۱۳۹۱ فروردین ۵, شنبه

عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: ئەگەر کەسایەتێکی وەک عەبدوڵای ئیسحاقی و بە تایبەت دوکتور قاسملوو نەبا، ڕەنگە حیزبی دیموکڕاتیش یان وەک فیرقەی ئازەربایجانی لێقەومابا یان بووبا بە کومونیستێکی چینی


Abdul Aziz Maulodi 

رۆژهه‌لاتی کوردستان
له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئا:ئه‌فراسیاب گرامی
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: ئەگەر کەسایەتێکی وەک عەبدوڵای ئیسحاقی و بە تایبەت دوکتور قاسملوو نەبا، ڕەنگە حیزبی دیموکڕاتیش یان وەک فیرقەی ئازەربایجانی لێقەومابا یان بووبا بە کومونیستێکی چینی
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: سازبوونی ڕەوتی ئیسلاحات بە سەرجەم کەم و کورتێەکانی، بە بڕای من دەرفەتێکی بەش بوو بۆ پێداچوونەوەی گرفتەکانی بەردەم کێشەی کورد لە ئێراندا
عه‌بدوڵعه‌زیز مه‌ولودی: هەوڵی سێ لایەن لیرەدا گرینگە، لایەنێک حیزبەکانن، لایەنێک چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگین وە لایەنێکیش بیرمەندان و رۆشنبیرانی سەربەخۆن. هاودەنگی ئەو لایەنانە بۆ دیاری کردنی ستڕاتژیی نەتەوەیی ڕەنگە دەئەنجامی باشی لێبیتەوە

۱۳۹۰ اسفند ۲۲, دوشنبه

Salî tazetan pîroz


ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێت 

به‌ هیوام ساڵی گه‌یشتن به‌ ئاواته‌کانی هه‌موو لایه‌ک بێت
له‌گه‌ڵ دوایین چرکه‌کانی کۆتایی ساڵدا، کۆتایی خه‌م و دڵته‌نگییه‌کانیشمان بێت و شادی و خۆشی بێته‌ سه‌رای هه‌موومانه‌وه‌
هیوادارم بۆ گه‌ل و نیشتمان ساڵی رزگاری و ئازادی بێت 

ئه‌فراسیاب گرامی 

۱۳۹۰ اسفند ۱۹, جمعه

ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی


ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا  له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی

ئاماده‌ کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
جه‌میل کولاهی: شەڕی ئێران و عێراق، بووه‌ هۆی ئەوە کە شەڕێکی گەورەو لە نێوان دوو وڵاتی گرینگی رۆژهەڵاتی ناڤیندا بوو، سێبەری خستبووە سەر شەڕی کوردستان
جه‌میل کولاهی: پەنا بردن بۆ ساز دانی حیزبی هاوشێوەی حیزبی رابردوو لە لایەن ئێنشعابییەکانەوە نیشانەی نەبوونی باوەڕ بە خۆ بوون و بێوەری بوون لە هەر چەشنە بیرو هێزرێکی نوێە
جه‌میل کولاهی: بزووتنەوەی سەوز هیچ پەیامێکی بۆ نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران پێ نەبوو. بۆیە پشتیوانی لە جووڵانەوەیەک کە مافەکانی کوردی رەچاو نەکردووە، دوورە لە عەقڵیەتی سیاسی و من ئەو بێ دەنگییە بە تەواوی سیاسییانە و ژیرانە دەبینم



ــــ شۆڕشی 57، گریگترین رووداوی سیاسی ئێران بوو له‌ سه‌رده‌می نوێدا، به‌گشتی کورد که‌وته‌ بارودۆخێکه‌وه‌ که‌ توانی به‌شێک له‌ کوردستان ئیداره‌ بکات، ئه‌و بارودۆخه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ به‌گشتی خواسته‌کانی کورد چ بوون؟ به‌رگری ره‌وا یان شه‌ر له‌ کوردستان له‌ کوێوه‌ ده‌ستی پێ کرد و ئاکامه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چ بوون؟

۱۳۹۰ اسفند ۱۴, یکشنبه

ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی


ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ دا  له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ جه‌میل کولاهی
ئاماده‌ کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
جه‌میل کولاهی: من ئاماژە بە دوو هۆ دەکەم، یەکەم ئەوەیە کە تاکتیکی خەباتی رزگاریخوازانەی کورد لە گەڵ هەڵکەوتەی جۆغرافیایی کوردستان یەک ناگرێتەوە. دووەم ئەوەیە کە کورد تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی ئابووری وڵاتانی داگیر کەری کوردستان
جه‌میل کولاهی: کۆمۆنیزم هیچ کات نەیدەتوانی ببێ بە پاشخانێک بۆ بزووتنەوەی نەتوەیی کوردستان، چون لە ئەساسدا کۆمۆنیزم نەتەوەگەرایی و ناسیونالیزم دژ بە بەرنامەی سەرەکی خۆی کە ریکخستنی کرێکارانی جیهانە دەزانێ، هەر وەک چون لە ئیسلامدا ناسیونالیزم حەرامەو دژ بە بەرژەوەندی ئۆممەتی ئیسلامی دەزانێ
جه‌میل کولاهی: بە گشتی دەتوانین بڵین هەوڵی کورد بۆ رزگاری و گەیشتن بە مافەکانی، سەرەکیترین هۆیە بۆ پێکهێنانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی، کە لە برکەگەلێ مێژوویدا هەر کامەیان سەری هەڵداوە