره‌گی كولتووره مۆدێڕنه‌كاندا پێك هێنا. ئه‌م هه‌ڵوێست گرتنه به‌هاییه، بۆته هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژهه‌ڵات له بیاڤه‌كانی زانست، فه‌لسه‌فه، تێكۆلۆژی‌و ... هتددا.
گرینگ‌ترین ره‌خنه له‌سه‌ر "رۆژهه‌ڵاتناسی"، ئه‌مه بوو كه ئه‌و توێژینه‌وانه پتر له ئاستی وه‌سفكردنی وێنه‌ی رۆژئاوا له هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاته‌وه پتر ناڕوات. خودی ئیدوارد سه‌عید گوتوویه كه "هیچ شێوه وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه له رۆژهه‌ڵات به‌دی ناكرێ" (سه‌عید 1382). سه‌عید له كتێبی "رۆژهه‌ڵاتناسی"و "كولتوور‌و ئیمپریالیزم"دا هه‌وڵی داوه كه خه‌وشدار‌و ئیدۆلۆژیك بوونی وێنه‌ی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵات زه‌ق بكاته‌وه. وه‌سفكردنی توێژینه‌وه پێوه‌ندیداره‌كان به ره‌خنه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه، وه‌ك خاڵێكی هه‌ستیار، له ئاكامدا ره‌وگه(مسیر)ی توێژینه‌وه‌كانی پاش خۆی خۆش كردووه. ئه‌مجاره به جێی ئیدوارد سه‌عید، بیرمه‌ندان له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جێهانه‌وه (و نه ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا وڵاتانی رۆژئاوایی بن)، به توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان رووی داوه. به واتایه‌كی روونتر، به دوای ئه‌م ره‌وته بوو كه ئه‌ده‌بیاتێك به نێوی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان بره‌وی په‌یدا كرد. ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌گه‌رچی مژار‌و نێوه‌رۆكه نوێیه‌كان دێنێته ئاراوه‌ـ به‌ڵام ئاوێته‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كانی كولتووری، توێژینه‌وه كولتوورییه‌كانی بریتانیا‌و توێژینه‌وه فیمینیستییه‌كاندا هه‌یه‌و، ئه‌م سێ ده‌سته له توێژینه‌وه‌كانی له ده‌وری ناوه‌ندێك به نێو "ره‌خنه‌ی توێژینه‌وه رۆژهه‌ڵاتناسانه (نقد مگالعات شرق شناسانه) په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌و سه‌رله نوێ هێڵبه‌ندی ده‌كات.
توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان ( Postcolonial studies)
هه‌وڵه كۆلۆنیالیستییه‌كان نزیك به چوار سه‌ده‌ی پێش ده‌ستی پێكرد. كۆلۆنیالیزم كه له سه‌ره‌تاوه خۆی له ئورووپای رۆژئاوا به جووڵه كه‌وتبوو‌و به‌ره به‌ره سه‌رتاپای كوره‌ی زه‌وینی داگرتبوو. هه‌وڵی دا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه نه شێوازی ئورووپا، به‌ڵكوو له خزمه‌تی ئورووپادا ئه‌م قاڕه‌یه رێك بخات. سه‌رتاپای قاڕه‌ی ئه‌مریكا، له ئالاسكا هه‌تا پاتاگونی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له داوێنی كۆلۆنیالیزمی ئورووپایدا ده‌بینێته‌وه. له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م قاڕه‌یه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی پانزده‌هه‌م، فراونخوازانی ئورووپای ده‌ستیان به تێكڕماندنی رێكخراوی كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی خۆجێییه‌كانی ئه‌م قاڕه‌یه كرد. به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، كۆلۆنیالیزمی ئورووپایی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی سه‌رنجی قه‌له‌مڕه‌وی ئه‌فریقا دا. ئه‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵ كڕین‌و فرۆشتنی كۆیله‌كان ده‌ستی پێكرد‌و تا ده‌یه‌ی 1960 كه ته‌پڵی سه‌ربه‌خۆیی داگیركراوه‌كان لێدرا، درێژه‌ی هه‌بوو. له نیو كوره‌ی رۆژهه‌ڵاتیش كۆلۆنیالیزمی ئورووپایی له‌سه‌ر گرووپی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ئاسیای باشووری رۆژهه‌ڵات‌و ئوسترالیا په‌ره‌ی ئه‌ستاند كه تا ده‌یه‌ی 1940و سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتنی وڵاته چوكه‌كان درێژه‌ی هه‌بوو (ایزنار: 1372).
كۆلۆنیالیزم له درێژه‌ی قۆناخه‌كه‌ی خۆیدا، ژێرخانه ره‌نێوهانین‌و پێوه‌ندییه‌كان، ئابووری، حه‌شیمه‌ت، ئاڵووێره بازرگانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمدا خۆی بیچم دابوو. به كۆتایی هاتن به كۆلۆنیالیزم، قۆناخێكی نوێ بۆ وڵاته ئازادكراوه‌كان ده‌ستی پێكرد كه ده‌توانین وه‌كوو "دژه‌كۆلۆنیالیستی (استعمارزدایی)" ناوی به‌رین. كۆلۆنیالیزمی كولتووری‌و دژه‌كۆلۆنیالیستی كولتووریش به‌شێك له‌م ره‌وته‌یه. ئه‌وه‌ی كه له دژه‌كۆلۆنیالیستیدا گرینگی هه‌یه، له‌به‌رچاونه‌گرتن‌و سڕینه‌وه‌ی ئیمكاناته ماددی‌و تێكنۆلۆژییه‌كان نیه كه له قۆناخی كۆلۆنیالیزمدا پێكهاتووه، به‌ڵكوو باسی شوناس، نه‌ریت‌و پرسه غه‌یره ماددییه كولتوورییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌یه. دژه‌كۆلۆنیالیستی له راستیدا ره‌وتێكه له پێناو خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆلۆنیالیزمی نوێدایه. ئه‌و ره‌وته له ره‌هه‌ندگه‌لی ئابووری ـ حه‌شیمه‌تی، سیاسی‌و .. هتد‌و فۆرمه جۆراوجۆره‌كانی به خۆوه گرتووه. ده‌ژه‌كۆلۆنیالیستی له ره‌هه‌نده هزری (تیۆری ـ میتۆدۆلۆژی‌و ..)یه‌كاندا ده‌توانین له چوارچێوه‌ی "توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان" ره‌چاو بكرێت. كه‌وابوو توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان نه یارییه‌كی رووناكبیرانه‌و نه كرده‌وه‌یه جوانیناسانه یان ئه‌ده‌بیاتێكی ته‌واو و تایبه‌ت بێ، به‌ڵكوو راڤه‌و رامانێكه كه ره‌گی له راستییه مێژویی‌و كاریگه‌ره‌كانی كۆلۆنیالیزم‌و ئاكامه‌كانی ئه‌و دایه.
چه‌مكی "پاش كۆلۆنیالیزم" یه‌كه‌مجار له فه‌رهه‌نگی وشه‌ی ئاكسفۆرددا، ده‌ركه‌وت. ئه‌م وشه‌یه سه‌ره‌تا ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ قۆناخی دوای حكوومه‌ته كۆلۆنیالیسته‌كان‌و ئه‌وه كه ئه‌وڕۆكه پێناسه‌ی لێوه ده‌كرێ، باسی لێوه نه‌كراوه. ئه‌م چه‌مكه سه‌ره‌تا پتر وه‌كوو هێزێكی سیاسی دژ به كۆلۆنیالیزم بوو نه ئه‌وه‌ی له نێو رووناكبیران زۆر به گرینگی باو بێت. هه‌نووكه ئه‌م وشه‌یه‌و چوارچێوه پێوه‌ندیداره‌كانی له بازنه‌ی روناكبیری‌و ئاكادمیكدا وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌ئامێزانه گه‌شه‌ی كردووه، چه‌مكی "پاش كۆلۆنیالیزم (post – Colonial)، له ده‌یه كۆتاییه‌كانی 1960و 1970دا بۆ ده‌ستنیشان كردنی قۆناخێك كه به دوای سڕینه‌وه‌ی كۆلۆنیالیستییه‌كی به‌رین، كه به‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م ده‌ستی پێكرد، به‌كار هاتووه.
ه‌مه‌ڕ مێژووی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان روانگه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه. ته‌نانه‌ت به جێگای ئه‌و چه‌مكانه‌ی وه‌ك توێژینه‌وه پاش ئیمپریالیسته‌كان، توێژینه‌وه وڵاتانی هاوبه‌رژه‌وه‌ند (مشتراك المنافع)و... كه‌ڵكی لـێ‌وه‌رگیرا‌و كه‌سانێك وه‌ك "هالوارد" له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كۆمه‌ڵێك كه له ژێر ناوی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان ناسراوه، شتێكی زه‌نییه‌و بوونێكی ده‌ره‌كی‌و واقیعی نیه (2002). له روانگه‌ی زه‌مه‌نه‌وه هه‌م مێژوو یان قۆناخه‌كه به ته‌واوی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو بۆ ئه‌م توێژینه‌وانه روون نیه.
بێجگه له‌م فره‌چه‌شنییه، ده‌ره‌تانی پێكهێنانی رووپه‌رێكی نوێی هاوبه‌ش له نێوان خوێندنه‌وه جۆراوجۆره‌كاندا هه‌یه. به كه‌مێك وردبینییه‌وه ده‌توانین بڵێین تویژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان له ده‌یه‌ی 1980دا ده‌ستی پێكردوه. له روانگه‌ی "یانگ (1998)"، "پاش كۆلۆنیالیستی" وه‌كوو سفه‌تێكی سه‌رڕاست‌و به‌رچاو، بۆ به‌رهه‌مه ئاكادمیك‌و فره رشته‌ییه‌كان له بیاڤی سیاسی، تیۆری‌و مێژوویه‌كاندا پێك هات. ئه‌م توێژینه‌وه جگه له فره‌چه‌شنی بوون، خاوه‌نئولگو و فۆرمێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه‌و به‌م شێوه‌یه له روانگه‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت بوون.
ئه‌گه‌رچی له‌م بواره جۆراوجۆره‌دا، واتایه‌كی جۆراوجۆر له هه‌مبه‌ر ئاخێوی پاش كۆلۆنیالیستی بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌مه‌یه كه توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان له پێناو هێنانه‌ئاری پۆلێنبه‌ندییه‌كی نوێ‌دا نیه، كارێك كه پێشچتلا كۆمه‌ڵناسی كردوویه‌تی. خاڵی جێگای ئاماژه ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دیكه بیركردنه‌وه‌یه. توێژنه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان بریتین له هه‌وڵه ئاكادمیكه فره‌رشته‌ییه‌كانه كه له هه‌وڵدایه تا هێژموونی ئیمپریالیزم له ره‌وتی كۆلۆنیالزمدا دیاری بكات‌و بێته هۆی تێگه‌یشتنی ئاوه‌ژوو‌و سه‌ركوت، چ له شمه‌كه‌كان له كولتووری خودی وڵاته كۆلۆنیالیسته‌كان‌و كولتووره‌كانی دیكه‌دایه. له‌م رووه‌وه تیۆری كۆمه‌ڵناسی پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان به‌رهه‌می ناڕه‌زایه‌تی له تیۆرییه ئیمپریالیستییه‌كانی كۆلۆنیالیسته‌كانه،و له هه‌وڵدایه تا بنه‌مایه‌كی وه‌ڵامده‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بڕه‌خسێنێ، بنه‌مایه‌ك كه داماڵڕاو بێ له تیۆرییه رۆژئاوایی‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه.(دوبویس: 1975، ئاری، توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانیش دیارده‌یه‌كی كولتوورییه‌و له بیاڤی ئاكادمیكیشدا، به‌رهه‌می پرسیاره‌كان له‌كه‌ڕ چۆنیه‌تی بیچمگرتنی زانست، هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ‌و ده‌پارێزرێ. له‌م روویه‌وه پشتئه‌ستوو به تێڕوانینی نه‌ریتی فۆكۆیی له بواری ره‌نێوهانینی زانسته‌وه‌یه، نه‌ریتێكه كه فۆكۆ له به‌رهه‌كانی خۆیدا‌و بۆ نموونه "نه‌زمی شمه‌كه‌كان، كه‌وناراناسی (دیرینه شناسی) زانسته مرۆییه‌كان‌و مێژووی جنوون"دا پێكهێناوه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌توانین له هه‌ر شوێنێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئیدوارد سه‌عید دا ره‌دووی بكه‌وین. "رۆژهه‌ڵاتناسی"و "كولتوور‌و ئیمپریالیزم" له به‌رهه‌مه گرینگه‌كانی ئیدوارد سه‌عیدن كه پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنان، بڵاوكردنه‌وه‌و پاراستنی زانست‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه خه‌ریك بووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه مێژووی نووسراو له جیهاندا ده‌خاته به‌ر ره‌خنه‌وه، چونكه ئه‌م بیرمه‌ندانه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مێژوو به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وگه‌ی تاك هێڵی‌و راسته‌وخۆی نه‌بڕیوه.
من له درێژه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان به جه‌ختكردنی پتر له‌سه‌ر ره‌هه‌نده تیۆرییه‌كانه‌وه، بێنمه ئاراوه. هێنانه ئارای مژاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای روخیسار‌و سیما سه‌ره‌كییه‌كانی توێژینه‌وه پا كۆلۆنیالیستییه‌كانه.
له توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كاندا گرینكترین ئه‌سڵ، ره‌خنه‌ئامێز بوونه، یه‌كێك له بایڤه ره‌خنه‌ییه‌كانی ئه‌م شێوه توێژینه‌وانه، ره‌خنه‌ی زمانی كۆلۆنیالیستییه. ئه‌م توێژینه‌وه له هه‌وڵدایه تا چه‌مك‌و تیۆرییه‌كان‌وز زمانی تایبه‌تی خۆی بخوڵقێنن. له‌م رووه‌وه ده‌توانین بڵێین كه توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان، ره‌گی له تویًژینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كاندا هه‌یه. مێژووی ئه‌م توێژنه‌وانه بۆ ده‌یه‌كانی 1920و 1930و گرینگی‌دان به گوته‌زا ره‌گه‌زییه‌كان له توێژینه‌وه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌وڵی ئه‌م گرووپه، پێناسه‌ی كولتووری جیهانگیری ره‌خنه‌ی رۆژئاوایی له ئه‌ده‌بیاته. چونكه پێیان وابوو كه ئه‌م جیهانگیرییه پتر تایبه‌تمه‌ندییه رۆژئاواییه‌كان‌و هه‌روه‌ها ناجیهانگیری‌و تایبه‌تن كه له‌ژێر په‌رده‌ی ره‌شی جیهانیدا شاردراونه‌ته‌وه. كه‌وابوو، به‌ریان به سه‌ربه‌خۆیی كولتووری یه‌كێك له هێزه جوڵه‌هێنه‌ره‌كانی ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بیه‌یه. بۆ نمووون ره‌خنه‌گرانی بیاڤی "كارائیب" به تێڕوانینێك له‌مه‌ڕ رابردووی ناوچه‌كه، ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌یه‌ك بۆ نوسینی ناوچه‌ی‌یان پێك هێنا.
به‌م شێوه‌یه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی كلۆنیال (ئینگلیس‌و فه‌رانسه) كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌وه. بیرمه‌ندانی ئه‌م بیاڤه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌رده‌وام كه‌ڵكوه‌رگرتن له زمانی كۆلۆنیال شێوه‌یه‌ك له كۆلۆنیالی نوێ‌یه كه به هۆی نووسه‌رانێكه‌وه ده‌ستی پێكرد. ئه‌م ره‌خنه‌یه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیۆری "ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی زمان" به جێگه‌ی "ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی" له ململانێ پێوه‌ندیداره‌كانی ره‌خنه له ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی‌دا بووه. نووسه‌رانێك له بیاڤی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی زماندا چالاك بوون، كاتێك له روانگه‌ی رۆژئاوایی‌و ئورووپاته‌وه‌ر، ره‌خنه‌ی وڵاتانی هاوبه‌رژه‌وه‌ند پێیان خۆش نه‌بوو، چونكه دڵنیاییان له ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمی بریتانیا هیچكات ئیزنی نه‌ده‌دا كه سه‌روه‌ری مرۆڤته‌وه‌رانه‌ی ژیاری ئورووپای قبووڵ بكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه، له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاته ئاراوه كه رۆژئاواییه‌كان چۆن به‌رهه‌می نووسه‌رانێ كه به یه‌كێك له زمانه ئورووپاییه‌كان ده‌یانووسی، به‌ڵام له رووی جوغرافیایی‌و ئه‌تنیكییه‌وه ئورووپایی نین، ده‌خوێننه‌وه؟ ئایا شیاو‌و دروسته كه به‌رهه‌مه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی رۆژئاوایی (له روانگه‌ی ره‌خنه‌ی نوێ، پێكهاته‌خواز، ماتریالیستی كولتووری‌و ...) ده‌خوێننه‌وه؟ گه‌لۆ بۆ ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوایی ده‌ره‌تانی ئه‌ده‌بیاتی ناڕۆژئاوایی‌و بێ ده‌مارگرژی هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه. ئه‌م پربسیارانه‌و نموونه‌گه‌لێك وه‌ك ئه‌مانه، به‌رهه‌می سه‌رنجی پێكدادانه كولتووری‌و جێگۆڕكێی به‌رامبه‌رانه‌یانه (برتنس:1384)
هه‌روه‌ها، گاتری ئیسپیواك به تاوتوێكردنی به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی‌یه‌وه خه‌ریكه. له روانگه ئه‌و له‌م به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییانه جۆرێك لاسایی كردنه‌وه‌ی كولتووری "ماتیۆ ئارنۆلد" بۆ فێركاری ئه‌ده‌بیات‌و به‌رهه‌مه ره‌سنه‌كانه‌وه‌یه. ئیسپیواك له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له لایه‌كه‌وه نابێ به ته‌واوی به‌رهه‌می نووسه‌رێك بوترێته‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێ بۆ ده‌ستێوه‌ردانه نوێیه‌كان له به‌رهه‌مه ره‌سه‌نه‌كاندا ده‌روویه‌ك بكرێته‌وه. چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه "مژاری به‌رهه‌مه ره‌سه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كان له راستیدا بابه‌تێكی سیاسییه: پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات". (ئیسپیاك: 1382)
ئیسپیواك له‌م باوه‌ڕه‌دایه كه وانه‌وتنه‌وه ده‌بێ "خوێندكاران له‌م خاڵه تێگه‌یه‌نێت كه ژانره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌بیات، خه‌باتی تاكه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالیزمیش نه‌ریتێكی ره‌سه‌ن‌و خاوه‌ن ناو" بن(هه‌مان سه‌رچاوه:210). ئه‌و ده‌ڵێ: وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه ئاشنایی ته‌واو له‌گه‌ڵ شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌ده‌بیاتی جیهانی ده‌ره‌وه له "ئورووپا‌و ئه‌مریكا"دا جه‌بێ به‌شێك له به‌رنامه گشتییه‌كانی ده‌وره‌ی ماسته‌ری بێت. له ئاستی ساڵانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات‌و زمانی ئینگلیسی، وانه‌یه‌كی "چه‌ند واحید"ی بێ‌حورمه‌تییه‌ك بوو به ئه‌ده‌بیاتی جیهانی. من ترمێكی سیمیناری بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا پێشنیار ده‌كه‌م، كه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئاسیا، ئه‌مریكای لاتین، ده‌ورووبه‌ری ئیقیانوسی ئارام‌و ئه‌فریقا كه‌ڵك وه‌ربگرن" (هه‌مان سه‌رچاوه: 215). گرینگی ئه‌م بابه‌ته له روانگه‌ی ئیسپیواكه‌وه له‌مه‌دایه كه ئه‌م هه‌وڵانه، ئێمه به‌ره‌وه چه‌شنێك له "رۆژهه‌ڵاتناسی نوێ" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م بابه‌ته پێویستانه بنه‌ڕه‌تی خاڵێكی پێویست بۆ له نێوبردنی سه‌روه‌ری زمانی ئینگلیسییه (هه‌مان سه‌رچاوه:215). وادیاری توێژنه‌وه كولتوورییه نوێیه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌كانی ئیسپیواك، ده‌بێ وه‌ك ده‌ستپێكی "پێداچوونه‌وه‌ی تێكڵاوی كولتووری" دابنێین.
ده‌روه‌ستییه‌كانی توێژنه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان بۆ نوێخوازی هزره نوێخوازه‌كان، ده‌ربڕی پێكهاتن‌و كاریگه‌رییه‌كانیه‌تی كه له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی پۆست مۆدێڕنیستی‌و بان پێكهاته‌خوازی‌یه‌وه قبووڵ ده‌كرێت. له‌م روانگه‌وه توێژنه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان به هۆی پۆست مۆدێڕنیستی و پۆست پێكهاته‌خوازی، ده‌توانێ به پێداچوونه‌وه‌ی زانستییانه‌ی پێكهاته رێكخراوه‌ییه‌كانی زانسته‌وه خه‌ریك بێت. به‌م هۆیه‌وه‌یه كه به پۆلینبه‌ندی رشته سوننه‌تییه‌كان‌و پێویستییه‌كانیانه‌وه خه‌ریك نیه. له‌م بواره‌وه ده‌توانین ئاماژه‌یه‌ك به لێ‌ڕوانینی "جان ئه‌ری" بۆ كۆمه‌ڵناسی بكه‌ین. "ئه‌ری" له به‌رهه‌مه‌كانیدا وێنه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵناسی نوێ دێنێته ئاراوه كه جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كۆمه‌ڵناسیدا هه‌یه. به تایبه‌ت ئه‌م جیاوازییانه‌ی كه ئاماژه به نه‌بوونی كۆمه‌ڵ به واتایه‌ك كه نه‌ریتی كۆمه‌ڵناسی باسی لێوه ده‌كات. (ئه‌ری: 1383و 2000). به‌م شێوه‌یه رێكخستنی ره‌خنه كه "ئیعجار ئه‌حمه‌د" له وه‌ڵامی یه‌كێك له وتاره‌كانی فردریك جیمسون" نووسیویه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه بیرمه‌ندانی رۆژئاوایی له سێبه‌ری یه‌ك بیرۆكه‌ی یه‌كپارچه‌دا، كورت ده‌بنه‌وه. ئه‌حمه‌د چه‌مكی "جیهان سێهه‌م" به یه‌كێك له فۆرمه ده‌سكرده‌كانی زانایانی رۆژئاوایی بۆ ناسین‌و پۆلێنبه‌ندی جیهانی ناڕۆژئاوایی ده‌زانێت. (ئه‌حمه‌د :2002)
یه‌كێكی دیكه له روخساره‌كانی نه‌ریتی پاش پێكهاته‌خوازی له ده‌قه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كاندا، له بواری ناسكار (سوژه)و پرابلماتیكی ناسكاره‌وه بێننه ئاراوه. گرینگ‌ترین تیۆرییه‌كانی ئه‌م گرووپه "پاش فرۆیدی" "لاكان" كه له‌مه‌ڕ پێكهاتنی ناسكاری لێكچواندنه‌وه باس ده‌كات. ئه‌مه ده‌توانین له به‌رهه‌مه‌كانی "هومی‌بابا" ببینین. بابا به جه‌خت كردن له‌سه‌ر لاكان‌و دریدا، به بیچمگرتنی شوناس هه‌ر دوو لایه‌نی كۆلۆنیالیزم (كۆلۆنیالیست‌و كۆلۆنیالكیزه)وه خه‌ریكه. شوناسێك كه به ته‌واوی ناڕوون‌و گۆڕان هه‌ڵگره. "بابا" تا شوێنێك پێش ده‌كه‌وێ كه چه‌رمه‌سه‌ری به‌هێمای ناسكاری كۆلۆنیالیزه‌كراو ده‌زانێت كه هه‌نگاو به هه‌نگاو له گۆڕانهه‌ڵنه‌گری‌و تێكڕمانی ناسكارێك كه هاتۆته به‌رباسه‌وه و له مژاره پاش پێكهاته‌خوازییه‌كاندا، باسی لێوه ده‌كات.
بابا له به‌رگری كردنی "په‌نگراو(منفعل) (Intrasitive)"و به‌رگری كردنی "ناسكاری كۆلۆنیلیزه‌كراو" ناو ده‌بات. پێی وایه كه ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالی به هۆی به‌رگرییه‌كی په‌نگراو له ناخی خۆیدا ناسه‌قامگیری بووه‌و ئستراتیژییه‌كی لاسایی كه‌ره‌وه له كۆلۆنیالیست هیچ كات ناتوانێ هه‌موو كات سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه كۆلۆنیالیسته‌كان هه‌میشه بۆ مانه‌وه‌یان كه‌م تا كورتێك پێویستیان به ژێرده‌سته جۆراوجۆره‌كان له ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌دا هه‌یه.
یه‌كێك له ره‌خنه‌كانی بابا، له‌م بواره‌دا ده‌چێته سه‌ر ده‌نگی ئه‌رێنی ئیدوارد سه‌عید‌و فرانس فانوون وه‌كوو بنیاتنه‌ری توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیسته‌كان. له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌و دوو وێناكردنه چه‌قبه‌ستووه له شوناسی كۆلۆنیالیست‌و كۆلۆنیالكراوه. له روانگه‌ی باباوه، روانگه‌ی سه‌عید له‌مه‌ڕ هه‌ڵكه‌وته‌ی ئیستراتیژیكی كۆلۆنیالیست زۆریش راست نیه، چونكه ئه‌و (كۆلۆنیالیست) هیچ كات لایه‌نی بێ‌كه‌ڵك بۆ كۆلۆنیالكراو نیه.
كتێی سه‌ره‌كی هومی بابا وه‌كوو "هه‌ڵگه‌وته‌ی جوغرافیایی (Locaiton of Culture) به وێنه‌ی یه‌كێك له گرینگ‌ترین ده‌قه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان ناسراوه‌و نێواخنی گرینگ‌ترین تیۆرییه‌كانیه‌تی. بابا له‌م كتێبه‌دا جیا له ره‌خنه له توێژینه‌وه‌كانی پێشوویی، سه‌رقاڵی بابه‌تگه‌لێكی دیكه وه‌كوو شوناس، فه‌رهه‌نگی دیاسپۆریك، لاسایی كردنه‌وه، دووڕه‌گه‌زی بوون، هه‌ڵًكه‌وته‌ی "ده‌روو ـ نێوان"و ... خه‌ریك ده‌بێ كه زۆربه‌ی له مژاره‌كانی توێژینه‌وه كولتوورییه‌كان سه‌ر له نوێ پێناسه ده‌كاته‌وه.
بابا له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 1980 ته‌واوی كاته‌كانی خۆی له پێناو راڤه‌و شیكردنه‌وه‌ی میراتی مێژووی كۆلۆنیالیست‌و گوتاره نه‌ریتییه نژادییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیكی‌و پێوه‌ندییه كۆلۆنیالیستییه‌كانی هاوچه‌رخ له سه‌رده‌می پاش نیۆكۆلۆنیالیستی‌دایه. ئه‌و به تایبه‌تی سه‌رقاڵی پرسیار له ئاڵووێره كولتوورییه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی شوناس له جوغرافیا جۆراوجۆره‌كان‌و به تایبه‌ت له كه‌ش‌و هه‌وا هاوبه‌شه‌كاندا (شاره گه‌وره‌كان)و پێوه‌ندییه به‌رچاوه یه‌كسانه‌كانی ئه‌م شوێنگه‌له بووه.
بابا هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێكی چڕ‌و پڕ له دانوستانه‌كان نێوان پاش كۆلۆنیالیزم، پاش مۆدێڕنیزم‌و مۆدێڕنیته‌یه. ئه‌و پێی وایه مۆدێڕنیته ناتوانێ به ته‌واوی له‌به‌رچاو بگیردرێ، چونكه له زۆر رووه‌وه، جیهانی پۆست مۆدێڕنی وێناكراو بواره نه‌رێنییه‌كانی مۆدێڕنیته پتر ده‌كات‌و به ڕواڵه‌ت هه‌رمانی كردووه. له ئاكامدا بابا شتێك كه پێشنیار ده‌كات كه تێدا "پاد مۆدێڕنیته‌ی پاش كۆلۆنیالیستی" ناو ده‌نێت (بارت مور 2003). به واتایه‌كی دیكه بابا مۆدێڕنیته هه‌مدیس ناته‌واو دێنێته به‌رباسه‌وه. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا، له ئاكامدا به وردی، له وه‌سفكردنه‌وه‌ی مۆدێڕنیته‌دا وه‌كوو هه‌ڵكه‌وتنێكی هه‌ڵقووڵاوی پێشكه‌وتن به‌ره‌و ئاكامێكی راسته‌قینه‌و شیاو یان ره‌وشێك كه ده‌ربڕی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و ئاڵۆۆزییه مێژوویی‌و كولتوورییه‌كان دووری ده‌رگرێت.
نووسینه‌كانی بابا به توندی دژی ئاكامناسی (فرجام شناسی)و دژه دیالكتیكی‌یه. تا راده‌یه‌ك وه‌ها هه‌وڵێك بۆ به‌ریان به‌روه له نێو بردنی تایبه‌تی‌بوون‌و تایبه‌تییه كولتوورییه كۆلۆنیالكراوه‌كان ده‌زانێت. ئه‌م واتایه‌ك له "جیاوازی كولتووری" پێشنیار ده‌كات كه به ساده‌یی یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ كۆلۆنیالیست هیچ به‌ریانێك نیه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌وتێكی "ژێرده‌سته‌یی كردن"دا كه ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی كولتووری باڵاده‌ست بپارێزێ، دژایه‌تی ده‌كات. له به‌رامبه‌ردا مۆدێلی "جیاوازی" كولتووری ئه‌و شوناس‌و مێژووه تایبه‌ته‌كان‌و فره‌لایه‌نییه كه به‌شێوه‌یه‌كی مێژووكرد په‌راوێز كه‌وتوون‌و رێز لـێ‌ده‌گرێت‌و ده‌یپارێزێت.
یه‌كێكی دیكه له تیۆرییه سه‌ره‌كییه‌كانی تویژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان، گرینگی‌دان به گرووپه‌كانی په‌راوێزنشینی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه به وته‌یه‌ك "دوور خراوه"ن. "گایاتری ئیسپیواك"، له خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌و له به‌ستێنی توێژینه‌وه فیمینیستییه‌كاندا به‌م مه‌سه‌له‌وه خه‌ریكه كه "ئایا ژێرده‌سته‌كان ده‌توانن قسه بكه‌ن؟" ئه‌و ، سه‌رنجی ئێمه به‌ره‌و زۆرینه‌یه‌كی له راده‌به‌رده‌ی كۆلۆنیالكراو ده‌كات كه له درێژه‌ی مێژوودا ناونیشانێكیان له خۆیان نه‌هێشتۆته‌وه. له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه نكولی كردن له ژنان به هۆی كولتووری باوك سالاری‌و كولتووری كۆلۆنیالیستی زێده‌بار بووه. ئه‌و له به‌رنامه توێژینه‌وه‌ییه‌كانی خۆیدا به هاوده‌ستی كردنی نووسه‌رانی ژن له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم دزانێت. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دابه كه نابێت رۆڵی ئه‌ده‌بیات له ره‌نێوهێنانی كولتوور له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت.
ئیسپیواك، هومی‌بابا‌و ئیدوارد سه‌عیدیان له به‌رچاو نه‌گرتووه‌و جیاوازیه ره‌گه‌زییه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن. چونكه له روانگه‌ی بیرمه‌نده فیمینیستییه‌كانه‌وه، روانینه‌وه‌ی ژنان جیاوازتره له روانینه‌وه‌ی پیاوانه. ئه‌و ته‌نانه‌ت خه‌ساره‌كانی نێو خودی فیمینیزم زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و فیمینزیمی رۆژئاوایی سه‌زه‌نشت ده‌كات، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌م فیمینزیمه تایبه‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ژنانی سپی پێستی چینی نێونجییه‌وه خه‌ریك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كه گوترا "ئیسپیواك" له وشه‌ی "ژێرده‌ست subaltern" كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. كه به مانای زاره‌كی وشه، واته كه‌سێك كه پله‌ی له خواره‌وه‌یه‌و له سیستمی دانستوانه‌كاندا پله‌یه‌كی نزمتری زه‌نجیره‌پله‌كاندا هه‌یه. ئه‌و ئه‌م چه‌مكه‌ی له هزره‌كانی گرامشی ده‌رهاوێشتووه‌و بۆ وه‌سفكردنی لایه‌نه نزمه‌كانی كۆمه‌ڵگای كۆلۆنیالیستی‌و یان پاش كۆلۆنیالیستی به‌كار هێناوه. خه‌ڵكی بێ ماڵبات، بێكار، وه‌رزێره هه‌ژاره‌كان، كرێكاران‌و ...هتد. به‌م حاڵشه‌وه ئه‌نیشه‌كانی به چڕبه‌ستنی له‌سه‌ر بیرۆكه فیمینیستییه‌كانی مێینه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی دووركردن له خوێندنه‌وه‌ی ژنانی ژێرده‌سته‌یه.
به‌شێكی دیكه له توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان پێوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌و مژاره به‌ربڵاوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه‌وه هه‌یه. هۆگرانی ئه‌م لایه‌نه له توێژنه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له به‌یستێن‌و یان له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌گه‌لێك وه‌ك سه‌رمایه‌داری‌و به‌جیهانیبوون هێناوه‌ته ئاراوه. به تایبه‌ت كه‌سانێك كه ده‌توانین ئاماژه به "عارف درلیك، ئالاشوهات، ئێعجار محه‌ممه‌د‌و فردریك جیمسۆن" بكه‌ین.
ئه‌م گرووپه جیا له باسه تیۆرییه‌كان‌و راڤه‌و ره‌خنه‌ئامێزانه رووانین بۆ مه‌سه‌له‌كه، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان كه ئه‌گه‌رچی سه‌رده‌می كۆلۆنیالیستی به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام جێگیركردن‌و هه‌ڤبه‌ندكردنێكی به‌هێز هه‌یه كه به هێمنی‌و له هه‌مان كاتدا به ته‌واوی هێزی خۆیان، له پانتایی به‌ربڵاوی جیهاندا، جیهان ده‌ته‌نێته‌وه. ده‌نگه‌كانی ئه‌م گرووپه له چوارچێوه‌ی ئه‌ندیشه ماركسیستییه نوێیه‌كان دان‌و "لۆژیكی كولتووری سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئه‌م دواییانه" كه نموونه‌ی به‌رچاویان جیمسۆنه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م باسه كورته ده‌توانین بلێین كه توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان هه‌م بیاڤی زۆر به‌ربڵاوی هه‌یه‌و هه‌م رشته‌و شێوه‌جۆراوجۆره‌كان له‌به‌ر ده‌گرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه، جیا له جیاوازییه به‌رچاوه‌كان له نێوان بیرمه‌ندان ئه‌م بیاڤه‌دا، ئه‌وه‌ی كه خالی پێكهاتنی بیردۆزان‌و ره‌خنه‌گرانی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانه، هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رله‌نوێی پێوه‌ندییه نه‌ریتییه‌كانی نێوان گه‌وره‌شاره‌كان‌و دانیشتوانی كۆلۆنیاله‌كان‌و دوباره‌بوونه‌وه‌ی میتۆده ئیمپریالیستییه‌كانی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵژینه‌وه‌كانه. ئه‌وانه زۆرتر سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌گه‌لێك وه‌كوو: سته‌م‌و زۆرداری كۆلۆنیالیزم‌و نێۆكۆلۆنیالیزم، به‌رگری له به‌رامبه‌ر كۆلۆنیالیستدا، شوناسی كۆلۆنیالیست‌و كۆلۆنیالكراو، كۆچ دوای كۆلۆنیالكردن بۆ شاره‌كان، ....هتدن. جیا له‌وه ناوه‌ندی باسه‌كانیان، مژارگه‌لێكی وه‌ك ره‌گه‌ز، ئه‌تنیك، زمان، شوناس، چین‌و زۆرتر له هه‌موان ده‌سه‌ڵاته. ئه‌م توێژینه‌وانه هه‌روه‌ها، چه‌مگه‌لێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌لاله‌ته نوێیه‌كان بۆ جیهانی نوێ‌و به جیهانی هزر‌و ئه‌ندیشه ناساندوویه‌تی، كه نموونه‌ی ئه‌وانه ده‌توانین "دووڕه‌گه‌زی بوون Hybirdity"، "ژێرده‌ست subaltern"، "ره‌شپێستێی Negirtude"، لاسایكردنه‌وه Mimicry"، فه‌زای سێهه‌م، جیهانی چواره‌م، ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی، دژه هیژموونی ئاماژه بكه‌ین. فه‌زای سه‌روه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكانه‌دا نیشانده‌ری ره‌وش‌و هه‌ڵكه‌وتێكی نادیاری جیهانی ده‌رهه‌ستی جڤاكی‌یه. بۆیه لێره‌دا به ڕای من توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كان له دو بیاڤدا دێته به‌رباسه‌وه:
1ـ بیاڤی تیۆریی‌و میتۆدۆلۆژی
2ـ بیاڤی راستییه جڤاكییه‌كان.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌كی گرینگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه ئاخێوێكه كه توێژنه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانی پێك هێناوه. ئه‌م ئاخێوه‌ش هه‌نووكه توانیویه جۆرَك له سه‌ربه‌خۆیی شوناس‌و شوناسی كولتووری له نێو بیرمه‌ندانی جیهان سێهه‌مدا بخوڵقێنێت. بۆیه هه‌وڵ بۆ ره‌نێوهانینی زانستی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا، به تایبه‌ت له بواری زانسته جڤاكییه‌كان، له گرینگ‌ترین دواهاته‌كانی توێژینه‌وه پاش كۆلۆنیالیستییه‌كانه.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری وه‌رزنامه‌ی زرێبار، ده‌وره‌ی نوێ(10)، ساڵی یازده‌هه‌م، ژماره 63، به‌هاری 86ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر