۱۳۹۴ خرداد ۹, شنبه

دزی ئاوایی

ئەی هاوار، جێ پێی دزی ئاوایی، زۆر لە جێ‌پێی چەکمەکانی کوێخا دەچێ؟!؟؟
رۆژێ لە رۆژان کە جێ پێی دزە لە ئاوایی بەجێ مابوو، راست وەک جێ پێی چەکمەکانی کوێخا دەچوو، یەکێ گوتی: دز چەکمەکانی کوێخای دزیوە، یەکێ تر گوتی: نا، چەکمەکانی کوێخا و دزە لەیەک چوون، هەرکام بە شێوەیەک پاساویان بۆ ئەو راستییە دەهێنایەوە.
شێتەکەی ئاوایی هاواری کرد: "خەڵکینە، کابرای دزە هەر کوێخایە"، خڵکی پێکەنین و دڵخۆشی کوێخایان دەدایەوە کە ئەو شێتە و بە دڵی نەگرێت. بەڵام تەنیا کوێخا دەیزانی کە ئەو راست دەکا و تاکە ژیری ئاوایی هەر ئەوە. لە سبەی رۆژەوە ئیدی کەس شێتەی نەدیتەوە، کەسیش هەواڵی لێ نەپرسی کە لە کوێ‌یە و چی لێ بەسەر هاتوە. کوێخا گوتی: خەڵکینە! دزە، شێتەی کوشتوە". کوێخا راستی کرد، بەڵام تێگەیشتنی خەڵکی بەینیان کێو و یاڵیکە. لەوانەشە لە چارەنووسی شێتەش دەترسان، چون لەو گوندەی زانین تاوانێکی گەورە بوو. دواجار هەمووان هەموو رۆژێ بە هات و هاوارەوە میوانی ماڵی کوێخا بوون".
سیمین بێهبهانی
و: ئەفرا

هیچ نظری موجود نیست: