ئه‌فراسیاب گرامی
مێژووی مرۆڤایه‌تی
هه‌میشه شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان بووه و به‌رده‌وام ئه‌م دیارده‌یه له
چه‌شنی خۆیدا دووپات بوه‌ته‌وه که هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ڵگری
کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و شوێندانه‌ر بوون که ده‌توانین بڵێین هێزی
دینامیکی کۆمه‌ڵگا و گۆڕانکاری قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشه‌کاندا بوون. کاتێک شۆڕشێک به هه‌موو لایه‌نه پێکهاته‌یی و
ده‌ره‌کییه‌کانییه‌وه بیچم ده‌گرێ، ده‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
به‌دواوه‌یه. هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه و چۆنیه‌تی و چییه‌تی ئه‌و شۆڕشانه
له به‌ستێنی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی هه‌بووه. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له دووسه‌د ساڵی رابردوودا، وه‌کوو
ناوه‌ندی ئاڵۆزی و ململانێی ئایدۆلۆژییه جۆراوجۆره‌کان بووه و بونیادی پێکهاته
ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ری دیکتاتۆره نوێیه‌کان بوون که
هه‌نووکه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازی سه‌ر شه‌قامی
ناوچه‌که ده‌یهه‌وێ له‌و دۆخه تێپه‌ڕێت.
له ئێران‌دا سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه هۆی
هه‌ڵته‌کاندنی سیستمی پاشایه‌تی و کۆتایی هێنان به سه‌ره‌ڕۆیی و سیستمێک له
ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا که به دوڕگه‌ی دێموکراسی ناوچه‌که ناودێر ده‌کرا،
نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م شاڵاوی ناره‌زایه‌تییه‌کانی ناوخۆییدا به‌رده‌وام بێت و
له ئاکامدا کۆتایی پێ هات. ئه‌وه‌ی که هێزه دێموکرات و چه‌په‌کان و
بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌کان و رۆڵی کاراکتێره
مه‌زهه‌بییه‌کان چه‌نده رۆڵیان له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشدا هه‌بووه باسێکی دیکه و
له‌م وتاره‌دا ناگونجێ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ک که لێره‌دا باسهه‌ڵگره بارودۆخی
شۆڕشی 57 و دۆخی هه‌نووکه‌یی شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌کانی به‌هاری عه‌ربی و
وێکچوونیانه و کاریگه‌رییه‌کانی ناوچه له‌سه‌ر رۆژهه‌لاتی کوردستان و قه‌تیس مانه‌وه‌ی
خه‌باتی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له نێوان بێده‌نگی و چاوه‌روانی یان
خۆئاماده‌کردن بۆ به‌رینترکردنه‌وه‌ی خه‌باتی کورد‌و له ئاکامدا شۆڕشێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌شنی به‌هاری عه‌ره‌بی دایه. له راستیدا گۆڕانی سیاسی
لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەریتێكی تازە نییەو رووخانی رژێمە سیاسییەكانیش
رووداوێكی نامۆ نییە. لەماوەی بیست ساڵی نێوان 1950و 1970دا ناوچەكە سیانزە
كودەتای لەهەر یەك لەمیسر (1952)، سوریه (1951، 1961، 1963، 1966)، عیراق (1958،
1963، 1968)، یەمەن (1962، 1967)، توركیه (1960)، لیبی (1969) بەخۆوە بینی و لەو
ماوەیەدا چوار رژێمی پاشایەتی وەرچەرخانە سەر رژێمی كۆماری و چەند بنەماڵەیەكی
دەسەڵاتدار لەكار كەوتن.
له ئێران‌دا پاش سێ
ده‌یه په‌کخستنی دێموکراتیزاسیۆنی و به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه
کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، هێشتا دۆخی سیاسی ئێران له بواری ناوخۆیی ئه‌و سیستمه‌ی
هێشتۆته‌وه و به‌هاری ئێران چاوه‌روان نه‌کراوه و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشێکی وه‌ک به‌هاری عه‌ره‌بی لاوازه. به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌قامی ناڕازی
خه‌ڵکی ده‌ستێکی باڵای له سه‌رله‌نوێی پێناسه‌کردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا
هه‌بوه، بۆیه له لایه‌ن کارناسانی سیاسییه‌وه به پێناسه‌کردنه‌وه‌ی
رۆژهه‌ڵات ناودێر ده‌کرێ. له لایه‌ک کۆتایی هاتن به سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی و پۆلیسی
حکومه‌ته کوودهتاییهکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، شکستی
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ویست و داخوازیی خه‌ڵک و شکڵ‌گرتنی
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گۆڕه‌پانی سیاسیی ته‌نییه‌وه. هه‌رچه‌نده
دواهاته‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی به جێگیربوونی دێموکراسی کۆتایی دێت یان
ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی دینی ده‌بێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێکهاته سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی که پێم وایه ده‌بێ
به‌ره‌و قۆناخی سه‌پاندنی دێموکراسی بڕوات، ئه‌گه‌رنا به‌و پێکهاته فه‌رهه‌نگی و
سیاسییه ئه‌گه‌ری دوپات بوونه‌وه و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی دینی و
سه‌رله‌نوێ ئه‌زموونی ئایدۆلۆژی دینی وه‌ک کاراکته‌رێکی به‌هێز خۆی ده‌نوێنێ و
لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ. بۆیه پێکههڵپرژانی سیکۆلاریزم و بیری فهندهمهنتاڵ
ئاسۆیه‌کی نادیار ده‌دات به‌ده‌سته‌وه تا چه‌نده نوخبه ئایینییه‌کان فه‌زای
کۆمه‌ڵگا کراوه‌تر بکه‌ن.
ئێستاکه پاش
هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییانه، که سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا، ده‌توانین بڵێین سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ده‌یه‌ک بوو که رۆژهه‌لاتی
ناوه‌راست زۆرترین ماوه‌ی دیکتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی به‌خۆیه‌وه بینی. به‌ڵام
ده‌بینین له به‌ربه‌یانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا شه‌قامی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
عه‌ره‌ب له تونس ده‌ستی پێ‌کرد و له لیبیدا به شه‌ڕێکی خوێناوی گه‌یشته
لووتکه‌ی خۆی و ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یشی
تێوه‌گلاند. جێگای باسه که به‌رده‌وامی ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه له سوریه، له
یه‌مه‌ن و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یامهێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه که بێده‌نگی
نواندن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا شکا و ده‌سه‌ڵاتی پوشالی دیکتاتۆره‌کان
هه‌ره‌سی هێنا.
له دوای ئه‌م
پیشه‌کییه، ئه‌وڕۆکه به‌ستێنه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش له ئێران‌دا پاش شۆڕشی 57
به بارودۆخێکی سه‌ختدا تێ په‌ڕێ. چه‌ندین نه‌وه‌ی به دوای خۆی دا هێنا که
هه‌رکام له قۆناخ و ساته‌وه‌ختی خۆیدا بوونه قوربانی فه‌زای داخراوی کۆماری
ئیسلامی و به‌تایبه‌تی له کوردستاندا به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێکی خوێنایی بوه‌وه که
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌کوو "به‌رگری ره‌وا" له لایه‌ن کورده‌وه
ناوزه‌د ده‌کرێت و شه‌ڕێک بوو که به خواستی کورد نه‌بوو و ته‌نیا به‌رگری
ئامانجی میلله‌تی کورد بوو هاوکات له‌گه‌ڵ داسه‌پاندنی شه‌ڕ، هه‌موو ده‌رگاکانی
چالاکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له کوردستاندا داخرا ته‌نانه‌ت
ژینۆساید، قه‌تڵ و ئێعدامه به کۆمه‌ڵه‌کان، قارنێ و قه‌ڵاتان، کوشتن و ئاواره
و بێده‌ره‌تان هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ژاریدا گه‌یشته ته‌شقی
خۆی . ده‌یه‌کانی حه‌فتا له ئێران‌دا فه‌زایه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ره‌خساند هه‌تا نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌تی کورد له مشارکه‌ت و به‌شداریی
سیاسی‌دا به‌شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان رۆڵ ببینن، ئه‌م فه‌زا نیمچهکراوهیه که
له‌سه‌ر ده‌ستی ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی هاتبووه ئاراوه، هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی
داخوازیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیان له زۆر بواره‌وه دوا خست و به‌ره‌نجامێکی
ئه‌وتۆی لێ نه‌که‌وته‌وه و به نه‌زۆکی مایه‌وه به‌ڵام فه‌زایه‌ک بوو که
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئاست ئێران‌دا چه‌که‌ره و گه‌شه‌ی کرد. له
کوردستان بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌نجوومه‌ن و
رێکخراوه ناحوکمییه‌کاندا شکڵێکی دیکه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له لایه‌کی
دیکه‌وه به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد و فراکسیۆنی مه‌جلیس دروست بوون که که‌م تا
کورت رۆڵی باشیان هه‌بوه، به‌لام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه هه‌ولێکی جیددی نه‌بوون
له پێناو چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد و هێمن کردنه‌وه‌ی
بارودۆخی ئه‌منییه‌تی کوردستاندا. یه‌که‌م به هۆی چوقبهستوویی و یاسای
نامه‌شرووع و ته‌نگه‌به‌ری کۆماری ئیسلامی که ئیزنی هیچ چه‌شنه ئاڵوگۆڕێکی تێدا
به‌دی ناکرێ، دووهه‌م، نوێنه‌رانی کورد له پارله‌مان له نێوان ترس و راستیدا
بوون و هه‌ر ده‌م له‌به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی کورد بێده‌نگیان نواندوه،
سێهه‌م، جێگای متمانه‌نه‌بوون و ره‌وای نه‌به‌خشین به بوونی نوێنه‌رانی کورد
وه‌ک نوێنه‌ری پرسی چاره‌نووسسازی کورد له مه‌جلیسی ئێران‌دا که‌واته هه‌وڵی
فراکسیۆنی کورد، له سه‌ره‌تادا نه‌زۆک له‌دایکبوو.
ئێستاکه پاش سێ
ده‌یه بێ ئاکام مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی خه‌ڵکی ئێران له قۆناخه
جۆراوجۆره‌کان و له نێوان ریفۆرم و ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له
دواهاتهکهی خۆی واته "بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" هاته گۆڕه‌پانی
سیاسییه‌وه. زۆر له خاوهنڕایان پێیان وایه ریفۆرم له دوا هه‌وڵی خۆی وات
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا کۆتایی پێ هات و هه‌نووکه ویستی رێفۆرم له‌به‌رده‌م
قه‌یرانی پێناسه‌کردنه‌وه‌ی خۆی له نێوان پشت ئه‌ستوور بوون به بنه‌ماکانی
دیکتاتۆرییه‌ت و به‌تاڵهێشتنه‌وه‌ی رێفۆرمخوازی له نیوان بێده‌نگی یان رێفۆرمی
ده‌وڵه‌تی ـ که له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری‌دا ریفۆرم جێگایه‌کی ئه‌وتۆی نیه ـ یان
نه‌مانی سیستم و هاتنه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا ماوه‌ته‌وه. به‌م پێیه به‌و
ئاکامه ده‌گه‌ین که چ له ئیران و چ له کوردستان بارودۆخه‌که به ئاقارێکی
دیکه‌دا ده‌ڕوا، جیاکردنه‌وه‌ی سه‌فی رێفۆرمخوزانی ده‌وڵه‌تی له ئوسولگه‌رای
ده‌وڵه‌تی، جۆرێکی دیکه درزکه‌وتنه ناو پێکهاته‌ی سیاسی ئێرانه. لێره‌دا جێگای
ئاماژه‌یه که به‌شداری کورد له بزووتنه‌وه‌ی کورد ئایا ده‌بوا به بێده‌نگی
تێپه‌ڕ بوایه یان به‌شداریی له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا؟ یه‌که‌م من پێم وایه جێگه‌و
پێگه‌ی کورد له ناو بزووتنه‌وه‌ی نادیار و ته‌نیا چه‌ند چه‌مکی رواڵه‌تی ناتوانێ
کیشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌کراو مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورد دابین بکات،
دووهه‌م، کورد به دروشمی رووخانه‌وه که ماوه‌ی سێ ده‌یه‌یه هه‌ڵی گرتوه
ناتوانێ له فه‌زای ئه‌مڕۆی ئێران و به‌و پێگه‌یه‌ی ئێران هه‌یه‌تی له ئاستی
ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له‌ناکاو باز بدات بۆ رێفۆرم و چاکسازی. سێهه‌م
ده‌توانم بڵێم که بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، بزووتنه‌وه‌یه‌کی خورسک بوو و ناتوانین
وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌یر بکرێ و بتوانێ چارنووسی کۆمه‌ڵگای
ئێرانی پیوه گرێ بدرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌شداری نه‌کردن و بێده‌نگ
هێشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، جۆرێک داخستنی بازاڕی سیاسییه به‌ڕووی لایه‌نی فارس و هی
دیکه‌دا که ده‌بوا رۆڵێکیان هه‌بوایه له ئاماده‌کردن خه‌ڵک بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر
رووداوێک له ئاست ئێران‌دا و ئه‌وه‌ش به‌دی نه‌کراو ده‌توانم بڵێم که
بێده‌نگییه‌کی ته‌واو زاڵ بوو.
بۆ کورد،
ئه‌زموون وه‌رنه‌گرتن له رێفۆرم له ئێران‌دا هێشتا پاش ئه‌م هه‌موو گۆرانکارییه
که له ئێران و ناوچه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه بیده‌نگی نوانده‌وه و ته‌نیا روخسارێکی
نوێ و تازه له‌م فه‌زایه‌دا به‌دی ده‌کرێت که قه‌ندیل ده‌بێته سوژه‌یه‌کی نوێ
بۆ دووباره هاتنه‌وه به‌رباسی پرسی کورد بۆ ناو راگه‌یه‌نه جیهانییه‌کان،
به‌ڵام ئه‌مجاره سه‌رهه‌ڵدانی په‌ژاک و په‌یڕه‌وکردنی مێتۆد و شێوازی ده‌یه‌کانی
شه‌ست و شه‌ڕی چریکی وه‌ک رێکخراوه چه‌په‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که خه‌باتی
چریکی سه‌رباشقه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه چه‌په‌کان بوو، له لایه‌کی دیکه‌وه
په‌یڕه‌و کردنی ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و گوتاری چه‌پێک که له لایه‌ن پارتی کرێکارانی
کوردستانه‌وه پێناسه و په‌ره پێ ده‌درێ.
له‌م نیوه‌دا ئه‌حزابی
کلاسیکی کوردی له چاوه‌روانییه‌کی ته‌واودا ماونه‌ته‌وه، به هۆی بارودۆخی
سیاسییه‌وه و دووربوون له ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و راسته‌وخۆ وه‌رنه‌گرتنی
ئه‌و کاریگه‌رییانه چ له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و چ له لایه‌ن
کۆمه‌ڵگاوه له‌سه‌ر حزب، حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له واقیعه‌کانی
کوردستان رۆژ به رۆژ دور کردوه‌ته‌وه. بۆ زۆرجار راگه‌یاندنه‌کان و تی ڤی یه
کوردییه‌کان وه‌ک موسته‌نه‌دی میژوویی دێنه‌به‌ر چاو و ته‌نیا له بیرگه‌ی
خه‌ڵکدا ماونه‌ته‌وه و په‌ل ده‌کوتن بۆ مانه‌وه له فیکر و زه‌ینی خه‌ڵکدا،
به‌ڵام ئه‌وه له حاڵێکدایه که ره‌وتی دینامیکی کۆمه‌ڵگا هه‌روا به‌رده‌وام
نابێ له بیده‌نگیی حزبه‌کان و پێویستی به خوێنی تازه و ریگا و رێبازی تازه
هه‌یه بۆ هه‌دایه‌ت کردنی کۆمه‌ڵگا و ده‌بێ له هه‌وڵی پێناسه‌کردنه‌وه‌ی
خۆیاندا بن.
هه‌رچه‌نده له بواری
ئاکادمیک و کۆمه‌ڵناسانه‌وه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ورد بکرێ بۆ دۆخی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی کورد له ئیران‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کورتی بارودۆخی
ئێستاکه‌ی کورد بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه ده‌توانم له چه‌ند خاڵدا کۆی
بکه‌مه‌وه:
* ـ بزووتنه‌وه‌ی کورد
له رۆژهه‌لاتی کوردستان که له لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێ
پێویستی به دووباره پیناسه‌کردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی
ئیستراتژیک، به‌رنامه و پلانی سیاسی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چونکه رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له بیاڤی سیاسه‌ت، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگادا له گۆڕانێکی
به‌په‌له‌دایه.
* ـ گه‌شه‌کردنی
مه‌زنخوازیی حیزبی و وه‌ک دین و دیانه‌ت پێناسه‌کردنی حیزب و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی
ماناکانی حیزب و ئه‌رکه‌کانی حیزب له کۆمه‌ڵگادا، بۆته هۆی په‌ککه‌وتن و
بێده‌نگ بوونی بزووتنه‌وه‌ی کورد و له چاوه‌ڕوانیدا هێشتنه‌وه و خه‌ساندنی
کۆمه‌ڵگا له‌وه‌ی که حزبێکی نوێ، روانگه‌یه‌کی نوێ و بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێ بێته
مه‌یدانه‌وه.
* ـ لاوازبوونی گوتاری
رووناکبیریی کورد و بێ به‌هاکردنی رۆڵی حزب و رێکخراوه‌کان و به قه‌یران
پێناسه‌کردنی حزب وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی مۆدێڕن و په‌رده‌وازه‌یی و شپرزه‌یی ئیلت
و رووناکبیری کورد که بۆته هۆی شکڵنه‌گرتنی گوتاری رووناکبیری کورد.
* ـ که‌ڵکوه‌رگرتن له
کووده‌تای رێکخراوه‌یی، ئینشعاب و لێک‌دابڕان و نه‌ڕه‌خساندنی فه‌زایه‌کی نوێی
لایه‌نی ئینشعابی و هه‌مان میتۆد و ریبازی سیاسی په‌یڕه‌و کردن و له ئاکامدا
سه‌رلێشێواوی سیاسی بۆ حزبه‌کان به جێگای ئه‌وه‌ی که دێموکراسی نێوخۆیی له
پێناو باشتر بوون و ئه‌کتیڤتر کردنی حزب و رێکخراوه‌کاندا به کاربهێنن، به
پێچه‌وانه دێموکراسی نیوخۆیی له پێناو دارزاندن و ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێنن که
به‌شێکی بۆ نه‌بوونی پلانی نێوخۆیی بۆ هه‌دایه‌ت و رێکخستنی حزب له چوارچێوه‌ی
تهشکیلاتیداو له لایه‌کی دیکه‌وه خۆیان به میراتگر زانین له ئاستی
رێبه‌ریی حزبدا بوون و داخستنی ده‌رگاکانی مودیرییه‌تی سیاسی حیزبه‌کان به‌ڕووی
نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
* ـ ده‌سته‌وه‌ستان
بوون له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی ده‌ره‌کی و چاوه‌ڕوانی و بێدهسهلات بوون
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆته مایه‌ی بێ هیوایی و نه‌بوونی دیپلۆماسییه‌کی
به‌هیز بۆ پشتیوانیی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی کورد.
*ـ هه‌وڵدان بۆ کۆپی
کردنی سیستمی سیاسی باشوری کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و نه‌زمی نوێی جیهانی.
* ـ لاوازبوونی
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوخۆی کوردستان، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که نه
شه‌قامی کوردیمان هه‌بێ، نه بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی که
ئاکامه‌که‌ی به شۆڕش یان له‌قه‌یران هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستان دا بێت،
به‌ڵکو ته‌نیا خاڵی سه‌رکه‌وتووی شه‌قامی کوردی، بارودۆخی مێژوویی و خوێناوی
بوونی خه‌باتی کورد‌و پرسی چاره‌نووسی سیاسی کورده که له تاکی کۆمه‌لی کوردی‌دا
جێگای کردوه.
* ـ ترس، دڵه‌راوکێ و
دڕدۆنگی له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێکی سیاسیی له ئێران و یه‌کهه‌ڵوێست نه‌بوونی
کورد له به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان و جێ هێشتنی کۆمه‌ڵگا له دۆخی قه‌یراناویی دا.
ـ
چه‌ند پێشنیارێک :
*ـ پێکهێنانی
به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بۆ باشتربوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد که
له‌سه‌ر بنه‌مای مافی چاره‌نووسی کورد، به‌رژه‌وه‌ندیی کورد، دێموکراسی دا بێت.
* ـ ساده‌ترین و
ساناتری ئه‌مر و کرداری سیاسی گفتوگۆیه که ده‌بێ له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی و
یه‌کبوونه‌وه‌ی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که لێکدابڕاون و به‌هێزکردنی
دێموکراسی نێوخۆیی بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا رۆڵ بگێڕێ و، ئه‌گه‌رنا پێشنیار ده‌که‌م
بۆ ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه "حزبێک به دوو
سکرتێره‌وه" ده‌توانێ مه‌سه‌له‌ی مودیرییه‌تی خۆی چاره‌سه‌ر
بکات، که ئه‌وه‌ش چۆن ده‌بێ، نموونه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ ببێت.
* ـ بزووتنه‌وه‌ی
رووناکبیری کورد، حیزبه کوردییه‌کان، راگه‌یه‌نه کوردییه‌کان و ئیلیتی کوردی،
ده‌بێ خوێنێکی تازه، گۆڕانێکی تازه، پلان و به‌رنامه‌یه‌کی تازه ئاراسته‌ی
کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، تا به‌هاری کوردی به‌دی بێت، ئه‌گه‌رنا به‌هاری کوردی له نیوان
چاوه‌ڕوانی و بێده‌نگیدا ده‌خنکێت و خه‌ونه‌کانی له په‌راوێزدا ده‌مێنێته‌وه.
ـــ ئاکامی ئه‌م باسه
ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی کورد و حزبه‌کان هه‌وراز و نشێوی زۆریان به
خۆیه‌وه بینیه‌وه، رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی کۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه، دوور
که‌وتوونه‌ته‌وه له گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگا و مه‌جالی خه‌باتی ئاشکرایان نه‌ماوه،
لایه‌نگرانیان به‌ره‌و رووی هه‌ڕه‌شه‌و ئێعدام ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌ری
براکوژیدا به‌روڕوو بوون و .... به‌م هه‌موو دۆخه سه‌خت و دژواره جێگایان هێشتا
ماوه له نێو خه‌ڵکدا که پێویسته خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه، به‌رنامه‌ی جوان
له‌سه‌ر کاغه‌ز جوانه، گرینگ هه‌وڵ بۆ ده‌ربازبوون له‌م بێده‌نگییه‌یه،
ئه‌گه‌رنا کۆمه‌ڵگا بێ پرس کردن به حزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان، خۆی تازه
ده‌کاته‌وه و ئه‌وانیش ده‌که‌ونه په‌راوێزه‌وه. بۆیه نابێ و مافی نه‌وه‌ی
نوێی کۆمه‌ڵگایه که به‌رگی نوێ، روانگه و خوێنی تازه به‌خۆیه‌وه ببینێ و
به‌دیار پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزبه‌کانه‌وه چاوه‌ڕوان
نه‌مێنێ و بێده‌نگییه‌که بشکێنێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر