هەرەسهێنانی بەعسیزم لە چوارچێوەی ناسیونالیزمی سوننیگەرای
عێراقدا و دووبارەبوونەوەی دەسەڵاتی هاوشێوەی بەعس لە عێراق دا، بەرهەمەکەی داعش و
داعشییەکانی لێکەوتەوە. لە لایەکی دیکەوە، رۆژئاوا و دەوڵەتەکانی درواسێ سیاسەتی
شکستخواردووی خۆیان لە پێناو زەقکردنەوەی ئیسلامی سیاسی و دەسئاوەڵاکردنیاندابوو،
ئەوەش لە حاڵێکدا بوو کە و لەم نێوەشدا، سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە زۆربەی دەسەڵاتدارانی
جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانانی وەفاداری رۆژئاوان. دێموکراسییەکانی رۆژئاوا، دەسەڵاتە
دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی ئیسلامیان نەتەنیا قبووڵ کردوە، بەڵکوو وەکوو پێویستیش بە پڕچەککردن
و یارمەتی ئابوورییش، پشتیوانیان لێ دەکەن تا ئەوەی کە ئەم دەسەڵاتدارە سەرڕۆیانە
لە بیاڤی جوغرافیایی خۆیاندا دیفاع لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن و سەقامگیریان بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەم دیکتاتۆرانەش بە پشتگەرمی هاوپەیمانانی رۆژئاوایی خۆیان، بە
توندترین شێوە، دژبەرانی خۆیان سەرکوت دەکەن. ماقوڵ نیە لیبی لە مانگێکدا قەزافی بڕووخێت
و بڕواتەوە بۆ دۆخی سەحرانشینی و سوریەش لەبندەستی رۆژئاوا و پاڵ بە پاڵی ناتۆ، بۆتە
گۆمی خوێن.