رۆژی زمانی دایکی، زمانی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه‌که‌م، زمانی دایک و بیر
و ئه‌ندیشه‌م، زمانی ئاخاوتن و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیم، زمانی ئاواز
و مۆسیقا و هونه‌رم، زمانی سات به ساتی له دایکبوونم، زمانی گریان و ژیربوونه‌وه
و پێکه‌نین و خۆزگه و ئاواته‌کانم، زمانی خه‌ون و خه‌یاڵم، زمانی ره‌گ و ریشه‌ی ئینسان
بوونم، له هه‌موو کوردێک پیرۆز بێت! تا پله‌ی عه‌شق زمانی کوردیم خۆش ئه‌وێ! ئه‌گه‌ر
که‌سێک یان ده‌سه‌ڵاتێک بیهه‌وێ زمانه‌که‌م لێ بستێنێ و داگیری بکات، وه‌ک ئه‌وه
وایه هه‌موو هه‌ست و سۆز و عه‌شق و بیر و هزری منی داگیر کردبێ! پشت کردن له
زمانی دایکیی، یانی پشت کردن له خۆشه‌ویستی دایک، له خۆشه‌ویستی زێد و نیشتمان،
له خۆشه‌ویستی هونه‌ر و مۆسیقا و هه‌ست و سۆز و خه‌یاڵی نه‌ته‌وه و گه‌له، که‌واته
له‌م رۆژه‌دا ئه‌رکه له‌سه‌ر شانمان بیپارێزین و ده‌وڵه‌مه‌ندی بکه‌ین و په‌ره‌ی
پێ ده‌ین!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر