کات باش. هه‌موو ده‌م و ساتێکت پرژه‌ی نیانی ئه‌وین. شنه‌ی به‌یان نازی خه‌یاڵت ته‌زووی ناخم ئه‌کێشێ.
نیگام به‌ره‌و دارستانی دووره ده‌ست و دارچناره‌کان و سه‌وزه‌ڵانی ئه‌ڕوا و هه‌ست ئه‌که‌م سه‌دان ساڵه شوانکاره‌ی ئه‌م دارستانه‌م.
ئه‌مڕۆش به چه‌شنی دوێنێ باران و حیسره‌تی ته‌نیایی من ئه‌بارێ.
زه‌مان ئه‌ڵێی وه‌ستاوه و ناجوڵێ.
ژیان پیرێکی له‌پێ که‌وتوو و به‌ده‌م خه‌یاڵی ئاینده‌وه له‌تر ئه‌دا و باڵ ئه‌خشێنێ و ئه‌که‌وێ. ده‌ستێکی به په‌لی منداڵیه‌وه گرتوه و ده‌ستێکی به ئه‌ژنۆی ئاینده‌وه تا هه‌ستێته‌وه!
هومێد وه‌ک تارماییه‌ک دوور ئه‌که‌وێته‌وه.، به په‌لی دار و گرژ‌و گیا تا ئه‌ژنۆ هه‌ستاوی به‌رامبه‌رم سه‌ر ده‌که‌وێ تا له چاو ون ده‌بێ.
له هیجره‌تی بێ بڕانه‌وه‌ی غوربه‌ت، خه‌یاڵ ئامێزانه سه‌فه‌ر ئه‌که‌م. سه‌فه‌ر به‌ره‌و که‌س نه‌زان و نادیار.
سه‌فه‌ر به‌شێکه له من و جاده‌یه‌کی پێچاوپێچی سه‌خت و هه‌ورازێکی قه‌له‌نده‌ره له نێوان بوون و نه‌بوون.
سه‌فه‌ر ئێستا گۆڕاوه، سه‌فه‌ر سڵاوێکه جیا له ماڵئاوایی هیچ وه‌ڵامێکی دیکه‌ی نیه. ...سه‌فه‌ر ده‌نگی پێی خه‌یاڵی تۆیه دێته نیشتمانی منه‌وه.
سه‌فه‌ر کۆچه‌رێکه یار. ئه‌مڕۆژانه، نامهه‌وێ ئه‌م کورسیه جێ بهێڵم تا له ئاوێنه‌ی ن یگات دیدارێ نه‌که‌م. هێندێ جار وا هه‌ست ده‌که‌م من دیواری به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌که‌تم که هه‌رگیز نامهه‌وێ بجووڵێم، ئه‌مه‌وێ هه‌میشه وێنه‌یه‌کی سه‌خت بم له پشت نیگاته‌وه!
خۆشه‌ویستم!
هێنده‌ی سه‌حرایه‌کی بێ بڕانه‌وه بیرت ئه‌که‌م. هێنده‌ی تینوویه‌تی سه‌راب بۆ حه‌ژمه‌تی ئاو.
ئه‌مه‌ش قورساییه‌کی زۆری کردوه به‌سه‌ر ژووره‌که‌م... کاتێ ئه‌م دێڕانه ئه‌نووسم، هه‌موو ته‌مه‌نایه‌که بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و قوورساییه‌م پێ ببه‌خشی.
سێبه‌ره‌کان هه‌موو ره‌نگه‌کانیان له دڵدا هێشتۆته‌وه ... ئه‌ی نازانم بۆ هه‌ر ساباتێکی ره‌ش و تاڵن!
چوون گه‌ر باری گرانی نیگات نه‌بێ ژیان ناتوانێ بجووڵێ. ژیان له به‌تاڵی و سووک بوونا ناجووڵێ. گه‌نمزاری نیگات گه‌ر نه‌جووڵێ له بێده‌نگیدا ون ده‌بم.
ئێستا ده‌زانی؟ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بجووڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌رخی گه‌ردوونی دڵته‌نگی بجووڵێ ... پێویستم به خه‌نده‌ی گه‌نمزاری چاوه‌کانته.
ده‌چینه پاڵ رووبارێکی دڵناسک و قاچمان ده‌خه‌ینه ئاوه‌که‌وه
وه‌ک چۆله‌که‌یه‌ک بمخه ناو مشته‌وه و بهێڵه باڵ بگرمه‌وه و جار نا جارێ بێمه‌وه و له‌سه‌ر سینه‌ت چێنه‌یه‌ک بکه‌م!
په‌ڕه‌ی لاساری گوڵێ خۆی ئه‌کا به ژووره‌که‌ما و پێم ئه‌ڵێ:
باران خۆشی کردوه‌ته‌وه، ئاسمان یه‌خه‌ی خۆی دادڕی. ئه‌ی هه‌توانی هه‌تاوی من ... پێ بنێ دوڕگه‌ی منه‌وه!!
خه‌ڵوه‌تێکی بێ بڕانه‌وه‌یه، دوڕگه‌ی من و پرشنگی خه‌یاڵی تۆ!