۱۳۹۳ اردیبهشت ۲۵, پنجشنبه

کەڵکەڵەکانی رووناکبیری، یادداشتێکی جیددی

منی ئیماندار، هەمیشە ئیمان دوایین پەرژینی ئەندیشەمە کە ناتوانێ بشکێ و درزی تێ بێت. بەم روانگەیەوە، لای منێکی گەنج رووناکبیر ئەگەر خولیای گەڕان بە دوای پرسە رووناکبیرییەکاندا بێت، ئەوا هیچ کات ناتوانێ لە داوێنی دین و پرۆژەکانی دین و هەروەها لە داوێنی ئایدۆلۆژیی سواو دا بمێنێت و ببێت. کاتێ باس لە رووناکیی دەکەین، ژوورێکی تاریک دێتە پێش چاومان کە بە تیشکێک رووناکی، دڕ ئەدرێ بە تاریکی و تارماییەکان دەڕوێنەوە. رۆڵی رووناکبیر هەمان رۆڵی نێوان تاریکی و رووناکیی هەیە. بەبارتەقای جەنگی نێوان روناکیی و تاریکی، رووناکبیر لە دایک دەبێت، ئەگەرنا رووناکیی ناتوانێ لە داوێنی تاریکی لەدایک بێت، وەک چۆن ناتوانین سێبەر بە سێبەر کۆتایی بێنین، وەهاش ناتوانین رووناکبیر لە ژووری داخراوی ئایدۆلۆژیدا پێناسە بکەین. سەردەمانێک سارتر دەیگوت "توخمی رووناکبیر لە ناڕەزایەتیی دەربڕینە"، کەچی ساڵانێکە، لەناو گێژاوی گوتارە زاڵەکانی بەسەر کۆمەڵگای ئێمەدا، ئەم ترسە وەک زۆڵەکێک چوەتە قاوخی مێشک و ئەندێشەی رووناکبیرانی ئێمەوە و لە نێوان ترس و رەخنەدا، ترسیان هەڵبژاردوە و لە سێبەری تۆخی تەنیایی خۆیاندا چاو لە ئاسۆی رووناکیی کۆمەڵگا دەکەن. ئەم شوبهاندنە، زۆرتر وەک ئەشکەوتی ئەفلاتوون دێتە بەرچاو. گوتاری ئەشکەوتی ئەفلاتوون لە کتێبی حەوتەمی "کۆمار"دا، راست دۆخی بیری جیهانی ئیسلامی لە چەندین نەسڵی خۆیەوە بەم لاوە بە باشی وەسف دەکات. گوتارەکەی ئەفلاتوون بەم شێوەیە: "گرووپێک لە مرۆڤەکان لە سەردەمی منداڵییەوە بە چەشنێک لە ئەشکەوتێکدا بەند کراون کە تەنیا شتێک دەتوانن ببینن، دیوارەکانی دەورووبەریانە. لە پشت سەری ئەوانیشەوە بڵێسەی ئاگرێکە کە سێبەری بەندکراوەکان بەسەر دیوارەکانەوە دەنەخشێنن. بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن سێبەرەکانی خۆیان و ئەوەی کە لە پشتی ئەوانەوە روو ئەدات ببینن. ئەگەر کەسێک لە پشتەوە لەگەڵیان بدوێت، ئەوا دیواری بەرامبەریان دەنگ ئەداتەوە، و بەم شێوەیە ئەوان پێیان وایە کە سێبەرەکان لەگەڵیان قسە ئەکەن. پرسیاری سەرەکی ئەم چیرۆکە سۆمبۆلیکە ئەوەیە ئەگەر مرۆڤەکان خۆیان لە بەندەکان ئازاد بکەن و پشتەوەی خۆیان ببینن، چی روو ئەدات؟ سروشتییە کە سەرەتا زیندانییەکان بە هۆی رووناکیی لەناکاوی ئاگرەکەوە بەشەوارە ئەکەون و ناتوانن بە بەشی دەورووبەری خۆیان ببینن و مرۆڤەکان یان شتەکانیش لە ئەشکەوتەکەدا بۆ ئەوان ناڕوون و ناڕاست دەگەڕێت. ئەوان دووبارە بڕیار ئەدەن کە بەرەو دیوارە ئاشناکە بگەڕێنەوە تا بتوانن سەر لەنوێ شوێن‌‌هەڵگریی بەکەنەوە.  پاشماوەی ئەم گووتارە لەهەوێنی کۆمەڵگای ئێمەدا هەڵدەقوڵێت کە رووناکبیری ئێمە لە نێوان دین و دنیادا، دیانەتی ئایینیان قبووڵ کردوە و مل کەچن بەوەی کە لە تارمایی دا بمێننەوە و دەست نەبەن بۆ تابۆ و بڤەکان. کۆتایی پەیڤی ئەم نووسینە، هەوێنی خەونێکی شێواوی رووناکبیرە راستەقینەکانی کوردە، کە دوور ئەڕٶن و کەس نایانبینێت، نزیک ئەبنەوە ئەسووتێن بۆ ئەوەی تارماییەکان نەڕەوێنەوە. بە کورتی، رووناکبیر لە کۆمەڵگای ئێمەدا نەزۆک و ئاوس بە گوتاری "سوتمان"ە و داهاتووی ئەم رەوتەش ئاشکرایە کە ناڕوونە و گیرۆدەبوون لە ناو ئایدۆلۆژییە کاڵ و شێواوەکاندا. 

۱۳۹۳ اردیبهشت ۱۷, چهارشنبه

Rêga

Peroşîyekani min hemişe le xemêki qûlewe serçawe degrêt ke amîyanî derûnî şêwaw u nasazî jiyanî mine. Hemişe wam bîr akirdewe ke atwanim be barteqay bîr u zeyinim bîr le jiyan bikemewe u rê helle nek. Belam qawxi tenyaî u çêjî sate kurtxyenekan hemîşe bûnete kospî ser rêga. Be barteqay jiyanim şermezarim u dawai lêburdin le hemû helekanî jiyanim dekem. Şermezar dayk u bawk u xûşk u bra u refêq u hawrê dûr u nizîkekanim ... 
Jiyan ger sat be sati mêhrebanî têda nebêt hemû satêkî merge u merg.