۱۳۹۲ تیر ۲۹, شنبه

مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا

مێژووی کورد و کوردستان
                                                  لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا

د. ئەسعەد رەشیدی(دوکتورای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان)




وەرگێڕان لە فارسییەوە:
ئه‌فراسیاب گرامی
Afrasyab.g@gmail.com

پێشەکی:
 مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە ئەدەبیاتی توێژەرە رووسەکانی سەدەی نۆزدەهەم تا بە دەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی ١٩١٧ و هەتا سەردەمی دوای سۆڤییەت، هەوڵێکی شیاوی بایەخ پێدان و هەرەوەها گرینگ لەمەڕ ناسین، ئاگایی و تێگەیشتنی زانستی لە کێشەی کوردەکان، بووە. توێژینەوەی قووڵی مێژوویی، رەچەڵەکناسی، سیاسی ـ ئابووری، زمان و فەرهەنگی کۆمەڵگای کورد لە زۆربەی مێژووزانانی رووس چ لە رووسیەی چاخی تێزار و چ لە سۆڤیەتی پێشوودا و هەروەها لە کۆمەڵگای کوردەواریدا رەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوە. لەم روانگەیەوە، توێژەرە رووسەکان هەوڵیان داوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک (مێژوویی، تەوسیفی، هەڵسەنگاندن و بەراوردیی) ریشە و بنەماکانی دۆزی کورد و نیشتمانی کوردان بە وردی نێواخندۆزی بکەن و خولیا و رەوت و لایەنە جۆربەجۆرەکان و زۆرجار ناساز لە مێژووی کورد دا بخەنە بەر توێژینەوە و روانگەی ورد و کارناسانەوە. توێژینەوەی زانایانی مێژووی کورد و کوردستان لە ئەدەبیاتی رووس دا، لە دوو لایەنەوە شایانی هەڵسەنگاندنە:

کۆڵانی باراناوی دایه‌ ئامین



ئه‌فراسیاب گرامی  


ئێواره پاییزێ کۆڵان ئه‌کا به‌ هه‌ورو هه‌ڵایه‌کی بێ ئامان‌، تاوه‌ وه‌شتێکی هه‌راسان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ. شریخه‌ له‌ ئاسمانگه‌وه‌ دێت و به‌ خوڕ ئه‌بارێ. کۆڵان خه‌ریکه‌ ئاو ده‌یبات. لافاوی تازه‌ پێ گرتووی کۆڵان شه‌ق له‌ هه‌رچی ته‌پ و تۆز و دڵقه‌شڕه‌ی ئه‌و ناوه‌ بوو ئه‌دا و کۆڵان ئه‌شۆرێته‌وه‌. هه‌ور ده‌ستێکی به‌ یه‌خه‌ی کۆڵانه‌وه‌یه‌ و ده‌ستێکیشی به‌ شریخه‌ی ترسناکه‌وه‌. حه‌مه‌ساڵه‌ هه‌راسان ئه‌بێ، ته‌قله‌ و جامانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌که‌وێ و به‌ گۆچانه‌که‌یه‌وه‌ پێ هه‌ڵده‌گرێ و شه‌له‌ شه‌ل خۆی ئه‌کا به‌ ماڵێکا ده‌رگای به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌ و چه‌ند پله‌ی نزم ئه‌خوات. خاتوو ئافتاو دڵقێک سه‌وزی و که‌ره‌وزی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و له‌چکه‌ی به‌ ده‌مییه‌وه‌ ده‌گرێ و گه‌ڵه‌ گه‌ڵ خۆی ده‌کا به‌ ماڵێکی نزمدا. کاڵێ کراسێکی سه‌وزی گوڵ گوڵی ره‌شی له‌به‌رایه ‌.. خۆی کێشاوه‌ته‌وه‌ بۆ ژێر که‌ڵکی حه‌ساری حه‌وشه‌که‌یان، کراسه‌که‌ی کۆ کردوه‌ته‌وه‌‌ به‌ ناو ده‌رپێکه‌یا و باران ئه‌دا له‌ پووزی و قاچ و قولی ته‌ڕ ئه‌کا.