ئه‌مڕۆژانه پاش وه‌رزی دڵته‌نگی، هه‌میسان گه‌یشتومه‌ته هه‌مان مه‌زرای دلته‌نگ، هه‌مان پێکه‌نینی گه‌واڵه هه‌ورێکی بێ باران، هه‌مان یادی سه‌ر مه‌دار، رۆژانه خۆم خه‌ریک ده‌که‌م به خویندنه‌وه‌ی ساته‌کانی باران، به دوایین هه‌ناسه‌کانی گوڵ...
من رۆژ نیه ئه‌م کاره دووپات نه‌که‌مه‌وه، رۆژ نیه سێبهراوسیبهر نه‌که‌م بۆ گه‌یشتن به باران، رۆژ نیه به سه‌ر ته‌رمی گوڵێکا نه‌که‌وم، ده‌مه‌وێ له‌سه‌ره‌تاوه بۆت باس که‌م، هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌که‌مین دڵۆپی باران، یه‌که‌م په‌نجه‌ره‌ی پاییز، یه‌که‌م زستانی به‌فر، یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی به‌رد، یه‌که‌م سێبه‌ری به‌ڕوو. خۆم نا؟ هه‌موو ئه‌و خه‌ونه کاڵ و سوورانه، هه‌موو ئه‌و نیگا سادانه. ژیانم له ساده‌یی تێ ناپه‌ڕێ نا.. ژیان خه‌نده‌کانی بارانه و من ترووسکاییه‌ک به‌دی ده‌که‌م، ته‌نیا و ته‌نیا لێم مه‌پرسه. ته‌نیا وه‌ک مهم و زین، ته‌نیا و ته‌نیا وه‌ک تریفه‌ی مانگ و کانی، ته‌نیا و ته‌نیا وه‌ک رێگای شاره‌دێی زه‌رد، به یادگارییه‌کانی دارههنجیرێکهوه وشک بووم و له ده‌ردی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکه‌وه تلاوم، له سه‌ف دام، سه‌فێکی حیسرهتاوی به‌ر کافه‌یه‌ک. ده‌مه‌وێ کافه‌یه‌ک بخۆمه‌وه. نا ئه‌مه‌وێ بلیتی خۆرنشین بکڕم بۆ سه‌فه‌ر. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه باران، باران مه‌ست مه‌ست. پێکێ له شه‌رابی خۆڵ ده‌خواته‌وه، منیش هه‌ر به ته‌مام، به ته‌مای باران، هه‌ور یه‌خه‌ی کچانی شاره، مه‌مکیان شه‌قامی باران. منیس به ته‌مای باران، وه‌ک جاری جاران.
چی بڵێم ... ئێواره به‌زه‌یی بارانه بۆ سه‌رای دڵته‌نگی!
چی بڵێم ... باران حسرهتێکی ناوه‌ختی به‌هاره !
چی بڵێم ... ژیان مه‌دارێکی ته‌ماویی زستانه!
چی بڵێم ... ته‌مای باران، وه‌رزی گه‌یشتن نزیک ئه‌کاته‌وه!
چی بڵێم ... هێشتا له سهفدام بۆ قاوه‌یه‌کی تاڵی غوربه‌تی!
بمدوێنه .... ته‌مای بارانم وه‌ک جاری جاران. ئه‌ی "به‌هاری ره‌نجه‌ڕۆ"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر