ئورهان پامۆک، نووسەری ناوداری تورک، ده‌ڵێ: " به‌ردی ئێمه‌ی نووسه‌ران، وشه‌کانه که له مشتماندایه،
لێی ورد ده‌بینه‌وه و دواتر تێده‌گه‌ین که چۆن هه‌موویان پێکه‌وه بلکێنین و بیانخه‌ینه
سه‌ریه‌کتر، هه‌ندێ جار خۆمان دوور ڕاده‌گرین و هه‌ندێ جاریش به په‌نجه و نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌مان
نازیان ده‌کێشین، قورس و سووکیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، جێگۆڕکێیان پێ ده‌که‌ین و ساڵه‌های
ساڵ تێده‌په‌ڕێ، به سه‌بر و لهخۆبردووییهکهوه، به هیوا و ئاواتێکی زۆره‌وه،
به‌ڵێ؛ ئیتر دنیایه‌کی دیکه ده‌خوڵقێنین". گوتاری پێشوومان سەبارەت بە دنیای
نووسین بوو، تێڕامانی ئەمجارەمان بۆ میرات و پاشخانی نووسینە.